ئایین نه‌ته‌وه‌ی نوێ دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بێكی شایسته له ئارادا نه‌بێت . !
به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بێكی شایسته له ئارادا بوو ئه‌وه ئاین بوونی نه‌ته‌وه به هێز تر ده‌كات . !
كوردی كرمانجی . چونكه هه‌رگیز خاوه‌نی ئه‌ده‌بیاتێكی شایسته به به‌رفراوانی خۆیان نه‌بوون، ده‌بینین ئاین و ئاینزاكان كوردایه‌تی له ناویاندا به ته‌واوی هه‌ڵده‌وه‌شێنێت . !
وه‌ك ئاره‌زوی یه‌زیدییه‌كان بۆ جیاییی و دور كهتنهوهی دوروزهكان ئیتر با عه‌له‌وییه‌كانیش له‌ولاوه بوه‌ستن كورده‌كانی خۆراسانیش كه به زاری كرمانجی ده‌دوێن و له‌سه‌ر ئاینزای شیعه‌ی جه‌عفه‌رین . هه‌میشه دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان كوردنین، به‌ڵكو كرمانجن . هه‌رچی لێیان بپاڕێوه و بۆیان شه‌رح كه كورد چیه‌و كرمانج چیه بێ سوده . !
فهلفهسهی پ‌ك‌ك نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌رێشانییه‌ی حاڵی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی پێ ناكرێت، به‌ڵكو له‌به‌ر هه‌ڵپه‌ی ده‌سته‌لات و ئازاد كردنی ئۆجه‌لان تا دێت قوڕه‌كه خه‌ست تر ده‌كاته‌وه . !
چونكه له لایه‌ك ئه‌وان ده‌لێن :- كورد بوون نه‌ك كوردایه‌تی . !
پوچ ترین ڕسته له ته‌مه‌نمدا بیستبێتم هه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه‌یه . !
له لایه‌كی تر پشت به‌و ئه‌فسانه بی بنه‌مایه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی پێشوی ناسیۆنالیزمی ئێمه ده‌به‌ستن كه ده‌گوترا كوردستانی باكور كوردستانی گه‌وره‌یه‌و زاری كرمانجی زۆرینه‌ی كورد پێك ده‌هێنن . !
پ‌ك‌ك تا ئێستا جیاوازی له نێوان زار‌و زماندا ناكات . چونكه هه‌ر زارێك خاوه‌نی ئه‌ده‌بێكی توكمه نه‌بێت كه هه‌موو زاره‌كانی دیكه نزیك له خۆی خڕ كاته‌وه نابێته زمان . !
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كوردستانی باكور نه‌یتوانیوه ئه‌ده‌بێكی شایسته‌ی هه‌بێت به‌شێكی زۆریشی به زاری زازهكی ده‌دوێن و كه له زاری گۆرانییه‌وه نزیكه نه‌ك له كرمانجییه‌وه . !
پ‌ك‌ك به‌شێك بووه له مه‌ینه‌تی دروست نه‌بوونی ئه‌ده‌بێكی كۆ كه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه له ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی تێیدا باڵا ده‌سته . !
چونكه پ‌ك‌ك گرنگی دان به زمان و ئه‌ده‌بیات به بڤه ده‌زانێت هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و حیزبه به توركییه و به تایبه‌تی نوسینه‌كانی ئاپۆ . !
ئه‌مجا بۆ خوێندنه‌وه‌و تێگه‌شتنی بیر‌و ڕاكانی ڕێبه‌ری ئه‌و حیزبه ئه‌ندامان ده‌بێت توركی فێر بن . هه‌ربۆیه نه‌ك هه‌ر كوردی كوردستانی باكور به‌ڵكو كوردی كوردستانی باشور و كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ناو ئه‌و حیزبه‌دا فێری توركی ده‌كرێن . !
شۆرشه‌كانی كورد چ له كوردستانی باشور و چ له كوردستانی ڕۆژهه‌لات هه‌ر له ڕۆژگاری شێخ مه‌حمود و قازییه‌وه تا ئه‌مرۆ مێژوو شاهیدی كاریگهرییهكانیانه له‌سه‌ر ئه‌و زمان ئه‌ده‌به‌ی له‌م دوو به‌شه گه‌وره‌یه‌ی كوردستاندا هه‌یه . !
ئه‌لبه‌ته هاتنی چاپخانه بۆ سلێمانی له بیسته‌كان و بۆ مه‌هاباد له چله‌كاندا رۆڵی بونیادیان بینیوه له كۆكردنه‌وه‌ی په‌ته‌وازه‌یی زمانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا . !
من نامه‌وێت بلێم فڕێ دانی ئه‌و ڕسته‌یه ( كورد بوون نه‌ك كوردایه‌تی )له نه‌خوێنده‌واری ئه‌و حیزبه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌و وهیچ ئاگاداری ئه‌م حه‌قیقه‌ته مێژوییانه‌ی من باسم كرد نین . !
ئه‌و رسته‌یه ته‌نیا له‌و دڵنیاییه دهروێشییهی ئه‌وانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت كه به حه‌تمییه‌تی ئاپۆچێتی هه‌یانه