
له‌میسر و زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی كه دیكتاتۆری تیا بووه یان به‌رده‌وام دیكتاتۆری تیا بووه، ده‌زگه هه‌واڵگیریه‌كان له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا، كهسانێكێان هه‌بوو بۆ به‌رده‌وامبوونی تكانی خوێن و بیانوو هێنانه‌وه بۆ كاره داپڵۆسینهكانیان هه‌رده‌م لهرووپهڕی رۆژنامه و گۆڤار و تیڤیه‌كان قاره‌مانی رۆژگاری خۆیان بوون به‌قسه بریسكهدارهكانیان رێڕه‌وی هه‌موو لۆژیكێكیان ده‌گۆڕی، له‌مه‌ش سه‌یرتر كاتێك ویستوویانه له‌خوت و خۆڕایی یه‌كێك بكه‌نه پاڵه‌وان ده‌هاتن خۆیان بابه‌ت و چیرۆك و وتاریان به‌ناوی ده‌نووسی و له‌رۆژنامه‌كاندا بڵاویان ده‌كرده‌وه، بۆیه لهناكادا ده‌بیندرا نووسه‌رێكی باڵا له‌و نێوه‌نده‌دا په‌یدا ده‌بوو، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كه‌سه كاتێك له‌شوێنه گشتییه‌كان ده‌بیندرا دوو وشه و دوو قسه‌ی جوانی نه‌ده‌زانی، وه‌ك خه‌یاڵێكیش وا خۆی ده‌هاته پێشچاو كه ته‌نها خۆی نووسه‌ر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی زهمانهكهیهتی بۆیه به‌قسه پڕووپووچهكانی تانه و ته‌شه‌ری له‌زۆرێك لهنووسهرهكان ده‌دا به به‌كرێگیراوی بیانی له قه‌ڵه‌می ده‌دا، دووباره ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌هاتن ئه‌مجاره‌یان وه‌ك شرۆڤه‌كارێك له‌نێوه‌ندی تیڤییه‌كان شرۆڤه‌یان پێده‌كرد و ته‌لقینی هه‌مان ئه‌و وشانه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه كه وه‌ك وانه‌یه‌ك وهیگرتووه دووباره له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌كاندا ده‌یگوته‌وه.
ئه‌مه له‌میسر له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست كاتێك ئه‌و رووپا زۆربه‌ی وڵاتانی له‌ژێر سایه‌ی پاشاكانیدا بوو، پاشا‌كان له‌نێوه‌ندی ده‌رباردا و به‌تایبه‌تی له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا ئه‌و نووسه‌ر و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانه‌ی راده‌سپارد تا بچنه نێو خه‌ڵكی باس له شكۆی پاشا بكه‌ن، دیاره ئه‌و نووسه‌ر و رۆشنبیرانه هه‌رده‌م له‌نێو كۆشكی پاشایه‌تیدا ده‌ستی راست و چه‌پی پاشا بوون و له‌هه‌موو كاته خۆشه‌كانی پاشادا به‌شدار بوون، ئیتر به‌و شێوه‌یه چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك كاری پاشا ته‌واو بوو، تا ئه‌و كاته‌ی گه‌ل به‌ته‌واوه‌تی لێیان پڕ بوون و ئه‌و كاته‌ی گه‌ل راپه‌ڕی نه‌یانده‌زانی بۆ كوی رابكه‌ن، نووسه‌ر و رۆشنبیره‌كانیش خرانه نێوه‌ندی ئه‌وانه‌ی كه هه‌رده‌م له‌خزمه‌ت پاشادا بوونه و حسێبی نووسه‌ران و رۆشنبیرانی ده‌رباریان بۆ ده‌كرا.
قه‌یرانه‌كان ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی قسه و قسه‌ڵۆك و چرپه چرپ له‌نێوه‌ندی خه‌ڵكیدا بڵاوبێته‌وه، له‌زۆر شوێن و قسه‌كردندا وه‌ك باپیرانمان گوتوویانه مێشێك ده‌كه‌نه گامێشێك، ئه‌گه‌ر زیره‌كانه بۆی بچن ئه‌وا ئه‌و گامێشه ده‌كه‌ن به مێرووله‌یه‌ك، ئه‌و مێرووله‌ش وا لێده‌كه‌ن گازه‌كانی خوێنی گامێشێك راكێشی، ئه‌مه قسه‌ی خه‌ڵكی ساده‌یه، به‌ڵام كاتێك رۆشنبیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌نها دورستكراون بۆ رووماڵكردنی قه‌یرانه‌كان، ده‌بینی بۆ باس و خواسه‌كان هه‌زار شێر و ریویی ده‌هێننه ئارا، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌لۆژیك بابه‌ته‌كانیان بخه‌نه روو ده‌بینی، زۆر ئازایانه شمشێری لی هه‌ڵكردووه و یه‌كێكی دیكه له‌و لاوه‌تر ده‌بینی شمشێره خوێناویه‌كه‌ی تیژ ده‌كاته‌وه.
بێگومان كاتێك ئه‌م باس و خواسانه ده‌چێته نێوه‌ندی ئه‌و نووسه‌ر و رۆشنبیرانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات و حزبه‌كان بۆ كاتی پێویست دروستی كردوون، قه‌ڵه‌مه‌كانیان تیژ ده‌كه‌نه‌وه و تا خوێن به‌رده‌وامی بتكی، هه‌موو ویژدانێك فڕی ده‌ده‌نه ئه‌و لاوه تا بۆ كیسیهك لیره هه‌رچی بنه‌ما و لۆژیك هه‌یه سه‌راوژێری بكه‌نه‌وه، له‌كوردستاندا ساڵانێكی زووه حزبه‌كان ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یان بۆ كاتی قه‌یرانه‌كان دروستكردووه و له‌كاتی قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ر شاشه و رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كان و ماڵپه‌ڕ و فه‌یسبووك و هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی قسه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌كه‌ن تا پاساو بۆ هه‌موو درۆیه‌كانی خۆیان بدۆزنه‌وه، له‌وه‌ش سه‌یرتر كه‌سانێكیان وا له خشته بردووه كه بڕوا به‌قسه‌كانیان بكه‌ن و لێره و له‌وێدا بابه‌ته‌كانیان دووباره بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی دروست و لۆژیكه رۆژگار و مێژوو هه‌موو ئه‌وانه ده‌ناسنه‌وه و دووباره وه‌ك دووباره بوونه‌وه‌ی مێژوو ده‌یانخه‌نه نێو نووسه‌ر و رۆشنبیرانی ده‌ربار.
له‌په‌راوێزی كتێبی ماستاوچییهكان خه‌ڵات ده‌كرێن
