بۆ ئاگادری بنه‌ما یاساییه‌کانی گرفته‌که ( باکگراوند)، فه‌رمون سه‌یرێکی ده‌قی یاسا بکه‌ن
یاسای ژماره 19 ساڵی 2013 ی په‌رله‌مانی کوردستان
یاسای درێژکردنه‌وه‌ی ولایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم کوردستان –عێراق
ماده‌ی یه‌که‌م : ولایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌له 20-08-2013 ته‌واو ده‌بێت . به‌رده‌وام ده‌بێت ودرێژده‌کرێته‌وه تا 19-08-2015 که ئێتر بۆ دووه م جار یارای (( قابیلی )) درێژکردنه‌وه نیه .
ماده‌ی دوه‌م : له‌و ماوه‌یه‌دا که له ماده‌ی یه‌که‌می ئه‌م یاسایه‌دا دیاریکراوه، پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان به سازان هه‌موار ده‌کریته‌وه .
ماده‌ی سێیه‌م : کار به هیچ ده‌قێکی یاسایی یان بریارێك ناکرێت که پێچه‌وانه‌ی حوکمه‌کانی ئه‌م یاسایه بێت .
ماده‌ی چواره‌م: پێویسته سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان حوکمه‌کانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بکه‌ن .
ماده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له به‌رواری ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت . وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (( وه‌قایعی کوردستان )) دا بڵاو ده‌کرێته‌وه .
به‌رێزان : ئه‌گه‌رچی کاک مه‌سعود بارزانی ساڵانێکی زۆر له‌وه‌پێشیش له‌لایه‌ن پارتیه‌وه هه‌ر به سه‌رۆکی هه‌رێم یان سه‌رۆکی کوردستان راگه‌یه‌ندراوه، به‌ناوی ئه‌و پۆسته‌وه حوکمرانی و راگه‌یاندن و په‌یوه‌نده‌کانی کردوه، به‌ڵام دوای روخانی رژێمی سه‌ددام و هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2005 و دابه‌شکردنی پۆسته سیادیه‌کانی عێراق و هه‌رێم، به رێکه‌وتنی سیاسی و سازان له‌ساڵی 2005 ه وه، به فه‌رمی کاک مه‌سعود هه‌ڵبژێرراوه بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ساڵی 2009 یش بۆ خولی دوه‌میش هه‌ر هه‌ڵبژێررایه‌وه، تا 2013، که دوو ده‌وره‌ی په‌رله‌مانی ته‌واوکردو پێویست وابوو که دواتر سه‌رۆکێکی تر هه‌ڵبژێررایه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای پارتی و رێکه‌وتننامه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی، به گوێره‌ی ئه‌و یاسای (( ژماره 19 )) ی سه‌ره‌وه دوو ساڵی تریش ماوه درێژ کرایه‌وه بۆکاک مه‌سعود . به‌وه‌ش ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کاک مه‌سعود هه‌مووی بوو به 10 سال، که ئه‌وه‌ش له 19-08-2015 دا کۆتایی دێت . به گوێره‌ی ئه‌وه‌ش چوار هێزه سه‌ره‌کیه‌که‌ی تری په‌رله‌مانیش (( یه‌کێتی و گۆرران و کۆمه‌له‌ی ئیسلامی و یه‌کگرتوو )) بۆ رێزلێنان و جێبه‌چی کردنی یاسا . له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که، له‌دوای کۆتایی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی کاک مه‌سعود، سه‌ره‌تای سه‌ده‌مێکی نوێ بێت و ئاماده‌کاری بکرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی تر . هه‌روه‌ها چاکسازی و هه‌مواری ره‌شنوسی ده‌ستور بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی حوکمرانی به‌ته‌واوه‌تی وه‌ک په‌رله‌مانی بچه‌سپێت، سه‌رۆک ئێتر هه‌ر که‌سایه‌تیه‌کی که بێت، له په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێررێت و ده‌سه‌ڵاته‌کانی کهمکرێتهوهو ته‌شریفاتی بێت . تا ئێستاش به زۆربه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مان، ئه‌و هه‌مواره، رێوره‌سمی یاسایی تێپه‌راندوه‌و و ئاماده‌یه . و ئێستا کێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک له‌به‌رده‌مدایه . به‌ڵام کاک مه‌سعود و پارتی، ئه‌و کاره یاساییانه ره‌ت ده‌که‌نه‌وه و جۆره چاره‌سه‌رو سازانێکیان لا په‌سه‌نده که، که به‌رده‌وامی بدات به سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی کاک مه‌سعود، به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانیه‌وه، به‌لای که‌مه‌وه بۆ دوو ساڵی تریش، که به‌وه ده‌بێته سێ ده‌وره‌ی په‌رله‌مانی (( 12 ساڵ)) .
