
نووسه‌ران و رۆشنبیرانی كوردستان به‌گشتی و ئه‌م هه‌رێمه بچووكه، به‌هۆی زۆرێك له‌قه‌یرانه‌كان و هه‌ڵئاوسانی دۆخه‌كان تووشی ناڕحهتییهكی زۆر بوونه‌ته‌وه، ئینجا هه‌یانه خه‌می نانیه‌تی، وا ده‌زانی به‌و جۆره نووسینانه نانی ده‌ست ده‌كه‌وی، به‌ڵی زۆرێك سه‌ركه‌وتوو بوونه و نووسینه‌كانیان كردۆته كاڵایه‌ك بۆ فرۆشتن، هه‌ندێكجار بازاڕی ده‌بێ و هه‌ندێكجاریش به‌سه‌ری داده‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی كۆنه و ئیستا پاره ناكات له‌بازاڕی رۆژنامه‌گه‌ری و ئه‌ده‌بدا، ده‌بی ئه‌وه‌ش روونبكه‌ینه‌وه مه‌به‌ست له‌و نووسه‌ر و رۆشنبیرانه نییه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا حزبه‌كان بۆ مه‌رامی خۆیان دورستی كردوون تا له‌قه‌یرانه‌كان وه‌ڵامی هه‌موو قه‌ڵه‌مه پاكهكان بده‌نه‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌و نووسه‌رانه‌یه كه هه‌رده‌م وه‌ك ده‌نگێك لهئارادابوونه، ئه‌و نووسه‌رانه ر و ژگارێك ئێمه له‌ته‌ك وشه‌كانیان ده‌یان بیروبۆچوونمان ئاڵوگۆڕ ده‌كرد، كه‌چی لهپهنایهك خۆی و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی بۆ حزبێك فرۆشتووه، ئه‌و جۆره بابه‌تانه زۆرن، كه‌چی له‌و لاوه باس له‌ئازادی تاكه كه‌سی ده‌كه‌ن و باس لهئازادییهكانی دیكه و گه‌وره‌یی نووسه‌ر و رۆشنبیر ده‌كه‌ن تا تاكه‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌ی پێشكه‌وتن ببه‌ن، پێم سه‌یره لێره‌وله‌وی گوێم له‌وه ده‌بی كه چه‌ندین نووسه‌ر گفتوگۆی ئه‌وه‌یانه كه ئه‌میان زیاتری له‌وی دیكه وه‌رگرتووه و به‌و به‌رامبه‌ری ده‌ڵی تۆ خۆت هه‌رزان فرۆشكردووه، دیاره ئه‌و كڕین و فرۆشتن و بازاڕ دوو دوانه‌ن و كڕیار و فرۆشیار له‌یه‌كتر نزیك ده‌كه‌نه‌وه، زۆرجارانیش داشكاندن لهكاڵاكان ده‌كری، تا كڕیار زیاتر به‌ره‌و كاڵاگه بچێت، گه‌له‌ك جارانیش ده‌بینی بۆ فرۆشتنی كاڵاكان چه‌ندین ریكلام ده‌كری تا بابه‌ته‌كانیان ساخ بكه‌نه‌وه، وه‌ك زۆرێك له‌قوتابخانه به‌ناو ئه‌هلییه‌كان ده‌بینی ئیستا ریكلام له‌هه‌موو شوێنێك ده‌كه‌ن تا پۆله‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه، دیاره پاره‌یه‌كی زۆریش له‌باوانی قوتابی و خوێندكاره‌كه وه‌رده‌گرن، دیاره بازاڕه‌كه سه‌ری له‌هه‌مووان شێواندووه و هه‌ر لایه‌كیش به‌لای خۆیدا رای ده‌كێشی.
هه‌ر چۆنێك بێ، نووسه‌ر و رۆشنبیر له‌هه‌ر ئاستێكدا بێ نابی ده‌ست به‌رداری قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی بێ و خۆی وا نیشان بدات كی زیاتر بدات و ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه یان حزبه سه‌نگی مه‌حه‌كه، به‌ڵام نابی ئه‌وه‌ش له‌بیر بكری كه زۆرێك له‌حزبه‌كانی كوردستان به‌هۆی دورستكردنی قه‌یرانه‌كان وایان له‌و خه‌ڵكه كردووه كه خۆیان نمایش بكه‌ن و قه‌ڵه‌مه‌كان بكڕن، ئه‌و نووسه‌ر و رلاۆشنبیرانهش له‌و نێوه‌نده‌دا خۆیان به‌ولاو به‌ولادا داده‌ن، به‌و بیانووه‌ی نابێ له‌ته‌ك ره‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتن داببڕێن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
