
زۆر سه‌رم سوڕماوه له خه‌م ساردی و بێ باکی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، له کاتێکدا ده‌بینین گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ووڵات که گه‌نجه، پۆل پۆل نیشتیمان جێده‌هێڵێ، ئه‌مانیش به بێ شه‌رم له کێشمه‌کێشمی ده‌سه‌ڵات و کورسیدان و گه‌لیان له بیر کردووه، له گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌ی که هێخه‌ی ئه‌م نیشتیمانه هیلاک و داگیرکراوه‌ی گرتووه که داعشه، ناکۆکن و تازه به تازه وا کۆ ده‌بنه‌وه بۆ سازان، له گه‌ڵ بێ بودجه‌یی و قه‌یرانی ئابووریدا، هه‌ر به‌رده‌وامن له گه‌نده‌ڵی و ڕاوو ڕووت و به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی!!!! تێناگه‌م ئایا بێ ئاگان یان خۆیان بێ ئاگا ده‌که‌ن له حاڵی گه‌ل!!!
کۆمه‌ڵگه هه‌مووی وا هه‌ڵوه‌شا و خیزانه‌کان له یه‌کتری ترازان، گه‌ل بێ ئومێد بووه له هه‌موو شت، داهاتووی ووڵات تاریکه، بێ پلانی و بێ سه‌روبه‌ری حکومه‌تیش له‌ولاوه بوه‌ستێت!! باشه به‌رپرسه نا به‌رپرسه‌کان گه‌ر هێنده خه‌می ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌تانه له کورسی، هه‌ق نیه هه‌وڵ به‌ن ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر که‌ن تا ڕوبه‌ڕووی توڕه‌یی گه‌له‌که‌تان نه‌بنه‌وه؟ که له‌و کاته‌دا هیچ شتێک دادتان نادات، نه کورسی، نه سه‌روه‌ت وه نه ئه‌و ماستاوچییانه‌ی که ئێستا ده‌وریان داون، باشه وانه‌یه‌کتان له‌و هه‌موو دهسهڵتدارهی که له‌م دواییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕسوا بوون وه‌رنه‌گرت؟ یان ئێوه له‌به‌ر پێی خۆتان دوورتر نابینن؟
ووڵات ئاوا نابرێت به‌ڕێوه و حوکمڕانیش ئاوا ناکرێت، ئه‌گه‌ر توانای سه‌رکردایه‌تی و بهڕێوهبردنتان نیه، به جێی بهێڵن باشتره، به‌سه با ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه له‌وه زیاتر نه‌چێژێت. ئێوه قه‌رزداری ئه‌م میلله‌ته‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌ن و ئه‌وه‌ی ئه‌شبن هه‌مووی له سایه‌ی قوربانیدان و هیلاکی گهلهکهتانهوهیه، بیرتان بێت ئێوه خزمه‌تکاری ئه‌م گه‌له‌ن نه‌ک گه‌ل کاره‌که‌رو شوان و سهپانتان بێت، بێ ڕزی و که‌م و که‌سه‌ری خه‌ڵکه‌که‌تان، که‌می خۆتانه. ووڵات بنیادنان به به‌رز کردنه‌وه‌ی ڤێلا و پڕکردنی بانکی بیانی له پاره‌ی گه‌ل نابێت به‌ڵکو هیلاکی و شه‌ونخونی و دڵسۆزی ئه‌وێت، خۆ هه‌مووتان دنیاتان دیوه‌و زۆربه‌شتان له ده‌ره‌وه ژیاون و هاتونه‌ته‌وه، باشه چ لۆژیکێک قبوڵ ئه‌کات که ئه‌وه شێوازی بیرکردنه‌وه‌و ههڵسوکهتتان بێت و هیچ شتێکی نوێتان پێ نه‌بێت بۆ ووڵات و خه‌ڵکه‌که‌تان!!! ووته‌کانی سه‌ر تهلهفیزیۆنتان زۆر ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ڕازاوه‌ن، به‌ڵام کرده‌وه‌کانتان بۆگه‌نه و زۆر دووره له په‌یمانه‌کانی کاتی هه‌ڵبژاردن. گه‌نده‌ڵی