نوێترین کاردانه‌وه ی سه‌رکی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به رۆڵی په‌رله‌مان، په‌یامی ئێواره‌ی 09-08-2015 بوو، که راگه‌یاندن بوو له تێگه‌یشتن و راو بۆچوونی خۆی بۆ هه‌لوو مه‌رجی ئێستا و هه‌ڵوێستی خۆیان ، له‌وه‌دا هێزه سیاسیه‌کانی تری په‌رله‌مانی تاوانبارکرد به هه‌وڵی کوده‌تاو خۆسه‌پاندن که قبوڵ ناکرێت . هه‌ره‌شه‌ی تێدا بوو، به هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه . هه‌روه‌ها تاوانباریشی کردن که نه‌یارو ناحه‌زانی ناوخۆمان، گرفتی بۆ دروست ده‌که‌ن له هه‌وڵه‌کانیا بۆ هێنانه‌دی سه‌ربه‌خۆیی . که به گوێره‌ی سه‌ردانی مانگی مایسی 2015 دا بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مریکا روون بینی یه‌یدا کردوه به نزیکبوونه‌وه له‌و ئامانجه‌و گوایه ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا، مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه .
سه‌رۆکی هه‌رێم پێشتریش له‌سه‌ر هه‌مان گرفت و بارگرژی، هه‌ر داوایه‌ك بۆ چاکسازی له ده‌ستوردا و بۆ سنوردارکردنی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی، به کارێ دوژمنانه‌و کوده‌تا و ئه‌جه‌ندای بێگانه‌و، تا خه‌یانه‌ت تاوانبار کردوه .
له نامه‌یه‌کی دا له 16 -04-2015 دا که ئاراسته‌کراوه بۆ 1- سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان، 2- سه‌رۆکی حکومه‌ت، 3- حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان و 4- جه‌ماوه‌ری کوردستان . له‌و نامه‌یه‌دا، سه‌ر زه‌نشت و هه‌ره‌شه‌ی زۆر زیاتری تێدا هاتوه :
((جێگەی داخەكە بۆ دژایەتیكردنی گەلی كوردستان شێوازێكی نوێی ناپاكی دەركەوتوە كە لە رێگەی جۆراوجۆر و بە لێدوان و نوسین بانگەشە بۆ شەڕی ناوخۆیی و دوبەرەكی و هەروەها زیندوكردنەوەی پەرتەوازەیی و دو ئیدارەیی دەكەن. ئەمە ئازادی رادەربڕین نییە بەڵكو ئەم جۆرە هەوڵانە خیانەتە لە گەل و نیشتمان و پیادەكردنی ئەجیندا و سیاسەتی نەیارانی كوردستانە. نابێ بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بدرێت ئەم روانگە نانیشتیمانیە لە كوردستاندا هەبێت ! داوایش لە جەماوەری سەربەرزی كوردستان دەكەم چیتر دەرفەت نەدەن ئەم جۆرە خەڵكانە و ئەم رەوتە دژە نیشتیمانیە بەردەوام بن لە بڵاوكردنەوەی هزری شەڕانگێزی شەڕی نێوخۆیی و دوبەرەكی ))
ئه‌گه‌رچی ته‌نیا هێزێك که هه‌ره‌شه‌ی کردبێت و نمایشی ئاماده‌کاری بۆ کوده‌تا کردبێت، پارتی خۆی بوه، هه‌روه‌ک بینراون له زمان و ناوه‌رۆکی په‌یامه‌کانی سه‌رۆک بارزانی و، نمایشه سه‌ربازیه‌کانی پارتی له ناو هه‌ولێردا دوای په‌یامه‌که‌ی 09-08-2015 . هه‌روه‌ها هێز جوڵاندن و سه‌نگه‌ر قایمکردنهکانی سنوره‌کانی نێوان ناوچه‌ی سه‌وزو زه‌رد . نه‌ک سنوره‌کانی جه‌نگ و به‌رگری به‌رامبه‌ر داعش .
هه‌ڵوێستی کاک مه‌سعود و پارتی
له‌سه‌ر هه‌ندێ بناغه‌و به پاساوی ئه‌و 4 بیانووه‌ی خواره‌وه‌یه .
