|
ئەی خەڵکینە |
|
من پاشام و سەپێنراوم بەسەرتان |
|
گومڕایی بەسەرچو، بمپەرستن، |
|
بشکێنن بتەکانتان |
|
من زوو زوو دەرناکەوم |
|
لەسەر شۆستەی ئارامی چاوەڕێم کەن |
|
تا بە بینینم ڕوون بێ چاوەکانتان |
|
مناڵەکانتان بێ نان کەن |
|
ژنەکانتان بێ مرۆ کەن . . |
|
دوام کەون |
|
سوپاسی خوداش کەن بۆ ئەو نیعمەتەی |
|
کە ناردومی بۆ نوسینەوەی مێژوتان |
|
چونکە مێژو بێ من نانوسرێتن |
|
ئەی کە لە جوانیدا یوسفم |
|
خوداوەند نەیخوڵقاندووە |
|
سەرسورێکی تری وەک من |
|
یا نێوچەوانێکی تری بێ ئابروی چەشنی من |
|
چاوەکانم دارو هەنارو لیمۆن |
|
هەردەم نزاکەن خودا بپارێزێ چاوەکانم |
|
|
|
هۆ پارتەکەم |
|
. . . کاڵێ کانتان |
|
بپاڵێون بۆ پەرلەمان |
|
بۆ ئەوەی جانەوەرەکە، |
|
بەرپرسی مەکتەب سیاسیەکەم |
|
دەست بنێ بە ڕانەکانیان |
|
هەراجە کورسی فرکسیۆنی پارتەکەم |
|
هەر کورسیەکی زەردەواڵەکان |
|
مسۆگەرە بۆ کچانتان بە ٣١ دەست لێدان |
|
گەر قەبوڵە بۆتان |
|
ئەوە ئۆفەرەو تەنها بۆ هەڤاڵانی پارتیمان |
|
|
|
ئەی خەڵکینە |
|
من یەکەمین و دادوەرترین کەسم |
|
جوانترینی حوکم گێڕانم |
|
منم ڕووناکی مانگە شەوو بێگەردی یاسەمین |
|
من داهێنەری ٣١ ئابم |
|
هەرچەندە بیردەکەمەوە واز بێنم لە حوکمتان |
|
ویژدانم ڕێم نادا |
|
کورە چۆن؟ کێ حوکمتان کا ئەی دڵپاکان؟ |
|
کێ لرف کا بیرە نەوت و |
|
گومرگی برایم خەلیل و حاجی ئۆمەران |
|
کێ ئەڤاستینی ئێکسپایەرتان بۆ بێنێ |
|
کێ زەوی و زاری هەولێر هەمووی بدزێ |
|
کێ لەبری ماستی ئەلبان، |
|
یۆغۆرتی تورکی بۆگەنتان بۆ بێنێ |
|
كی زەردەشتەکانتان بکوژێ |
|
کێ وەک من جارێ تورک، جارێ عەرەب جارێ لەشکری عەجەم |
|
بۆسەر گیانتان بێنێ |
|
کێ دەبابەی بەعستان بۆ بێنێ |
|
کێ ئەنفالچیەکان بپارێزێ |
|
کێ بیرمەندەکانتان بخنکێنێ |
|
کێ ئەمرکا هێلکەو تەماتە بەسەر دلاوەرەکانتان ببارێنێ |
|
ئۆف. . پڕ بوولە فرمێسک، چاوەکانم |
|
بۆیە ناوی یەزدانم لێ هێناوە |
|
بڕیارم دا خۆم بسەپێنم بەسەرتان |
|
لە ئێستاوە تاڕۆژی قیامەت دێ |
|
|
|
ئەی خەڵکینە |
|
من خودانتانم |
|
هەر کە چۆن خودانی هەسپ و جاشکەکانم |
|
ئەتانخەمە ژێر پێڵاوەکانم |
|
هەرکەچۆن پا ئەنێم بەسەر مافووری کۆشکەکانم |
|
ئادەی کڕنوشم بۆ بەن کاتێ دەوەستم |
|
ئادەی کڕنوشم بۆ بەن کاتێ دانیشتووم |
|
ئەی من نەبووم کە ئێوەم دۆزیەوە |
|
لە نێو کۆنە پەڕاوەکانی باپیرانم |
|
نەکەن ڕۆژێ کتێبەک بخوێننەوە |
|
من لەبری ئێوەش دەخوێنمەوە |
|
نەکەن ووتارێ بنووسن |
|
من لەبری ئێوەش دەنووسم |
|
نەکەن بە نهێنی گوێ لەئاوازێکی سازگار بگرن |
|
من نهێنی مەبەستەکانتان دەزانم |
|
نەکەن بچنە نێو گۆڕیشەوە بێ مۆڵەتی من |
|
