*ئازاد تۆفیق: ئه‌گه‌ر گۆڕان نه‌چنه ناو حكوومه‌ته‌وه پشێویی ده‌نێنه‌وه و خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
*د. خالید محه‌مه‌د: نه‌وشیروان مسته‌فا سازشی كردووه و ته‌سلیمی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بووه
*چیا عه‌باس: داخراویی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت مافێكی ئاساییه
*ئاسۆ حه‌مه: ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌سه‌ر نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تاپۆ نه‌كراوه
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له رۆژی 25 نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، گۆڕانكاریی گه‌وره به‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بۆچوونی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتووه، له دوا كاردانه‌وه‌شدا، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند ئه‌وان بۆ چوار ساڵی داهاتوو "په‌رله‌مانی هێمن و حكوومه‌تی هێمن و شه‌قامی هێمن"یان ده‌وێت، ئه‌وه‌ش روونترین گۆڕانكارییه له گووتاری حزبی گۆڕاندا. پسپۆرێكی زانسته سیاسییه‌كانیش پێیوایه گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نازولی ته‌واویان بۆ پارتی كردووه و به هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه رازی بوون كه پارتی بۆ گۆڕانی داناوه له به‌رانبه‌ر به‌شدارییكردنیان له حكوومه‌ت. ئه‌و پسپۆره ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات، شه‌قام موڵكی نه‌وشیروان مسته‌فا نییه، شه‌قام فره ره‌نگه، بۆیه نه‌وشیروان ناتوانێت به‌ڵێنی بێده‌نگكردنی شه‌قام بدات و بیكاته مزایه‌ده‌ی سیاسیی.
ته‌نازول بۆ پارتی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی 21-9-2013 تا به ئێستا ده‌گات، دروشمی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات و به‌شداریی له ده‌سه‌ڵاتدا به‌رز كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ڵامی خواستی ده‌نگده‌رانی خۆی بداته‌وه كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن گۆڕان له رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه خزمه‌تیان بكات، نه‌وشیروان مسته‌فا ناچار بوو پشت بكاته "رێككه‌وتنی ده‌باشان" و به‌ره‌و "رێككه‌وتنی پیرمام" هه‌نگاو بنێت، له‌ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌شدا گۆڕان و خودی نه‌وشیروان بۆ پارتی و مه‌سعود بارزانی نه‌رمی زۆریان نواندووه تا ئاستی ته‌نازول و سازشی سیاسیی كه ئه‌وه‌ش ناكۆكه له‌گه‌ڵ دروشمه كۆنه‌كانی پێشتری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه.
د. خالید محه‌مه‌د، مامۆستای زانكۆ و پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان، پێیوایه نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نازولی زۆری بۆ پارتی كردووه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له كێكی ده‌سه‌ڵات به‌ر بكه‌وێت. وتیشی "نه‌وشیروان مسته‌فا به ئاشكرا سازشی له‌سه‌ر هه‌موو بانگه‌شه و دروشمه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد و ته‌سلیمی پارتی و داخوازییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوو. ئه‌مه‌ش وه‌ك راگه‌یاندنه‌كان ناویانناوه خواردنه‌وه‌ی جامه ژه‌هره‌كه‌یه". ئه‌و پسپۆره‌ی زانسته سیاسییه‌كان، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌ونه‌كانی له گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته‌وه بچووك بۆته‌وه بۆ به‌شداریی له ده‌سه‌ڵات، خه‌ونه‌كانیان له هه‌ڵته‌كاندنی دوژمنه ته‌مه‌ن 50 ساڵه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاوه هاتۆته سه‌ر قبوڵكردنی ئه‌و دوژمنه وه‌ك سه‌رۆك و سه‌ركرده‌یان له حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تدا.
