له كوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌ك به مانای راسته‌قینه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بوونی نییه
شه‌مزین جیهانی خانمه نووسه‌ر و رووناكبیری ناسراوی كورد كه خاوه‌ن مێژوویه‌كی به‌رینی كاری نووسین و چالاكی سیاسیی- فێمێنیستییه له ئێران و كوردستان و ئه‌وروپادا، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكمان ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسیی كوردستان. خانمه رووناكبیری كورد شه‌مزین جیهانی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباده و په‌نابه‌ری سیاسیی له وڵاتی به‌لجیكایه و له كاتی ئێستادا له شاری هه‌ولێر ده‌ژی.
ستیڤان: بۆچی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ كردۆته‌وه، دژی بارزانی كه جارێكی دیكه خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم؟.
شه‌مزین جیهانی: ئێمه له كوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌وهه‌ریی به مانای راسته‌قینه‌ی ئۆپۆزیسیۆنمان نییه، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین چه‌ند حزبێكن كه هه‌وڵه‌كانی خۆیان له سه‌ر گۆڕانكاریی بۆ كورسییه‌كانی خۆیان چڕ كردۆته‌وه و ئێستاش به بێ ئه‌وه‌ی ئاڵتێرناتیڤێكی به‌هێز بۆ گرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بوونی هه‌بێ پێداگریی ده‌كه‌ن له سه‌ر كاندید نه‌بوونه‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه ئه‌م راستییه‌مان بۆ زه‌قتر ده‌كاته‌وه كه ئه‌م چه‌ند حزبه‌ی به ناو ئۆپۆزیسیۆن زۆربه‌ی جاره‌كان به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌ر چاو ناگرن.
ستیڤان: لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مان، یه‌كێتی هه‌ڵوێستی روون نییه، پارتی ده‌یه‌وێ بخرێته راپرسییه‌وه. ئێوه چۆن سه‌یری ئه‌م كێشمه‌كێشه ده‌كه‌ن؟.
شه‌مزین جیهانی: ئه‌م داواكارییه‌ی لایه‌نه‌كانی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن له بنه‌ڕه‌تدا داواكارییه‌كی هه‌ڵه‌یه جیا له‌وه‌ی كه جۆرێك حوكمڕانی دیكتاتۆرانه‌یه به سه‌ر ته‌واوی حزب و پێكهاته‌كانی كوردستان كه به‌شداریان هه‌بووه له ده‌نگدان به ده‌ستوور، كاتێك كه زیاتر له ٣٠ حزب و لایه‌ن له پارله‌ماندا ده‌نگیان پێداوه و كۆتایی پێ هاتووه ئیتر له ده‌سه‌ڵاتی هیچ حزبێكدا نییه كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بكا بۆ پارله‌مان و داواكاریی له‌و شێوه‌یه‌ی ئۆپۆزیسیۆن واته راوه‌ستانه‌وه دژی هه‌موو یاساكانی ئه‌م وڵاته، مه‌گین ئه‌وه‌یكه داواكارییه‌كه له لایه‌ن خه‌ڵك و هاووڵاتیانی كوردستان به گشتیی بێ و بۆ ئه‌وه‌ش بێگوومان ده‌بێ ده‌نگی راسته‌وخۆی خه‌ڵك وه‌ربگیرێ، كه ئه‌م پێشنیاره‌ی راپرسیكردن له خه‌ڵك جیا له پێبه‌ندبوون به دێمۆكراسی هاوكات رێز گرتنه له داواكاریی ئۆپۆزێسیۆنیش له‌م پێوه‌ندییه‌دا.
ستیڤان: لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن پڕۆژه‌ی ده‌ستوور به پڕۆژه‌یه‌ك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. راتان له‌سه‌ر ئه‌مه چییه؟.
شه‌مزین جیهانی: به بڕوای من ئه‌م تێڕوانینه‌ی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وپه‌ری بێ رێزیی به خه‌ڵك و حكوومه‌ته، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌نگیان له سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوور داوه به ده‌نگی خه‌ڵكی ئه‌م كوردستانه چوونه‌ته ناو پارله‌مان كه‌وایه سووكایه‌تی و بێ رێزییه به ده‌نگی هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها حكوومه‌ت به ته‌نیا له پارتی دیمۆكرات پێك نه‌هاتووه و هه‌ری كه‌م ٣٦ حزب و لایه‌ن له پڕۆژه‌ی ده‌ستووردا به‌شدار بوون كه‌وایه سووكایه‌تییه به سه‌رجه‌م حزب و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت.
ستیڤان: وه‌ك ده‌زانین هه‌وڵێكی زۆر چڕ كراوه‌ته‌وه بۆ دژایه‌تی پارتی، ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌یه پارتی هێزی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاته و پارتیش ده‌ڵێ پیلانی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمییه. ئێوه خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌م پرسه چییه؟.
