“من هه‌میشه خه‌ون به‌وه ده‌بینم
باڵم هه‌بن له‌گه‌ڵ تۆدا به ئاسماندا بفڕ‌م. .
به‌ڵام تۆ هه‌رده‌م بیر له‌وه ده‌كه‌یه‌وه
جێم بهێڵی و به ته‌نێ خۆت هه‌ڵده‌یه دۆزه‌خ. .
بۆچی?”
وی هیوی
له ڕۆمانی - شه‌نگهای بیبی-دا
(1)
شهرهنگیان
له پیاڵه‌یه‌كی زێڕ پێ نۆشیم.
چاوه مه‌سته‌كان دهسخهڵهتیان دام. .
چاوه مه‌سته‌كان كهمهندیان
له مل نا، له دڵ كردم. .
چاوه مه‌سته‌كان كوشتمیان.
(2)
سیماكان ون بوون،
كه‌س نازانێ كه‌وتوونه كوێ. . .
ئه‌وه‌ی هه‌یه ماسكه.
ئه‌وه‌ی دیاره ماسكه.
ده‌ته‌وێ ماسكه،
ناته‌وێ ماسك. س
(3)
به‌سه‌ر ئه‌ژنۆدا كه‌وتبوو،
یه‌كه‌م جاره
ژنان ببینم
له‌باتی فرمێسك
مرواری ببارێنن.
(4)
كلیلی ده‌رگا داخراوه‌كان
لای بووكی زه‌ریایان نییه.
به به‌هاری خه‌واڵوو و
هاوینی پێخواسیش نییه.
كلیلی ده‌رگاكان
كلیلی ئه‌فسانه و داستانان
به ئافره‌ت و منداڵانی شنگاله
كه سه‌تان ساڵه ڕاده‌كه‌ن.
(5)
ئه‌وه وه‌ختێك بوو
مه‌سیحیان له خاچ ده‌دا
ئێستا منداڵان مه‌سیحن. .
(6)
وڵاتێكمله خه‌وندا دی
به سه‌دای ده‌ف
خۆری لێ هه‌ڵده‌هات
به سه‌مای ژنان لێی ئاوا ده‌بوو. .
وڵاتێكی خۆش و ئاوه‌دان بوو. .
به‌ڵام خه‌ون بوو.
(7)
ئه‌و خوداوه‌ندانه‌ی
هه‌میشه بێده‌نگیان كردووین
نزا و هاواریان پێ كپ كردووین،
ئێستا له شه‌قامی
پایته‌خته به ژاوه ژاوهكانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا
سواڵ ده‌كه‌ن.
(8)
پاسارییه‌ك به‌خشكه‌یی
لێم نزیك ده‌بووه‌وه
پاساری مه‌رگ بوو
پێڕانه‌گه‌یشتم بزانم بۆچی هاتووه.
(9)
مۆسیقای سپێده له كوێ بێنم
كه زه‌رده له سه‌رانه‌و
من هێشتا نه‌نووستووم?
(10)
به ڕێیه‌كدا ده‌ڕۆیشتم
له تابلۆیه‌كی ئه‌بستراكت ده‌چوو،
ئه‌ندێشه
تاوگیری
ڕه‌هایه‌تی. .
ژیان سه‌یره!
سه‌یره ژیان
به ڕێیه‌كدا بڕۆی
له تابلۆیه‌كی ئه‌بستراكت بچێ.
(11)
سه‌مای سه‌حه‌ر
كه له نیوه‌ی پیاڵه‌یه‌كی پڕ،
له تارای بووكی نوور ده‌چێ،
ژیان
به گه‌ردی به‌یانییه‌وه ده‌خه‌مڵێنێ
هیوا نزیك ده‌كاته‌وه.
(12)
ئه‌و عه‌تره‌ی له‌خۆت داوه
بۆنی ناكه‌م، ده‌یبینم. .
(13)
په‌ڵه‌یه‌ك به دامێنی چیاوهیه
هه‌یه ده‌ڵێ
تۆ ته‌ماشا شاخیش
ڕوومه‌تی تاوگهز ده‌بێ.
هه‌یه به برینێكی قهتماخگرتووی
ده‌چوێنێ!
