-

-
*مه‌لا به‌ختیار: رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بێ پاساو كه‌وتۆته وێزه‌ی یه‌كێتی و مام جه‌لال
-
*مه‌حموود ره‌زا: یه‌كێتیی بۆ داپۆشینی كوده‌تای 30ی حوزه‌یران، خه‌ریكی پینه‌وپه‌ڕۆیه
-
*فوئاد مه‌عسوم: ئه‌و قسانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر مام جه‌لال ده‌یكات دوورن له ره‌وشت
-
*سه‌لاح ره‌شید: ئه‌م زمانه ره‌ق و زبر و ناشارستانییه رۆژانی شه‌ڕی ناوخۆمان دێنێته‌وه یاد
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 30-6-2013 به كۆی ده‌نگی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، جگه له فراكسیۆنی سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن، پڕۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ولایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و خولی سێیه‌می په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا، جارێكی دیكه شه‌ڕی راگه‌یاندن له نێوان هه‌ر دوو لایه‌نی یه‌كێتی و گۆڕان، ده‌ستیپێكرده‌وه.به‌و هۆیه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، پێیانوابوو یه‌كێتی هاوڕایه له‌گه‌ڵیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان ده‌یخوازن، زێده‌تر به وتاری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له مه‌راسیمه‌كانی 38 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی خۆشخه‌یاڵ ببوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رۆژی 30-6 روویدا له ده‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌قوعی ئۆپۆزیسیۆن بوو، به تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ست به‌وه ده‌كات یه‌كێتی فریوی داوه و كڵاوی له‌سه‌ر ناوه.هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری به‌رپابوونی ئه‌و جه‌نگه میدیاییه‌ی تا هه‌نووكه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.
نه‌وشیروان یه‌كێتی ده‌هه‌ژێنێت
نه‌وشیروان مسته‌فا، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك، یان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌ڵێت "وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك" له یه‌كێتی به تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی له رۆژی 30-6-2013 له په‌رله‌مانی كوردستان روویدا و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن پێیانوایه "كوده‌تا"یه.نووسینێكی درێژی خۆی له ژێر ناونیشانی "پرۆسه‌ی پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.یاداشتی رۆژانه..لێدوان..دۆكۆمێنت" له دوو توێی 62 لاپه‌ڕه‌دا بڵاوكرده‌وه.ئه‌گه‌رچی رێكخه‌ری گشتیی حزبی گۆڕان به شێوه‌یه‌كی گشتیی هێرشی كردۆته سه‌ر هه‌ردوو حزبی "پارتی و یه‌كێتی" و خودی تاڵه‌بانی و بارزانی، به‌ڵام ڤۆكوسی زیاتر كراوه‌ته سه‌ر یه‌كێتی و تاڵه‌بانی، به‌م هۆیه‌وه ناڕه‌زاییه‌كی زۆری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه، كه له ناو هه‌مان ئه‌و باسه‌دا هێرش كراوه‌ته سه‌ر زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێستای یه‌كێتی.