(دڵدار) ی شاعیر له ساڵی 1938 ده‌چێته پال حیزبی هیوا، به هۆی زرنگی و لێهاتووییه‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بێته سكرتێری ئه‌و حیزبه[i].
ئه‌و رسته‌یه‌م بۆ ئه‌وه وه‌رگرتووه، كه بڵێم: (ئه‌ی ره‌قیب) له‌و ماوه‌یه‌دا نووسراوه. (واته ئه‌گه‌رچی مێژووی نووسینی وه‌ك پێویست دیار نییه، به‌ڵام زێتر له‌گه‌ل ئه‌و ده‌قانه دێت، كه له شاری كه‌ركوك و به‌ر له ساڵی 1940 نووسراون) [ii] پێش ئه‌وه‌ی (دڵداری شاعیر) قۆناغی سانه‌وییه ته‌واو بكات، ده‌مه‌وێت هه‌ر ئه‌و رسته‌یه‌ش وه‌ك بنه‌ڕه‌تێك بۆ به‌دواداچوونی ده‌ق به كار بهێنم و له‌وێشه‌وه ئاماژ به واقیع و هه‌ستی ناسیونالی و سته‌می به‌رانبه‌ر و ژیانی خودی شاعیر له شاری (كه‌ركوك) بكه‌م.
كه‌واته ئه‌گه‌ر بۆ رسته‌ی ناوبراو بگه‌ڕێینه‌وه كه‌مه‌كێك له پرۆسه‌ی نووسینی نزیك بكه‌ینه‌وه، وه‌ك له (ماوه‌ی نووسین) بۆمان ئاشكرا بوو: ده‌شی به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌قه له‌لایه‌ك به سه‌رده‌می نه‌شونماكردنی (هه‌ستی ناسیونالی كوردی) و له‌لایه‌كی دیكه به (قۆناغی گه‌نجی دڵدار) و هه‌ردووكیشیان به چه‌مكی شۆڕشگێرییه‌وه په‌یوه‌ست بكه‌ین؟! به‌و مانایه‌ش شۆڕشی دڵدار بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی هه‌ستی ناسیونالی له رێگای زمانه‌وه‌یه، دڵدار ده‌یه‌وێت له (رێگای زمانه‌وه) ئاڵای كوردایه‌تی به‌رز بكاته‌وه و له رێگای زمانه‌وه به دژی ئه‌ویدیكه‌ی نه‌یاردا بچێته‌وه؟! به‌ڵام دڵدار له‌و به گژدا چوونهوهیهدا وه‌ك چۆن وێنه‌ی خۆی (وه‌ك شاعیر) ده‌كاته قوربانی نه‌ته‌وه، نه‌ك وه‌ك شۆڕشگێر! له هه‌مان كاتدا زمانیش له خزمه‌ت ئاڵای نه‌ته‌وه به كار ده‌هێنی، نه‌ك شیعرییه‌ت؟![iii] به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا ده‌شی به‌شێكی ئه‌ی ره‌قیب به هه‌ستی ناوه‌وه‌ی دڵدار و شۆڕشی (فیزیۆلۆجی/Physiology) یانه‌ی[iv]جه‌سته‌ی دڵداره‌وه ببه‌ستینه‌وه؟!