ئەمە تاوانێکی بێ سنوورە لای من |
|
کاتێ ئەدوێم گشتتان بێ دەنگ بن |
|
چونکە ووتاری من قورئانێکە بۆتان |
|
|
|
ئەی خەڵکینە |
|
من ئیمامی مەهدیم و چاوەڕێم کەن |
|
خوێنم دەرمانە بۆ دەردتان، |
|
دەبمنۆشن |
|
سرودە نیشتیمانیەکانی مناڵان |
|
بوەستێنن |
|
من بومەتە نیشتیمان |
|
من منم و تەنها نەمرێکم لە وڵاتتان |
|
لە هەموو کونج و کۆڵانێک |
|
وێنەکانم هەڵواسن |
|
بە وشەی جوان بمپۆشن |
|
بچوکترین بوکم بۆ بخوازن |
|
چونکە هەرگیز پیر نابم |
|
پیر نابێ لەشم |
|
بەندخانەی ئاکرێم پیر نابێ |
|
دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی وڵاتتان پیر نابن |
|
|
|
ئەی خەڵکینە |
|
من مێردەزەمەم |
|
دەمامکەم فڕێدەم دەمناسنەوە |
|
من جەنگیزخانم بە سەگەکانمەوە هاتوم |
|
دڵگیر مەبن لە ستەمم، |
|
لە ئاکرێ و ئاسایشی گشتی |
|
دڵسۆزەکانتان ئەڕزێنمەوە |
|
ئەوکوژم تا لەسەر تەخت تێمهەڵنەدەن |
|
وەك شەهیدانی قەڵەم ژێرخاکتان ئەنێم |
|
نەوەک ڕۆژێ لە سەرتەخت تێمهەڵدەن |
|
|
|
ئەی خەڵکینە |
|
ڕۆژنامە دەرکەن کە پێماهەربڵێ |
|
کاغەزی بریقەداربێ |
|
ئەوە نیە وەک سۆزانی |
|
لەسەر شۆستەکانا هەڕاج کراون |
|
مەرەکەب و چاپخانەم بۆ بکڕن |
|
هەمو شتێ لەم زەمانە دەکڕدرێ هەتا قەڵەمیش |
|
نوسەری قەڵەمفرۆشم بۆبکڕن! |
|
- |
|
- |
|
هاوڵاتیەکان |
|
ئەی ڕۆڵەکانی وڵات |
|
من رۆحێکی پاکم وهاتومە بەهاناتان |
|
دەنگم تۆمارکەن |
|
دەنگی ناسازم هەمەڕەنگە |
|
وەک ڕەنگی ئەوداگیرکەرانەی |
|
بۆ کوشتنی کوردم هێناون |
|
ناسازە وەک ٣١ ئابی |
|
ڕەشە وەک ڕوی بەعس |
|
ناسازە وەک شانزەی پێنجی ٩٧ و |
|
ژەنگاویە وەک لەشکری تورکان |
|
بێ ئابڕو ترە لەو گوللانەی |
|
لە ٧٩ دامان بەسنگی کۆمەڵە |
|
بۆ خاتری ئاخوندەکان |
|
- |
|
- |
|
ئەی خەڵکینە |
|
من لەخەونیشتان بەرپرسیارم |
|
من بەرپرسیارم لەو نانەی دەیخۆن |
|
لە ویردانەی بە نهێنی دەیڵینەوە |
|
ئاسایشە بێحەیاکان گشت هەواڵم بۆ دێنن |
|
دەربارەی چۆلەکە و تەیریش |
|
دەربارەی کۆرپەلەی ناو سکی دایکانیش |
|
ئەی خەڵکینە من پاسەوانی زیندانتانم |
|
منیش زیندانی ئێوەم، ببورن |
|
من لە کۆشکی خۆم بەندم |
|
نەڕۆژ، نە ئەستێرە، نە گوڵ دەبینم |
|
لەو کاتەوە بە مناڵیەوە بەسەرتان سەپاوم |
|
مەسینە هەڵگرانیش |
|
کڕنوشم بۆ دەبەن |
|
یەکێ دۆڵ دەکوتێ |
|
ئەوی تر زوڕنام بۆ ئەژەنێ |
|
ئەویتر پێڵاوم ئەلێسێ |
|
هەرگیزپێیان نەوتوم نا |
|
بێ حورمەتەکانی مەکتەبی سیاسی ناڵین نا |
|
ئەندامانی پارتە گەوجەکەم هەرگیز ناڵێن نا |
|
ماستاوکەرو بێکەرامەتەکانی دەوروبەرم |
|
هەرگیز ناڵێن نا |
|
بۆیە منیش میللەت وەک مێگەل دەبینم |
|
ببورن کە بومەتە ئەژدەهایەکی تر بۆ گیانتان |

