
تۆڕی په‌ڕه‌پێدانی تواناكانی خه‌ڵك كه له چواری رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێكهاتووه له بواری جیاجیا له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن ئه‌م پاكێجه‌یان ئاماده كردووه بۆ چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان.
- به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری پێشنیاره‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم له بواری كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و زیاد كردنی داهات ده‌كه‌ین.
- كه‌م كردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان) بۆ له سه‌دا په‌نجا.
- دروست كردنی پاسه‌وانی هه‌رێمایه‌تی بۆ پاراستنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌وجی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان.
- دروست كردنی كۆشكی هه‌رێمایه‌تی كه سه‌رۆك و جێگر و دیوان ده‌وامی فرمی تێدا بكه‌ن.
- كه‌م كردنه‌وه‌ی پاسه‌وانی وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه‌كان ته‌نها بۆ یه‌ك كه‌س وه‌كو شۆفێر له‌گه‌ڵیدا بێت و له‌كاتی ده‌وامدا هێزه‌كانی فریاكه‌وتن له‌گه‌ڵیدابن.
- كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ (51) په‌رله‌مانتار له هه‌رێمی كوردستان له‌و ژماره‌یه به‌پێ یاسا كورسی بۆ توركمان و كلدوئاشوری دابنرێت.
- كه‌م كردنه‌وه‌ی وه‌زیركان بۆ 11 وه‌زیر و تێكه‌ڵ كردنی وه‌زاره‌ته‌كان كه له‌یه‌ك نزیكن له‌یه‌ك ناودا به كۆكراوه‌یه‌یی.
- یه‌ك لا كردنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به جۆرێك رێز له بیراو ئازاده‌كان و بنه‌ماكانی دیموكراتی بگرێت له‌جیهان.
- دانانی پرژه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ چاكسازی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان كه بتوانێت سیسته‌می ئیداره‌دان و به‌رێوبردن چالاك بكات.
- گرنگیدان به به‌رهه‌می خۆماڵی كشتوكاڵی و دروست كردنی كارگه‌ی وه به‌رهێن له هه‌رێم كه بتوانێت بازارخستن پێش بخات.
- شه‌فافیه‌ت له نه‌وت و داهاتی نه‌وت و فرۆشتنی به كۆمپانیاكان به جۆرێك داهاتی تاك دیاری بكات بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك.
- رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چاره‌سه‌ری هه‌ڵئاوسان و گانی نرخ له بازار.
- دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و خزمه‌ت و شاره‌زایی نه‌ك حزبایه‌تی و به‌ش به‌شێنه.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی و دارشتنه‌وه‌ی یاسایه‌كی نوێ كه بتوانێت رێگری بكات له‌و ژماره زۆره‌ی خانه‌نشینی.
- رێز گرتن له‌یاساكانی په‌رله‌مان و كار پێكردنی له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه.
تۆڕی په‌ڕه پێدانی تواناكانی خه‌ڵك
سلێمانی
30-9-2015
سه‌رپه‌رشتیار: جه‌لال هۆرێنی
بۆ په‌یوه‌ندی كردن: 07701920334 یان 07501114825
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
