
به قسان له‌گه‌ڵ تاریكی ژیانم ده‌بڕی
له‌گه‌ڵ شه‌و چاومان له چاوی یه‌ك نابوو
جه‌سته‌م سیس
بینایم وه‌ك چرای دزان كز
دڵ گه‌یشتبووه كۆڵانه ته‌نگه‌كانی ته‌سلیم بوونه‌وه
بیر له چ بكه‌مه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌یه
تاریكی به‌ر له‌وه‌ی بۆ شه‌و خۆی داكهنی
بۆ من وه‌ك گۆڕه‌پانی شه‌ڕ
خۆی خستبووه سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت
من چۆله‌كه‌ی ته‌ریووی به‌ر مانگه‌شه‌و
نوغرۆی خۆم بووم
تاریكی له فڕینم ده‌چۆڕا
وه‌ك چۆن گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌كه‌وێته به‌ر خۆر
كه‌وتمه نێو قسه‌ی شه‌وان
بیر له چ بكه‌مه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌یه
ئاوڕدانه‌وه‌ی تاریكی ریشی سپی كردم
مردن هێلانه‌ی له سه‌رمدا كردبوو
قسه‌م بۆ نه‌ده‌هات
ته‌نها له خه‌ودا زمانم ده‌گه‌ڕا
ته‌نها له خه‌ودا ده‌مم له ژیان ده‌كوتا
ده‌زانم خه‌و قسان ده‌باته‌وه بێده‌نگی
ژیان ده‌باته‌وه سه‌ره‌تا
من له‌به‌ر مردن ئاگام له خۆم نه‌بوو
له‌گه‌ڵ قسان هه‌نگاوم ده‌نا
ئاگام له خۆم نه‌بوو
هاوڕێكانم پایزیان هێنابووه به‌ر ده‌رگا
پایز بوو ئه‌و هه‌موو گه‌ڵایه‌ی زه‌رد كرد
من نازانم بیرم له چی ده‌كرده‌وه
به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ژیان به ئاگا هاتمه‌وه
بۆنی به‌یانی له لووتم ده‌هات
ره‌نگی ئاسمانم ده‌ناسییه‌وه
هه‌ستم به پشكوتن ده‌كرد
به هاوڕێكانم ده‌ڵێم وه‌رنه‌وه بۆنی دنیاتان لێدی
شه‌و به‌یانی باش له شه‌وی پێشتر ناكا
له ته‌ماشاكردنی شه‌و هه‌ڵاتم
شه‌و چوو به‌یان هات
هه‌موو ئه‌وانه خه‌ون نین ئه‌وه‌ی ده‌ڵێم ئه‌وه‌یه
دووباره ده‌ستم له ده‌ستی ژیاندایه
ئاوڕدانه‌وه‌ی تاریكی ریشی سپی كردم
هاتمه‌وه به‌ر رۆناكی له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم
له‌گه‌ڵ مردن ناچمه‌وه قسان
به ریشی سپی له‌گه‌ڵ هه‌تاو ده‌مێنمه‌وه.
12/5/2015