به‌ڵام په‌ڵه،
نه گۆنای تاوگهزه
نه برینی قهتماخگرتوو
دهوهنێكه
له شایی سه‌رچاوه‌كانی لووتكه‌وه
هه‌وری ڕاخستووه و
بارانی به‌خۆیدا داوه.
(14)
كه وه‌ژوور كه‌وت
چایخانه مۆر بوو. .
باڵایه‌ك، نه‌خشی خوا
كارتی ده‌به‌شییه‌وه. .
دوای ڕۆیشتنی
تا چه‌ند ڕۆژێ
سێبه‌ری باڵای
به‌سه‌ر كورسی و دیواری چایخانه‌دا مابووه‌وه. .
چایخانه هه‌ر مۆر ده‌چووه‌وه.
(15)
ئه‌ی شازاده‌ی
نیشتمانی ئایینده‌مان،
نیشتیمانی
بێداربوونه‌وه‌ی گوڵه شین و سپییه‌كان. . !
تكایه شتێك بكه!
هه‌سته موچڕكپۆشه، سڕمهززهبه، نازانمگهراكان
له بههاربهندی ویژداندا ده‌رنه‌چن.
(16)
گوێی ئه‌و دوورگانه چه‌ند سافن
ده‌ڵێی سه‌دای خهرهندانن
ڕۆشنایی ده‌بینن
ڕه‌نگ له یه‌كدی ده‌كه‌نه‌وه
ڕه‌نگ به‌یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه!!
(17)
یاری به جه‌سته
له چاو ترووكانێكدا ده‌رده‌كه‌وێ.
یاری به هه‌ست،
سه‌ده‌یه‌كی پێ ده‌چێ.
(18)
ئێستا تێگه‌یشتم
په‌یبردن
بۆچی نیشانه‌ی به‌دبه‌ختییه
تێگه‌یشتم ئێواره‌ی ته‌مه‌ن
بۆ لاڵه
دڵت به‌رد ئاسا
كانگه‌ی سۆز و نه‌رمییه
ئێستا تێگه‌یشتم.
(19)
تۆ بیر له ژه‌هری جه‌سته
له لێواره بهلهنجهكانی له‌زه‌ت،
ده‌كه‌یه‌وه. .
تۆ بیر له من ناكه‌یه‌وه.
(20)
ڕۆژگاری وه‌رزه داراكان،
ئه‌و وه‌رزانه‌ی
به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌ژیان
ڕۆیشتن. . .
ناگه‌ڕێنه‌وه. . .
(21)
به‌خته‌وه‌ره
ئه‌و نه‌وه‌یه، به‌خته‌وه‌ره
له نهێنی جه‌سته‌و
باری گرانی ڕۆژگار ده‌گا.
ئه‌و نه‌وه‌یه
به‌خته‌وه‌ره
هه‌ر كات بیه‌وێ
جێژوانی ده‌ست ده‌كه‌وێ.
(22)
نیوه مردوو بووم
له به‌ینی چاڵ و ماڵان‌دا مابوومه‌وه،
گوێم لێ بوو
ئاوازێك
له ناوه‌ڕاستی دارستانێكی چڕدا
له غه‌فڵه‌تی پاسه‌واندا
به دیواری سینه‌مدا هه‌ڵده‌گه‌ڕا
ده‌خزایه ده‌ماره ماندووه‌كانم.
(23)
منیش ئه‌گه‌ر
هه‌ڵه‌شه‌یی و ڕه‌نگكوێری و ههڵپهییم
له‌ده‌ستدا بووایه
سنوورێكم بۆ هێرشی چۆلپهرستان داده‌نا
ئه‌گه‌ر دڵم
به‌ڕاستی له سنگمدا بووایه
نه‌مده‌هێشت ژنان یاری پێ بكه‌ن.
(24)
نیشتمان ئه‌وه نه‌بوو
له چیرۆكێكی كورتمان نووسییه‌وه.
به داخه‌وه،
جارێكی دیش به‌داخه‌وه
نیشتمان خاچێكی ئاسنین ده‌رچوو
له شه‌ڕ، له مه‌رگمان زیاتر لێ نه‌دی. .
به‌داخه‌وه، سه‌ت هه‌زار جار به‌داخه‌وه
نیشتمان
(سه‌یرانگای به‌هاران. . ) نه‌بوو.
(25)
ئه‌وه‌ی خوێندمه‌وه هه‌ڵوه‌ری.
