
هاوینی ساڵی 2006 پڕ بوو له جموجۆڵی سیاسیی، ئه‌وێ رۆژێ ململانێیه‌كانی نێوان باڵی ریفۆرمی یه‌كێتی و خه‌تی گشتیی گه‌یشتبووه دوا مه‌رز. ئه‌و ململانێیه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی ژیانی هاونیشتمانیان دانابوو به تایبه‌ت له زۆنی سه‌وزی ئه‌وسا. پڕۆژه خزمه‌تگوزراییه‌كان په‌كیان كه‌وتبوو. گرانی تاوی ده‌سه‌ند، كرێچێتی و بێكاریی ببووه شێرپه‌نجه، ئاو و كاره‌با و پێوویستییه‌كانی تری ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك قاتی ببوون. به گه‌رمای هاوینی ئه‌و ساڵه، له هه‌ر 24 سه‌عاتێكدا كه‌متر له 2 سه‌عات كاره‌با ده‌درایه هاووڵاتیان. ئه‌مه‌ش بێزاریی و ناڕه‌زایی زۆری لای گه‌نجانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دروستكردبوو.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆگه‌ست "هه‌شت"ی 2006 ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان له ناوچه‌كانی كه‌نار، له هه‌ڵه‌بجه و كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌ندین شوێنی دیكه ته‌قییه‌وه، بۆ یه‌كه‌مین جار گه‌نجان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و بۆ داواكردنی پێویستییه خزمه‌تگوزارییه‌كان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له كه‌لار هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه زۆربه‌یان سه‌ر به باڵی ریفۆرمی ناو یه‌كێتی بوون، به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه كه‌وتنه وێزه‌ی خۆپیشانده‌ران. ته‌نانه‌ت یه‌كێك له كارگێڕ مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئه‌وسای یه‌كێتی "كه ئێستا هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری گۆڕانه" به جنێو و شه‌ق و زلله به گژ خۆپیشانده‌راندا ده‌چووه‌وه. له كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه كار گه‌یشته ته‌قه‌كردن و له‌و نێوه‌نده‌شدا جگه له كوژراوێك، چه‌ندین گه‌نج بریندار كران یان به‌هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌وه زامدار بوون، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كونجی زیندانه‌كانیان پر پڕ كرد له گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر.
ئێمه‌ش له سلێمانی بڕیارماندا، كه ئه‌و ناڕه‌زاییه بگه‌یه‌نینه ئه‌م شاره، پرۆتستۆیه‌ك به‌ڕێبخه‌ین دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی هاووڵاتیان، دروشمی سه‌ره‌كیی خۆپیشاندانه‌كه‌ش هه‌ر بریتی بێت له داوای خزمه‌تگوزاریی پێویست. چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا، ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه گه‌نجێك گروپێكمان به‌ناوی گروپی "ره‌خنه" دامه‌زراند، من سه‌رپه‌رشتی گروپه‌كه‌م ده‌كرد و یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ش من به‌ده‌ستی خۆم نووسیم كه بانگه‌وازێك بوو بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك له ناوه‌ندی شار. ئه‌و براده‌رانه‌ی له گروپ له‌گه‌ڵ ئێمه بوون ئه‌وه‌ی بیرم مابێت "رۆژگار محه‌مه‌د، زانكۆ سه‌ردار، ئاسۆ جه‌بار، چنار مه‌حموود" بوون.
