
(1)
دیكتاتۆره‌كان له هه‌موو شتێك زێتر له كتێبان ده‌ترسێن.. ساڵی 1981 ده‌سه‌ڵاتی (بینۆشی) له وڵاتی چیلی به قه‌ده‌غه‌كردنی رۆمانی (دۆن كیخۆتی) هه‌ڵسا، ده‌یگوت ئه‌و كتێبه جه‌خت له ئازادی تاك ده‌كات و چینی فه‌رمانڕه‌وای قبوڵ نییه.
كاریگه‌ری نێوان ده‌ق و خوێنه‌ر
ده‌ق ته‌عبیر له شتێكی دیكه ده‌كات، نه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌ری وه‌ستاوه (واته زمان) ، چونكه زمان ماڵی ده‌قه، له‌و ماڵه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی شتی بێته بوون، پێویسته دیالۆگ هه‌بی و ئه‌ویدیكه‌ی خوێنه‌ر به‌شداری بكات. كه‌واته به‌شداریكردنی خوێنه‌ر له تێگه‌یشتنی ئه‌و شته (فینۆمینه) وه‌ك پێداویستی (بوونی ده‌ق) و (ئاگایی) خۆی ده‌نوێنی. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناشی ده‌ق به یه‌كبار خوێندنه‌وه، یان ته‌نها له كات و ساتێكی دیاریكراوی كورتبڕدا هه‌موو رووه‌كانی و ته‌واوی ره‌هه‌نده‌كانی خۆی بۆ خوێنه‌ر به‌یان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ق له سه‌رنجی یه‌كه‌مه‌وه ناشی ته‌واوی بوون و ئه‌زموونی بوونی به‌رجه‌سته بكات، بۆیه خوێنه‌ر، یان وه‌رگر ده‌بی به‌ره به‌ره ده‌ق ببڕی، یان به‌دوایدا بچی و تێیدا قووڵ بێته‌وه، هه‌ر له‌و رێگایه‌شه‌وه تێكه‌ڵ به بونیادی مه‌عریفی و ئاگایی ده‌ق ده‌بی، هه‌ر له‌و رێگایه‌شه‌وه ده‌توانی (یاده‌وه‌رییه خهزنكراوهكان) ی خۆی له رێگای (پێدراوه نوێیه‌كان) ی ده‌ق و ته‌واوی ساته یه‌ك به‌دوا یهكداهاتووهكانی خوێندنه‌وه راستبكاته‌وه!
هیچ دهقنووسێك له خاڵی سفره‌وه ده‌ست پێناكات، هه‌تا ئه‌گه‌ر بنه‌ماو رێساكانی پێشووش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌خاته روو، كه په‌یوه‌ندی ده‌قنووس به كه‌له‌پور، په‌یوه‌ندییه‌كه وه‌ك (پۆل ریكۆر) ده‌ڵێت، له سه‌ر پارادۆكس هه‌ڵچنراوه. به‌و مانایه‌ش هه‌موو منێكی خوێنه‌ر كه ده‌خوێنێته‌وه دووباره خودی خۆی ده‌خوێنێته‌وه، چونكه هه‌موو (منێكی خوێندنه‌وه) هه‌ڵگری ئیگۆیهكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، به‌ڵام هیچ منێكی خوێندنه‌وه، منێكی كامڵ نییه، پاشان ئه‌وه‌ی كه منی خوێندنه‌وه داوای ده‌كات، جگه له‌وه‌ی كه خوێندكارێكی ئه‌و خوێندنه‌وه هونه‌ری و ئه‌ده‌بیانه‌یه كه خوێندوویه‌تیه‌وه و حه‌زی لێیانه و نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات شتێكی دیكه نییه، بۆیه منی خوێندنه‌وه هه‌میشه نوێنه‌رایه‌تی جۆرێك له سه‌نگه‌ر (یان نیازگهری) ده‌كات، یان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و