كه‌واته ئه‌وه‌ی له (ئه‌ی ره‌قیب) راسته‌وخۆ ده‌یبینین و زۆر به جوانی هه‌ستی پێده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه، كه به‌ر له‌وه‌ی (ئه‌ی ره‌قیب) وه‌ك (جه‌سته‌ی شیعر) خۆی له‌به‌رده‌م خوێنه‌ر بكاته‌وه، وه‌ك (جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه) له ئاڵای كوردایه‌تیدا ده‌شه‌كێته‌وه!! له نێوان جه‌سته‌ی شیعر و جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه، دوو جیاوازی سه‌ره‌كی هه‌یه: یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به ماناكانی واقیعی كوردی و تووندوتیژی و په‌ڕگیری و سنوری دیاریكراوه‌وه هه‌یه، دووه‌میان په‌یوه‌ندی به ماناكانی خه‌یاڵ و نه‌رمی و ئیستێتیكا[v] و مه‌جاز و بی سنورییه‌وه ده‌كات! وه‌ك دیاره ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو جه‌سته‌یه به یه‌كه‌وه دهلكێنی، خودی مانایه؟! به‌ڵام له بیرمان نه‌چی (ره‌هه‌نده‌كانی مانا) دوو شێوه له كاركردنمان بۆ دیاری ده‌كه‌ن: یه‌كه‌میان له مانای حازربه‌ده‌ست پێكهاتووه، واته شاعیر له‌نێو مانای حازربه‌ده‌ست كار ده‌كات، ئه‌ویدیكه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی مانا وه‌ستاوه، هه‌میشه مانای حازربه‌ده‌ست سنوره‌كانی (چێژ) و (بیركردنه‌وه) و (جیاوازی) ته‌سك ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی مانا له‌سه‌ر (وزه‌ی خوێنه‌ر) و به‌شداریكردنی ئه‌ویدیكه‌ی خوێنه‌ر وه‌ستاوه و سنوری دیاریكراو ناس ناكات. مانای حازربه‌ده‌ست ره‌هه‌نده‌كانی چێژ داده‌خات، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی مانا ره‌هه‌نده‌كانی چێژ ده‌كاته‌وه. . قسه كردن له‌و بابه‌ته، هه‌ر ته‌نها قسه كردن نییه له‌سه‌ر چه‌مكی جیاوازی، به‌ڵكو قسه كردنیشه له‌سه‌ر دنیابینی!! بۆ ئه‌وه‌ی زێتر ئه‌و دنیابینییه روون بكه‌ینه‌وه، (دڵدار) ی شاعیر له نووسینێكدا به ناونیشانی (ئه‌ده‌ب به خواری ته‌ماشا ده‌كرێت) ده‌ڵێت: ئه‌ده‌ب زۆر له تیشكی رۆژ ده‌كات، كه تیشكی رۆژ به تایبه‌تی چ ره‌نگێكی مه‌علومی نییه، به‌ڵكو له‌چه‌ند ره‌نگێكی زانراوه‌وه پێكهاتووه، ئه‌و ره‌نگه زانراوانهش تا تیشكی رۆژ نه‌ده‌یته به‌ر بهللور بۆمان ده‌رناكه‌وێت.
جوانی ئه‌و رسته‌یه وه‌ك دنیابینی له به یهكچوواندنی (ئه‌ده‌ب) به (تیشك) خۆی هه‌ڵده‌گرێته‌وه، به‌ڵام بهیهكچوواندنی ئه‌ده‌ب به (تیشكی خۆر) له‌لایه‌ك جۆرێك له سهرچاوهداری وێنا ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه ئاڕاسته‌كانی ئه‌ده‌ب ده‌سنیشان ده‌كات! چونكه ئه‌گه‌ر بۆ تیشكی رۆژ خودی (رۆژ سه‌رچاوه) بێت، ئه‌وه بۆ ئه‌ده‌ب نووسه‌ر ده‌بێته سه‌رچاوه، كه‌واته ئه‌گه‌ر (بهللور) ره‌نگی زانراوی خۆر ده‌سنیشان بكات، ئه‌وه دهشإ بۆ نووسه‌ر په‌یوه‌ندی به واقیعه‌وه بكه‌ین! له‌و قسانه‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم لای دڵدار ده‌ق به واقیع و واقیعبینییهوه به‌نده؟!
دهشإ له‌و راڤه‌كردنه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكی زۆری مه‌به‌ستی (دڵدار) مان پێكابێت، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م روویه‌كی دیكه‌ی ئه‌و رسته‌یه، یان جوانی ئه‌و رسته‌یه، له په‌یوه‌ندی به (پرشنگی خۆر) و (پرشنگی نووسین) ه‌وه بخوێنمه‌وه، به‌و مانایه‌ش تیشك ده‌بێته هه‌ڵگری جوانی و فره مانایی، یان له‌وێوه جوانییه، كه خودی دره‌وشانه‌وه جیاوازیگهلێگی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام دڵدار جارێكی دیكه له‌وێوه به بنبه‌ستبوونی ده‌گه‌یه‌نێت، كه نامهعلوم به مه‌علوم ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌و بهیهكگهیاندنه دواجار ته‌واوی راڤه‌كان ده‌كوژێت، وه‌ك چۆن له سنوری واقیعێكی دیاریكراو قه‌تیسی ده‌كات، به‌و مانایه‌ش بیروڕای (دڵدار) ده‌كه‌وێته دوتوێی (سنوره‌كان) و (مانا حازربهدهستهكانهوه) و ناتوانێت تهجاوزیان بكات و تێكیانبشكێنێت.