سایتی "چاو‌دێر"ی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نه‌وشیروان مسته‌فا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی، ته‌نازولی زۆری بۆ سه‌رۆكی پارتی كردووه و به هه‌موو مه‌رجه پێشنیاركراوه‌كانی پارتی رازی بووه. "چاو‌دێر" ئه‌وه‌شی خستۆته روو "له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هیچ ناكۆكییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر چوونه نێو كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بونی نییه. ئه‌مه‌ش له سه‌ردانه‌كه‌ی رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌كه بۆ پیرمام و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی زیاتر رونبۆوه، كه گۆڕان ئه‌مجاره بای بای له ئۆپۆزیسیۆن ده‌كات".
سایتی "چاو‌دێر" بڵاوی كردۆته‌وه "رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ لای مه‌سعود بارزانی نه‌رمییه‌كی زۆری نواندووه، بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بچێته ده‌سه‌ڵاته‌وه و داوای له مه‌سعود بارزانی كردووه كه په‌یوه‌ندیی سیاسی‌یان هه‌بێ و گفتوگۆی ره‌سمی له‌نێوانیان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن هه‌بێت. ئه‌مه له كاتێكدایه، تا چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی ناوبراو بگاته ده‌روازه‌كانی پیرمام، راگه‌یاندنی حزبه‌كه‌ی به بارزانی ده‌وت (سه‌رۆكی ماوه به‌سه‌رچوو)، به‌ڵام ئێستا كه‌ناڵی (KNN) زۆر به كه‌می ره‌خنه له پارتی و (سه‌رۆكی ماوه به‌سه‌رچوو) ده‌گرێت".
"هیوا فریادڕه‌س" رۆژنامه‌نووس، پێیوایه نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان ئاساییه و له سیاسه‌تدا ئه‌م جۆره رووداو و له یه‌كتر نزیكبوونه‌وانه دیارده‌ی ئاسایین. فریادڕه‌س پێیوایه "كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جۆرێك له ناڕه‌زایی لایه‌نگرانی گۆڕان و ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی یه‌كێتیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نجی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له نووسینێكدا له‌و ئێواره‌یه بڵاوی كردووه‌ته‌وه به تووندی ره‌خنه له بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌گرێت و ده‌نووسێت (گۆڕان گه‌ڕایه‌وه خاڵی سفر) و پێیوایه گۆڕان به‌م كاره‌ی خه‌ڵكی له خۆی نا‌ئومێد كرد". فریادڕه‌س، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسییه و سیاسه‌تیش لاری نییه له هه‌ڵواسینی ئایه‌تی قورئان به دیواری مه‌یخانه‌دا، به‌و مانایه‌ی مامه‌ڵه‌كردنه‌كان به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجه‌كان ده‌كرێت له سیاسه‌تدا، نه‌ك به پێی ئایدیۆلۆژیا".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زمانی میدیاكانی گۆڕان سه‌د و هه‌شتا پله گۆڕاوه له به‌رانبه‌ر پارتی و خودی مه‌سعود بارزانی. له دیمانه‌یه‌كیشدا "حه‌مه تۆفیق ره‌حیم" دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه "مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و سه‌رۆكی هه‌رێمیشه"، له كاتێكدا تا چه‌ند رۆژ پێش دیداره‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ بارزانی، میدیاكانی گۆڕان به سه‌رۆكی ماوه به‌سه‌رچوو، پێناسه‌یان ده‌كرد یان ئه‌وه‌یان راده‌گه‌یاند بارزانی له رێی كوده‌تای 30ی حوزه‌یرانه‌وه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ماوه‌ی بۆ درێژ كراوه‌ته‌وه. له كۆتایشدا به ڤیدیۆ وته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان بڵاوكرایه‌وه كه چه‌ند جارێك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی هه‌رێم پێناسه ده‌كات و ده‌یناسێنێ.
قۆناغی هێمنی
نه‌وشیروان مسته‌فا له دوا ده‌ركه‌وتن و لێدوانی‌دا باسی له‌وه كرد، قۆناغی چوار ساڵی داهاتوو قۆناغی هێمنییه، پێداگریی له‌وه‌ش كرد پێویسته بۆ چوار ساڵی داهاتوو كار بكه‌ین بۆ "حكوومه‌تێكی هێمن، په‌رله‌مانێكی هێمن، شه‌قامێكی هێمن". چاودێرانی سیاسیش ئه‌م لێدوانه‌ی رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان وه‌ك یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا پێناسه ده‌كه‌ن. ئه‌م لێدوانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردووه‌وه لێدوانێكی تازه‌یه و پێچه‌وانه‌شه به هه‌ڵوێسته‌كانی رابردووی خۆی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی كه هه‌میشه له رێگه‌ی ورووژاندنی شه‌قامه‌وه درێژه‌یان به بوون و چالاكیی سیاسیی خۆیان داوه.
