*دروستبوونی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای زه‌رووره‌ت نه‌بووه به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ئینشقاق بووه
زانا تۆفیق نوری به‌گ، رووناكبیر و ئه‌ندامی پارتی سۆشیال دیموكراتی به‌لجیكی و ده‌رچووی به‌شی زانیارییه‌كان به زمانی فه‌ڕه‌نسی له به‌لجیكا، له‌م دیمانه‌یه‌دا باس له فۆرمی حزبایه‌تی و حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات.
شه‌پۆل: زۆربه‌ی حزبه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر نموونه‌ی كلاسیكی و ستالینی دامه‌زراون، پێتوایه ئه‌م جۆره حزبانه بتوانن له ئاست ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای كوردستاندا بن؟.
زانا تۆفیق به‌گ: یه‌كێك له ئه‌شكالێته گرانه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا زۆربه‌ی زۆری فۆرمه سیاسێكان له ستڕاكچه‌ردا له‌سه‌ر بنه‌ماكانی زانستی سیاسیی دروست نه‌بوون و مۆڕالێتی سیاسیی له نێو داموده‌زگاكانیدا غیابه، به‌جۆرێك ناتوانین بڵێین ئه‌م فۆرمانه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌چێته خانه و چوارچێوه‌ی فۆرمێكی سیاسیی مه‌ده‌نی و له ئاست خواسته‌كانی هه‌نووكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا نین.بۆیه ده‌بێت شێوازێك له ئایدیای جیاواز به ره‌نگ و جۆری فۆرمی جیاواز له نێو شانۆی سیاسیی له هه‌رێمدا بێته كایه‌وه به جۆرێك بتوانێت له ئاست شكاندنی تونێتی خه‌ڵكدا بێت له‌م قۆناغه‌دا.
بڕوام وایه له دوای دروستبوونی شۆڕشی ته‌كنۆلۆجیا له دنیای پێشكه‌وتندا، ناكرێت ئه‌م جۆره فۆرمانه له كوردستاندا به‌رده‌وام بن، ببنه ده‌مڕاستی خه‌ڵكی كوردستان به مه‌رجێ گوڕانكاریی كۆنكرێتی به‌سه‌ر شێواز و ده‌زگاكانی خۆیاندا بهێنن و پڕۆسه‌ی ریفۆرمكردن به‌جۆرێك بێت جه‌رائه‌تی سیاسیی دروست بێ بۆ ئه‌م پرۆسه گرانه.ناكرێت ئێمه له قه‌ڕنی نوێ‌دا به‌م شێوازه و جۆره ئاڕاسته و میتۆدانه كار بكه‌ین كه له دنیای پێشكه‌وتندا چوونه‌ته مۆزه‌خانه‌ی سیاسییه‌وه.بۆیه ده‌مه‌وێت بڵێم حزبی كوردیی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ریتمی حزبه‌كانی سه‌رده‌می لینینی كار بكه‌ن ئه‌وا له ده‌رئه‌نجامدا تووشی قه‌یرانێكی تراژیدیایی ده‌بنه‌وه به‌جۆرێكی ترسناك و ناتوانن له ئاست داخوازێكانی خه‌ڵكی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی دنیای پێشكه‌وتوودا مه‌له بكه‌ن.
شه‌پۆل: حزبی كوردیی له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگادایه.به‌و مانایه‌ی ده‌یه‌وێ دیتنی سیاسیی خۆی بكاته كولتوورێكی كۆمه‌ڵایه‌تی.ئایا چۆن ده‌توانین مۆدیلێك له حزبی سیاسیی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌م حزبانه‌ی ئێستا بهینێته كایه‌وه ته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ دیموكراسی و مه‌فهومه نوێیه‌كانی حزبایه‌تی؟.