ئه‌وه‌ی بینیم،
به‌داوای لێبوردنه‌وه درۆ ده‌رچوو
ئێستا قه‌ڵه‌میش
ئیلهام له باده‌ی شه‌راب و
چاوغایه‌نی و شهوبهكێویدا هه‌ڵدێنجێ. .
دونیا هه‌مووی
بووه به شانۆییه‌كی وه‌ڕسكه‌ر.
(26)
باران نییه
تاوێكی له‌و ڕه‌نگه گه‌رمیش نییه. .
من ئه‌و چه‌تره‌م بۆ هه‌ڵگرتووه?
به‌خێر بێی سه‌ره‌تای شێتیه‌تی!
(27)
وریابه!
ئه‌وه‌نده ڕوومهده با
باران شه‌وانی گۆشه‌گیریت
ڕووناك ده‌كاته‌وه.
زۆرمان بۆ با كرد
له ڕه‌شكردنه‌وه‌ی به‌فرو
بهلاداهێنانی دهرختان
چی دیكه‌ی بۆ نه‌كردین.
(28)
خه‌م نیشانه‌ی نییه
هه‌یبووایه
نامه‌ردان
ئه‌ویشیان
به پڕۆژه كورتهێنهرهكانیان
داده‌پۆشی. .
نه‌یانده‌هێشت ده‌ربكه‌وێ. .
ئه‌وه ڕاست نییه
مرۆڤ تا هه‌تایێ نامێنێ!
وابووایه
ئه‌و ماوه كورته‌ی ژیانمان
ئاسووده به‌ڕێ ده‌كرد.
(29)
قه‌سیده‌یه‌ك
وه‌ك كۆڵسترۆڵی به‌د
له ده‌ماره‌كانمدا گیر بووه
نازانم كه‌ی ده‌مكوژێ.
(30)
هه‌رچی ڕه‌نگی دونیا هه‌یه
به په‌تێكه‌وه هه‌ڵدراونه‌ته ئاسمان
ئێستا زانیم
ئاسمان بۆچی
جوانی جارانی نه‌ماوه.
(31)
له باوه‌ش گرتنی به‌ده‌ر
ئێمه،
چ ده‌توانین
له‌گه‌ڵ په‌یكانی شكانه‌وه بكه‌ین?
(32)
ئه‌و هه‌ناسانه‌ی
له‌م تابلۆیه‌دا نمایش كراون
به‌ڕاده‌یه‌ك ته‌نگن
ئێستاش نه‌بێ
تاوێكی دی له چوارچێوه دێنه ده‌رێ.
(33)
كه سه‌رپشكیان كردی
دیاریه‌ك وه‌ربگری;
گیای بناران
كه‌فی شه‌پۆلان
نه‌مامی كه‌نار. .
(34)
ترس ده‌چێته دڵی واڵاوه
ئه‌وه‌ی بیه‌وێ،
ئازاد بژی
نابێ دڵی بۆ ترس بكاته‌وه.
(35)
ساوی دیواره به‌ردینه‌كان
ژوانی نهال و په‌نا و په‌سیوان
نۆستالیژیای برینانه.
(36)
ئه‌و خانمه سپیپۆشهم
وه‌ك چرای زه‌مانێ دێته به‌رچاو
كه ئێستا ڕوه‌تی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. .
خانه‌ی خه‌فه‌ت و
شیبای به‌هه‌ڕمێنی
سه‌رده‌می كارخانهچییانه.
(37)
كۆتر فڕی ئیتر. . .
ده‌ست له چۆك وه‌رێنان
چ سوود?
(38)
پێك هه‌ڵدان ده‌بێ
پێش،
تێكشكانی خۆشه‌ویستی بێ.
(39)
له په‌نجه‌ره‌ڕا
مانگ
خاڵێكی سپییه
به ته‌وێڵی زه‌وییه‌كی دی ڕه‌شی
خاڵ خاڵه‌وه. .
(40)
له ژوانێكی ئافرێنه‌ر
كه پێك ده‌گه‌ین و
خۆمان به به‌ختیارییه‌وه
پیس ده‌كه‌ین
ترسی گومانكاران
ده‌بێته هه‌وری هاوینان.
(41)
من كۆلاژ دروست ده‌كه‌م
كۆلاژ، هونه‌ری پاڵاوته‌و
سوخته‌ی دیدارئاخر بوون. .