د. خالید محه‌مه‌د، پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان، پێیوایه، نه‌وشیروان مسته‌فا مافی ئه‌وه‌ی نییه به ناوی شه‌قامه‌وه قسه بكات، چوونكه ده‌بێت له‌وه تێبگات ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكی كه‌م له شه‌قام ده‌كات كه ته‌نانه‌ت به پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن 23 له سه‌دی ده‌نگده‌رانه، به‌ڵام به پێی رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم كه‌متر له %15 ده‌كات، چوونكه رێژه‌ی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن كه‌متر له 75% كۆی ده‌نگده‌ران بووه. له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌ره نه‌وشیروان ده‌توانێت به ناوی خۆی و لایه‌نگره‌كانییه‌وه قسه بكات نه‌ك به‌ناوی هه‌موو شه‌قامه‌وه كه پڕیه‌تی له خه‌ڵكی ناڕازیی له ئیداره و دژ به گه‌نده‌ڵی و رۆتین و ناعه‌داله‌تیی.
د. خالید محه‌مه‌د، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "شه‌پۆل" وتی "نه‌وشیروان مسته‌فا له كاتێكدا كه بانگه‌شه‌ی هێمنیی ده‌كات، بیری چووه حزبه‌كه‌ی له ناو فه‌وزای سیاسیی په‌روه‌رده بووه و گه‌شه‌ی كردووه، بڕوا ناكه‌م گۆڕان بتوانێ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێمنییه رابهێنێ كه بۆ حكومڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان پێویسته. كولتووری سیاسیی گۆڕان لێوانلێوه له توندوتیژیی و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز، فه‌رهه‌نگی سیاسیی گۆڕان له‌سه‌ر حه‌ماسه‌ت و په‌مپدانی خه‌ڵك و خرۆشانی جه‌ماوه‌ریی راوه‌ستاوه، هێمنی بۆ ئه‌وان دیارده‌یه‌كی نامۆیه و كاتی كابینه‌كه ته‌واو ده‌بێت و ئه‌وان نه‌یانتوانیوه خۆیانی له‌گه‌ڵ بگونجێنن".
ئازاد تۆفیق، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، پێیوایه گۆڕان ده‌یه‌وێت له رێی ئه‌وه‌ی به‌شداریی له حكوومه‌تدا بكات بڵێت كه چوونه حكوومه‌ت خۆپیشاندان ناكه‌ن و ئارامی ده‌پارێزن. وتیشی "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا شتێكی وایان نه‌ده‌ویست له‌م ده‌ڤه‌ره، كه ده‌ڤه‌ری سه‌وزه یان دیموكراسی تێیدا زۆره، وه‌ك پۆسته حكومییه‌كان یان هه‌ر پۆستیكی تر، به‌ڵام ئێستا كه ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێت بێینه حكوومه‌ت واته ئیتر ئێمه له‌م چوار ساڵه‌دا خۆپیشاندان ناكه‌ین و ئارامی ده‌پارێزین".
تۆفیق، ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند: دوو بۆچوونم هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێنه حكوومه‌ت ئه‌وان ناتوانن خۆپیشاندان بكه‌ن واته سیاسه‌تی خورمژ ناخوات، واته خورماشت بووێت و مێوژیشت بووێت، یان ده‌بێت له ناو ده‌سه‌ڵاتدا بێت یان ده‌بێت ئۆپۆزیسیۆن بێت، بۆچوونی دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌چنه ناو حكوومه‌ته‌وه ئه‌وانن به پله‌ی یه‌كه‌م پشێویی ده‌نێنه‌وه.