((1)) - هه‌لومه‌رجی دژواری کوردستان و پهڵامارو شه‌ری داعش و ا ده‌خوازێت که هه‌رێم سه‌رۆکێکی به‌هێزو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌بێت .
((2)) – بیانوی ئه‌وه‌ی که کوردستان نه‌که‌وێته (( فه‌راغی ده‌ستوری )) . ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك چۆڵ بێت . وه‌ك مه‌ترسیه‌کی وه‌همی که زۆربه‌ی خه‌ڵک هه‌ر نازانن، چیه . وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که ته‌نیا کاندیدی ئاماده هه‌ر کاک مه‌سعوده، بۆیه، به درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی کاک مه‌سعود بۆ 2 ساڵی تر . کوردستان له‌و به‌ڵایه‌ش رزگار ده‌کات .
((3)) – راگه‌یاندن و به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی . کاک مه‌سعود له مێژه‌وه به تایبه‌تی له و 10 ساڵی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا، له کاته ههستیارو به‌رز بوونه‌وه‌ی ناره‌ازیی جه‌ماوه‌رو داخوازی چاکسازی، زیره‌کانه بۆ هێورکردنه‌وه‌و کپ کردنی ناره‌زاییه‌کان، ناوبه‌ناو به‌ڵێنی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی داوه . ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش به 10 ساڵی رابوردوو ته‌واو نه‌بوه‌و . به‌ڵام گوایه له سه‌ردانی مایسی 2015 دا، بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مریکا، گه‌شبینی لا دروست بوه، به نزیکی له‌و ئامانجه . گوایه ئه‌گه‌ر به‌ردوام بێت له پۆسته‌که‌یدا، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ته‌واو ده‌کات .
((4)) – پاساوی ((رێگرتن له شه‌ری ناوخۆ )) و پاراستنی سه‌قامگیری ئێستای هه‌رێم، که ئه‌وه‌ش ته‌نیا، به هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و حوکمرانیه‌که‌ی کاک مه‌سعود و پارتی زامن ده‌کرێت، ئه‌گینا ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ((شه‌ری ناوخۆ)) و ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی هه‌یه .
هه‌ندێك شیکردنه‌وه‌ی کورت ده‌رباره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه
1- ئه‌وه راست و ئاشکرایه که کوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی زۆر دژواردایه . به‌ڵام ئه‌وه زیاتر پاساوه بۆ گۆرینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که تا ئێستا، لاواز بوه له‌به‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژی و هه‌ره‌شه‌کان، ئه‌وه پاساوه بۆ ئه‌وه‌ی که سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی به‌هێز دامه‌زرێنین . ئه‌زموونی سه‌رکرده‌ی به هێز له رابوردوه‌وه تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه مه‌گه‌ر هه‌ر بۆشه‌ری ناوخۆ . وه دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش، له 10 ساڵی رابوردوهی هه‌رێم و تا ئێستاش، ئه‌زموونێکی زۆر فاشیل و شکستخواردوو بوه . له به‌ره‌نگاری په‌لاماره‌کانی داعشدا، له‌سه‌ره‌تادا هه‌ڵوێستی هه‌رێم راکردن و ماڵوێرانی و ئه‌نفال بوه له شه‌نگاله‌وه تا هه‌ولێرو و مهخمورو جه‌له‌ولا . گیانێکمان به فریاکه‌وتنی پێشمه‌رگه‌کان و هێزه‌کانی دژه تیروری یه‌کێتی نیشتیمانی، و شۆرشگێرانی باکورو رۆژئاوا و پارچه‌کانی تری کوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ دراوسێ و تۆپبارانه‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه قه‌زاوقه‌ده‌ر بوه بۆیه ئه‌و بیانوه پاساوێکی رهواو گونجاو نیه بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی کاک مه‌سعود . به‌ڵکوو پێچه‌وانه‌که‌ی دروسته .
له ژێر سایه‌ی سه‌رۆکی به‌هێزو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زۆر، له هه‌رێمدا .
- له‌شکری ده‌وڵاتی تورکیامان، هێناوه‌ته سه‌ر سنگمان، ئێران له رابوردودا به ئاره‌زوی خۆی بوردومانی کردوه . و ئێستاش تورک که خۆیان هاوکاری داعشن . بوردومان و کومه‌ڵکوژی گوند نشینانمان ده‌کات، به ناوی شه‌ری دژی تیرۆره‌وه .