هه‌ر ئه‌م گروپه بانگه‌وازی بۆ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرد پشتیوانی له خۆپیشاندان بكه‌ن، به خۆشحاڵییه‌وه چه‌ندین رێكخراو هاتن، به‌ڵام خاتوو "خانم ره‌حیم" به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ئاسوده، ده‌رگای رێكخراوه‌كه‌ی و ئۆفیسه‌كه‌ی بۆ خستنیه سه‌ر پشت و كردمانه مه‌كۆی سه‌ره‌كیی گروپه‌كه. به دوای چه‌ند رۆژ چه‌ندین رێكخراوی جیا جیا په‌یوه‌ندییان به بانگه‌وازه‌كه‌ی ئێمه‌وه كرد، یه‌كه‌مین رێكخراو دوای رێكخراوی ئاسوده. ناوه‌ندی چاك بوو. پاشان ژماره‌ی رێكخراوه‌كان گه‌یشته سه‌روو 15 رێكخراو، هه‌ر ئه‌م بانگه‌واز بووه هه‌وێنی دامه‌زراندنی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌ك گروپی "ره‌خنه" بووینه به‌شێك له‌و گروپه جیاجیا و بچووكانه‌ی تر كه له ئاماده‌كارییدا بوون بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان. رۆژی 13-8-2006 وه‌ك رۆژی خۆپیشاندان دیاری كرا. به نهێنی په‌یوه‌ندیمان به گه‌نجانێكی زۆره‌وه كرد، كه هه‌مان رۆژ له كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی له به‌رده‌ركی سه‌را ئاماده بن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه ده‌ستپێبكه‌ین به‌ره‌و ته‌لاری پارێزگای سلێمانی. من سه‌عات 9 چوومه چایخانی شه‌عب، هه‌ستم به نائارامییه‌كی زۆر ده‌كرد و ئاسایش له په‌ناوه خه‌ڵكیان ده‌ستگیر ده‌كرد. گومانیان له هه‌ر كه‌س بوایه راسته‌وخۆ ده‌ستگیریان ده‌كرد، پێش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان ده‌ستپێبكات هه‌ریه‌ك له "سه‌لام مارف و كاژاو جه‌مال" كه دوو هه‌ڵسوڕاوی چه‌پ بوون ده‌ستگیركران و زیاتر له 20 رۆژ له ئاسایش‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
من به‌رده‌ركی سه‌رام به زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر جێهێشت و به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی ئاشتی رۆیشتم، له ژێر چاودێرییدا بووم، به ناچاریی خۆم كرد به بینای رێكخراوی ژیانی ئازاد، كه خاتوو وه‌زیره جه‌لال، "خوشكی شه‌هید ئارام" به‌ڕێوه‌به‌ری بوو، كه خۆی و رێكخراوه‌كه‌شی له‌ناو ئه‌و كه‌مپینه بوون گروپی ره‌خنه له سه‌ره‌تاوه بانگه‌وازی بۆ كردبوو. له كاتژمێر 10 ته‌له‌فۆنم بۆ هات بگه‌ڕێمه‌وه به‌رده‌ركی سه‌را، منیشیان یه‌كسه‌ر گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌وێ، ده‌یان گه‌نج ده‌هاتن، تا ده‌هات ئاپۆراكه فراوانتر ده‌بوو، به چه‌ند سه‌د گه‌نجێكه‌وه ده‌ستمان پێكرد و تا گه‌یشتینه به‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانی بووین به نزیكه‌ی 2 هه‌زار خۆپیشانده‌ر.
دروشمه‌كانی ئێمه بۆ چاكسازیی و باشتركردنی هه‌لومه‌رجی ژیان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بوو. به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش كه‌وتنه په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ران. له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا زۆربه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌كه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ناو ته‌لاری پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركران، ته‌نانه‌ت پارێزگاری ئه‌وسا "دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید" ئاماده نه‌بوو، یاداشتی خۆپیشانده‌ران وه‌ربگرێت، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی زۆر ئاسایشی به جلی مه‌ده‌نییه‌وه بڵاوكردبووه‌وه و له چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كدا زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ره چالاكه‌كانیان ده‌ستگیركرد.
من له ده‌ستی یه‌كێك له پۆلیسه‌كانی هه‌ڵهاتم، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتمه به‌رده‌م باخی گشتیی به‌رانبه‌ر به ئوتێل پاڵاس، چوار كه‌س كه سیانیان مه‌ده‌نی و یه‌كێكیان عه‌سكه‌ریی بوو، په‌لاماریان دام و به ده‌مانچه و كڵاشینكۆف كه‌وتنه لێدانم. به‌راستی ئازارێكی زۆرم چه‌شت، دواتر به راكێشان بردمیانه ناوه‌وه‌ی ئوتێل پاڵاس كه بینیم ده‌یان ئۆتۆمبیل پڕ كراون له گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر و ئاماده‌یان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیاننێرن بۆ جێگه‌ی مه‌به‌ست، "دوایی زانیم جێگه‌ی مه‌به‌ست زیندانی كانی گۆمه بوو". هه‌ر له‌وێ په‌لاماری رۆژنامه‌نووس "ئومێد تۆفیق"یان دا، منیش هاوارم كرد، شه‌رمه بۆ ئێوه له ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووس ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه‌م وت به ده كه‌س زیاتر به دار و كێبڵ كه‌وتنه سه‌رم بۆ لێدانم. لێدانێكی زۆرم خوارد و خوێن به سه‌روچاومدا هاته خواره‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان كه منی ده‌ناسی وتی لێی بگه‌ڕێن به‌سه، ئیتر ده‌ستیان هه‌ڵگرت، ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه ناوه‌كه‌ی نازانم، به‌ڵام به‌رپرسی ئه‌منیی ئوتێل پاڵاس بوو، رێگه‌ی دام بڕۆم.