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش، دوای ئه‌وه‌ی سایتی سبه‌ی هه‌واڵێكی پێشوه‌ختی سه‌باره‌ت به‌م نووسینه دیكۆمێنتارییه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوكرده‌وه و هاوكات چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ئه‌و نووسینه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه‌دا بڵاوكرده‌وه كه باسی له هه‌وڵدانی تاڵه‌بانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆماریی ده‌كرد، یه‌كێتی به‌ر له‌وه‌ی له كاتژمێر دوانزه‌ی هه‌مان شه‌ودا به توندیی وه‌ڵامبداته‌وه، ملازم عومه‌ری ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راده‌سپێرێت به ناوی ئه‌وانه‌وه بچێته لای نه‌وشیروان مسته‌فا و داوای ئه‌وه‌ی لێبكات ئه‌و نووسین و دێكۆمێنت و نامه نهێنیانه بڵاو نه‌كاته‌وه، ئه‌گینا ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك دیكۆمێنت له‌سه‌ر ناوبراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و به‌رله‌وه‌ی ئه‌وه رووبدات، وا چاكه شه‌ڕی راگه‌یاندنی نێوانیان رابگرن، به‌ڵام وه‌ك بینیمان نه‌وشیروان گوێی به هه‌ڕه‌شه‌كانی یه‌كێتی نه‌دا و نووسینه‌كه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا، به درێژایی ئه‌و 62 لاپه‌ڕه‌یه، هه‌وڵیداوه سه‌رنجی خوێنه‌ر به لای ئه‌وه‌دا رابكێشێت كه تاڵه‌بانی شه‌ڕی بۆ پۆست و سه‌رۆك كۆماریی عێراق كردووه و له‌و پێناوه‌شدا ئاماده بووه هه‌موو ته‌نازولێك بۆ پارتی و مه‌سعود بارزانی بكات.جیا له‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی تری یه‌كێتی وه‌ك "عیماد ئه‌حمه‌د" به‌وه تاوانبار ده‌كات كه مه‌راییان بۆ پارتی كردووه.ئه‌مه‌ش تووڕه‌یی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه، هه‌ر بۆیه پاش چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ی "نه‌وشیروان مسته‌فا" مه‌كته‌بی سیاسیی و مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی وه‌ڵامێكی توندی نه‌وشیروانیان دایه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێ‌كرد كه ئه‌وانیش به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر رێكخه‌ری گۆڕان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تۆمه‌تباریان كرد به ناپاكیكردن چوونكه به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كێتی به‌كارهێناوه، له كاتێكدا ئه‌و ئێستا سه‌رۆكی حزبێكی تره.
كاردانه‌وه‌ی توندی یه‌كێتی
له به‌یاننامه‌یه‌كدا له ژێر تایتڵی (نه‌وشیروان مسته‌فا..هه‌میشه پیلان‌و بوختان) كه دوای چه‌ند كاتژمێرێك له نووسینه‌كه‌ی نه‌وشیروان بڵاوكرایه‌وه، مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه له نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات و له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: نه‌وشیروان مسته‌فا ململانێیه‌ك ده‌كات سنووری ئه‌خلاقی به‌زاندووه و هه‌رچییه‌ك بڵاو بكاته‌وه خۆشی شه‌ریكه.له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره وتارێك كردووه، كه به حسابی خۆی دیكۆمێنتارییه و گوایه نهێنی كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتیی و پارتی و كۆمه‌ڵێك باسی تر له خۆ ده‌گرێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له كه‌ناڵه‌كانی خۆیدا چه‌ند په‌ره‌گرافێكی لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه".
ئاماژه به‌وه كراوه" ئێمه وه‌ك ده‌ستپێكێك بۆ ئاشكراكردنی ناڕاستییه‌كانی و ناساندنی ره‌فتاری پیلانگێڕانه‌ی نه‌وشیروان له ناوخۆی یه‌كێتیی و قین هه‌ڵگرتنی له هه‌ڤاڵانی ئه‌وسای و سیاسه‌تی خۆباڵاده‌ستكردن و خۆ زاڵكردنی له‌سه‌ر حسابی یه‌كێتیی و هه‌ڤاڵانی ئه‌وساشی، ئه‌م بۆچوونانه‌ی خواره‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، كه دواتریش، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، قسه و به‌ڵگه‌ی زۆرتر سه‌باره‌ت به ناساندنی روونتر و به‌ڵگه‌دارتری سیاسه‌ت و پیلان و باری سایكۆلۆژیی نه‌وشیروان مسته‌فا ئاشكرا ده‌كه‌ین".