ئه‌گه‌ر كاركردنی (دڵدار) له ده‌قی (ئه‌ی ره‌قیب) به كاركردن له نێو مانای حازربه‌ده‌ست بچوێنین، ئه‌وه هه‌ڵوێستی (دڵدار) له‌گه‌لڕ زانراوهكان و ئاماژه بۆكراوه‌كان یه‌كده‌گرێته‌وه، ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ش هه‌ر ته‌نها ره‌هه‌نده‌كانی مانا دووچاری بنبه‌ستبوون ناكات، به‌ڵكو هیچ ئه‌رزشێك بۆ (گومانی شیعری) و (پرس) و (دۆزینه‌وه) ناهێلێته‌وه، هه‌ر ته‌نها هه‌نگاونان به‌ره‌و نادیار دووچاری له‌نگی ناكات، به‌ڵكو جوانی ده‌سڕێته‌وه!! له‌و خاڵه‌وه ده‌كرێت سنوره‌كانی هه‌ڵوێستی (دڵدار) به واقیع و ئاماژه بۆكراوه‌كان په‌یوه‌ست بكه‌ین، كاتێكیش واقیع سنوره‌كانی نووسینی شیعر دیاری ده‌كات ئیتر زمان ده‌بێته وه‌سیله‌یه‌ك بۆ گه‌یاندن. [vi] ده‌قی شیعری له‌گه‌لڕ ئاماژه بۆكراوه‌كان یه‌كناگرێته‌وه، به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌ره‌و پرسیار رامانده‌كێشێت كه له‌گه‌لڕ پرسیارێكی دیكه دایه.
لێره‌وه ده‌توانین بڵێین (ئه‌ی ره‌قیب) وه‌ك (شێوه‌ی داڕشتن-په‌یكه‌ر) و وه‌ك (مانا-بابه‌ت) له‌یه‌كده‌چن، یان جیاوازیان نییه، به مانایه‌كی دیكه به قه‌د ئه‌وه‌ی زمانی (ئه‌ی ره‌قیب) له به‌رژه‌وه‌ندی ئاماژه بۆ كردنی (جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه) و ئاڵای كوردی دایه، ئه‌وه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندی (جه‌سته‌ی شیعر) و شیعرییه‌ت وزه‌كانی به‌كار ناخات. . بۆ ئه‌و بۆچوونه‌شمان پشت به دوو لایه‌نی (مانا) و (په‌یكه‌ر) ده‌به‌ستین، ئه‌و پشتبهستنهش له‌وێوه دێت كه ده‌قی (ئه‌ی ره‌قیب) وه‌ك په‌یكه‌ر-شێوه‌ی داڕشتن، هه‌ڵگری جه‌سته‌یه‌كی سه‌خت و تووند و تۆڵه و تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر خاوه‌نی شوره‌یه‌كی پته‌وی داخراوه، وه‌ك چۆن وه‌ك مانا-بابه‌ت، هه‌ڵگری چاونه‌ترسی و ئازایی و سه‌رفرازیی میلله‌تی كورده.
ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه (ئه‌ی ره‌قیب) وه‌ك (په‌یكه‌ر) جه‌سته‌یه‌كی داخراو بێت، یان شێوه‌یه‌كی داخراو بنوێنێت، ئه‌وه وه‌ك ماناش (دڵدار) له‌بری ئه‌وه‌ی مانا به‌رهه‌م بهێنێت له سه‌ر مانای حازربه‌ده‌ست وه‌ستاوه، یان له‌بری ئه‌وه‌ی وزه‌ی زمان له پێناو شیعرییه‌ت كار پێبكات، له ئاماژه بۆ كردنی واقیع كورتی ده‌كاته‌وه، دواجار هه‌ر ئه‌و رووه‌ی ماناشه له بونیادی په‌یكه‌ری ده‌ق ره‌نگده‌داته‌وه و وێنه‌ی په‌یكه‌ری ده‌ق به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه ده‌كێشێت. لێره‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بۆ مانای حازربه‌ده‌ست په‌یوه‌ندی به ده‌قه‌وه بكه‌ین، دهشإ ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌ی ره‌قیب) له ده‌سپێكدا بێته سه‌ره‌تایه‌كی به‌ڵگه نه‌ویست، جگه له (ئێمه، میدیا، كه‌یخوسره‌و) وه‌ك ره‌مز و ئینجا ده‌سته‌واژه په‌ڕگیر و تۆتالیتێرهكانی دیكه‌ی وه‌ك (زیندووه-زیندووه) (قه‌ت نامرێ) (جان‌فیدایه جان‌فیدایه) . . .
له كۆكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه له نێو جه‌سته‌یه‌كی سنور بۆ دارێژراو، له كۆی ئه‌و هه‌موو دیسپلین و گوێڕایه‌ڵییه، له ناخی ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه. . جگه له گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی په‌ڕگیر، جگه له ئهمركردن و بیركردنه‌وه‌ی تۆتۆلۆژیانه. . ده‌قی ئه‌ی ره‌قیب ته‌واوی زمان وه‌ك هه‌ل و ئه‌گه‌رێك بۆ به هێزكردن و ده‌ركه‌وتنی جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه نیشان ده‌دات، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌شێكی زۆری جوانی ده‌ق و جوانی ژیان ده‌سڕێته‌وه، وه‌ك چۆن دهشإ خودی ئه‌و تۆتالیتێرییه و تووند و تیژییه له ناوه‌وه‌ی ده‌ق و په‌یكه‌ری ده‌ق، نه‌ك هه‌ر به شێوه‌ی داڕشتن و وێنهكردنهوه په‌یوه‌ست بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق به قۆناغی منداڵی شاعیریشه‌وه بیبه‌ستینه‌وه. [vii]
به مانایه‌كی دیكه له كاتێكدا كه زمان هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردن و جوانكردنی یه‌ك رووی مانای بابه‌ت ده‌دات، له‌و كاته‌دا بابه‌تخوازی ده‌بێته تاكه ره‌هه‌ندی دیار‌و به‌رچاوی ده‌ق، له‌و حاڵه‌ته‌شدا مانا هه‌موو رووه‌كانی دیكه‌ی خۆی له‌ناو ده‌بات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش (دڵدار) نه‌یتوانیووه به شێوه‌یه‌كی نه‌رم مامه‌ڵه له‌گه‌لڕ مانادا بكات و مانا بدوێنێت: بڕوانه ئه‌و تووند‌و تیژییه‌ی كه ده‌ق به‌رامبه‌ر ئه‌ویدیكه ده‌ینوێنێت. ئه‌وه‌ش وه‌ك چۆن جۆرێك له ئیشكالییه‌تی هونه‌ری و پشتگوێخستنی وزه‌ی زمان و خه‌یاڵ و جوانی زمانه، به هه‌مان شێوه‌ش كاركردن له نێو مانای حازربه‌ده‌ستی بنبه‌ست، هه‌رگیز كاركردن نییه له نێو پرس و گومان و دڵه‌ڕاوكێی شیعریی، به‌ڵكو كاركردنه له نێو دنیابینییه‌كی به‌رته‌سك، كه‌واته (ئه‌ی ره‌قیب) له جوله و جوانكاری ناوكۆییه‌وه له دایك نه‌بووه، له گه‌ڕان و پرس و گومان هه‌ڵنه‌قوڵاوه، به‌ڵكو له پرۆسیسه‌كردنی جۆرێك له ئه‌خلاق دێت، كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌یخاته پێش (ره‌قیب)، وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كراو هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی دروستی كردووه.
