هه‌میشه ئه‌شكالم هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆلێنه‌ی، ره‌وته ئیسلامییه‌كانی دابه‌شكردووه، به‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌ی، توندڕه‌و و میانڕه‌و. چوون له بناغه‌دا هه‌ردوو ره‌وته‌كه له دوا وێستگه‌دا به یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه، ئه‌ویش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئاینیی و سه‌پاندنی بیروڕا تایبه‌تییه ئیسلامییه‌كانی خۆیانه. ده‌توانم بڵێم ئه‌و پۆلێنه هه‌ڵه‌یه‌كی میتۆدییه. ئه‌گه‌ر بۆ ناسینه‌وه‌ی خودی ره‌وته‌كانیش بێت، بۆ له‌مه‌ودوا پێویستمان به ته‌سمیه‌یه‌كی تر هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌ك ساڵ حوكمی "ئیخوان" له میسر كه به ره‌وته میانڕه‌وه‌كه ناسراوه. بۆی سه‌لماندین ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه‌دا چووه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، ئێمه‌ی عه‌لمانییه‌كانین، چوونكه "ئیخوان" هه‌ر ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌یه پێشتر "بن لادن" یان "عه‌لی بلحاج" یان "سه‌ید قوتب" هه‌یانبوو.
ئه‌گه‌رچی هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌ن، مكوڕن له‌سه‌ر ناوزه‌دكردنی ئیخوان وه‌ك ره‌وتی میانڕه‌و، به‌ڵام به دیقه‌تدان له مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی ئه‌م ره‌وته له 1928ه‌وه تا نووكه، پانۆرامایه‌كه و راستییه‌ك نیشان ده‌دات: ئیخوان نه‌ك ریفۆرمخواز و میانڕه‌و نییه، به‌ڵكو دایكی كۆی رێكخراوه ئیسلامییه تیرۆریستی و جیهادییه‌كانه. هه‌ر خودی "حه‌سه‌ن به‌ننا"ی دامه‌زرێنه‌ی ئیخوان، پێشتر ئه‌ندامی گروپێك بووه به ناوی "كۆمه‌ڵه‌ی نه‌هی عه‌ن مونكه‌ر" كاری ئه‌م گروپه‌ش ترساندن و هه‌ڕه‌شه‌كرن بووه له‌و كه‌سانه‌ی گرنگیان به ژیانی ئاینیی نه‌داوه. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی وه‌ك خۆی بیریان نه‌ده‌كرده‌وه، به "خه‌واریج" پێناسه‌ی ده‌كردن كه كاریان دروستكردنی ناكۆكییه له ناو ئیسلامدا، بۆیه له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌یووت "هه‌رچی ته‌فره‌قه بنێته‌وه، به شمشێر لێی بده‌ن".
هه‌ر "به‌ننا" داوای له مه‌لیك "فاروق" ده‌كرد، رێگریی بكات له چالاكیی حزبه سیاسییه‌كان له میسر، به‌و پێیه‌ی ده‌بێته هۆی ناكۆكی، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی ئیسلامه. جیا له‌مه‌ش له "په‌یامی جیهاد"دا به راشكاوانه ده‌ڵێت "جیهاد فه‌رزێكی پێویست و ئاشكرایه، هه‌ر ده‌بێ بكرێت". مه‌به‌ست له جیهاد لێره‌دا جه‌نگانه له دژی ناموسڵمانه‌كان، نه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌روون. چوونكه به‌ننا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر به سه‌حیح نازانێت كه ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین جیهاد، جیهادی نه‌فسه. دواتر له هه‌ناوی "ئیخوان"دا كه‌سێكی وه‌ك "سه‌ید قوتب" له دایك ده‌بێت، كه باوكی رۆحیی ئیسلامییه جیهادییه‌كانه، ئه‌م پیاوه له كتێبی "مه‌شخه‌ڵه‌كانی رێگا"دا هه‌موو جیهان ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهان له جاهیلییه‌تدا ده‌ژی". قوتب پێیوابوو ئیسلام به زه‌بری شمشێر ده‌چه‌سپێت، بۆیه‌كا پێویسته موسڵمانی راسته‌قینه شمشێره‌كه‌ی له كێلان هێنابێته ده‌ره‌وه بۆ جیهاد.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئیخوان كه به حساب باڵه میانڕه‌وه‌كه‌یه، به درێژایی مێژووی خۆی نه‌یتوانیوه بیسه‌لمێنێ ره‌وتێكی میانڕه‌وه و درێژه به خه‌تی ریفۆرمخوازانه‌ی "ئه‌فغانی و محه‌مه‌د عه‌بده" ده‌دات. به‌ڵكو وه‌ك "د. ماهر شه‌ریف" ده‌ڵێ "ئیسلامی سیاسیی كه گروپی ئیخوان موسلمین نوێنه‌ری بووه، له ره‌هه‌ندی ریفۆرمه دینییه‌كه‌ی ئه‌فغانی و عه‌بده دابڕاوه و كاری به‌سه‌ره‌وه نییه. . ئه‌و دابڕانه هه‌موو به‌هره‌كانی ریفۆرمی دینی وه‌ك ره‌هه‌ندێكی سه‌ره‌كیی ئه‌ندێشه له باربرد و ده‌شێ به به‌ڵگه‌ی شكستخواردنی به‌رچاو روونیی فیكری عه‌ره‌ب بژمێردرێت".
