
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هۆزی زه‌نگنه.
زه‌نگنه هۆزێكی گه‌وره و ناسراوه نه‌ك ته‌نها له كوردستان به‌ڵكو له سه‌ر ئاستی (عێراقی) ش ئه‌مه‌ش به هۆی چاكه‌ی پیاوه مه‌زنه‌كانی و ڕۆڵی به‌رچاوویان له زۆرێك له بواره‌كانی سیاسی و ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری. . . وهتد. تیایاندا كه‌سانی ڕاگه‌یاندنكار و نووسه‌ر و شانۆكار و پیاوانی ده‌وڵه‌ت له سیاسی و سه‌ربازی هه‌ڵكه‌وتوون و ئه‌وكات هه‌میشه له پێشه‌وه‌دا بوونه و ئێستاش زورێكیان له بواری دبلۆماسی و وه‌زاری و له پۆسته باڵاكانی ده‌وڵه‌تدان نه‌ك ته‌نها له عێراق به‌ڵكو له (ئێرانی) ش، كاتی خۆی ئه‌م هۆزه له ناوچه‌ی كرماشان له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات نیشته‌جێ بوونه پێش ئه‌وه‌ی كۆچ بكه‌ن بۆ كوردستانی باشوور ئه‌و كاته میرنشینیكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه له‌وێ و به (میرنشینی عه‌لی خانی زه‌نگنه) ناسراو بووه، به‌ڵام ئه‌م میرنشینه دووچاری په‌لامار و هێرش بووه‌ته‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی (سه‌فه‌وی) ه‌وه له ئێران و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا به‌شێكی زۆری ئه‌م هۆزه كۆچیان كردووه بۆ ناوچه‌كانی گه‌رمیان له كوردستانی باشوور و به دیاریكراویش گوندی (قه‌یتوول) نزیگ له شارۆچكه‌ی (سه‌نگاو) و له‌وێ میرنشینی دووه‌میان دامه‌زراندوه به ناوی (میرنشینی زه‌نگنه له قه‌یتوول) دامه‌زراندنه‌كه‌ی له لایه‌ن (میر سمایلی كوڕی نه‌وشێروان به‌گی كوڕی عه‌لی خان به‌گی زه‌نگنه) وه بووه كه ئه‌مه‌ی دواییان پۆستی (وه‌زیری دارایی) هه‌بووه له سه‌رده‌می (شاه عه‌باسی سه‌فه‌وی دووه‌م) دا له ئێران.
شایانی باسه (نه‌وشێروان به‌گ) (یانزه) كوڕی هه‌بووه (چوار) یان له‌و شه‌ڕانه‌دا كۆژراوهن كه له نێوان ئه‌مان و سه‌فه‌وییه‌كاندا ڕوویانداوه له (ماهی ده‌شت) به هۆكاری ململانێ سیاسی، باسی هیچ یه‌ك له كوڕه‌كانی دیكه‌ی نه‌كراوه له هیچ یه‌ك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا كه نووسراوه له باره‌ی (هۆزی زه‌نگنه) وه جگه له (سمایل به‌گ) نه‌بێت كه شوێنی باوكی گرتووه‌ته‌وه و دواتر بووه‌ته (میری) میرنشینی زه‌نگنه ئه‌وه‌ش له ساڵی (1035 ك – 1625 ز) بووه دوای ئه‌وه‌ی نازناوی (میری) له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی باڵای عوسمانی ئه‌و كاته‌وه پێ به‌خشراوه.
پێویسته ئه‌وه‌مان له یاد نه‌چێت كه (محه‌مه‌د به‌گی كوڕی نه‌وشێروان به‌گ) سه‌ركرده‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كانی میرنشینه‌كه ئه‌و دواین كه‌سه باسی كراوه له په‌رتووكه مێژووییه‌كاندا ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی كه درووست بووه له نێوان خۆی و برازاكه‌ی (میر ئه‌حمه‌د به‌گی كوڕی میر سمایل) وه ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بوایه دیسان ناوی ئه‌میش له كۆتایدا نه‌ده‌هات، له دوای (میر سمایل) (محه‌مه‌د به‌گ) ی برای ویستی سه‌ركردایه‌تی میرنشینه‌كه بگرێته ده‌ست وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی براكه‌ی به پێی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی میرنشینهكهیه، به‌ڵام (میر ئه‌حمه‌د به‌گی كوڕی میر سمایل) ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و بووه (میر) له سه‌ر (میرنشینی زه‌نگنه) بووه جێگره‌وه‌ی باوكی به‌و هۆیه‌شه‌وه ناكۆكیه‌كی به هێز درووست بوو له نێوان (میر ئه‌حمه‌د) و (محه‌مه‌د به‌گی) مامی و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام بوو و ئه‌وه‌ش بووه هۆی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی دواییان له پۆستی سه‌ركرده‌ی گشتی و دانانی (مسته‌فا به‌گی كوڕی میر سمایل) ی برای له بری ئه‌و.