شه‌مزین جیهانی: هه‌ر خودی پرسیاره‌كه ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ كه كێشه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له كوردستاندا رقابه‌تكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی حزبێكه نه‌ك هه‌وڵدان بۆ چاكسازیی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و تێكۆشان بۆ گۆڕانكارییه پۆزێتیڤه‌كان به قازانجی خه‌ڵك و پێشكه‌وتی وڵات، گوومان له‌وه‌دا نییه كه ئێمه‌ی كورد له مێژووه هه‌تا به ئه‌مڕۆش به به‌رده‌وامی قوربانیانی ده‌ستی وڵاتانی نه‌یار و به تایبه‌ت وڵاتانی جیرانمان بووین و به‌داخه‌وه وڵاتانی جیرانمان زۆر به باشی توانیوویانه له‌و خاڵه لاوازه‌ی كورد به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌ڵك وه‌ربگرن و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بۆ نه‌بوون و یان بۆ نه‌هێشتنی كیانێكی سیاسیی كورد چڕ كردۆته‌وه، كه‌وایه ئه‌م قسه‌یه‌ی پارتی دێمۆكراتی كوردستان له‌و پێوه‌ندییه‌دا باسی ده‌كا بابه‌تێكی دوور له راستی نییه.
ستیڤان: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانیی له سه‌لاحه‌دین به‌هادین ده‌كات. پێتوانییه پشتیوانی گۆڕان له هێزه ئیسلامییه‌كان ناوه‌ڕۆكی عه‌لمانیبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌تاڵ كردۆته‌وه؟
شه‌مزین جیهانی: نا، له روانگه‌ی منه‌وه پێوه‌ندیه‌كی دیرێكتی به به‌تاڵكردنی ناوه‌ڕۆكی عه‌لمانیبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆراِن نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك ئێمه پێداگریی له دیمۆكراسی ده‌كه‌ین واته ده‌توانین چه‌ند ره‌نگیشمان بۆ یه‌ك ده‌نگی قه‌بووڵ بێ به تایبه‌ت كه سیتواسیۆنه‌كه وه‌ك حاڵه‌تی هاوپه‌یمانی له ناو چه‌ند پارت دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تی بێ.
ستیڤان: یه‌كێتی هێشتا خۆی یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه ده‌بێته هاوپه‌یمانی پارتی یان ئۆپۆزیسیۆن. پێتوانییه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی كۆتایی به هاوپه‌یمانیی بهێنێت له‌گه‌ڵ پارتی زیان ده‌كات له هاوكێشه نوێیه‌كانی كوردستاندا؟.
شه‌مزین جیهانی: ئاشكرایه كه یه‌كێتی له قۆناغی ئێستایدا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه و له ناو حزبه‌كه‌یاندا هاوده‌نگی له سه‌ر بڕیاردانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوونی نییه و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی كۆنكرێت سیاسه‌تیان دیار نه‌بێ كه ئاخۆ وه‌ك هاوپه‌یمانی پارتی ده‌مێننه‌وه؟ یان ده‌بنه هاوپه‌یمانی حزبه‌كانی به ناو ئۆپۆزیسیۆن؟ یان به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و به بێ به‌شداریی هاوپه‌یمانێتی دێنه ناو عه‌رسه‌وه؟ به بروای من حزبی یه‌كێتی ئێستا له قۆناغێكدا نییه كه بتوانێ به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه هێزی رابردووی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌بوونی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و لایه‌نانه زیاتر له قازانجیدایه، به‌ڵام هاوڕێیانی یه‌كێتی نابێ ئه‌وه له‌بیر بكه‌ن كه به‌ڕێز مام جه‌لال وه‌ك یه‌كێك له خه‌مخۆرترین كه‌سی حزبی یه‌كێتی پێداگریی هه‌بووه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌تی یه‌كه‌تی له گه‌ڵ پارتی دیمۆكراتی كوردستان، چونكینێ به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی هه‌م حكوومه‌ت و هه‌م حزبه‌كه‌ی له هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی دا دیتبوو.
ستیڤان: بارودۆخی سیاسیی كوردستان به‌ره‌وپێشچوونی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و ده‌وترێ ده‌وڵه‌تی كوردیی نزیكه. به‌ڵام هه‌ندێك ئه‌مه ته‌نیا به دروشمبازیی به تایبه‌ت لای پارتی لێكده‌ده‌نه‌وه. ئێوه خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌م پرسه چییه؟.
شه‌مزین جیهانی: گه‌شه‌كردنی ئابووری و هه‌بوونی ئه‌منییه‌تی وڵات دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كین بۆ پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی كوردیی و به خۆشییه‌وه رۆژ به رۆژ كوردستان هه‌م له بواری ئابووری و هه‌م له پێوه‌ندیی به ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه‌یدا به‌ره‌وپێش ده‌ڕوا و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه كه‌وایه پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی كوردیی نه دروشمه و نه شتێكی مه‌حاڵه و نه پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسیی هیچ لایه‌نێكه، هه‌روه‌ها هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردیی به ته‌نیا پێوه‌ندیی به یه‌ك پارتی تایبه‌ته‌وه نییه هه‌تا ئێمه وه‌ك رێكلامی سیاسی بۆ پارتی دیمۆكراتی كوردستانی ببینین، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین كه ته‌نیا كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیی هێستا به ته‌واوی روون نییه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یكه له ماوه‌یه‌كی كورت خایه‌ن دا ده‌وڵه‌تی كوردیی رابگه‌یه‌نرێ به بڕوای من ئه‌گه‌رێكی لاوازه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
