(قه‌ندیل) ئه‌و زنجیره شاخه درێژ‌و فره‌وان و سه‌خت و سهركهشهییه كه كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو به‌شی رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان، دیاره شاخی (قه‌ندیل) به پێی هه‌ڵكه‌وته جوگرافی و پێگه فرهوانییهكهی له زۆربه‌ی شۆڕشه‌كانی كورد به‌تایبه‌تیش له حه‌فتایه‌كان به دواوه‌و تاكو ئێستاش جێی بنكه‌و مه‌كۆی شۆڕشگێڕانی كوردی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و نه‌یرانی رژێمه‌كانی (ئێراق وئێران و توركیاوسوریا) بووه، هه‌میشه پالپشتێك بووه بۆ شۆڕش و بزوتنه‌وه‌كانی كورد و ناوچه‌كه هه‌ر كاتێكیش بزوتنه‌وه‌ی كورد توشی شكست و كزی هاتبێت ئه‌وه له (قه‌ندیل) خۆی رێكخستۆته‌وه بۆیه په‌یوه‌ندی نێوان شاخی (قه‌ندیل) و كورد په‌یوه‌ندێكی دیرۆكی مكۆمهو لێك دانابڕێن و بووه به سیمبۆل بۆی، له‌م پێوهدانگهوه ئه‌م په‌یوه‌ندییه ره‌نگی داوه‌ته‌وه له ئه‌ده‌بی به‌رگری ده‌یان به‌رهه‌می شیعر‌و چیرۆك و رۆمان (قه‌ندیل) ئیلهام به‌خشیان بووه و نازناوی (قه‌ندیلی سه‌ربه‌رز) كرواوه به خناوكهیهك و شۆرشگێران كردوویانه‌ته گه‌رده‌نی لوتكه‌كانی (قه‌ندیل) بووه به هێمای خۆراگری.
ئێستا‌و رابردووش زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كه له قۆناغی شۆرشی چه‌كداریدا بووینه (قه‌ندیل) یان كردۆته وێستگه‌ی سه‌ره‌كی و خاڵی ده‌رچوون وهاویشتنی یه‌كه‌م هه‌نگاو هه‌ر له‌وێش پلان و به‌رنامه رێژیان كردووه بۆ كاری خه‌بات و تێكۆشان بۆیه هه‌ر چوار ده‌وله‌تی (ئێران وئێراق و توركیا و سوریا) چاویان له‌سه‌ر (قه‌ندیل) بووه‌و به شوێنه مه‌ترسیه مه‌زنه‌كه‌یان زانیوه‌و زۆر هه‌وڵیان داوه و هه‌موو هێزوو توانایان خستۆته گه‌ڕ تا بتوانن بگه‌ن به لووتكه بهرهزهكانی و به تێڕامانی خۆیان هه‌یبه‌ت و مۆڕالی تێك بشكێنن و ئه‌و گرێیه كوێره‌ی سه‌ر دڵیان بكه‌نه‌وه‌و چه‌ندین ساڵ و له سه‌رده‌م و قۆناغی جیاجیا ویستیان ئه‌م ته‌لیسمه‌ی (قه‌ندیل) تێك بشكێنن، به‌ڵام هه‌یهات كوا توانیان ئه‌و به به‌رزی خۆی مایه‌وه‌و ئه‌وان له ئاست هه‌یبه‌ت و به‌رزی ئه‌ودا تووشی هه‌ژان بوون، به‌ڵإ (قه‌ندیل) هه‌ژاندی، ئه‌وإ رۆژإ به‌غدای هه‌ژاند. . . دوێنإ دیمشق و تیرۆری هه‌ژاند. . . به‌ڵإ ئه‌مرۆش ئه‌نقه‌ره‌ی هه‌ژاند.