هه‌ر وه‌ك نوسراوه "ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆكیومێنتانه‌ی بڵاویان ده‌كاته‌وه هی ئه‌و سه‌رده‌مه بن نه‌وشیروان مسته‌فا و هێندێ له هاوڕێبازانی له پۆست و پله‌ی باڵای یه‌كێتیدا بوون، به تایبه‌تی ده‌فته‌ری مه‌كته‌بی سیاسیی و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی یه‌كێتیی به‌كاربێنێ، ئه‌وا ئه‌مه نه‌ك هه‌ر به ره‌فتارێكی ناشایسته و ناشیرین حساب ده‌كرێت، به‌ڵكو كارێكه له‌گه‌ڵ ئه‌خلاق و ده‌ستپاكی سیاسیی و بگره كۆمه‌ڵایه‌تیشدا یه‌ك ناگرێته‌وه و ته‌واو ناكۆكه، بۆیه گومانی تیا نییه هه‌ر كه‌سێك بیكا به ته‌واوی له‌و پرنسیپانه داده‌شۆرێ، ئۆباڵی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و ره‌فتاره‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خودی نه‌وشیروان مسته‌فا".له كۆتاییدا مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ململانێكه بباته ئه‌و ئاسته و به‌و بێ په‌رواییه سنووره‌كانی ئه‌خلاقی سیاسیی ببه‌زێنێ، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی دۆكیومێنته ره‌شه‌كانی خۆی بكا كه دڵنیاین تاكو ئێستا لای به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا نین".
مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵام ده‌داته‌وه
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، له وتارێكی درێژدا له ژێر ناونیشانی "یاداشته‌كه‌ی نه‌وشیروان.زیان، شێوان، وازهێنان" وه‌ڵامێكی توندی نووسراوه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌داته‌وه و زۆر به توندیی هێرش ده‌كاته سه‌ر خۆی و بزووتنه‌وه‌كه‌شی و پێیوایه ئه‌م كاردانه‌وه تونده‌ی مسته‌فا نیشانه‌ی هه‌ره‌سهێنانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و له ژێر بارێكی ده‌روونی خراپ‌دا نووسراوه.
مه‌لا به‌ختیار، له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه "رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بێ پاساو، كه‌وتۆته وێزه‌ی یه‌كێتی و له مام جه‌لالیشه‌وه تێهه‌ڵچوو.به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، یاداشتی (61) لاپه‌ڕه‌یی ئه‌و ماوه‌یه‌ی یه‌كێتی و پارتی گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رخستنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بوو، بڵاو كردۆته‌وه.له‌به‌رئه‌مه، هه‌فته‌یه‌كه، میدیای كوردیی سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی یاداشتی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه.كه تیایدا، یاداشته‌كانی خۆی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له ژێر تایتڵی (خولیای سه‌رۆكایه‌تی) بڵاوكرده‌وه".
مه‌لا به‌ختیار، ره‌خنه له نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گرێت، كه له نووسینه‌كه‌یدا وه‌ها پێناسه‌ی مه‌لا به‌ختیاری كردووه كه چاپلووسی بۆ مام جه‌لال كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنه حزبییه‌كه‌ی خۆی بیهێڵێته‌وه.مه‌لا به‌ختیار ئه‌مه به ناهه‌قی ده‌زانێت و له‌و باره‌یه‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی "ئێستا، كاتێك ئه‌م قسانه له‌سه‌ر خۆم ده‌خوێنمه‌وه و كاك نه‌وشیروان پێمده‌ڵێت: به ئاگاییه‌وه بۆته پارێزه‌ری ده‌عوایه‌كی ناحه‌ق، نازانم چی ده‌رهه‌ق به‌م ناهه‌قییه بڵێم، كه ده‌رهه‌قم ده‌یكات.جگه له‌وه‌ی بڵێم: گه‌ردنت ئازادبێت كاكه نه‌وه، دڵنیابه، ئه‌گه‌ر من مێژوو بنووسم و سوود له یاداشته‌كانم وه‌ربگرم، هه‌رگیز ئه‌م ناهه‌قییه‌ت ده‌رهه‌ق ناكه‌م.راستییه‌كان چۆن بوون، وه‌كو خۆیان باسیان ده‌كه‌م".