گه‌وهه‌ره ده‌كات، كه ته‌واوی ئهزموونانهكانی ئه‌وی له‌خۆ گرتووه. وه‌ك چۆن كرده‌ی خوێندنه‌وه به‌رده‌وام (من) ی نوی دروست ده‌كاته‌وه. پۆل ریكۆر له یه‌كێك له نووسینه‌كانیدا ده‌ڵی كاتێك ده‌خوێنمه‌وه (من) ی خۆم رووت ده‌كه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای خوێندنه‌وه‌وه بگه‌مه خودێكی دیكه‌ی نوی. به‌و مانایه‌ش منی خوێنه‌ر له رێگای ئاگامه‌ندی بوونی به بوونی زاتیانه‌ی خۆی، پرۆسه‌ی تێگه‌یشتن فه‌راهه‌م ده‌كات، چونكه بوونی زاتیانه‌ی (خوێنه‌ر/وه‌رگر) چركه‌یه‌كه له چركه‌كانی بوونی راسته‌قینه، كاری ئه‌ده‌بیش چركه‌یه‌كی وجودییه، هه‌ر كاتێكیش هه‌ر دوو چركهكه به یه‌كگه‌یشتن ئیدی دیالۆگ له سه‌ر بنه‌مای (به‌بیرهێنانه‌وه-Protenstion) و (تێبینكردن-Retention) دروست ده‌بێت، له‌وێشه‌وه پرسی تر و وه‌ڵامی وه‌ها دێنه دی، كه به هۆیانه‌وه حه‌قیقه‌تی بوون ئاشكرا ده‌بێت، هه‌ر له‌وێشه‌وه ئه‌زموونی وجودییانهمان له نێو جیهاندا گه‌شه ده‌كات.
كاتێك ده‌ڵێم ناشی خوێنه‌ر له رێگای تێڕوانینێكی تیژ و تێپه‌ڕ، یان سه‌رنجێكی ساده‌ی رهوتهنیهوه به شێوه‌یه‌كی خه‌مڵیو به‌شداری له به‌رهه‌مهێنانی كاری ئه‌ده‌بی و دواتر ئه‌زموونی وجودیانهدا بكات. چونكه تێڕوانینی تیژ و تێپه‌ڕ خوێنه‌ر ده‌خاته پێگه‌ی لێكترازانه‌وه، مه‌به‌ستم لێكترازانی نێوان به‌بیرهێنانه‌وه و تێبینكردنه؟! ئه‌گه‌ر به‌بیرهێنانه‌وه، له ئاوێته‌بوونی ده‌ق و خوێنه‌ر به‌رپرسیار بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه تێبینكردن، ئاماژه‌كردنه به ساته‌وه‌ختی ئازادبوونی خوێنه‌ر له ده‌قدا. ئه‌و دوو پرۆسه‌یه‌ش له كرده‌ی خوێندنه‌وه‌دا به چه‌ندین بار دووباره ده‌بنه‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئاسۆیه (واته به‌بیرهێنانه‌وه و تێبینكردن) به یه‌كه‌وه و له‌یه‌ككاتدا ده‌بڕی (تێڕوانینی گهڕیدهخوازانهی منی خوێندنه‌وه‌یه) كه له‌نێوان به‌بیرهێنانه‌وه و تێبینكردن دی و ده‌چی و لێدهگهڕی له (كاتی خوێندنه‌وه‌دا) له پشته‌وه (له پشت خوێندنه‌وه) به‌یه‌كه‌وه بلكێن، به‌ڵام (وه‌ك گوتمان) ناشی ده‌ق به یه‌كبار خوێندنه‌وه و له ساته‌وه‌ختێكی كورت و تێپه‌ڕدا هه‌رس بكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا (به یه‌كبار خوێندنه‌وه) ده‌رك ده‌كری، هه‌میشه كورتی دێنی، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌رككردنی ئاسایی، دواجار له‌گه‌ڵ هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك پێویسته بابه‌تی جوانی دووباره بونیاد بنرێته‌وه؟!