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه به‌ر له‌وه‌ی (دڵدار) به كرده‌ی شیعری هه‌ڵبسێت بیری له جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه كردۆته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ئاڵای شیعرییه‌ت به‌رز بكاته‌وه، ئاڵای ناسیونالییهت هه‌ڵده‌كات، كه‌واته لای (دڵدار) ده‌ق په‌یوه‌ندی نێوان شاعیر و نه‌ته‌وه‌یه، نه‌ك په‌یوه‌ندی ناپهیوهستیانهی نێوان وشه و شته‌كان، مرۆڤ و دنیا. . كه وشه‌ی ناپه‌یوه‌ست به‌كار ده‌به‌ین، به‌و مانایه دێت كه په‌یوه‌ندییه‌كان نه ده‌قی شیعری ده‌یسه‌پێنێت نه شاعیر به‌ڵكو راسته‌خۆ به ساته‌وه‌ختی پرۆسه‌ی نووسینی شیعره‌وه به‌نده، ده‌كه‌وێته دوتوێی پرۆسیسه‌كردنێكی هونه‌ری و خه‌یاڵی ئیستێتیكییهوه.
به مانایه‌كی دیكه‌ش دهشإ له بری وشه‌ی (سه‌پاندن) وشه‌ی نزیكایه‌تی به‌كار به‌رین، ئه‌گه‌ر وشه‌ی نزیكایه‌تی به‌كار بهێنین، ئه‌وه له بری به‌كارهێنانی په‌یوه‌ندی ناپهیوهستانه، ده‌توانین به نزیكایهتیكردنی نهێنی وشه‌كان و شته‌كان، نهێنی مرۆڤ و دنیا. . ته‌عبیر له رسته‌ی پێشوو بكه‌ین! په‌یوه‌ندی ناپهیوهستانه یان نزیكایهتیكردنی نێوان وشه‌كان و شته‌كان، مرۆڤ و دنیا. . په‌یوه‌ندیه‌كی گوماناوی و نادیاره به جیاوازی خوێندنهوهكانهوه به‌نده، جیاوازی خوێندنه‌وه‌كانیش به دنیابینی و ئاگایی خوێنه‌ره‌كانه‌وه ده‌لكێت. به‌و مانایه‌ش كوشتنی وه‌سف و رووه جیاوازه‌كان، له‌لایه‌ك داخرانی ره‌هه‌نده‌كانی بیركردنه‌وه و دڵه‌ڕاوكێی مه‌عریفی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، له لایه‌كی دیكه كوشتنی جوانی و شیعرییه‌تی لێده‌بێته‌وه، له‌نێوانی كوشتنی جوانی داخرانی رووه جیاوازه‌كان (ئه‌ی ره‌قیب) له لایه‌ك ده‌بێته هه‌ڵگری ویژدانی نه‌ته‌وه، له لایه‌كی دیكه ده‌بێته هه‌ڵگری جه‌سته‌ی داخراوی ده‌ق.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ویژدانی نه‌ته‌وه به بیركردنه‌وه‌ی ناسیونالیانه په‌یوه‌ست بكه‌ین، ئه‌وه هه‌ڵگری جه‌سته‌ی شیعر به داخران و داخرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوه‌وه‌ی ده‌قه‌وه به‌نده. مه‌به‌ستمه بڵێم (دڵدار) له بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر زمان دیاری بكات، راسته‌وخۆ له واقیع راستده‌بێته‌وه، له بری ئه‌وه‌ی به‌ره‌و هونه‌ر بچێت له ئاكاردا كورتی ده‌كاته‌وه، كاتێك ویژدان به‌ره‌و واقیع ده‌چێت چێژی شیعری بوونی نامێنێت، كاتێكیش به‌ره‌و ئاكار ده‌چێت هه‌ستی ده‌روونی رقمان نیشان ده‌دات، كه‌واته ویژدانی كوردانه‌ی (دڵدار) یان هه‌ستی ئاكارخوازانهی (دڵدار) له رووه دیاره‌كه‌ی (ئه‌ی ره‌قیب) تووند‌و تیژی، یان رقێكه به‌رامبه‌ر ره‌قیب، ئه‌و رقهش له حه‌ز و ئاره‌زووه ناسیونالیستهكهیهوه به‌رهه‌م هاتووه.
