
*هادی عه‌لی: یه‌كگرتوو له بری هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه دوو هه‌نگاو بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه
*رێبوار محه‌مه‌د: زه‌مه‌نی یه‌كگرتوو و گووتاری ته‌قلیدیی ئیسلامی سیاسیی گوزه‌شت
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له هه‌ڵبژاردنی 21-9-2013 له رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه به به‌راوورد به هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010 پاشه‌كشه‌ی به‌رچاوی كرد، هه‌رچه‌نده كۆی حزبه ئیسلامییه‌كان له پاشه‌كشه‌دا بوون، به‌ڵام ئه‌م شكسته زۆر به زه‌قی له ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا ده‌ركه‌وت. چاوه‌ڕوان ده‌كرا، یه‌كگرتوو دوای چوار ساڵ له ئه‌زموونی ئۆپۆزیسیۆن و به‌شداریی له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2011، كێرڤی جه‌ماوه‌ریی به‌رز بێته‌وه، به‌ڵام له ئه‌رزی واقیعدا ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه یه‌كگرتوو له بری پێشڕه‌ویی، پاشه‌كشه‌ی كردووه. هه‌روه‌ك سۆران سێوكانی، شاره‌زای بواری ئیسلامی سیاسیی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، یه‌كگرتوو له ئۆپۆزیسیۆن رۆڵی پێشه‌نگی نه‌بووه و له ده‌سه‌ڵاتیشدا ژماره‌یه‌كی قورس نییه، به‌و هۆیه یه‌كگرتوو هه‌میشه ده‌كه‌وێته په‌ڕاوێزه‌وه و له باشترین حاڵه‌تدا نه‌یتوانیوه له پاشكۆبوونی گۆڕان ده‌ربچێت، چوونكه وه‌ك "د. شیلان حه‌مه" ئاماژه‌ی پێدا گۆڕان رابه‌رایه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌كرد و ئیسلامییه‌كانیش شوێنكه‌وتووی بوون.
د. هادی عه‌لی، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی، پێیوایه: یه‌كگرتوو له بری هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه دوو هه‌نگاو بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پێشووی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت "یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به هه‌موو پێوه‌رێكی فیكریی و حزبی و جوگرافی دوای تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی سیاسی‌دا، ده‌بوایه ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزه سیاسییه كاریگه‌ره بوایه كه رێبه‌رایه‌تی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی بكردایه بۆ هێنانه‌دی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر به پێی پڕۆژه‌ی چاكسازیی خۆی له په‌رله‌مان یان له ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام مه‌خابن به هۆی نه‌بوونی ستراتیژیه‌تی دروست و خیتابی سیاسیی لاوازه‌وه، له وێستگه هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌كاندا له بری ئه‌وه‌ی به‌لای كه‌م هه‌نگاوێك بۆپێشه‌وه بچێت، هه‌میشه دوو هه‌نگاو یان زیاتر بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه تا به ئه‌مڕۆ گه‌یشت".
هادی عه‌لی، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات "ئه‌وه‌تا رێژه و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر سێ پارێزگاكه زۆر كه‌متره له ساڵی2010 به مه‌رجێك ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌رێم زۆر زیادی كردووه و كادیره بانگخوازه جه‌ماوه‌رییه‌كانیشان هێناوه‌ته ناو ململانێ حزبییه‌كه‌وه و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش به شایه‌تی چاودێرانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌ئاستێكی تا رادده‌یه‌ك باش‌دا ئه‌نجامدراوه و زه‌مینه زۆر له‌باربوو بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و به‌ده‌ستهێنانی (20) كورسی بۆ یه‌كگرتوو. كه‌چی به‌رپرسانی باڵا له بری داننان به هه‌ڵه و داوای لێبوردن و ده‌ربڕینی ئاماده‌یی بۆ ته‌حه‌مولی مه‌سئولییه‌ت، ده‌یانه‌وێت جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو بێده‌نگ بكه‌ن و شكسته‌كه په‌رده‌پۆش بكه‌ن به‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانیان زیادی كردووه. زیادبوونی ژماره‌ی كورسییه‌كان له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا ئه‌گه‌ر به رواڵه‌ت هه‌نگاوێك بێت بۆ پێشه‌وه ئه‌وا له حه‌قیقه‌تدا دوو هه‌نگاو به‌ڵكو زیاتریش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه!".
ئه‌ندازیار ته‌ها سۆڵه‌یی، كادیری دیار و پێشكه‌وتووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك په‌یامێكی حه‌وت خاڵیی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگر و ده‌نگده‌رانی حزبه‌كه‌ی كردووه، كه تیایدا ده‌ڵێت «چه‌ند راستییه‌كی تاڵ هه‌یه پێویسته ئازایانه دانی پێدا بنێین، ئێمه وه‌كوو یه‌كگرتوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تووشی چه‌ندین شكست بووین له هه‌موو لایه‌كه‌وه». بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش: «ده‌نگه‌كانمان كه‌می كردووه، چوار ساڵ به‌ر له‌ئێستا ده‌نگمان زۆرتر بوو. . هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی مه‌ركه‌زیی زۆر لاواز بوو، به تایبه‌تی سپێده، جورئه‌ت و بوێریی و قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌موكووڕییه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌تا ئێستا بڤه‌یه. . ئه‌گه‌ر مامۆستای به‌ڕێز مه‌ولود باوه موراد، كاندیدی ژماره یه‌ك و سه‌رۆكی لیست ده‌رنه‌چێت، ئه‌وه زۆر جێی خه‌فه‌ت و نیشانه‌یه‌كی شكستی گه‌وره‌یه. . ئه‌و سیاسه‌ته به‌ناو مته‌وازن و شه‌رمنه‌ی یه‌كگرتوو پیاده‌ی كردووه له رابوردوودا، بێده‌نگبوون له ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تییه‌ی كراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌كانی تره‌وه و نه‌بوونی وه‌ڵامێكی ده‌مكوتكه‌ر، هه‌ر ئه‌وه‌ی لێچاوه‌ڕوان ده‌كرێت».