ئاسۆ حه‌مه، رۆژنامه‌نووس و هه‌ڵسوڕاوی چه‌پ، پێیوایه نه‌وشیروان مسته‌فا به‌و لێدوانه كه به‌حساب بانگه‌شه‌ی هێمنی ده‌كات، جۆرێك له هه‌ڕه‌شه‌ش ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر من له حكوومه‌تدا نه‌بم به نیازی دۆخێكی هێمن نه‌بن. ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه چه‌په وتیشی "شه‌قام موڵكی نه‌وشیروان مسته‌فا نییه، ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌سه‌ر نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تاپۆ نه‌كراوه، ئێمه كاتێك بۆ خزمه‌تگوزاریی و دژی گه‌نده‌ڵی خۆپیشاندانمان ده‌كرد، پیاوه‌كانی ئێستای گرده‌كه سه‌ركوتیان ده‌كردین، ئه‌وانه ئه‌وسا له به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی بوون و ئێستاش خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی. خۆپیشاندان مافێكی سروشتی و سیاسیی خه‌ڵكه، نه‌وشیروان و حزبه‌كه‌ی ناتوانن مۆنۆپۆڵی بكه‌ن بۆ خۆیان".
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه چه‌په، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، نه‌وشیروان مسته‌فا پێیوایه هه‌موو خه‌ڵكی ناڕازی شوێنكه‌وته‌ی خۆین، ئه‌و راستییه نازانێت ساڵانێكی زۆر خۆپیشانده‌رانی كوردستان و خه‌ڵكه ناڕازییه‌كه داد و بێدادیان به ده‌ست گۆڕانخوازانی ئێستاوه بوو. وتیشی "خۆپیشاندان هه‌ر ده‌مێنێت، گۆڕان له ئۆپۆزیسیۆن بێت یان له ناو ده‌سه‌ڵات خه‌ڵك بۆ مافه‌كانی خۆی خۆپیشاندان ده‌كات. ئه‌وسا كه گۆڕان بوو به به‌شێك له حكوومه‌ت، خۆپیشاندان رووبه‌ڕووی ئه‌ویش ده‌بێته‌وه. به‌ڵام نه‌وشیروان ده‌یه‌وێ ئه‌وه به پارتی بڵێ من سه‌ركردایه‌تی هه‌موو خۆپیشاندانێك ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بێبه‌شم بكه‌ن، شه‌قام ده‌هه‌ژێنم، راسته گۆڕان ده‌توانێ ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام به‌و مانایه‌ش نییه كه‌سی تر نییه له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵكو بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی دیسانه‌وه ده‌كه‌وێته ده‌ست چه‌په‌كان".
په‌رله‌مانتارێكی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه ده‌كات ئارامی و نائارامی هیچ په‌یوه‌ندیی به گۆڕانه‌وه نییه و له‌و كاته‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دامه‌زراوه ئارامی هه‌رێم دروست نه‌بووه. بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وتی "ئارامی و نائارامیی كوردستان هیچ په‌یوه‌ندیی به گۆڕانه‌وه نییه، چوونكه ئارامی كوردستان له‌و كاته‌وه دروست نه‌بووه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆران دروستبووه، به‌ڵكو له‌و كاته‌وه دروستبووه په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم دروستبووه". ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی "به بۆچوونی خۆم ئارامی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌شه ئارامه‌ی پێشتر له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا هه‌مووان حكوومه‌ت پێكبێنین ئه‌وا ئه‌وسا بابه‌ته‌كه قسه‌یه‌كی تر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداریی حكوومه‌ت نه‌كه‌ن ئه‌وا بێگومان ده‌توانن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌بێت، ئه‌وه تاكه رێگایه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بتوانێ ئارامی كوردستانی پێ تێكبدات".