كه‌هاتمه ده‌ره‌وه، گه‌نجانێكی كه‌م مابوونه‌وه، شه‌ڕه به‌رد ده‌ستی پێكردبوو، ویستم گه‌نجه‌كان كۆ بكه‌مه‌وه، به‌ڵام سوودی نه‌بوو، هاتینه‌وه به‌رده‌م باخی گشتیی و به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیمان ده‌كرد به براده‌رانه‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌یان ته‌له‌فۆنه‌كانیان داخرابوو، دیاربوو زۆربه‌یان ده‌ستگیر كرابوون، دیسانه‌وه چه‌ند كه‌سێك به جلی مه‌ده‌نییه‌وه چوار ده‌وریان لێ گرتین، له‌و ساته‌دا رۆژنامه‌نووسان "شازین هێرش و ئاسۆ عوسمان و رێبوار مه‌حموود" هاتنه لام بۆ ئه‌حواڵ پرسین، به‌ڵام ئه‌وانیشیان له‌گه‌ڵ مندا ده‌ستگیركرد و بردیانینه ژێرزه‌مینه‌كه‌ی ئوتێل پاڵاس. ئه‌گه‌رچی مۆبایله‌كانیان لێسه‌ندین، به‌ڵام "رێبوار" مۆبایلێكی شاردبووه‌وه، به‌و مۆبایله‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیمان كرد به رۆژنامه‌نووسانه‌وه تا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنمان بڵاوبكه‌نه‌وه. بیرم دێته‌وه من خۆم په‌یوه‌ندیم كرد به "سه‌لام عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم" بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی بكات به "عومه‌ر فارس" تا هه‌واڵی ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانمان له سایتی "كوردستان نێت"دا بڵاو بكاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه كۆتایی هات، هاوڕێكانم ئازاد كران، به‌ڵام منیان گواسته‌وه بۆ زیندانی كانی گۆمه، به‌ڵام شه‌و، سه‌رۆكی هه‌رێم، له رێگه‌ی لقی چواری پارتییه‌وه په‌یوه‌ندیی كردبوو به كه‌مپینه‌كه‌وه تا له نزیكه‌وه نوێنه‌ری كه‌مپین ببینێت، بۆیه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی زوو، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان كردبوو به كاك "عوسمانی حاجی مه‌حموود" كه وه‌زیری ناوخۆ بوو ئه‌وسا، گوایه من كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه، ئازادیان كردم. ئه‌وه‌بوو بۆ رۆژی دواتر 12 كه‌س له نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان به یاوه‌ریی كاك "عیزه‌دین به‌رواری" چووینه مه‌سیف سه‌لاحه‌دین و دواتریش بۆ سه‌ری بڵند، چاومان به جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌وت. ئه‌و زۆر به‌ڕێزه‌وه گوێی له داواكانمان گرت و ئێمه‌ش زۆر شتمان له باره‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تییه‌وه بۆ جه‌نابیان خسته‌ڕوو.
ئه‌م خۆپیشاندانه له كاتێكدا روویدا، كه ئیداره‌ی شار، به ته‌واوه‌تی له ده‌ستی ئه‌و باڵی ریفۆرمه‌دا بوو، ئێستا بووه‌ته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. مه‌ڵبه‌ند و ئاسایش و پارێزگار و زۆربه‌ی یه‌كه ئیدارییه‌كانی شار و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی و ده‌زگا حكوومییه‌كانی سلێمانی به‌ده‌ست باڵی ریفۆرمه‌وه بوو، زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كان سه‌ر به‌و باڵه بوون. ئه‌وان نه‌ك خزمه‌تیان به خه‌ڵك نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو به توندترین شێوه سه‌ركوتی ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه‌یان ده‌كرد داوای چاكسازیی و گۆڕانكارییان ده‌كرد. هه‌ر له رۆژانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌وسای پارێزگای سلێمانی چه‌ندان بریندار و سه‌دان زیندانیكراو هه‌بوون له جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر، له كاتێكدا وه‌زیری ناوخۆ و به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش و خودی پارێزگار له گۆڕانخوازه‌كانی ئێستا بوون. هه‌رچه‌نده باسه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌ر كات ئه‌و رۆژانه‌م بیر دێته‌وه، هێنده‌ی تر گوومانم له هه‌مبه‌ر ئه‌جیندای گۆڕان بۆ دروست ده‌بێ، چوونكه گۆڕان و چاكسازیی ریشه‌یی كوجا مه‌رحه‌با.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