هه‌ر دوای "5" رۆژیش له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له 21ی ئه‌یلوول و له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه به‌رایییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كۆمه‌ڵێك گه‌نج و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسی یه‌كگرتوو، به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ده‌ركرد و ره‌خنه و گله‌ییان ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان كرد، كه له بری ئه‌وه‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی یه‌كگرتوو فراوانتر بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه. له به‌یاننامه‌كه‌دا هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه "یه‌كگرتوو شكستی هێناوه له سیاسه‌تكردنیدا و دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی مانا و مه‌دلولی مه‌زنمان ده‌داتێ".
گه‌نجان و رۆژنامه‌نووسانی یه‌كگرتوو له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌و راستییه‌یان خستۆته روو "تێبینیمان كردووه ئه‌دای سیاسیی یه‌كگرتوو له ئاست داخوازیی جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوودا نییه و به‌هه‌مان شێوه له ئاست داخوازیی ئازادیخوازان و جه‌ماوه‌ری كوردستانیشدا نییه به گشتیی، ناڕوونی روئیا و لاوازیی و شه‌رمنی یه‌كگرتوو له سیاسه‌تكردنیدا ئێمه و هه‌وادارانی تووشی شۆك كردووه و موجامه‌له‌كردنی هه‌ندێك به‌رپرسی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسه‌كانی وامان لێده‌كات بۆ ساتێكیش له‌م گۆمه مه‌نگه‌ی سیاسه‌تكردنی یه‌كگرتوو بێده‌نگ نه‌بین و ئاستی ناڕه‌زاییه‌كانمان به‌رز بكه‌ینه‌وه و به‌پێی پێویست بیگه‌یه‌نینه حاڵه‌تی سوور، تا ده‌گاته به‌یاننامه و سازدانی كه‌مپینی ناردنه ماڵه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه كه‌مته‌رخه‌م و بێباكانه. لاوازیی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كان له به‌شداریی و رۆڵ بینین له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و شه‌رمنییان له چالاكی و گه‌رمكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی داداگاییه‌كی پێویست و هه‌نووكه‌یی سازبكه‌ین بۆ ئه‌م سه‌ركردانه جا له هه‌ر پۆستێكدا بن".
د. هادی عه‌لی، پێیوایه "له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌شدا كه هه‌موو لیسته‌كان سه‌ربه‌خۆبوون و كه‌ش و هه‌وای سیاسیی و ئیعلامی له‌باربوو بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی زۆر ئازادانه، به‌ڵام به‌رپرسانی باڵای یه‌كگرتوو له دیمانه و لێدوانه‌كانیاندا له گه‌رمه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به خیتابێكی سیاسیی لاوازه‌وه رایانگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك یه‌كگرتوو هیچ ستراتیژێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن نییه و ئاماده‌ن به‌شداریی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن و هه‌روا پێشوه‌خته به ساده‌یی سیاسیی ئه‌و دوو كارته‌یان هه‌رزان فرۆشكرد و سه‌ره‌نجام لیسته‌كه‌یان دووچاری ئه‌م پاشه‌كشه گه‌وره‌یه كرد و جارێكی تر جه‌ماوه‌ری هه‌میشه ماندووی یه‌كگرتوویان نا‌ئومێد كرده‌وه".
رێبوار محه‌مه‌د، كادری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی و خوێندكاری ماسته‌ر له زانسته شه‌رعییه‌كان له مالیزیا، باسی له‌وه كرد یه‌كگرتوو، وه‌ك حزبێكی ئیخوانی تا سنوورێك ده‌توانێت گه‌شه بكات. وتیشی "سروشتی ئیخوان به یه‌كگرتووشه‌وه به‌و شێوه‌یه گه‌شه‌یه‌كی خێرا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و گه‌شه‌یه له ناكاو ده‌وه‌ستێ و ئیدی ورده ورده كێرڤی به‌ره‌و خواره‌وه دێت، به بڕوای من یه‌كگرتوو بووه به حزبی نه‌وه‌یه‌كی كۆن، ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان یه‌كگرتوو سه‌كۆی گه‌نجان بوو، به‌ڵام له‌وساوه ئه‌و گه‌شه‌یه راوه‌ستاوه و دوو ده‌یه‌ی تر نابات یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌ره‌سی یه‌كجاریی ده‌هێنێت و ده‌بێته حزبۆكه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌كرێته ته‌یره مه‌عقوله‌كه".
ئه‌و كادره‌ی پێشووی یه‌كگرتوو، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ده‌یه‌ی داهاتوو یه‌كگرتوو هه‌ره‌س ده‌هێنێت و ده‌ڵێت "زه‌مه‌نی یه‌كگرتوو و گووتاری ته‌قلیدیی ئیسلامی سیاسیی گوزه‌شت، بۆیه ده‌توانم بۆتان بسه‌لمێنم، یه‌كگرتوو له ده‌یه‌ی داهاتوو كۆتایی دێت وه‌ك هه‌یمه‌نه و ژماره‌یه‌كی قورس، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه حزبێكی بچووكه له چه‌شنی زه‌حمه‌تكێشانی ئێستا".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