زانا تۆفیق به‌گ: پرسیاره‌كه‌ی به‌ڕێزت زۆر گرنگه، چوونكه یه‌كێك له كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی ترادیكسۆنه به‌مانا زانستێكه‌ی، ئه‌م كولتووره به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ترسناك تێكه‌ڵ بووه به‌سه‌ر كۆی گشتیی هه‌موو سه‌كته‌ره‌كانی ژیان له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت هه‌ژموونێكی زۆر خراپی له ئه‌جوائی سیاسیی كوردیدا پێشكه‌ش كردووه.ئه‌گه‌ر بێن به‌بێ هیچ موجامه‌له‌یه‌كی سیاسیی سه‌یری گووتاره‌كانی فۆرمه سیاسییه‌كان له هه‌رێمدا بكه‌ن به‌جۆرێك هه‌وڵیانداوه مۆنۆپۆڵی كۆمه‌ڵگا بكرێت، هیچ بۆشاییه‌كان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ هه‌ڵمژینی نه‌فسێكی دیموكراسی.
له ئێستادا گرنگترین تیۆره كه ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ربه‌نده به‌داخه‌وه هه‌وڵیانداوه له رێگای ناوه‌نده‌كان و ده‌زگاكانی حزب به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئیحتوای زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگا بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن سیاسه‌ت و كاری حزبایه‌تی به‌جۆرێك لای هاونیشتمانیان ره‌ش بكه‌ن هه‌ر تاكێك له ئێستادا به‌هێنانی ناوی سیاسه‌ت قه‌ڵس ده‌بێت، هه‌وڵ ده‌دات دوور بێت له ژیان میللی و نیشتمانی كه چاوه‌ڕێی هیچ خزمه‌تێكی لێناكرێت و ناتوانرێت كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی ئه‌فراندن هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بنێت و هه‌وڵیاندا به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی (پڕۆزه‌یشن) مۆتوربه بكه‌ن له نێو كۆمه‌ڵگادا، واته به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌خۆ هه‌وڵی به ئه‌جنداكردنی گووتاری حزبیان له نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا داوه.
شه‌پۆل: روانگه‌یه‌كی به‌ربڵاو لای نوخبه‌ی ئێمه هه‌یه: حزبایه‌تی دیارده‌یه‌كی قێزه‌ونه، حزب ده‌زگا و ئامڕازێكی چه‌پێنه‌ره نه‌ك میكانزمێك بۆ خه‌باتكردن.به‌ڕای ئێوه ئه‌م ته‌رزه بیركردنه‌وه‌یه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟.
زانا تۆفیق به‌گ: له ئێستادا پرسیارێكی گرنگ هه‌یه كه ده‌بێت ئێمه هه‌میشه بیكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به نوخبه ده‌زانن، بابزانین كامانه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ڵێن نوخبه.له‌گه‌ڵ رێزمدا ده‌ڵێم كۆمه‌ڵی كه‌س هه‌ن كه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵی ئایدیا و سه‌لیقه‌ی زۆر گرانبه‌هان ده‌كرێت به‌ڕێزه‌وه هه‌ڵوێستیان بنرخێنین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كومه‌ڵێ كه‌س هه‌ن به ناوی نوخبه‌وه ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی كۆمه‌ڵگای كورد له رێگای حزبی كوردییه‌وه قێزه‌ون بكه‌ن.جێگه‌ی داخه ده‌بێت لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و بزانین بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه پێویستمان به كێ هه‌یه تا تابلۆی نیشتمان كه ره‌شكراون جارێكی‌تر سپیان بكاته‌وه؟ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێت پشت به دامه‌زراوه‌كانی زانكۆكان له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانی ستراتیژیی و لیكۆڵینه‌وه ببه‌ستین، بزانین چۆن ئامڕازه‌كانی حزبی كورد بخه‌ینه سه‌ر ره‌وڕه‌وی مه‌ده‌نیه‌ت به هاوكاریی نوخبه‌یه‌كی راسته‌قینه، چوونكه هه‌رگیز من بڕوام به نوخبه‌یه‌ك نییه خۆی به‌شێك بێت له گه‌نده‌ڵی، دروستكه‌ری ئه‌و تابلۆ قێزه‌ونانه بێت و ئێستاش ببێته ده‌مڕاستی چاكسازیی.
شه‌پۆل: هه‌ندێك له چاودێران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له حاڵی حازردا هیچ هێزێكی كوردستانی هێنده‌ی پارتی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی حزبی سیاسیی دامه‌زراوه‌یی و هاوچه‌رخی تیا نییه.ئایا ئه‌م بۆچوونه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟.