- داعش ئه‌نفالی یه‌زیدیه‌کانی کرد . به شایه‌تی میدیاکان ده‌یان هه‌زار له‌شکرو هێزمان له ناوچه‌کانی یه‌زیدیه‌کان، له هێڵی به‌رگری راکێشرانهوه . له‌سه‌ره‌تادا وترا، به‌رپرس و که‌مته‌رخه‌مه‌کان که رایان کردوه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و دواتر وا راگه‌یه‌نرا که (( ئینسیحابیان پێ کرا، گوایه ئهوهتهکتیک بوه ))، لێپرسینه‌وه له که‌سیش نه‌کرا .
به‌وه‌دا زۆر ئاشکرایه که ئه‌و هێزوسیستهمی به‌رگریه‌ی ئێستامان، جێ متمانه و پشت پێ به‌ستن نیه‌و پێویسته که هیزی پێشمه‌رگه له هێزی حیزبه‌وه بکرێته هێزێکی نیشتیمانی و ته‌نیا ئینتیمای بۆ گه‌ل و نیشتیمان بێت و رێزی لێ بگیرێت . (( ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێزێکی به‌رگری وای هه‌بوایه، ده‌مێك بوو نه‌مابوو ))
ئه‌وه جگه له لاوازی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ی هه‌رێم و نه‌خۆشیه‌کانی، له هه‌موو بواره‌کانی تری سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و بێ‌کاری و ئیفلاسی بانکه‌کان و ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی ره‌وی گه‌نجان به‌ره‌و هه‌نده‌ران و جێ هێشتنی نیشتیمان . . . هتد .
2- فه‌راغی ده‌ستوری : مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له کاتی چۆڵ بوونی کورسیه‌که‌ی سه‌رۆكدا، ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ، سه‌رۆكێك ئاماده نه‌بێت، هه‌رێم بکه‌وێته (( فه‌راغی ده‌ستوری )) وه‌ك ئه‌وه ی، زه‌مین بقـڵیشـێتهوهو کوردستان قوت بدات . ئه‌وه خه‌ڵک ترساندنێکی بێ بناغه‌یه و هه‌رێم هیچ باری خراپتر نابێت له نه‌بوونی سهروکدا (( خۆی زۆر خراپه، چۆن ده‌توانێ له‌وه خراپتر بێت ؟ )) . زۆر ئاساییه که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به ئه‌رکه‌کانی سه‌رۆك هه‌ڵسن، یان وابزانم له ره‌شنوسی ده‌ستوریشدا باس له‌وه کراوه که له کاتی غیابی سه‌رکی هه‌رێمدا، سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵسێت به ئه‌رکه‌کانی . هه‌روه‌کو نموونه‌یه‌ک له ناوچه‌که‌ماندا، ده‌وڵه‌تی لوبنانه . که ئه‌وانیش له به‌ر هۆکاری گرفتی ناکۆکی پێکهاته ئاینیه‌کانیان، وای کردوه که نه‌گه‌نه سازان و بێ سه‌روک کۆمارن . (( فه‌راغی ده‌ستوریش لوبنانی نه گه‌یاندۆته رۆژی قیامه‌ت ))، هێزه سیاسی و ئاینیه‌کانی به‌رده‌وامن له هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رو سازان .
لوبنان له 25 مایسی 2014 ه‌وه تاکو ئێستاش سه‌رۆک کۆماری نیه و، حکومه‌تی لبنانی و سه‌رک وه‌زیران (( ته‌مام سه‌ڵام )) به ئه‌رکه‌کانی سه‌روك کۆمار هه‌ڵده‌سن . وه ئه‌و حاڵه‌ته له زۆر ساڵانی رابوردوشدا، هه‌ر وابوه .
3- خاڵی سێهه‌میش ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی کاک مه‌سعود، . که به گوێره‌ی سه‌ردانی مانگی مایسی 2015 دا بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مریکا روون بینی یه‌یدا کردوه به نزیکبوونه‌وه له‌و ئامانجه‌و گوایه ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا، مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه .
به‌ڵام هه‌ر له‌کات و دوای ئه‌و سه‌ردانانه‌دا، ئه‌مریکا له‌سه‌ر زۆر ئاست ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که ئه‌وان پابه‌ندن به سه‌روه‌ری ویه‌کێتی عێراق و پارمه‌تی و چه‌کیش که بو به‌ره‌نگاری داعش پێویسته بۆ پێشمه‌رگه، به هۆی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌وه ده‌گه‌یه‌نن به هه‌رێم ))، وه لای ئه‌وان گرنگ، یهکرێزیه له به‌رامبه‌ر تیرۆر و داعش، هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی شه‌خسی نیه و پێوه‌رو بنه‌مای تری هه‌یه‌و بریاریش له وڵاتانه، له لایه‌ن ده‌سگا تایبه‌تمه‌نده سه‌ربازی و ستراتیجی و موخابهراتیهکانهوه، نه‌خشه‌ی بۆ داده‌رێژرێن نه‌ك به هۆکاری موجامه‌له‌ی دوو سه‌رۆک، که ره‌نگه باش له زمانی یه‌کتریش تێ نه‌گه‌ن و به موترهجیم کۆبونه‌وه‌کان به‌رێوه به‌رن .