- رۆڵه‌كانی ئه‌وێ رۆژی بوون كه به كۆمه‌ڵێكی بچووك و چه‌ند دانه تفهنگێگ پڕشكی ئاگرێكی مه‌زنیان له كوانوی په‌نای گابهردهكانی (قه‌ندیل) ههرگیرساندو رۆناهی و پڕشكی دایه سه‌رتاسه‌ری كوردستان و تا رۆژگاری گه‌یانده ئه‌و رۆژه‌ی (به‌غدا) ی هه‌ژاند و گه‌وره‌ترین راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری له كوردستان بهرپاكردوو داگیكه‌ری به دهرناو له قۆناغی دووه‌میشدا به‌شداریێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له روخاندنی رژێمی سه‌ددام هه‌ر كوره ئازایهكانی ئه‌وإ رۆژێی (قه‌ندیل) ن ئێستا به‌شدارو رۆلێكی كاریگه‌ر ده‌بینن له به‌رگری كردن له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر رۆله‌كانی په‌روه‌رده‌ی (قه‌ندیل) بوون مۆرال به به‌رزی لوتكه، هه‌ڵۆ ئاسا له وێووه باڵه‌كانیان لێك دا‌و له رۆژئاوا چه‌نگیان له خاك گیر كرد‌و له‌گه‌ل قۆناغ و هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌وإ لێزانانه‌و شۆڕشگێڕانه هێڵه‌كانی خه‌باتیان نه‌خشاند و باوڕبوون به دیموكراسی و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و به‌رگریكردن لێیان ئاوێته كردوو دیتمان چ پهرچوویهكیان خولقاند و جیهانیان سه‌رسام كرد‌و (دیمشق) یان هه‌ژاندو چۆكیان به گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆرستی جیهان دانا‌و رۆژ به رۆژ بازنه‌ی ژیانیان لی ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مرۆش (قه‌ندیل) له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا (ئه‌نقره) ی هه‌ژاند، ئه‌وه سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه‌و مه‌ودا بینینه‌كانی (قه‌ندیل) بوو وتی (ئیتر به‌سه) گه‌ر دهتانهوإ چه‌كه‌كان بێده‌نگ كه‌ین و شێوازی مه‌ده‌نی و دیموكراسیانه بۆ خه‌بات و به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌ین و ئاشتی راسته‌قینه بچه‌سپێت فه‌رموون ئه‌وه كردمان و ئه‌و په‌ڕی به باوه‌ڕ به‌خۆبوون هاتینه مه‌یدان و كۆسپ و تهگهرهكانمان تێكشكاندن و هه‌نگاوی (قهلهمباز) مان هاویشت و سه‌رسامیمان نواند وئه‌وه‌ی پێشتر وتمان هاته دی و ههژاندمان په‌یكه‌ری تاكڕه‌وی و بیری كۆنه‌په‌رستی و فره‌وان خوازی و نكۆڵی كردن.
گه‌ر له بری ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و دۆستایه‌تی و مرۆڤدۆستی میدالیایێك چێبكه‌ن و نه‌ته‌وه‌یه‌كیش دیاری بكه‌ن و له به‌رۆكی بده‌ن ئه‌وه ده‌بێت نه‌ته‌وه‌ی كورد بێت دیاری بكرێت و ئه‌و میدالیای به به‌رۆكی هه‌ڵبواسرێت، كورد هه‌میشه ئاشتی خواز بوه‌و خواستوویه‌تی به ئاشتیانه له گه‌ل ده‌وروبه‌ری بژی ئه‌م راستییه نكۆلی لێناكرێت و دیرۆك باشترین گه‌واهی ده‌ره، هه‌رگیز خواستی له شه‌ڕو چه‌ك نه‌بووه به‌ڵام كاتێك ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان ناوه‌ته قورگ و هه‌وڵی قڕكردنیان داوه، نهبردانه هاواری كردووه (ئیتر به‌سه) بۆ به‌رگری له مانه‌وه‌ی خۆی به ناچاری و دوایی هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆر به شێوازی گفت و گۆو و ئاشتیانه بۆچاره‌سه‌ركردنی دۆزه ره‌واكه‌ی و گوێنه‌گرتن لێی په‌نای بردۆته به‌ر شۆڕش و چه‌ك، هه‌ر كاتێكیش چ رابردوو چ ئێستا دڵنیا بێت له‌وه‌ی كه نه‌یاران جدییه‌تی خواستی ئاشتیانه‌یان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردن ئه‌وه بێ‌دوودڵی ئاماده‌یی بێده‌نگكردنی چه‌كی تیایه.
- ئاخۆ كهیی و چۆن قه‌ندیل (تارن) نیش دهههژێنإ؟!
كاروانێكهو روه‌و ئاسۆ كه‌وتۆته رإ تێشووی رێگای وره‌و هه‌یبه‌تی (قه‌ندیل) ه ئه‌مرۆش نه‌بێت سبه‌ی دره‌نگ یان زوو هه‌ر ده‌گات به‌و قۆناغه‌ی كه مه‌به‌ستیه‌تی، هه‌ڤاڵ و هاوڕإ و هاوبیره‌كانی تریان چیان كرد‌و چۆنیان كرد ئه‌مانیش هه‌مان رێگایان گردۆته به‌ر، چۆن به‌غداو دیمشق و ئه‌نقره كه هه‌ر یه‌كه‌یان له قۆناغ و به شێوازی جیا هه‌ژان، ئه‌وه دڵنیان (تاران) یش هه‌روا دهههژإ به‌ڵام خواستیتیان هه‌ژانێكی ئاشتیانه‌و دیموكراسیانه بێت كه له رابردوودا بۆ ئه‌م خواسته رێبهرهكان بوونه قوربانی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.