حیكایه‌ته له‌ناو چوو و
هێشتا نه‌هاتووه‌كان ده‌گێڕمه‌وه. .
ئه‌وه خه‌ونی منه;
دره‌خت بۆنیان هه‌بێ
وه‌رزه‌كان پێبكه‌نن،
باران ئاهه‌نگ له شكارتان بگێڕێ. .
ئه‌وه خه‌ونی منه،
خه‌متان لێ نه‌خۆم. .
خه‌متان نه‌ده‌مێ. .
خه‌ونێكی چۆنه??
(42)
كه زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه‌م لێ ده‌دا،
دڵم داده‌خورپێ. .
ئه‌وه چ كسپهیهكه،
چ به‌ڵایه‌كه خودایه
بۆ عه‌بدی خۆتت ناردووه?
(43)
ڕه‌شه‌بای
له‌قژی تۆوه هه‌ڵده‌كا،
به هێمنییه‌كی نه‌دیتراوه‌وه دامدهپۆشێ.
من ئاده‌مییه‌كی به سه‌برم
ده‌نا ڕه‌شه‌با و
هێمنییان گوتووه?
(44)
موچڕكی جه‌سته‌ت،
له موچڕكی كاتی
شیعر نووسین ده‌چێ.
(45)
كوێریش بین
چیمان پێ نه‌كرێ
ئه‌وه ده‌توانین
هه‌رچی تاریكی دونیا هه‌یه
به‌ناوی خۆمان بكه‌ین.
با چاو ساغه‌كانیش
به ڕووناكی كوێر بن.
(46)
كه منداڵ بووین
به‌وه دارا بووین
دوو دارمان لێ دیار بوو.
ئێستا له تافی ئازادی‌دا
له مۆڵ و
دیواری شووشه‌به‌ند و
وایه‌ری تێكچڕژاوی
موه‌لیدان زیاتر نابینین.
(47)
ویستم قه‌سیده‌یه‌ك
له باره‌ی تینیوویهتییهوه بنووسم
سه‌یره
هه‌موو شتێكم به‌بیردا هات
ئاو نه‌بێ!
(48)
خه‌ونم دی
له دارستانێكی نزیك (وایت هاوس)
له پاڵ ئافره‌تێكی ئه‌مریكاییدا بووم،
هه‌موو پرسیاره‌كانمان وه‌ڵام دایه‌وه. .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
چه‌ندی كردم،
نه‌یویست بمناسێ!!
(49)
ژنێك
بیر له پیاوێكی
پرچ زه‌ردی چاوشین ده‌كاته‌وه.
پیاوێك
بیر له
ژنێكی قژ ڕه‌شی ئه‌سمه‌ر!!
(50)
من به دێڕێك پێت ده‌ڵێم:
لێوه‌كانت ژیان و مه‌رگم له‌بیر ده‌به‌نه‌وه.
(51)
ئاگرێكی چوار گۆشه‌مان بۆ پێ كراوه
له پاژنه‌ی ژنێك ده‌چێ. .
وێنه‌ی ئه‌و شارانه‌ی
شه‌و و ڕۆژیان تێدا نییه
ئه‌و به وی دی هه‌ڵده‌كا
شه‌قام ده‌یداته ده‌ست شه‌قام.
(52)
شارستانییه‌ت،
واته ئاشتی.
له منداڵی
ئه‌وه‌یان
به به‌ره‌واژی تێگه‌یاندین.
(53)
ئێمه ده‌نگی
ئاهه‌نگ و شاییمان
ده‌گاته ئاسمانان. . .
لێ كۆترمان
له بنمیچان ده‌گمێنێ!
(54)
ئێواره‌یه‌كی نائاسایی بوو
پیاسه‌م به جه‌سته‌دا ده‌كرد;
به گه‌ردندا شۆڕبوومه‌وه. . .
تا ئه‌و كاته نه‌مزانیبوو
گه‌ردن خه‌ره‌ندێكی ئه‌وه‌نده تووشه
به‌ره‌و باخچه‌ی هه‌ناران
خلۆرم ده‌كاته‌وه
به دۆڵی هات و نه‌هاتم داده‌دا.
(55)
تا چاو ماندوو ده‌بێ،
له مه‌ستیت ده‌ڕوانم. .
مه‌ستی له پۆلی مه‌رگه
سنووری هه‌یه. .
