
{ كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی وژیانه‌وه‌ی كورد 14/ 4/1959، پێشخان وپاشخانهكانی } دواكتێبێكی بیره‌وه‌ری ئامیزه كه‌مامۆستا نه‌به‌ز له‌سلیمانی بۆی چاپ و بڵاوكرایه‌وه، ماوهیهلهمهوبهر برای نووسه‌رو ئه‌دیب كاك فوئاد سه‌راج دانه‌یه‌كی به‌دیاری دامی و به‌وردی خویندمهوه. مامۆستا جه‌مال وه‌ك خۆی ده‌ڵی: (به‌شێكن له‌بیره‌وه‌ری نامه چاپنهكراوهكهی، جگه له‌باسی دامه‌زراندنی كاژیك وپاسۆك و ڕه‌وتی كاركردنیان، هه‌روا – نۆكسه – و – سۆكسه – كهدووریكخراوی قوتابیانی كوردی نه‌ته‌وه‌یی بوون له‌ئه‌وروپا)
نووسه‌ر مه‌به‌ستیه تاخۆی ماوه ئه‌وڕاستیانه بخاته ڕوو كه‌له ڕێڕه‌وی كاركردن وڕه‌وشی ئه‌و ڕێكخراو‌و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌ییه كوردیانه‌ی ئه‌وروپاو ناوه‌وه‌ی باشوری كوردستان هاتوونه كایه‌وه (كه‌له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی باشوور ته‌نیا له‌سنووری شاری سلیمانی وكه‌می كه‌ركووك ده‌نگدانه‌وه‌ی بووه) ، ئه‌مه‌وا، چونكه نایه‌وی پاش مردنی قسه‌ی به‌ده‌مه‌وه بكری، ئه‌و هه‌ڵبه‌ست و قسه بی گومرگانه ڕاستكاتهوه كه‌له ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی N. R. T و ڕووداو دا كراون وهه‌ركه‌س خۆی به‌پاڵه‌وانی ساحه‌كه پیشان ده‌دا (به‌قه‌ولی نووسه‌ر خۆی) .
ته‌نیا 122 لاپه‌ڕه بۆ بیره‌وه‌ریه‌كانه، له‌وه‌دوا 93 لاپه‌ڕه‌ی وێنه‌و دیكۆمینتی په‌یوه‌ندداره به ڕاو بۆچوونه‌كانی خۆیه‌وه.. .. گله‌یی توند‌و جار جار ده‌گاته ئاستی هێرش بردن.
داخم ناچی پاش خویندنه‌وه‌ی تووشی نائومێدیه‌ك بووم، له‌وه‌ی كهههتا ئه‌م رێكخراو‌و لایه‌نانه‌ی كه‌سه‌ر به‌ته‌وه‌ری بیر‌و بۆچوونه‌كانی مامۆستان، وه‌ك باقی حیزبه‌كانی تری گۆڕه‌پانی ناو كوردستان تووشی چ ململانی و مشت ومڕو ناكۆكی ودابڕانیك بوون، قه‌ت دووانیان لهدیزهیهكدا پیكه‌وه تاسه‌ر هه‌ڵیان نه‌كردووه ونهكوڵاون، له‌گه‌ل یه‌كدی نه‌كڵۆك بوون، زمانی زه‌م وزهمكاری وپاشقول گرتن نه‌هجی كاركردن و رێبازیان بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هێشتا ئه‌م (حیزب یابیروبۆچوونه) پێگه‌و ده‌سته‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه له‌سه‌ر زه‌مینی كوردستاندا وكورد واته‌نی (دی نهگهییبوو دوكه‌ڵ ببینی) ، ئاروبهرهكهی (پاسۆك) بوو كه‌له كۆتایی حه‌فتاكانه‌وه توانی وه‌ك حیزبێكی چه‌كدار خۆی بخاته‌ناو ساحه‌ی مقاوه‌مه‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌ویش كه‌وته نێوان مه‌نگه‌نه‌ی تاكڕه‌وی و پاوه‌نخوازی رژێمی دیكتاتۆری له‌لایه‌ك و حیزبه باڵا ده‌سته‌كانی باشوور له‌لایه‌كی دی، تاده‌م ده‌م پووكایه‌وه، كادیر‌و ئهندامهكاراكانیان یابهرهو ئه‌وروپا چوون یا به‌پله‌و پایه‌و ده‌سكه‌وتی ماددی باشه‌وه دابه‌شی ناو دووحیزبهكهی باشوور بوون وتاههنووكه هه‌ركام بهلهونی گرتوونیه‌ته خۆ.