به‌شداریی له حكوومه‌ت
گۆڕان ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه به‌شداریی له حكوومه‌ت بكات، چوونكه به‌ڵێنی زۆریان به لایه‌نگرانی خۆیان داوه كه له رێگه‌ی حكوومه‌ته‌وه كاریان بۆ بكه‌ن. پێشتر دروشمیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له رۆژی 21-9 بریتی‌بوو له گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام كاتێك ئه‌نجامه‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌بوو پێشبینیان كردبوو، ناچار بوون سازش بۆ پارتی و نێچیرڤان بارزانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی توانیان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌ر "یه‌كێتی"دا به‌ده‌ستبهێنن و ببنه حزبی دووه‌م. پسپۆرێكی زانسته سیاسییه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وه دوا هه‌له بۆ گۆڕان، چوونكه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش له ئۆپۆزیسیۆندا بمێننه‌وه، رووبه‌ڕووی پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بنه‌وه.
د. خالید محه‌مه‌د، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان، پێیوایه، گۆڕان هه‌موو هه‌وڵێكی له سه‌رنجڕاكێشانی پارتیدا چڕ كردۆته‌وه و ده‌یه‌وێت هه‌موو رێگه‌یه‌ك بگرێته به‌ر بۆ به‌شداریی له حكوومه‌ت با ئه‌و رێگه‌یه ئیحراجیشی تێدا بێت. وتیشی "له دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه تا ئه‌مڕۆ گۆڕان كه‌وتۆته مجامه‌له‌ی پارتی و نێچیرڤان بارزانی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌هۆی نه‌رمی نواندنێكی زۆره‌وه پارتی بگه‌یه‌ننه ئه‌و بڕوایه‌ی به‌شدارییان پێ بكات له حكوومه‌تدا، به تایبه‌ت به‌و هۆیه‌ی تا ئێستا پارتی متمانه‌ی ته‌واوی به گۆڕان نییه و نایه‌وێ یه‌كێتیش پشتگوێ بخات، به‌ڵكو پارتی ده‌یه‌وێ باڵانس رابگرێت".
سایتی "چاو‌دێر"ی سه‌ر به یه‌كێتی، ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه گۆڕان له هه‌وڵێكی بێوچاندایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی چارتی. ئه‌و سایته بڵاویشی كردۆته‌وه "له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له پیرمام، له گرده‌كه وتوویه‌تی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانیدا زۆر ئیجابی بووه و یه‌كلابۆته‌وه ده‌چنه حكوومه‌ته‌وه. له ئێستاشدا به‌شێكی زۆری به‌رپرسه دیاره‌كانی گۆڕان له گرده‌كه خه‌ریكی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمن بۆ وه‌رگرتنی پۆست له حكوومه‌تی داهاتوودا. له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی پیرمامیش ئه‌و به‌رپرسانه به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخه‌ره‌كه‌یان كردووه، كه ئایا ده‌چنه ده‌سه‌ڵاته‌وه و پۆستیان به‌رده‌كه‌وێت؟. له‌مه‌شدا دڵنیاییان وه‌رگرتووه. سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه‌شی له بزووتنه‌وه‌كه ده‌گیرێن له باره‌ی حه‌زی پۆست و ده‌سه‌ڵات، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی گۆڕان كه به‌نیازی وه‌رگرتنی پۆستن، وتوویانه ئه‌و ره‌خنانه كاتین، چوونكه حكوومه‌ت گرنگتره".
سایتی "چاو‌دێر" زانیاریی وردتری له باره‌ی بۆچوونی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له باره‌ی به‌شداریی له حكوومه‌ت بڵاوكردۆته‌وه و نووسیوویه‌تی "له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا دوو بۆچوون له‌سه‌ر چۆنێتی به‌شدارییكردنی گۆڕان هه‌یه. بۆچوونی یه‌كه‌میان پێیان باشه پۆستی سه‌رۆكی پارله‌مان وه‌ربگرن، پشتیوانانی ئه‌م بۆچوونه‌ش یوسف محه‌مه‌د و كه‌سه نزیكه‌كانییه‌تی، به‌تایبه‌ت یوسف خۆی به‌ته‌مای ئه‌و پۆسته‌یه. بۆچوونی دووه‌می بزووتنه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌ربگرن. بۆ ئه‌و پۆسته‌ش شۆڕش حاجی كاندید كراوه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری هه‌ڵسوڕاوه‌كانی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان قادری حاجی عه‌لی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت. هاوكات مسته‌فای سه‌ید قادر نیازی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناوخۆی هه‌یه".