کاک مه‌سعود زۆر زیره‌کانه له ساڵانێکی زوه‌وه ئه‌و دروشم و راگه‌یاندنه، بۆ هێورکردنه‌وه‌و کپ کردنی ناره‌زاییه‌کان، وه‌ک ده‌رزی به‌نج به‌کار دێنێ و نه‌ك هه‌ر خه‌ڵکه ساکاره‌که به‌ڵکوو خه‌ڵکه رۆشنبیرهکهشی پێ به‌نج کردوه که له کاته هه‌ستیاره‌کاندا، باشی به‌کاری هێناوه‌و کاریگه‌ری خۆی هه‌بوه . که گرفته‌که تێپه‌ر ده‌بێت، به‌نجه‌که هه‌ڵده‌گێرێته‌وه تا ئاڵۆزی و ناره‌زاییه‌کی تر .
زۆر له سیاسه‌تزان و رۆشنبیران له زۆر بابه‌ت و زۆر ساڵاندا، ئه‌وه‌یان روون کردۆته‌وه که گه‌یشتن به‌و ئامانجه، هه‌ر به دروشمی بریقه‌دار و راگه‌یاندن ناکرێت و به‌ڵکوو ئه‌وه پێویسته پرۆژه‌یه‌کی نیشتیمانی هه‌مه‌لایه‌نه‌و به به‌رنامه‌بێت . بۆیه لای من وا راسته، که پارتی و کاک مه‌سعود واز بهێنن له به‌کار هێنانی ئه‌و دروشمه بۆ مه‌به‌ستی ده‌سکه‌وتی سیاسی و یاری کردن به سۆزی ژماره‌یه‌کی زۆر که‌سان و هاووڵاتیانی ساویلکه (( که له‌به‌ر دڵسۆزی و ئاواته‌خوازی گه‌یشتن به‌و خه‌ونه، حه‌ز ده‌که‌ن و ئامادیی ئه‌وه‌یان تێدایه که باوه‌ربکه‌ن به‌وه‌ی ره‌نگه کاک مه‌سعود شتێکی بنیات نابێت )) . له‌وه‌دا نازانم گله‌یی له کاک مه‌سعود بکرێت یان له راوێژکارانی، که به‌کارهێنایان بۆ ئه‌و دروشمه، به‌و شێوه تاکتیکیه‌ی تا ئێستا کاری پێ کراوه، پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌که‌یه و زۆر زیانی گه‌یاندوه به چانسه‌کانی بنیاتنانی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ . ئه‌وبابه‌ته شیکردنه‌وه‌ی زۆری پێویسته، به بۆچوونی من تا ئێستا ئه‌و بانگه‌وازه، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه زیاتر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی یه‌کخستوه‌و، له‌سه‌ر ئاستی ناویشه‌وه چونکه ته‌نیا به‌کار هێنراوه بۆ موزایه‌ده و بازرگانی سیاسی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی پارتی . بۆیه زیاتر یه‌کریزی و یه‌کێتی ناوه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی لاواز کردوه‌و ره‌نگه زیاتر خزمه‌تی یه‌کخستنی نه‌خشه‌و پلانی دوژمنانی کوردی کردبێت، دۆژمنی یه‌کخستوه‌و یه‌کهه‌ڵوێستی کوردی شێواندوه . به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌وه هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی تاکتیکی به‌کار هێنراوه .