كوڕه‌كانی دیكه‌ی (نه‌وشێروان به‌گ) كه له‌گه‌ڵ (میر سمایل به‌گ) ی برایاندا بوونه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شداری كارایان هه‌بووه له پێكهێنانی میرنشینه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك باسیان نه‌كراوه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ده‌ربڕینێكی كورتیش بێت له په‌رتووكه مێژووییه‌كاندا هه‌ر وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا. جگه له ناوهێنانی (میر سمایل) نه‌بێت كه ناوبانگی زیاتری هه‌بووه، وه له كوڕه‌كانی (نه‌وشێروان به‌گ) ئاماژه به‌مانه‌یان ده‌ده‌ێن (میر سمایل به‌گ، میر سه‌یید بابه‌كر به‌گی گه‌وره، میر حه‌سه‌ن به‌گ، میر محه‌مه‌د به‌گ، میر فه‌تاح به‌گ، میر ئه‌حمه‌د به‌گ) .
لێره‌وه و له ڕوانگه‌ی پێداگری مێژوویه‌وه بۆ به‌دواداچوون و توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی خانه‌واده‌ی (نه‌وشێروان به‌گی كوڕی عه‌لی خان به‌گ) و بۆ قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌و خانه‌واده‌یه و بۆ ناسینی زیاتر كه‌سایه‌تیه‌كانی دیكه له كوڕه‌كانی (نه‌وشێروان به‌گ) ئه‌وانه‌یان كه ڕۆڵێكی گرنگیان گێڕاوه له ئاستی ڕۆشنبیری و سیاسی و زانستی و تا ئێستا و ڕۆژی ئه‌مڕۆمان شوێن و په‌نجه‌یان دیاره، به‌ڵام نه‌خراونه‌ته به‌رباس به هه‌رچی هۆكاریك بێت. بۆیه به پێویستم زانی لێره‌دا زانیاری زیاتر به خوێنه‌ر به به‌خشم ده‌رباره‌ی یه‌كێك له كوڕه‌كانی (نه‌وشێروان به‌گ) كه ڕۆڵێكی گرنگی بینیوه له سه‌رده‌می (میرنشینی زه‌نگنه) دا، به‌ڵام دوور بووه له به‌ر چاووان ئه‌ویش (بابه‌كر به‌گی گه‌وره) یه و ئه‌و چاكه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانای پایه‌به‌رز (مه‌لا عه‌لی زالواوی) .
كورته‌یه‌ك له ژیانی ئه‌م پایه‌به‌رزه‌ی خانه‌واده‌ی میرانی زه‌نگنه. . .
ئه‌و (بابه‌كر به‌گی گه‌وره‌ی كوڕی نه‌وشێروان به‌گی كوڕی عه‌لی خان به‌گی كوڕی ئه‌لقاس به‌گی گه‌وره‌ی كوڕی فارس به‌گی كوڕی حارس به‌گی زه‌نگنه) یه و به (سه‌یید بابه‌كر ئاغای گه‌وره) ناسراوه و نازناوی (سه‌یید) له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه پێ وتراوه دایكی له شێخانی (سورداش) بووه.