لێره‌وه خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه ده‌كه‌وێته نێوان ئاماده‌یی شۆڕشگێڕانه و نائاماده‌یی هونه‌رییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئاماده‌یی شۆڕشگێرانه راسته‌خۆ له‌ده‌ركه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی بابه‌ته‌وه بێت، ئه‌وه نائاماده‌یی هونه‌ریی له ده‌رنه‌كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی ئیستێتیكییهوه خۆی ده‌بینێته‌وه، یان به مانایه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتنی بابه‌ت خۆی به عه‌قڵه‌وه په‌یوه‌ست بكات، حاڵه‌تێكی دیار بخاته‌وه، ئه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتنی هونه‌ری له لایه‌ك به داخرانی ئاسۆكانی جه‌سته‌ی ده‌قه‌وه به‌نده و له لایه‌كی دیكه‌ش نه‌یتوانیوه حاڵه‌ته مه‌جاز و نادیاره‌كه بكێشێت.
ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی ده‌ركه‌وتنی بابه‌ت به‌رجه‌سته ده‌كات مانایه، ئه‌وه‌ی كه جیاوازی نێوان ماناكانیش ره‌شده‌كاته‌وه لێكچوونه، ئه‌و لێكچوونه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان جه‌سته‌ی ده‌ق و جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه، یان ئه‌و لێكچوونه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان تۆكمه‌یی په‌یكه‌ری داخراوی ده‌ق و تۆكمه‌یی تاك ماناییه‌وه.
كه‌واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌و ده‌قه‌دا به‌دوای ده‌ركه‌وتنی مانا-بابه‌تدا بڕۆین به‌شێكی زۆری شیعرییه‌ت له ده‌ست ده‌ده‌ین، چونكه ده‌قی شیعری هه‌ر ته‌نها ته‌عبیركردن نییه، یان راڤه‌كردنی واقیعێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو نهێنی ده‌قی شیعری له مهجازدایه، زمانی مه‌جازیش زمانی سیحره و هه‌تا هه‌تایه وێنه‌كانی نوێیه و زۆرترین مانا به‌كه‌مترین واژه ده‌گه‌یه‌نێت، له مه‌جازدا (دیار) قسه ناكات، به‌ڵكو (نادیاره) دێته گۆ، یان به مانایه‌كی دیكه زمانی مه‌جازی ئه‌وه‌یه كه گومان ده‌خاته‌وه، ده‌قیش له‌وێوه سیحره، كه مه‌جاز له رێگای وێنه و ره‌مزه‌وه دنیا راڤه ده‌كاته‌وه، هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌چێته فه‌زای خه‌یالڕ و ئازادییه‌وه، خه‌یاڵیش به چاوی خه‌یاڵه‌وه د‌رك ده‌كرێت، نه‌ك هه‌ست، ئازادی ده‌قیش له‌وێوه دێت كه سه‌رسامبوون ده‌ست پێده‌كات، ئازادی ده‌قی به روانینی ئازادانه‌وه به‌نده، نه‌ك حوكمی عه‌قلڕ. . به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دوای هه‌ستی ناسیونالیانه بكه‌وین به ئامانجێكه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بین كه به‌ره‌و سیاسه‌ت و شتی دیكه‌مان ده‌بات، به‌مجۆره‌ش وه‌ك ئه‌دۆنیس ده‌ڵێت: به هۆی وه‌زیفه‌كه‌ی له مردن نزیك ده‌بێته‌وه چونكه به پێی چالاكی وه‌زیفه‌كه‌ی مامه‌ڵه ده‌كات-. [viii]
تێبینی:
له 3/2/2014 ده‌سكاری كراوه و دووباره دارێِژراوهتهوه.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
- عه‌بدولخالق علائه‌دین، دڵدار شاعیری شۆڕشگێری كورد، چ1/بغداد-1985-. ل 88.
[1] - بۆ نموونه (لاوی كورد) . ه. س. پ. ل60.
[1] - (واته ته‌واوی ره‌هه‌نده‌كانی زمان له مانا حازربه‌ده‌سته‌كانی مێژووه‌وه به‌ره‌و گوتاری ناسیونالی كێش ده‌كات و دواتر له كێشانی ئاڵای كوردایه‌تیدا كورتی ده‌كاته‌وه) .