مه‌لا به‌ختیار، ناكۆكییه‌كانی ناو وته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌خاته روو و ده‌نوووسێت "بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه ناكۆكه‌كانیش بخه‌ینه‌ڕوو، كاك نه‌وشیروان، له كاتێكدا زۆر دژی بۆچوونه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و پارتی، یاداشته‌كانی پڕكردۆته‌وه، كه‌چی كاتێك دوای مشتومڕێكی زۆر، پرۆسه‌كه ده‌گاته ئه‌نجام، هه‌موو قسه‌كانی پێشووی بیر ده‌چێته‌وه و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی سه‌ركه‌وتنی رێكه‌وتنه سیاسییه‌كان و چه‌سپاندنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز بارزانی له لاپه‌ڕه (52) دا ده‌ڵێت: هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سوێندخواردنی یاسایی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن دا، گۆڕانێكی گرنگه له هه‌رێمی كوردستاندا، گۆڕانه به‌ره‌و به‌دامه‌زراوكردنی داموده‌زگاكانی حوكمڕانی له‌كوردستاندا، به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی داموده‌زگا".
فوئاد مه‌عسوم هه‌ڕه‌شه له نه‌وشیروان ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئازاد جندیانی، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، وه‌ك یه‌كێتی به به‌ڵگه‌وه به‌رپه‌چی نووسین و دۆكۆمێنته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ده‌نه‌وه.فوئاد مه‌عسوم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان كرد، كه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی زۆریان له به‌رده‌ستدایه و ده‌توانن له دژی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوی بكه‌نه‌وه.ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار بوو كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی به لێدوانێكی وا توند بكه‌وێته ناو پرۆسه‌ی ململانێی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان.
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه "ئه‌و قسانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر مام جه‌لال ده‌یكات دوورن له ره‌وشت".راشیگه‌یاند "ئه‌و كاته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا بوو، خۆی كه‌سی یه‌كه‌م بوو بۆچی له‌و كاته‌دا باسی مام جه‌لال و یه‌كێتی نه‌ده‌كرد".وتیشی "ئه‌و شتانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا باسی ده‌كات خۆی به‌شداری سه‌ره‌كی بووه تیایدا ئه‌گه‌ر خۆی هۆكاری نه‌بووبێ، ئێستا نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ زیادكردنی ده‌نگ ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌م كاره گه‌وره‌ترین زیان ده‌كه‌ن و نه‌ك سه‌ركه‌وتوو نابن به‌ڵكو شكست دێنن".
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم دوپاتی كرده‌وه "ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا‌و گۆڕان به‌رامبه‌ر به مام جه‌لال ده‌یكه‌ن دووره له ئه‌خلاق و ئه‌گه‌ر مام جه‌لال لێره بوایه ئه‌وا به یه‌ك دۆكیۆمێنت نه‌وشیروانی بێ ده‌نگ ده‌كرد، به‌ڵام مه‌خابن ئێستا مام جه‌لال نه‌خۆشه‌و لێره نییه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێك قسه‌ی وه‌ك ئه‌و بێده‌نگ بكات، ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی بۆ خۆی به‌ڵگه‌ی زۆری لایه بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگی بكات".ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی جه‌ختی كرده‌وه: ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان بیر بكاته‌وه كه به‌م جۆره كارانه یه‌كێتی ده‌شكێنێت ئه‌وه خه‌یاڵه، چوونكه ته‌نیا زیان به خۆی ده‌گه‌یه‌نێت.
جگه له مه‌عسوم، وته‌بێژی یه‌كێتی، دیسانه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌را ئیعلامییه له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه به‌رده‌وام بێت له دژی یه‌كێتی، ئه‌وه یه‌كێتی چه‌ندان به‌ڵگه‌ی گرنگی لایه تاكو له‌سه‌ر خودی نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌شێكی تری سه‌ركرده‌كانی ئێستای گۆڕان كه پێشتر یه‌كێتی بوون، بڵاویان بكاته‌وه.