ئه‌م زاته زانایه‌كی ئاینی گه‌وره بووه به خواناسی و خواپه‌رستی ناوبانگی ده‌ركردووه و به دیارترین كه‌سایه‌تی ئاینی ئه‌و سه‌رده‌مه داده‌نرێت له ناوچه‌ی زه‌نگنه، له‌و ڕووه‌وه ژماره‌یه‌ك مزگه‌وتی درووستكردووه له (قه‌یتوول) له سه‌ر درامه‌تی تایبه‌تی خۆی كه ئامانجی له‌و كاره نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری بووه له سنووری ده‌سه‌ڵاتی میرنشینهكهیاندا. كه‌سێكی ئامۆژگار و ڕێبه‌رێكی ئاینی بووه ئه‌و كاته كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی پڕ بووه له گه‌وره پیاوانی ئاینی. زانسته ئاینیه‌كانی له سه‌ر ده‌ستی گه‌وره زانایانی ئاینی وه‌رگرتووه و دوای ته‌واوكردنی وانه ئاینیه‌كان ژیانی خۆی خستووه‌ته خزمه‌ت ئاینی پیرۆزه‌وه به‌و شێوه‌یه بایه‌خی به كارووباری میرنشینه‌كه نه‌داوه كه براكانی دیكه‌ی داویانه نه له خودی خوی‌دا و نه له كوڕه‌كانیدا قایل نه‌بووه به‌وه‌ی ببێته به‌شێك له‌و ناكۆكیانه‌ی كه به‌ڕێوه‌چوونه ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات له ناو میرنشینه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی خانه‌واده‌ی میر داده‌نرێت.
شوێن و ساڵی له دایكبوون و كۆچی ده‌ستنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام له شوێنی ڕه‌سه‌نی بوونیان له (كرماشان) و به دیاریكراویش له (ماهی ده‌شت) ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه له‌وانه‌یه له‌وێ له دایك بووبێت، چونگه ئه‌م خانه‌واده‌یه له‌وێوه كۆچیان كردووه بۆ (قه‌یتوول)، بۆ شوێنی كۆچیش دیسان نادیاره له‌وانیه له‌و ناوچه‌یه كۆچی دوایی كردبێت كه پێی ده‌گووترێت (ئه‌وبه‌ر سیروان) واتا باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی (ڕووباری سیروان) دوای ئه‌وه‌ی ڕوویان له‌وێ كردووه له ترسی سته‌می توركه‌كان وه پاشان له‌وێ نێژرابێت. (بابه‌كر ئاغای گه‌وره) (7) كوڕی هه‌بووه كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له (عومه‌ر به‌گ و مونزر به‌گ و سه‌دره‌دین به‌گ و به‌دره‌دین به‌گ و ئه‌مین به‌گ و ڕه‌شید به‌گ و عیزه‌دین به‌گ) بوونه. گوندی (قیرچه) ده‌چنه‌وه سه‌ر (عومه‌ر به‌گ) هه‌ردوو گوندی (گۆپته‌په‌ی دهێم قادر ئاوا و سه‌فه‌ر ئاغا) دهچنهوهی سه‌ر (مونزر به‌گ) گوندی (گۆیژه) ده‌چنه‌وه سه‌ر (سه‌دره‌دین به‌گ) هه‌ردوو گوندی (كهڵان و كه‌له ڕه‌شید) ده‌چنه‌وه سه‌ر (به‌دره‌دین به‌گ) گوندی (زالواو) ده‌چنه‌وه سه‌ر (ئه‌مین به‌گ) هه‌ردوو گوندی (جنۆكه و شا حه‌سه‌ن) ده‌چنه‌وه سه‌ر (ڕه‌شید به‌گ) ناوچه‌ی (دۆڵان) كه له چوار گوند پێكدێت ده‌چنه‌وه سه‌ر (عیزه‌دین به‌گ) . هه‌ر وه‌كو له دهسنوسهكهی (مه‌لا عه‌لی زالواوی) دا هاتووه. له دوایی خۆی كوڕه‌كانی و پاشان كوڕهزاكانیشی تۆیه‌كی چاكبوون كه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه خستیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگادا بن و تیایاندا ده‌یان زانا و شاعیر ههڵكهووتووه له‌وانه (مه‌لا عه‌لی زالواوی و شاعیری به ناوبانگ حاجی قادری كۆیی و زانای ئاینی مه‌لا حوسێنی میسری و مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عه‌لی سه‌فه‌ر ئاغا و مه‌لا عه‌لی قه‌یتوولی و گه‌وره زانای ئاینی شاری كه‌ركوك مه‌لا عه‌لی فه‌تحوڵڵا و مه‌لا عه‌بدوڵڵای خدری و مه‌لا محه‌مه‌دی ئیمام و خه‌لیفه عارفی كوڕی مارفی عه‌بدولڕه‌حمن ئاغا و. . . هتد)
بانگهێشتی خانه‌واده‌ی میر بۆ سه‌ردانی توركیا له لایه‌ن ده‌روازه‌ی باڵاوه.