شیعر سنووری نییه.
(56)
له قوربانگهڕا
شكۆفه سه‌ربڕاوه‌كان
به‌سه‌ر چڵی دره‌خته‌كانی به‌ر په‌رستگاوه
ده‌بینم. .
تێ‌یان ناگه‌م. .
نازانم چین. .
نازانم بۆ?
نازانم سه‌ربڕ
له قشلاخهوه هاتوون،
یا ئێلاخ?
لێ ده‌زانم نیشانه‌یه‌كی سپی نییه. .
من نه‌موتووه ژیان خۆش نییه
به‌ڵام كوا?
(57)
با ئه‌وه به نهێنی بمێنێته‌وه
چۆن و له چ كاتێكدا ده‌نووسم
ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم،
هه‌میشه ئه‌و مێرگانه‌ی
به پێ‌خواسی
پێیاندا ڕۆیشتووم
بۆنی به‌هه‌شتیان لێ هاتووه.
(58)
جه‌سته‌ی ماندووم
وێنه‌ی گه‌ڵای پاییزان
به پشه بایه‌ك هه‌ڵده‌وه‌رێ. . !
ئێوه بیرتان له‌وه كردووه‌ته‌وه
جه‌سته به با هه‌ڵبوه‌رێ?
(59)
كه مناڵ بووم
گوێم له مۆسیقا نه‌ده‌بوو. .
ده‌نگی ئه‌و گوللانه‌ی
شه‌ڕ له‌سه‌ریان چاندبووم
نه‌یانده‌هێشت. .
ئه‌وسا
ئه‌گه‌ر گولله‌یش نه‌با
له‌به‌ر نه‌وای كچی سروشت
كه‌س مۆسیقای له یاد نه‌بوو.
(60)
سروشتخوازان نووستوون
به پاكی بمێنه‌وه ئه‌ی خاك!
ئه‌ی دوا ئومێد!
سروشتخوازان
بهزمگهیان پێ به‌رنادرێ
به پاكی بمێنه‌وه
ئه‌ی خاك!
(61)
پێی له دڵم ناوه. . .
له‌به‌ر هه‌وای خۆی
ئاگای لێ نییه.
(62)
مه‌رگ، له زستانێكی تووشدا
به كۆنه پاڵتۆیهكهوه هاتبوو
ته‌نیا یه‌ك قۆپچه‌ی پێوه مابوو. .
ئه‌ی (مه‌رگ) ی ڕووته‌ڵه، مه‌رگی هه‌ژار
ئێمه ڕۆژانه
سه‌تانی وه‌ك تۆ
به ته‌واوی ئه‌ناقه‌ت و
پاڵتۆی نوێی ئوتووكراوهوه
سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.
(63)
دوێنێ شه‌و
كێ بوو
گوڵاوپژێنی كردم?
دوێنێ شه‌و، كه مردبووم
كێ له خه‌وی ئه‌به‌دی
بێداری كردمه‌وه و
دڵی به من خۆش كرد?
(64)
له سه‌فه‌ری هات و نه‌هاته‌وه
گه‌ڕابووه‌وه. .
ماندوو. . . شه‌كه‌ت
لێ ئومێد ون نا
تاجه ئهسترییهكیان له‌سه‌رنا!
ئای له وه‌فای مرۆڤ
له دونیای غه‌ددار.
(65)
به‌سه‌ر هه‌وری شینه‌وه
نامۆ، غه‌ریب
ژیانی به‌ڕێ كرد. .
له‌به‌ر سێبه‌ران
به‌یانی به ئێواره و
ئێواره‌ی به شه‌و سپارد. .
حسابی بۆ سهراب
بۆ باران نه‌كرد كه شانی ده‌كوتا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا
با به‌زه‌یی بهدرهختان نه‌هاته‌وه.
(66)
ئه‌مشه‌و
تابلۆیه‌كی (حه‌مید جه‌مال) م هه‌ڵواسی
كه هه‌ر ئه‌و شه‌وه پێشكێشی كردبووم
له‌و تابلۆیه‌دا بۆم ده‌ركه‌وت;
ڕه‌نگه زۆرجار
شه‌فه‌ق و بوولێڵ
گوڵ و خوێن
ڕه‌نگ له تابلۆیان وه‌ربگرن.