مه‌حموود ره‌زا هێرش ده‌كاته سه‌ر یه‌كێتی
مه‌حموود ره‌زا، هه‌ڵسوڕاوی ناسراوی گۆڕان و كه‌سی نزیكی نه‌وشیروان مسته‌فا، له رێگه‌ی وتارێكه‌وه به ناوی "ئه‌قڵی شاخ له پینه و په‌ڕۆكانی یه‌كێتیدا" هێرش ده‌كاته سه‌ر یه‌كێتی و كۆی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و حزبه.ره‌زا له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تاكوته‌را نه‌بێ، به ته‌واوی ده‌زگاكانییه‌وه: مه‌كته‌بی سیاسیی، كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند، به‌شێك له فراكسێونه‌كه‌یان له پارله‌مانی كوردستان، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی و لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی، بۆ داپۆشینی كوده‌تای 30ی حوزه‌یران، خه‌ریكی پینه‌وپه‌ڕۆیه".
مه‌حموود ره‌زا له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا، نووسیوویه‌تی "ده‌زگاكانی یه‌كێتی بۆ پینه‌وپه‌ڕۆ و ده‌ربازكردنی حزبه‌كه‌یان له قه‌یرانه‌كه پڕوپاگه‌نده بۆ دوو شت ده‌كه‌ن: یه‌كه‌م: گۆیا پارتییان ناچار كردووه ده‌ستوور بگێڕێته‌وه بۆ پارله‌مان بۆ سازانی نیشتمانی.دووه‌م: له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له پارتییان سه‌ندووه، ده‌بێ شتێ بده‌ن! ئه‌مه‌شیان ناوناوه "دانوستانی هانێ و بێنه".به‌و مانایه‌ی: بۆئه‌وه‌ی شتێك له به‌رامبه‌ر وه‌رگری، ده‌بێ شتێكی به‌یتێ.ئه‌وه‌نه‌ی په‌یوه‌ندیی به خاڵی یه‌كه‌مه‌وه هه‌یه، كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی ناتوانن به هیچ جۆرێ بیسه‌لمێنن رێكه‌وتنه نهێنییه‌كه‌ی نێوان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نێچیرڤان بارزانی شتی وای تیا بێ.له لایه‌ك ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له لای پارتییه‌وه له‌م باره‌یه‌وه قسه‌یان كردووه به درۆی ده‌خه‌نه‌وه گێڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ پارله‌مان له رێكه‌وتنه‌كه‌یا هه‌بێ.له لایه‌كی تره‌وه زانیاریی دزه‌ی كردووه كه كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی بۆ چه‌واشه‌كردنی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی حزبه‌كه‌یان و رای گشتیی كوردستان، رێكه‌وتنێكی ته‌زویركراویان بڵاوكردۆته‌وه".
كۆتایی رێككه‌وتنی ده‌باشان
پاش ئه‌وه‌ی له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو، مام جه‌لال سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، دیدارێكیان سازدا و له‌و دیداره‌دا كۆمه‌ڵێك باسی گرنگ تاوتوێكران به تایبه‌ت پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم و له‌و نێوه‌نده‌دا هاوڕاییه‌ك له نێوان یه‌كێتی و گۆڕان ده‌بینرا، هاوكات به شێوه‌یه‌كی كاتی جۆرێك له نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه‌شی لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌و ته‌سعیدایه‌ته میدیاییه‌ی له دوای 30 حوزه‌یرانه‌وه له نێوان هه‌ردوولا هاتۆته ئاراوه، كۆتایی به‌و رێككه‌وتنه هات كه له نێوان سكرتێر یه‌كێتی و رێكخه‌ری گۆڕان به شێوه‌یه‌كی شه‌فه‌یی بوونی هه‌بوو، كه ئه‌مه‌ش زیاتر به پرۆسه‌ی له یه‌كتر تێگه‌یشتن و رێككه‌وتنی ده‌باشان ناسراوه.ئازاد جندیانیش، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو "ده‌باشان رێككه‌وتن نییه به‌ڵكو به‌لاغه".