كاتێك ده‌روازه‌ی باڵا بانگهێشتی سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی میرانی (هۆزی زه‌نگنه) ی كرد بۆ سه‌ردانی (توركیا) وه‌ك به ده‌نگه‌وه چوونی بانگهێشتیك كه له لایه‌ن (سوڵتانی عوسمانی) ه‌وه ئاراسته‌كراوه. . . سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی میران به ده‌م ئه‌و بانگهێشتهوه چوون جگه له (میر بابه‌كر ئاغای گه‌وره) كه به‌و بانگهێشته ڕازی نه‌بوو و ڕێگه‌ی نه‌دا هیچ یه‌ك له (حه‌وت) كوڕه‌كه‌ی بچن بۆ (توركیا) له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو پیلانگێڕییه‌ك بێت له دژیان ئاماده كرابێت بۆ له ناو‌و بردنیان. . . له به‌ر ئه‌وه‌ی بووبوونه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر (عوسمانیه‌كان) چونكه میرنشینه‌كه‌یان ڕۆژ له دوای ڕۆژ فراوانتر ده‌بوو و گه‌شه‌ی زیاتری به خۆیه‌وه ده‌بێنی له به‌ر ئه‌م هۆكارانه توركه‌كان ده‌یانوویست له ناویان به‌رن، (میر ئه‌حمه‌د به‌گی كوڕی میر سمایل) هه‌وڵیدا (بابه‌كر ئاغا) ی مامی قایل بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان بچێت، به‌ڵام ڕازی نه‌بوو و به (میر ئه‌حمه‌د) ی برازی ده‌ڵی مه‌چن من ئه‌مه به پیلانگێڕی ده‌زانم له دژمان. بابه‌كر ئاغا له (قه‌یتوول) ده‌مێنێته‌وه، كاتێك هه‌واڵی چوونیانی بۆ توركیا ده‌بیستێت بابه‌كر ئاغا ده‌سبه‌جی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی و لایه‌نگرانی به په‌له میرنشینه‌كه به جێدهێڵن و ڕوو ده‌كه‌نه كه‌ناری دووه‌م كه كه‌وتووه‌ته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی (ڕووباری سیروان) ه‌وه له ترسی داوی توركه‌كان، له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێننه‌وه و كاتێك باردۆخه‌كه هێور ده‌بێته‌وه سه‌ر له نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گوندی (قه‌یتوول) و گهڕاننهوهكهش به ڕیبه‌رایه‌تی كوڕه‌زاكانی بووه (محه‌مه‌د خان و ئه‌حمه‌د ئاغا) و له كاتی گهڕاننهوهیان بۆ زێدی باوباپیرانیان ئه‌و كاول كاریهیان بینی كه دووچاری میرنشینه‌كه‌یان بووه‌ته‌وه له لایه‌ن توركه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وت پێشبینیه‌كه‌ی (بابه‌كر ئاغا) ڕاست بووه له به ده‌نگه‌وه نه‌چوونی ئه‌و بانگهێشتهیهی بۆ توركیا، دوای ئه‌و ویرانكاریهی كه دووچاری میرنشینه بووه، كوڕه‌كانی و كوڕه‌زاكانی دابه‌ش بوونه‌ته سه‌ر گونده‌كانی (سه‌نگاو) دا، وه‌كو (زالواو و گۆیژه و كهڵان و گۆپته‌په‌ی دهێم و سه‌فه‌ر ئاغا و قیرچه و هه‌ڕێنه و جنۆكه و كه‌له ڕه‌شی (ڕه‌شید) و شا حه‌سه‌ن و دۆڵان كه ته‌نها خۆی چوار گوند بووه و ههرفته و به‌شێك له گوندی قه‌یتوول)
ئه‌م گوندانه‌ی ناویان هاتووه سه‌رجه‌میان له نه‌وه‌ی (بابه‌كر ئاغای گه‌وره) ن به‌و شێوه‌یه له‌وێ جێگیربوونه هه‌تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان.
سه‌رچاوه /
• ده‌ستنووسه‌كه‌ی (مه‌لا عه‌لی زالواوی) كه مێژووه‌كه‌ی بۆ (70) ساڵ لهمو به‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.