د. خالید محه‌مه‌د، ره‌خنه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێت كه له ژووره داخراوه‌كاندا و له كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی چڕ و دوور له زوومی كامێرای میدیاكان، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك بۆ به‌شداریی له حكوومه‌ت رێكه‌وتوون كه ئه‌مه‌ش دژه به پرنسیپه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه گوایه شه‌فافیه‌تی ده‌وێت. وتیشی "گۆڕان ده‌ریخست هه‌ڵگری هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی، ئه‌وانیش به خۆشحاڵی و چنگ له‌سه‌رشانه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی داخراوی ژووره تاریكه‌كانیان قبوڵ كرد و ده‌می لایه‌نگرانی خۆیان دووریوه و رێگه ناده‌ن كه‌س باسی بكات، یان به‌شێك له‌وان وا گه‌وجێندراون ئه‌و دیداره‌ی پارتی و گۆڕان به سه‌ره‌تای مێژوو ده‌زانن، به رووداوێكی ده‌گمه‌نی مێژوویی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، له كاتێكدا شتێكی ئاساییه".
چیا عه‌باس، هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێیوایه له هه‌موو دنیادا كۆبوونه‌وه‌ی داخراو هه‌یه و ئه‌وانه‌شی ره‌خنه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گرن ئامانجی تریان هه‌یه. چیا عه‌باس، ده‌ڵێت " گۆڕان به مانداتی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌كه كه‌وتۆته لێدوان و دانوستان بۆ به‌شداریی له كابینه‌ی هه‌شتدا، بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش رێكخه‌ری گشتیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی و كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه كۆبۆته‌وه، هه‌مو ئه‌مانه پێشتر له راگه‌یاندنه‌كانی گۆڕاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه. داخراویی كۆبوونه‌وه‌كه مافێكی ئاساییه كاتێك لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یان پێ درو‌ستر بێت. له سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا، به‌وانه‌ی له لوتكه‌ی دیموكراسیشدان، ئه‌و جۆره شێوازه له كۆبوونه‌وه ئاساییه. ئه‌وه‌ی نائاساییه كۆبونه‌وه‌ی ژووره تاریكه‌كان بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستی تایبه‌تی لایه‌نه‌كان به‌كاربهێنرێت و كه‌س بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌زانێت".
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان، وتیشی "ده‌رئه‌نجامی سیاسیی بۆ به‌شێك له‌و بۆچوون و ناڕه‌زایه‌تیانه مه‌به‌ستێكی سیاسیی شاردراوه‌ی مه‌قسودی تێدا به‌دی ده‌كرێت: گرژیی و ئاڵۆزیی نێوان گۆڕان و پارتی بمێننه‌وه و به ته‌نیشت ئه‌و دۆخه‌شه‌وه كه‌سان و لایه‌نی تر لرفی خۆیان لێبده‌ن". له به‌رانبه‌ردا "د. خالید محه‌مه‌د" ده‌ڵێت "گۆڕان پاساوی زۆره، به‌ڵام هیچیان قه‌ناعه‌تپێكه‌ر نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێ گۆڕان بزانێ ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا پشكی هه‌بێت، پێش ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بگۆڕێت پێویسته خودی خۆی بگۆڕێت".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.


ێ ناكرێت له ئاینده‌ی نزیكدا ببێته هێزێكی كاریگه‌ر. له به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ئیخوان و هێزه جیهادییه‌كان ته‌نیا له میكانیزمی كاركردندا له یه‌كتری جیاوازن، ئه‌گه‌رنا له ئامانجی دوور مه‌ودادا، كۆكن و كار بۆ یه‌ك ئامانج ده‌كه‌ن ئه‌ویش بریتییه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لاقه‌تی ئیسلامی. بۆ ئه‌مه‌ش هاوڕایی جیهادیی و ئیخوانه‌كان ده‌هێنێته‌وه یاد له‌باره‌ی رایان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مورسی.