ته‌نانه‌ت پێش، بڵاوبوونه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ی نه‌وشیروان، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌یان دووپات ده‌كرده‌وه كه به هۆی ئه‌و په‌یامه‌ی نه‌وشیروان بۆ ناوچه دابڕاوه‌كانی نارد پرۆسه‌ی ده‌باشان بگاته ئه‌نجام.هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دا له چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤاری "شه‌پۆل"دا "دانا سه‌عید سۆفی" په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی نه‌وشیروان و كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌باشان وتی "بێگوومان ئه‌و لێدوانه كاریگه‌ریی ده‌بێت، هه‌ندێك لێدوان هه‌یه ده‌بێت حیساباتی بۆ بكرێت، كه‌ی ده‌كرێ و كه‌ی ناكرێ.رێككه‌وتنی ده‌باشان په‌یوه‌ندیی به خودی ئاماده‌یی مام جه‌لاله‌وه هه‌یه له‌و گه‌مه سیاسییه‌دا، ئه‌گه‌ر ئاماده‌یی هه‌بێت ده‌توانێت ئیش له‌سه‌ر رێكه‌وتنی ده‌باشان بكرێت ئه‌گه‌ر ئاماده‌یی نه‌بێت ئاسان نییه و ده‌بێت دووباره رێكه‌وتنێكی تر بكرێته‌وه به‌و پێیه‌ی بۆ ئێستای یه‌كێتی ئاسان نییه رێكه‌وتنی ده‌باشان جێبه‌جێ بكرێت".
داوای هێوربوونه‌وه ده‌كرێت
به‌شێك له كادرانی یه‌كێتی و گۆڕان و حزبه سیاسییه‌كانی تر، هاوكات ژماره‌یه‌ك له چاودێرانی سیاسیی داوای راگرتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئیعلامییه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، چوونكه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له چوارچێوه‌ی به‌های كاری راگه‌یاندن و كولتووری دیموكراتی و یه‌كتر قبوڵكردن چۆته ده‌ره‌وه و ئه‌گه‌ر كار وا بڕواته پێشه‌وه ئاكامێكی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش بۆ سه‌ر بارودۆخی سیاسیی كوردستان و ژیانی هاووڵاتیان كاریگه‌ریی نه‌رێنی زۆری هه‌یه.
سه‌لاح ره‌شید، هه‌ڵسوڕاوی پێشووی گۆڕان، ره‌خنه له زمانی راگه‌یاندنی هه‌ردوولا ده‌گرێت، هاوكات داوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌كات.ره‌شید ده‌ڵێت "ئه‌م زمانه ره‌ق و زبر و ناشارستانییه رۆژانی شه‌ڕی ناوخۆمان دێنێته‌وه یاد، كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی و پارتی نه‌ك ته‌مجیدی یه‌كتر كوشتن‌یان ده‌كرد، به‌ڵكو وایان لێهات ناویش بگۆڕن، پیشمه‌رگه بكه‌ن به چه‌كدار و شه‌هید به كوژراو و چه‌نده‌ها وشه‌ی تر دابتاشن، ئینجا ئه‌و جنێوه ته‌ڕ و بڕانه كه به‌یه‌كیان ده‌دا! ئیمرۆ دوای ده ساڵ زمانی راگه‌یاندنی شه‌ڕی كه‌پكی حه‌مه‌د ئاغا خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، ئه‌مجاره به هه‌مان ناوه‌ڕۆك و به هه‌مان خواست و به هه‌مان ویست، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی تر و له قاڵبێكی تردا".
سه‌لاح ره‌شید، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات "ره‌نگه سبه‌ینێ ئه‌م شه‌ڕه بوستێت، باشه دوای چی؟ كێ ده‌ڵێت دوو سبه‌ی خه‌ستتر دووباره نابێته‌وه؟ باشه ناكۆكی سیاسیی به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌بڕدرێت؟ جه‌ماوه‌ر به‌م شێوه‌یه قه‌ناعه‌ت پێ ده‌كرێت؟ هێزه سیاسییه‌كانی وڵاتانی تر چۆن ململانێی سیاسیی ده‌كه‌ن؟ ئایه ئه‌م زمانه زبره هی ئه‌م چه‌رخه‌یه؟ هاووڵاتیانی كوردستان ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر ده‌توانن رۆڵی خۆیان ببینن له لێپرسینه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاگری شه‌ڕی راگه‌یاندن خۆش ده‌كه‌ن".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
