
هه‌مووتان بڕۆن كۆچ بكه‌ن، وڵات بهجێبهێڵن، سه‌نگه‌ره‌كان چۆڵ بكه‌ن. به‌خۆتان جانتای پشتتانه‌وه هه‌رچی خه‌م هه‌یه به‌بای بكه‌ن و هه‌رچی ناخۆشی هه‌یه بۆ منی بهجێبهێڵن، بڕۆن له یانه و باڕه‌كان تێر تێر خۆتان سه‌رخۆش بكه‌ن و دواتریش له‌گه‌ڵ كچه قهرهجیهكان سه‌ما بكه‌ن، بڕۆن له‌باوه‌شی كچه سۆزانیه‌كان له‌شه‌وانی سووردا هه‌رچی ئاهی ژیان هه‌یه له‌چاوتروكانێكدا بیخه‌نه ژێر پێتانه‌وه، ده‌زانم خه‌ونتان زۆره و ئاواتی ئێوه ته‌نها نه‌بینینی ئه‌وه چاو و برۆ گه‌نده‌ڵانه‌یه، كه دهمهكانیان ته‌نها له‌روودا قسه‌ی خۆش و په‌یامی مه‌زن ده‌ده‌ن، كه‌چی له‌پاشاندا ده‌كه‌ونه دزینی هه‌رچی موڵك و سامانی وڵات هه‌یه، ده‌زانم ئێوه توڕه‌ن و رقتان له‌هه‌موو شتێكی ناڕه‌وایه. . . بۆیه جانتاكانتان هه‌ڵگرتووه و به‌دوای ژیانێكی دیكه ده‌گه‌ڕێن، تا جارێكی دیكه بگه‌ڕێننه‌وه ببنه ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ده‌زگه و وه‌زاره‌ته‌كان و له‌پاشاندا ببنه به‌رێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینكراو، بڕۆن هه‌رچی خه‌م و په‌ژاره‌تان هه‌یه له‌شه‌وه سووره‌كاندا به‌تاڵی بكه‌ن.
برۆن له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كاندا نوێژ بكه‌ن و به‌دونیای رابگه‌یه‌نن هه‌موو شوێنێك ماڵی ئێمه‌یه و دواتر په‌رچه‌م و ئاڵاكانیان بسووتێنن و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی وڵاته‌كه جوێن و قسه‌ی ناشیرین بهدهوڵهتهكهیان بده‌ن، بڕۆن هه‌رچی زووه په‌یامه‌كانتان بگه‌یه‌نن و بڵێن ئێوه مافی ئه‌وه‌تان نییه لێره بژین. . .
بڕۆن خۆشی و شادی و پیاسه‌ی وڵات له‌بیر بكه‌ن و له‌وێدا هه‌رچی قسه‌ی ناخۆش و پڕوپۆچه له سنوور و لهپاركهكان قبووڵ بكه‌ن و پێتان بڵێن ئه‌و بیانیانه وڵاتیان ناخۆش كردووه.
بڕۆن هه‌رچی یاسایه جێبه‌جێی بكه‌ن، دوای گه‌ڕانه‌وه‌تان باس له‌سه‌روه‌ری یاسا بكه‌ن كه‌چی خۆتان هه‌ر لێره یه‌كه‌م كه‌سن سه‌روه‌ری یاسا ده‌شكێنن، خه‌ڵك به‌نه‌فام و گێل بزانن و باس لهگهروهیی وڵاتان بكه‌ن و هه‌رده‌م خۆتان به‌بچووك بزانن، وه‌رنه‌وه گه‌مه به‌عه‌قڵی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن و بڵێن ئێمه ناتوانین لێره بژیین، لێره ئێوه هه‌موو شتێكتان له‌به‌رده‌سته و دواتریش له‌وێدا له‌كۆڵان و جاده‌كاندا بهغریبی سه‌یری هه‌موو لایه‌ك بكه‌ن. . .
زۆر قسه‌م هه‌یه به‌ڵام با له‌كورتی ببیبڕینهوه. . . . باشتره