هێنده قوڵه هه‌موو دام و ده‌زگایه‌کی ئه‌م ووڵاته‌ی گرتۆته‌وه له بچوکترین کارمه‌ندی حکومییه‌وه تا گه‌وره‌ترینیان، بێ سیسته‌می و هه‌ڕه‌مه‌کی له هه‌موو سوچ و قوشبنێکی ئه‌م ووڵاته به دی ئه‌کرێت، مه‌شڵێن گه‌لیش تاوانباره، ئێوه گهلیشتان فێری هه‌موو شتێک کرد، مه‌گه‌ر تاقه هه‌ڵه‌ی ئه‌م گه‌له قبوڵکردنی ناڕێکییه‌کانی ئێوه بێت. هه‌ر سه‌یرێکی پێشمه‌رگه بکه‌ن و ئاره‌قه‌ی شه‌رم بتانگرێت، که بێ مووچه، بێ خزمه‌ت و چه‌ک و که‌لوپه‌لی گونجاو سینگی خۆیان کردۆته قه‌ڵغان و شه‌ره‌ف و نا موسی ئێوه و گه‌لیش ئه‌پارێزن و پارێزگاری له‌و ده‌سه‌ڵا ت و کورسییه ئه‌که‌ن که ئێوه وه‌کو له‌زگه لێی نابنه‌وه و وه‌ک میراتی ماڵی باوکتان دابه‌شی ئه‌که‌ن، باشه توخوا شه رم ناتانگرێت له کاتێکدا پێشمه‌رگه له به‌ر گه‌رماو به‌و هه‌موو که‌مو کوڕییهشهوه ئاماده‌ی خۆ به‌ختکردن بێت، به‌ڵام ئێوه‌ش له فێنکی و گیرفانی پڕ له پاره‌ی گه‌ل کۆبونه‌وه له دوای کۆبونه‌وه ئه‌که‌ن و هێشتاش ناگه‌نه حه‌ل!!! هیچیش من په‌ست ناکات قسه قه‌ڵه‌وه‌کانی سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن و کۆبونه‌وه‌کانتان نه‌بێت، که زۆر به له خۆ ڕازی بوونه‌وه ئه‌یکه‌ن و ئه‌ڵێی ساروخی مالوتکامان بۆ دروست ئه‌که‌ن یا ئه‌و جه‌وهه‌ره‌ی له ده‌می ئێوه‌وه ده‌رئه‌چێ که‌س نایزانێ، که پرسیاری زۆریشتان لێ ئه‌کرێت خۆتان سهغڵه تو توڕه ئه‌که‌ن، وه‌کو بڵێی هێندهکارهکانتان کامل موکومهله که‌س بۆی نییه قسه‌ی تیا بکات!!! ڕهتلی سهیارهکانیشتان له‌ولاوه بوه‌ستێت که به پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته ڕه‌ش و ڕووته کڕاوه و پاسه‌وانه غه‌زه‌ب لێباریوهکانیشتان چیرۆکێکی ترن، که بێ هیچ شه‌رم و هه‌ستکردن به مرۆڤایه‌تی یه‌ک هه‌ڵئه‌کوتنه سه‌ر هه‌ر کێ یه‌ک که له جه‌نابی موباره‌کتان نزیک بێته‌وه، نه‌وه‌کو گه‌لی ڕه‌ش و ڕووت که داوای مافی خۆی ئه‌کات، سه‌ری پیرۆزتان بئێشێنێت و گڵاوتان کات!!! گه‌نج و مناڵ و ئافرتی ووڵاته‌که‌تان بووه خۆراکی ماسی و ده‌ریاکان، ئێوه‌ش باسی سازان ئه‌که‌ن!!! منداڵی ڕه‌ش و ڕووتی گه‌له‌که‌تان بێ ناز له که‌ناره‌کان که‌وت و شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا لایلایه‌ی مه‌رگی بۆ کرد، گوێمان له ده‌نگی زوڵاڵی کاتی هه‌ڵبژاردنتان نه‌بوو!!! سنوری خاکه‌که‌تان به‌زێندرا له هه‌موو لایه‌که‌وه، ئێوه‌ش به‌س خه‌می سنووری ده‌وری ڤێللاو کۆشکهکانتانه!!! تکایه هه‌ستن له‌و خه‌وه 25 ساڵهییهتان، که ووڵات داڕما، یه‌که‌مین که‌س به‌سه‌ر خۆتانا دا ئه‌ڕمێ، به‌سه که‌مێک غیره‌تان هه‌بێت. هه‌رچه‌ن سه‌یرتان ئه‌که‌م سوپاسی خوا ئه‌که‌م که هێشتا نیشتیمان چوار پارچه‌یه، چونکه ئێوه له سێ شار‌و لهتێکا ئاوا ئه‌که‌ن و ئه‌وه حاڵی بهڕێوهبردنتانه و هه‌زار حیزبن و هه‌زار پارچه، جاوه‌ره چوار پارچه‌که یه‌کتر بگرێته‌وه!!!