(67)
دڵم له دارستانه چڕهكاندا ون كرد،
كه نه‌مدیون. .
دڵم له شاره گه‌وره‌كاندا لێ دزرا
كه سه‌ردانیانم نه‌كردوون.
دڵم له ئاگره دامركاوه‌كان
له به‌فره ههڵایساوهكان
له باخچه بهردراوهكان و بانیژه له‌رزۆكه‌كان
له بن باڵی زه‌رنه‌قووته بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان
له چاوی بێ سه‌ری خوێنه‌ران
بوژایه‌وه. .
(68)
دڵێك له‌ده‌سته‌ی شووشه. .
شه‌وقێكی تاریك. .
تارماییه‌كی ڕه‌ش;
وه‌نه‌وزێك له‌سه‌ر سنگی تۆ بردمییه‌وه
شه‌وق وه‌ك خۆی لێ هاته‌وه
تارمایی، ئێستاش نازانم
چۆن ون بوون.
(69)
ناپرسم
ئه‌و شینایهتییه غه‌ریبه،
كه نه له هه‌ور ده‌چێ،
نه ده‌ریا. . چییه?
ده‌زانم
گریانی به‌كوڵی باو
ڕامانی ده‌روێشانه‌ی عارفانه
ئادگاری ڕۆحم پێ ده‌ناسێنن.
(70)
چرا به فرمێسك كوژابوونه‌وه
ئاپۆرایه‌ك،
ده‌وری جه‌نازه‌یه‌كیان داوه
مێژوو و جوغرافیای
له قومارخانه‌یه‌ك دۆڕاندووه
(71)
چۆله‌كه‌یه‌ك هێللانه‌ی
له‌سه‌ر زرێپۆشێكی شكاودا چێ كردبوو
بێچووه‌كانی
له باتی په‌ڕ
تیخیان دابوو.
(72)
وێنه‌ی بارانێكی نه‌رم
به پرچیدا هاتمه خوار
ئه‌و چاوه پڕ له بوغز و ئێرهییانه
بۆچی لێم ورد بوونه‌ته‌وه?
من ڕه‌هێڵه نه‌بووم، باران بووم
ئه‌و شه‌پۆله شێتانه
بۆ به‌و ههشتاوییه به‌ره‌و من دێن?
(73)
ته‌نێ مانگ مابوو
له په‌نجه‌ره‌وه شادی
پێ ده‌به‌خشیم
ئه‌فسووس
ئه‌ویش
ئه‌ویش هه‌ر شه‌وێك بوو
چیدی نه‌هاته‌وه.
(74)
دواجار
ئه‌وه‌شم بینی
دڕك له ترسان
خۆیان له‌ناو گوڵاندا بشارنه‌وه. . !
(75)
بتوانم
به هه‌موو تینم
خه‌نجه‌رێك له ته‌كنه‌لۆژیا ده‌وه‌شێنم
كه ناهێڵێ تاوێ
نان و ئاوێكی ئاسووده بخۆین. .
(76)
بۆ كوێ ده‌چی?
بۆ كوێ ده‌چی خانه‌گه‌ردان?
تۆ چڵێكی،
نه ڕه‌گت ماون نه ڕیشه
بۆ كوێ ده‌چی
بهردكێشی زه‌مانی دهقنهنووس?
(77)
سه‌مای ناو به‌رده‌ڵان
له مۆسیقای دۆزه‌خ ده‌چێ،
كه ئاهه‌نگی خلۆربوونه‌وه و وێككهوتنیان
نه‌خشه‌ی دوا بوومه‌له‌رزه‌ی فه‌نابوون
له ئاسمانان‌دا ده‌كێشێ.
(78)
ئه‌وه‌ی به هونه‌ر ناسراوه. . نایناسین
ئه‌وه‌ی شیعره نایناسین
ئه‌وه‌ی به شێتایه‌تی ناو ده‌برێ و
نه‌مان دیوه
هیچی دی نموودی نییه
شته‌كان هه‌مووی له درۆدا هه‌ڵكێشراون.
(79)
كێ ده‌ڵێ به‌ردی ئه‌و ڕه‌وه‌زه
به‌ده‌یان قه‌سیده‌ی له‌بن نییه?
به چ ده‌لیلێك
ئه‌و ڕێگایه ده‌گاته جێ?