[1] - فیزیولوجیا (Physiology) یان ناسینی وه‌زیفه‌ی ئه‌ندامه‌كان، فیزیولوجیا له وه‌زیفه زیندهگیهكانی بوونه‌وه‌ره زیندووهكان ده‌كۆڵێته‌وه، جا چ شێوه كیمیاوییه‌كانی بی، یان فیزیاوی و میكانیكییه‌كان بێت.
المێدر: منتدی الدعم العربی: http://hadir16. ahlamontada. com/t116-topic#ixzz2t2Dnh1AU
[1] - كانت وای ده‌بینی كه ئیستێتیكا به‌و خه‌سڵه‌تانه‌وه ده‌نازێت كه ده‌كه‌وێته نێوان ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ و ده‌سه‌ڵاتی سروشتی. ده‌سه‌ڵاتی ئیستێتیكا له چێژه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، چێژیش له رازیبوونێكهوهیه كه پشت به سوودمه‌ندی نابه‌ستێت، واته چێژی هونه‌ری گرنگی به راستی بابه‌ت نادات، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی چێژی هه‌ستییه، كه داوای خاوه‌ندارێتی ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ی رازیبوونی سروشت، كه داوای سه‌پاندنی بابه‌ته‌كه‌ی ده‌كات، بۆ نموونه نیگاركێش به (میوه) یان وێنه‌ی میوه سه‌رسام ده‌بێت، به‌ڵام ره‌نگه ئاره‌زووی خواردنی نه‌كات، یان وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ئاره‌زووی فرۆشتنی نه‌كات، ئیستێتیكا ناكه‌وێته دوتوێی سوودمهندیهوه، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و سروشته رووته ته‌ماشا ده‌كرێت، كه چێژ ده‌به‌خشێت، بإ ئه‌وه‌ی هیچ سوودێك بگه‌یه‌نێت، به‌و مانایه‌ش ئه‌ده‌ب ته‌نها بۆ چێژ وه‌رگرتنه له جوانی، نه‌ك بۆ ئاماژه كردن به چاوگه ده‌ره‌كیه‌كان. . بڕوانه:_ محمد غنیمی هلال: النقد الادبی الحدیپ، دار العوده- بیروت-1972، ل300) .
[1] - (ئیمبرتۆ ئیكۆ) ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له شیعر به گرنگ ده‌كه‌وێته‌وه هه‌ڵوێستی شاعیر و خوێنه‌ر نییه به‌رامبه‌ر واقیع، به‌ڵكو هه‌ڵوێستی شاعیره به‌رامبه‌ر به زمان، ئه‌و زمانه‌ی كه خوێنه‌ر هوشیار ده‌كاته‌وه و له‌وێشه‌وه خوێنه‌ر وه‌ك هۆیه‌ك بۆ گه‌یاندن به‌كاری ده‌هێنێت و ده‌توانێت له نوێوه سه‌یری بونیادی زمانه‌كه و بونیادی دنیای پێ بكات. . جان كوهین، البنیه اللغه الشعریه-ل 65.
[1] - شاعیر له یاده‌وه‌ریه‌كانیدا ده‌نووسێت: دایكم نه‌یهێشت بچمه كۆڵاَََن و له‌گه‌لڕ منداڵان یاری بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه له ماڵه‌وه عاجز نه‌بم دایكم ئافره‌تێكی به خێو ده‌كرد دوو كوڕی پارچه‌ڵه‌ی هه‌بوو یه‌كیان ناوی (خدر) بوو ئه‌ویتریان ناوی (عه‌زیز) بوو، ئه‌و دوو كوڕه له حه‌وشه‌دا یارییان لهگهلڕدا ده‌كردم ئهغڵب یاریمان عیباره‌ت بوو له ته‌مسیلی ئاغا و نۆكه‌ر، منیان ده‌كرده (ئاغا) و خۆشیان ده‌بوون به (نۆكه‌ر) ئیتر ئه‌مرم ده‌كرد. . بڕوانه دڵدار- ه. س. پ. ل. 17.
[1] - ادونیس/ النێ القرانی و افاق الكتابه- دار الاداب-بیروت/1993 ل114) .