چه‌ند ساڵ پێش ئێستا، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ سروودی ئه‌ی ره‌قیب هه‌ڵنه‌ستایه سه‌رپێ، به‌ڵام له په‌رله‌مانی عێراق به شانازییه‌وه بۆ مارشی عێراق له‌سه‌ر پێیه‌كانی وه‌ستا. ئه‌و رووداوه هێشتا له ناو چینی یاده‌وه‌ریی زۆربه‌ماندا به زیندوویی مابووه‌وه، كاتێك په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له یه‌كه‌م دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌میره‌كه‌یان، بێ‌ڕێزیان به‌رانبه‌ر به سرووی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد كرد و ئاماده نه‌بوون كه‌متر له خوله‌كێك بۆ سروودێك به پێوه بوه‌ستن، سه‌دان شه‌هید له كاتی شه‌هیدبوونیاندا وه‌ك دوا هوتافی نه‌ته‌وه‌یی به رووی داگیركه‌رانی كوردستان وتوویانه‌ته‌وه، ئاماده نه‌بوون رێز له سروودێك بگرن چه‌ندین ده‌یه‌یه بۆته مارشی شۆڕشگێڕیی و به‌رخوادانی رۆڵه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی داگیركراو.
كاتی خۆی و له ساڵی 2010 له به‌رانبه‌ر، هه‌ڵوێستی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له وتارێكدا نووسیبووم "جه‌نابی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بیری چووه ئه‌م سرووده شه‌رعیه‌تێكی سیاسیی و شۆڕشگێڕیی و ته‌نانه‌ت میللیشی هه‌یه، هیچ حزب و لایه‌نێك، هیچ ده‌سته و گروپێكی سیاسیی، به بڕیار ئه‌و سرووده‌یان نه‌كردۆته مارشی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به‌ڵكوو به خۆڕسك و به‌ده‌م هوتافكێشانی چه‌ندان شه‌هید و له‌میانه‌ی ده‌یان خۆپیشاندانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داگیركارییه‌وه شه‌رعییه‌تی وه‌رگرتووه. ئه‌ی ره‌قیب پێویستی به پاڵپشت و په‌سندانی هیچ یاسا و رێكخراو و په‌رله‌مان و حكوومه‌تێك نییه، بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی وه‌ك مارشی نه‌ته‌وه‌یی بناسێنرێت، چوونكه ئه‌و له بۆته‌ی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا ئه‌م شه‌رعییه‌ته‌ی وه‌رگرتووه و بووه‌ته به‌شێكی دانه‌بڕاو له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی".
هه‌ر له‌و وتاره‌دا نوسیبووم (ئه‌ی ره‌قیب له‌سه‌رده‌مێكدا نووسراوه، كه بوونی كورد له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی توانه‌وه و پارچه پارچه‌كردن و ژێرده‌سته‌ییدا بوو، ئه‌و شیعره به‌رز و پڕ له به‌رگرییه‌ی "دڵدار" بۆ ئه‌وێ رۆژێ و هه‌تا ئێستاش په‌یامی كۆڵنه‌دان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان و به‌رگریی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو له خاك و زمان و ره‌گه‌زی خۆی، ته‌نانه‌ت ئه‌م سرووده وێردی سه‌ر زمانی چه‌ندان مه‌لا و پیاوی ئاینیی و فه‌قێ و شێخی ئه‌م كوردستانه بووه، ئه‌وانه نه‌ك هه‌ر كوفرێكیان له‌م سرووده‌دا نه‌بینیوه، به‌ڵكو هاشاكردن و به سووك سه‌رنجدانی ئه‌و سرووده‌یان به كوفر زانیوه و له كه‌سیان قبوڵ نه‌كردووه به چاوێكی سووك و بێ رێزییه‌وه ته‌ماشای بكات) .