(80)
چ مه‌رگێكی جوان بوو
مه‌رگی ئالان;
ئه‌و منداڵه‌ی
به هیوای پایسكلێك
ده‌ریای تهی كرد. .
پاشان
ڕێكه‌وت وابوو
له باوه‌شی فریشتاندا
خه‌وی لێ كه‌وت
هه‌ر له باوه‌شی فریشتانیشدا
زۆری نه‌برد
ئالانی بچكۆلانه پیر بوو
ئیتر پایسكلی له‌بیر چووه‌وه
چ مه‌رگێكی جوان بوو
مه‌رگی ئالانی پیر به منداڵی
مه‌رگی ئالانی منداڵ به‌پیری
چ خه‌وێكی جوان بوو
خه‌وی ئالان
جوان پڕ به باڵای قه‌سیده‌یه‌ك
كه هێشتا نه‌نووسراوه‌و
قه‌تیش نانووسرێ.
جوان به قه‌د، كرێتی و درێژدادڕی
كۆبوونه‌وه بێزاركه‌ره‌كانی (سازان)
جوان به‌قه‌د،
ناشیرینی هێزی ئه‌مه‌ریكای به‌دبه‌خت!
(81)
نازانم
بۆچی شه‌و
به‌خۆی و
خه‌نجه‌ری هه‌ڵكێشراوی
له كۆڵم نابێته‌وه?
كه‌سێ نییه پێی بڵێ?
كه‌س نییه به‌شه‌و بڵێ
بۆ واز له‌و پیاوه ناهێنی?
تۆ خۆت به چی ده‌زانی!
ئێستا زه‌مه‌نی
زۆر له‌تۆ
تاریكتر و دوورتر و ئه‌ستوورتر
په‌یدابوون.
(82)
پێكه‌وه بووین
پێكه‌وه ئاگرمان له خوداوه‌ند دزی. .
شه‌تاوی كوێستانانمان
پێكه‌وه خوارده‌وه. .
چی بوو?
چی ڕووی دا?
شنه‌ی دره‌وشانه‌وه
شه‌به‌نگی ناوه‌ختی تاریكی?
(83)
شنگال ئاسمانێكه
له‌سه‌ر چیاوه،
ئه‌ستێره‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به‌سه‌ر دونیادا به‌رده‌داته‌وه
له نه‌خشی مافوور ده‌چن. .
شنگال بزه‌ی بۆ خه‌رمانمان گه‌ڕانده‌وه.
شنگال
نیشتمانی
به‌بێ نیشتیمانان به‌خشی.
(84)
كۆبانێ
ڕووبارێكی شێته
به‌خوڕ
به‌ناو قه‌دی چیاكانمانهوه تێده‌په‌ڕێ. .
كۆبانێ ڕووبارێكی شێته
هه‌وری هه‌موو دونیای له‌كۆڵه
ترسی هه‌موو دونیای،
له كه‌ناری سه‌وزیدا هه‌ڵگرتووه.
ڕۆژانه
به شه‌باقه‌ی سنگی كچانی چاوگه‌شی
كه له گوڵی سه‌ره‌تای به‌هار ده‌چن،
دۆزه‌خ پێشانی
مه‌رگهێنه‌ران ده‌ده‌ن
كۆبانێ
په‌لكه‌زێڕینه‌ی ناوه‌ختی نیشتمانم
گهردێكه له خۆری مه‌حاڵ. .
چرپهیهكه له قووڵایی ده‌ریادا. . كۆبانێ.
(85)
له‌ژێر كهڤڕێكدا بوو
له چه‌ند پهڵهخوێنێكم زیاتر
لێ دیار نه‌بوو
وێنه‌ی چیم بگرتبووایه?
(86)
كه ڕۆیشتین
چه‌شنی مینایهكی شكاو ده‌ڕۆین
پاشان;
پاكهوانێك
بێده‌نگ
بێ باس
بێ هه‌واڵ
كۆمان ده‌كاته‌وه. .
(87)
به‌ره‌و كوێ?
دیسان به‌ره‌و مه‌نفا?
ئه‌ی مێشكی ماندوو
سه‌ری به ئێش!
له تاریكییه‌وه بۆ تاریكی
چ برینێك سارێژ ئه‌بێ?
ئای نیشتمان
چه‌ندت غه‌در لێ كردین
چه‌ندمان غه‌در لێ كردی.
نێوان
2014 و2015
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