تێبینی ئه‌وه بکه‌ن که هه‌مان خه‌ون و ئامانج له مۆدێلی رۆژئاوا دا، زۆر به لۆجیک و عه‌قلانی و پراگماتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه . ئه‌و دروشمه به سه‌رزاره‌کی ره‌ت کراوه‌ته‌وه‌و نه‌فی کراوه به‌ڵام له بناغه‌دا و له راستیدا وه‌ك پرۆژه کاری بۆ کراوه و سیسته‌م و کیانێکی تۆکمه دروست کراوه، به‌ردوامیش کار کراوه بۆ ئه‌وه‌ی بکرێته دی فاکتۆ . ئه‌و مۆدێله بۆته جێی رێز‌و سه‌رسامی کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و ئازادیخوازانی دنیا . بۆیه تورک شێت بوون، له سه‌ره‌تادا ئومێدیان به داعش بوو که ئه‌و هه‌وڵ و مۆدێله تێک بشکێنێت، که له‌وه بێ هێوابوون، ئێستا هیوایان به‌وه‌یه که راسته‌وخۆ، خۆیان و له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یانی دژ به تیرۆر و داگیرکردنی ناوچه‌یه‌کی فراوانی نێو دوو کانتۆنه کوردیه‌که، بگه‌ن به‌و ئامانجه‌و، له‌وه‌شدا ئه‌گه‌رچی کورد زهره مه‌ند بوه‌و دوچاری زیان و قوربانی زۆر بوه، به‌ڵام دنیا زۆر گۆرراوه . هیوادارم کۆتایی سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رست و فاشیانه‌ی تورکیا دۆرران و ریسوایی بێت . ئه‌گه‌ر هه‌رێم به دڵسۆزیه‌وه پشتیوانی رۆژئاوابێت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیش تۆزێك له‌وانه‌وه فێری سیاسه‌ت بوونایه، ئێستا دنیایه‌کی تر ده‌بوو، به‌ڵام نه‌چوه بچێت . ئه‌گه‌ر دڵسۆزی هه‌بێت .
4- ترساندنی کۆمه‌ڵگه، به مه‌ترسی ((نوێ بوونه‌وه‌ی سیناریۆی شه‌ری ناوخۆ)) . ئه‌و بیانوه ئه‌گه‌رچی له راستیدا دڵه‌راوکێ و نیگه‌رانی زۆر دروست ده‌کات لای به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگه و پارتی سودی ((کاتی)) لێ وه‌رده‌گیرێت . به‌ڵام ئه‌وه، له هه‌مان کاتدا، دانپیانانه به راستیه‌کی ترسناکدا، که له‌سه‌ر مه‌دای دوور زۆر زیانبه‌خشه بۆ پارتی و کاک مه‌سعود . وێنه‌ی وا بدرێت به کۆمه‌ڵگه که . سه‌قامگیری هه‌رێم و کۆمه‌ڵگه، به‌وه وه به‌نده که تێدا پارتی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌کی هه‌رێم بێت و هه‌موو دۆسیه چاره‌نوس سازه‌کان و مۆنۆپۆڵی زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌کان بیت له لایه‌ن پارتی و سه‌رۆک بارزانی یه‌وه . وه ئه‌گه‌ر پارتی به شێوزه‌کانی دیموکراتی بۆی نه‌کرا، باڵاده‌ستی خۆی بهێڵێته‌وه و پارێزگاری لێ بکات، ئه‌و ا، شێوازی تر و به‌کارهێنانی هێزو کارتی تریش به‌کار بهێنێت . که ئه‌وه‌ش، هه‌م وێنه‌ی پارتی و هه‌م وێنه‌ی بنه‌ماله ی مهلامسهفا و شه‌خسی کاک مه‌سعود له‌که‌دار ده‌کات و ئه‌وه وێنه‌یه‌کی باشی پارتی و کاک مه‌سعود نادات به کۆمه‌ڵگه‌و به دنیای ده‌ره‌وه . وه ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌و یان به‌کار هێنانی هێزو شهر مه‌رجیش نیه له به‌رژه‌وه‌ندی پارتیش کۆتایی بێت و مه‌رج نیه دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی رابوردوو، هه‌مان ئه‌نجام بهێنێته دی جارێکی تر . ئه‌وه هه‌ره‌شه‌و ره‌فتارانه چ بۆ حیزب یان که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی و سه‌رکرده‌یه‌ک زۆر ناراستن و وه‌ک قوماری
(( رۆلێتی )) روسی وان، زوو بێت یان دره‌نگ، متمانه‌ی کۆمه‌ڵگه ده‌دۆرێنن . سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی میلله‌تان و وڵاتانی تر و دوور بینی کردن زۆر راست تر‌و باشتره .