ئێستاش دوای سێ ساڵ، دیسانه‌وه ناچارم ئه‌م چه‌ند په‌ره‌گرافه ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بكه‌مه‌وه، چوونكه زۆر ده‌مێكه گه‌ڕیان له‌م سرووده ئاڵاندووه. من وامده‌زانی ئه‌و فراكسیۆنه یه‌كه‌م ئیش و پڕۆژه‌یان بریتییه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی بۆ خێراكردن له به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، له‌و بڕوایه‌دا بووم بۆ ده‌رهێنانی به‌ڕه‌كه له ژێر پێی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات، كۆمه‌ڵی ئیسلامی جاڕی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی كورد راده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ر چوار به‌شی داگیركراوی كوردستان، وا تێده‌گه‌یشتم، كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌كه‌م لایه‌ن ده‌بێ بۆ سه‌رنجڕاكێشانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، پڕۆژه‌یه‌كی قانوونی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێشكه‌ش ده‌كات، وه‌لێ ئه‌فسوس ده‌بینین به هه‌مان شێوه‌ی عه‌ره‌ب و فارس و توركه توندئاژۆ و شۆڤێنییه‌كان رقی خۆیان به‌سه‌ر سروودێكدا باراندووه كه كۆده‌نگیی هه‌موو كوردێكی له‌سه‌ره. ته‌نانه‌ت كه‌م شت هه‌یه هێنده‌ی ئه‌م سرووده كۆده‌نگیی كوردستانیانی له‌سه‌ر بێت.
هه‌رچه‌ند من بیر له هه‌ڵوێستی ئه‌و برایانه ده‌كه‌مه‌وه، هیچ پاساوێكی قه‌ناعه‌تپێكه‌ر نابینمه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێست و رقبه‌رایه‌تییه له‌گه‌ڵ ئه‌ی ره‌قیب، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ش وابه‌سته‌یه به ئاین، هیچ كات هیچ كه‌سێك به‌وه له ئاین ده‌رناچێت، په‌سنی نیشتمانه‌كه‌ی بكات و بیهێنێته ئاستی دین و ئیمان. ده‌بوو ئه‌م به‌شه له سرووده‌كه جێگه‌ی ره‌خنه‌ی ئاته‌ئیسته‌كان بووایه، چوونكه بۆ ئه‌وان ده‌سته‌واژه‌ی "دین و ئیمان"، ره‌نگه بایه‌خی نه‌بێت، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین، لایه‌نێكی ئیسلامی كه بانگه‌شه‌ی چاكسازیی و دیموكراسی و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌كات، له بری هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له‌و بوارانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، ته‌نیا كێشه‌ی خۆی له سروودێكدا چڕ كردۆته‌وه و به هه‌ڵوێستێكی له‌و چه‌شنه له سه‌ره‌تاوه یه‌كڕیزیی نێو هۆڵی په‌رله‌مانیان تێكدا و دڵساردییان له‌نێوان لیسته‌كاندا دروستكرد.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم، به‌داخه‌وه بۆ ئیسلامی سیاسیی به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵی ئیسلامی، رۆژ و شه‌وانه ده‌یان سروودی ئیسلامیی عه‌ره‌بی و زنجیره‌ی ئێرانی و وه‌عزی بانگخوازه عه‌ره‌به سه‌له‌فی و وه‌هابییه‌كان له رێی شاشه‌ی تیڤییه‌كانیانه‌وه نیشانی بینه‌ران ده‌ده‌ن، كه‌چی وه‌ختێك كار ده‌گاته سه‌ر سروودی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی خۆیان ده‌ماری ملیان هه‌ڵده‌ستێت و ده‌یده‌نه به‌ر نه‌فره‌ت و له خانه‌ی كوفر و بێ باوه‌ڕیدا پێناسه‌ی ده‌كه‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ر ناوێكی هه‌بێت، جگه له دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ رای گشتیی گه‌لی كوردستان ناونیشانێكی تری نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