سه‌دمه‌خابن ئه‌م ڕێبازه به‌ده‌ردی حیزبهكانیدی ناته‌بایی نێوخۆی واماندوی كرد تائاستی ئه‌وه‌ی ئیسته ببێته یادگارو بیره‌وه‌ری، لێره‌و له‌وێی راگه‌یاندنی كوردیدا جاروبار ته‌نیا باس بكری، ئه‌مان نه‌یانتوانی بۆئاوا بیروباوه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌یی ڕزگاری خواز (كهتائیسته ئه‌مه‌ش ئاوهڵمه نه‌بووه) به‌پوختی كاری بۆبكه‌ن وبی گری وگۆڵ یه‌ك بكه‌ون.
ڕه‌نج وتێكۆشانی مامۆستا نه‌به‌زیش له‌م سونگه‌یه‌وه (به‌پێی كتێبه‌كه‌ی) به‌هه‌ده‌رچوو وئاروبهرهكهی هاتۆته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا له‌و ته‌قه‌للا كه‌م وێنه‌یه‌یدا، له‌ساڵی 1959 وه، ددانی خێر به‌چه‌ند مامۆستایه‌كی تێكۆشه‌ری سه‌ره‌تای كاركردنیان زیاتر نه‌هێنی، مامۆستایان: به‌هه‌شتی عه‌بدوڵڵا جه‌وهه‌ر،ئه‌حمه‌د هه‌ردی، عه‌بدوڵڵا ئه‌ژده‌ر و فایه‌ق عارف و كامیل ژیر.. . به‌توندیش هه‌ندێكی دی دهستنیشانكات كهههلپهرست و بووده‌ڵه‌و ڕاڕاو خۆپه‌سه‌ند بوونه، له‌په‌نا شۆڕشی ئه‌یلوولدا به‌دوی سوودو قازانجی ماددی وگیرفانیانهوه بوون، كه‌چی له‌ناو خه‌ڵكیشدا خۆیان به‌فریشته‌ی رێبازی كوردایه‌تی ده‌نواند.
پاش نیگه‌رانی زۆر بۆئه‌م ئاكامه نه‌خوازراوه‌ی ڕه‌نجی مامۆستا له‌بواری سیاسه‌ت و حیزب و حیزبایه‌تیدا، وه‌ك چاودێرێكی روداوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵی كوردهواری، له‌م ته‌ره‌فه‌وه دووخۆزگهم هه‌یه:
یه‌كه‌م / كاژیك یا پاسۆك هه‌ر بمایه ئه‌گه‌ر به‌قه‌باره‌ی حیزبی مه‌نجه‌ڵه یاپراخهكهی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌نیش بووایه.
دووه‌م / پرۆفیسۆر د. نه‌به‌ز هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، به‌ده‌ر له سیاسه‌ت و كوردایه‌تی و حیزبایه‌تی خۆی ته‌رخان كردبا بۆبواره زانستی و فه‌رهه‌نگی و زمانناسیهكهی خۆی و له‌بواری كۆڵینهوهكانیدا به‌رده‌وام بووایه‌و كاره‌كانی خۆی چڕكردایهتهوه، كهلهمهیاندا سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌و سه‌رقاڵیه‌ی بهسیاسهتكاریهوه (وه‌ك خۆی نووسیویه) به‌رهه‌مه‌كانی دره‌وشاوه‌ن، زۆر زۆر وان له‌پێش هاوڕی وهاوپسپۆریهكانیهوه له‌ناوه‌وه‌ی باشور. نه‌ك مێشكی خۆی جه‌نجاڵی مه‌سه‌له‌یه‌ك بكردبا كه ئاوای لی ده‌رچوو. مامۆستا نه‌به‌ز پیاوێكی ده‌گمه‌نی زرنگ وپاك و دڵسۆز‌و به‌ئه‌مه‌كی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌م جۆرهكهسانهش بۆسیاسه‌ت و سیاسه‌تكردن ده‌ستناده‌ن، دواجار وه‌ك توخمێكی نامۆ و غه‌ریب لهدهوروبهرهكهدا خۆیان ده‌بیننه‌وه. بۆیه ناچارین له‌گه‌ڵ پیره‌مێردی شاعیردا بڵێین:
* ههرداری لقی زۆر لی بێته‌وه
ئیتر ئه‌وه‌نده به‌رز نابێته‌وه
ڕوباریش جۆگه‌ی زۆر لی بووه‌وه
گوڕی نامێنی له‌پڕ چووه‌وه
---------
دووبه‌ره‌كانی ئێلێكی فه‌وتان
سه‌ودای سه‌ركاری زۆر دڵی ڕه‌نجان