زانا تۆفیق به‌گ: كۆمه‌ڵێ ده‌ركه‌وته‌ی باش هه‌یه پارتی كردوویه‌تی به‌نه‌ریتی حزبی.بۆ نموونه ده‌توانین بڵێین پارتی له ماوه‌ی دروستبوونی تا ئێستا باشترین ئه‌دای به‌ڕێوه‌بردنی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان كردووه، هه‌میشه له‌سه‌ر بوعدی نه‌ته‌وه‌یی كاری گرنگ و چاره‌نووسسازی بۆ خه‌ڵكی كوردستان پێشكه‌ش كردووه، به تایبه‌ت هه‌وڵیداوه نه‌ریتێكی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ بخاته نێو نه‌وه‌ی نوێ و ئیراده‌ی تاكی كورد به‌هێز كردووه، به تایبه‌ت له ده‌ره‌وه توانیوێتی له‌سه‌ر كاری دبلۆماسی ده‌ره‌وه باشترین ئه‌دای سیاسیی دیبلۆماسی دروست بكات.ئه‌مانه كۆمه‌ڵێ پۆنتی هێجگار گرنگن بۆ مێژووی پارتی و سه‌ركردایه‌تی پارتی، به‌ڵام به هیوام كۆمه‌ڵی گوڕانكاریی گرنگ بكات له‌نێو هه‌یكه‌لی ناو خودی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پێگه‌ی كورد به‌هێزتر بكات.بتوانێ چه‌مكه‌كانی حزبی مه‌ده‌نی له‌نێو خودی خۆیدا فۆرمه‌ڵه بكا و بیكاته بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ كاری حزبی سیاسیی له كوردستاندا.
شه‌پۆل: پێتوانییه هێزێكی سیاسیی وه‌ك گۆڕان ناتوانێت ببێته حزبێكی سیاسیی مودێرن و دامه‌زراو؟.ئایا نه‌به‌ستنی كۆنگره له چوار ساڵدا و دیارنه‌بوونی گووتاری سیاسیی گۆڕان، مانای ئه‌وه نییه ئه‌م هێزه زیاتر گروپی ئانارشیستییه نه‌ك حزبی سیاسیی؟.
زانا تۆفیق به‌گ: ناتوانین دروستبوونی گۆڕان بخه‌ینه چوارچێوه‌ی فۆڕمێكی سیاسیی، چوونكه شوناسی هه‌ر حزبێكی سیاسیی پێویستی به كۆمه‌ڵێ كه‌ره‌سته‌ی گرنگ هه‌یه هه‌تا بتوانێت شوناس و ناسنامه‌ی حزبی پێ بناسرێته‌وه، یه‌كێك له‌و به‌ها گرنگانه ده‌ستوور و گووتاری سیاسیی روونه.گۆڕان كۆنگره‌یه‌كی فراوانی نه‌به‌ستووه، تا بتوانین بڵێین گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی مه‌ده‌نییه كه بڕوای به بنه‌ماكانی تیۆری دیموكراسی هه‌یه.
ئه‌وی له‌ئێستادا ده‌بینرێت بزووتنه‌وه‌یه‌كی كاڵ كرچه و هه‌یكه‌لی رێكخستنه‌كانی شێوازێكی شڵه‌ژاویی پێوه دیاره و نه‌یانتوانیوه له شێوازی لۆكاڵی و ناوچه‌یی خۆیان رزگار بكه‌ن و بتوان زیاتر وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی شوناسی خۆیان به‌یان بكه‌ن بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێ هۆكاری بابه‌تی زۆر گرنگ، یه‌كێك له‌و هۆكارانه دروستبوونی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای زه‌رووره‌ت نه‌بووه به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌كه‌تول و ئینشقاق له دایكبووه، واته ده‌توانین بڵێین له‌دایكبوونی گوڕان له دایكبوونێكی ناسروشتییه بۆیه هه‌میشه هه‌ست به‌وه ده‌كرێت نه‌یاتوانیوه كۆنگره‌یه‌كی نه‌وعی بۆ خۆیان ئورگانیزه بكه‌ن.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره "31"ی گۆڤاری "شه‌پۆل" له رۆژی 11-11-2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