له کۆتاییدا، من ده‌ستخۆشی ده‌که‌م له هه‌موو هێزو پارته سیاسیه‌کانی په‌رله‌مان، که سوورن له‌سه‌ر به‌رنامه‌و هه‌ڵوێستی چاکسازی و گۆرران، به‌ره و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی دیموکراتی ئازاد . ئه‌وه چاره‌سه‌رێکه که هه‌موولایه‌نه‌کان و میلله‌تیش تێدا براوه ده‌بن و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان و له به‌رژه‌وه‌ندی کاک مه‌سعود و پارتیشدایه، ئه‌گه‌ر ورد تر‌و دووربین تر سه‌یری گرفته‌که بکه‌ن . هیوادارم وا نه‌زانن که ته‌نیا چاره‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان بێت به ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆک وکادیرانی پارتی . به‌ڵکوو، قبوڵکردن و گونجان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دیموکراتی و ده‌ستاو ده‌ستی ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات . ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ندێ کادیری پێشکه‌وتوی پارتیش(( له‌وانه کاک رێبوار وه‌لی ))، باسیان کردوه له پێویستی چاکسازی له‌ناو پارتیشدا . ئه‌وه جێێ ئومێدێکی باشه و هیوادرین سهرکهوتوووبن، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی روخسارێکی تری نوێ به‌خۆوه بگرێت و له‌باتی تاکره وی و هه‌وڵی خۆ سه‌پاندن له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کاندا، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تردا به هه‌ماهه‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نهتهوایهتیکان خه‌بات بکه‌ن بۆ بنیاتنانی هه‌رێمێکی دیموکرات و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد‌و دادپه‌روه‌ر و خۆشگوزه‌ران . له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی نه‌ریتی ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتیخازانهی ده‌سه‌ڵات . به‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزبێک رێژه‌شیان که‌متربێت به‌ڵام ئه‌وه شێوازێکی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میانه تره بۆ هه‌موو حیزبه‌کان . ئه‌وه شێوازه دیموکراتیه سه‌رده‌میانه زۆرباشتره له ئه‌قڵیه‌تی (( ماکیافیلیانهی )) داگیرکردن و خۆ کردن به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مری واقیع .
له دواهه‌مین روداوی نوێشدا، 09-08-2015 وادیاره چوار پارته‌که‌ی تر جگه له هه‌مواری ده‌ستور، رێک که‌وتون له‌سه‌ر دیاریکردنی کاندیدێکی نوێ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم دوای ماوه‌که‌ی به‌رێز کاک مه‌سعود . که ئه‌ویش، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێستا، (( به‌رێز یوسف محه‌ممه‌ده )) من پیرۆزبایی له کاک یوسف ده‌که‌م . من له پرۆسه دیموکراتیهکهدا و بۆ ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی هه‌رێم، بچێته سه‌ر سکه‌ی راستی ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتیخوازانه و دیموکراتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، پیرۆز بایی له هه‌ر که‌سایه‌تیه‌ک ده‌که‌م . (( به مه‌رجێک کارتۆنی و داشی دامه نه‌بێت . که وه‌ک تاکتیک و بۆ نه‌خشه‌ی کاندیدێکی تر قوت کرابیته‌وه، خۆی هیچ بنه‌ما و چانسێکی نه‌بێت و هه‌ر ئامرازێك بێت له نه‌خشه‌یه‌کی تردا . شتی وا له رابوردودا روی داوه )) . به‌ڵام به‌رێز کاک یوسف، که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوو لێهاتووه . به هیوای پرۆسه‌یه‌کی پاک و شه‌فافی ئازاد، بۆ ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات .
له کۆتاییشدا، به تایبه‌تی بۆ سه‌رۆکی داهاتو، بۆ هه‌موو هێزه سیاسیه نیشتیمان پهروهرهکانمان و بۆ په‌رله‌مان و بۆ راو‌و بۆچوونی ئێوه‌ی به‌رێزیش . ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌م .
هه‌رێمی کوردستان پێویستی به سه‌رۆکی به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها نیه (( ئه‌وه‌مان تاقی کردۆته‌وه))، به‌ڵکوو پێویستی به سیسته‌مێکی دیموکراتی به‌هێزه . بۆ ئه‌وه‌ش که باسه‌کان هه‌ر تیوری نه‌بن و به‌رجه‌سته بن و بتوانرێت، لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت من سه‌رنج راده‌کێشم بۆ دوو مۆدێلی واقیعی دوو ده‌وڵه‌ت که ده‌کرێت سوودیان لێ وه‌رگیرێت :
(( 1)) - سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی و دیموکراتی تۆکمه‌ی وه‌ك ئیسرائیل که به به‌راورد له‌گه‌ڵ 24 ساڵی ئه‌زموونی ئێستای هه‌رێم، ئیسرائیل که سه‌رۆکی پیرۆز‌و ده‌سه‌ڵات ره‌های نیه، وه‌ك مێروله هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کاریان کردوه بۆ بنیاتنانی بناغه‌کانی ده‌وڵه‌ت و دواتریش له 25 ساڵی دوای ئاشکرا کردنی ده‌وڵه‌تیان، (( واته 1948 تا 1973 )) . خۆیان کرد به پێشکه‌وتوترین ولاتی ناوچه‌که له بوار پیشه‌سازی، کشتوکالی، تکنولۆجیای کۆمپیوته‌ری و هێزی سه‌ربازی و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکوو بۆ زامنی بوون وپاشهرۆژیان بۆمبای ((ئه‌تۆم)) یشیان به‌رهه‌م هێنا. وه له‌و ماوه‌یه‌شدا، له ئیمتیحانی 3 جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری ((هه‌موو سنوره‌کانیان و شه‌ری مان و نه‌مان )) به سه‌رکه‌ووتوویی ده‌رچوون . ئه‌زموونی ئێمه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه بوه و نمونه‌ی نه‌زانین و ناشێتی بوه
(( مه‌گه‌ر هه‌ر له ئه‌زموونی شه‌ری ئاینی ومه‌زهه‌بی عه‌ره‌به‌کان باشتر بووبین )) . جێی خۆیه‌تی لێره‌دا سود له ئه‌زموونی وڵاتانی تری رۆژئاواش وه‌رگرین به ره‌چاوکردنی شێوازی گونجاو وه له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌یه‌کی گشتی عه‌قلانیدا، ئه‌وه کلیلی ده‌روازه‌کانی ئاسۆیه‌کی پرر ئومێد تره .
(( 2)) - مۆدێلی دوه‌م، سیسته‌می سیاسی و ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی سویده، که له ماوه‌ی 100 ساڵێکدا له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کشتوکاڵی دواکه‌وتوو گۆرراو گه‌شه‌ی پێدرا، بۆ یه‌کێك له نموونه سه‌رکه‌وتوه‌کانی دنیا له هه‌موو بوارێک‌دا . سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی و پاشایه‌ک که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و ئابوری و میدییای نیه‌و ته‌نیا رۆڵێکی ره‌مزی ته‌شریفاتی هه‌یه . وڵاتێک که هه‌ژاری تێدا نه‌هێڵراو خۆشگوزه‌رانی دابین کرا بۆ هه‌موو هاووڵاتیان، له‌و وڵاته‌دا یاسا سه‌روه‌ره ((به راستی نه‌ك هه‌ر بانگه‌واز)) کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تا رادده‌یه‌کی زۆر یه‌کسان و دادپه‌روه‌ر بنیات نراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بوترێ، بنیاتنانی دنیایه‌ك که گورگ و مهرر تێدا پێکه‌وه بژین به ئاشتی . ((تێیدا ئازادی بروا و ئاین و داب و نه‌رێتی ئاینی بۆ هه‌ر که‌س و هاوڵاتیه‌ك به گوێره‌ی بروای خۆی . له به‌رامبه‌ریشدا، ده‌وڵه‌ت و سیسته‌م بۆ هه‌موو هاووڵاتیان و زامنی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتی و هارمۆنی .
له سوید، جگه له کۆمه‌ڵگه بنه‌ره‌تیه سویدیه‌که و بناغه ئاینیه مه‌سیحیه‌که‌ی، سه‌دان هه‌زار موسوڵمان له شیعه‌و سوننه‌و کورد‌و عه‌ره‌ب و تورک و فارس و فه‌له‌ستنی، شان به‌شانی جوله‌که و سیخ و بودی و سه‌دان ره‌گه‌زو ئاین و مه‌زهه‌بی جیاواز . له ژێر چه‌تری یه‌ك یاسا و هه‌مان ماف و ئه‌رک و هه‌مان مافی بژێوی و پۆست و پایه‌یان هه‌یه . . . هتد .
وه به هۆی په‌یوه‌ندی زۆری هه‌ردوو کۆمه‌ڵگه‌ی سویدی و کورستانیهوه، ده‌کرێ سوود له‌و ئه‌زموون و شاره‌زاییانه وه‌ربگیرێت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان و خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانمان . (( بێگومان ئه‌وانه لێره‌دا هه‌ر ئاماژه‌یه‌کی کورتن))
له‌گه‌ڵ رێز‌و هیوای سه‌رکه‌وتن :
براتان، به‌کری میرزاحسهین (( به‌کرۆکه))
سوید، 12-08-2015