وه‌لێ ئیخوان هه‌ندێك جار و له‌و قۆناغانه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نه‌بووه پڕۆژه‌ی ئیجابیان هه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی 2004ی میسر، كه دڵی چه‌پڕه‌وێكی وه‌ك "سادق جه‌لال ئه‌لعه‌زه‌م"ی خۆشكرد بوو، تا ئه‌و رادده‌یه‌ی وتی "له‌م پڕۆژه چاكسازییه هیچ شوێنێك بۆ گووتاره كۆنه‌كه‌ی ئیخوان نه‌ماوه، بگره كۆمه‌ڵێ فیكری لیبرالی مودێرنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له خۆگرتووه". كه‌چی دوای 8 ساڵ كه ئیخوان له میسر دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌م پڕۆژه به‌ناو چاكسازیخوازانه ده‌بنه بڵقی سه‌ر ئاو و ئیخوان بۆ ماكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بریتییه له توندڕه‌ویی ئاینیی.
من پێموایه ئیسلامی سیاسیی به گشتیی، به "ئیخوان"یشه‌وه ناتوانن له‌گه‌ڵ كرۆكی سیستمی دیموكراتی و لیبرالیزم و مودێرنه هه‌ڵبكه‌ن، ئاخر به هه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا، ناتوانن وه‌ك حزبی ئاینیی بمێننه‌وه، شێوه‌كه‌یان ده‌گۆڕێت بۆ شتێكی دیكه. هه‌روه‌ك "هاشم ساڵح" بۆی چووه: لێره‌وه ئه‌و پرسیاره‌ی رووبه‌ڕووی (میانڕه‌وه‌كان) ده‌كرێته‌وه ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌وان رازی ده‌بن پرۆگرامه‌كانی خوێندنی ئاین بگۆڕدرێت، تاكو له فقهی ته‌كفیره‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ فقهی بیركردنه‌وه؟ یاخۆ له فقهی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ فقهی سه‌ده‌كانی مودێرنه؟. ئایا ده‌توانن عه‌قڵیان فراوان بكه‌ن و ده‌ستبه‌ردای دۆگماكانیان بن و تێبگه‌ن كه پێشكه‌وتن شتێكه ده‌كرێت جێبه‌جێ بكرێت، بگره پێویسته جێبه‌جێ بكرێت ته‌نانه‌ت له كاروبای ئاینیشدا؟.
وه‌ك خۆم له‌و بڕوایه‌دام، ئیسلامییه‌كان ناتوانن ئه‌مه بكه‌ن، چوونكه ئه‌و بنه‌ما فكریی و ئایدۆلۆجییه‌ی ده‌ستی به باڵای ئه‌وانه‌وه گرتووه، له‌سه‌ر نه‌فیكردنی به‌ها مودێرنه‌كانی سه‌رده‌می دیموكراسیی و لیبرالیزم راوه‌ستاوه. ئیسلامی سیاسیی هه‌موویان بزافێكن بۆ پێشگیریی له‌و سیستمه رۆژئاواییانه دروستبوون، تا ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له زه‌مه‌نی بیركردنه‌وه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست رابگرن.
له‌وانه‌یه، كه‌سانێك هه‌بن، ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی من به په‌ڕگیریی یان بێویژدانی و بێ ئینسافی له قه‌ڵه‌م بده‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌م، چی ده‌وترێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه تاقیكراوانه‌ی ئیسلامی سیاسیی كه تا ئێستا بینیوومانه، به زمانێكی راشكاوانه ته‌رجومه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ كردووین، "میانڕه‌و و توندڕه‌و" ته‌نیا ته‌سمیه‌یه‌كی نائه‌قڵانی و نامیتۆدییه، چوونكه هه‌موو ئیسلامی سیاسیی توندڕه‌و و سه‌له‌فین "سه‌له‌فی به‌و مانایه‌ی خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ پێشین". هه‌روه‌ك لێره‌دا قسه‌یه‌كی زۆر جوانی "را‌شد غه‌نوشی" گه‌وره ئیسلامیستی تونسی زۆر گونجاوه بۆ پاڵپشتی هزرینه‌كه‌ی ئێمه كه ده‌ڵێ "كاری خومه‌ینی و حه‌سه‌ن به‌ننا و مه‌ودودی هه‌ر یه‌ك شته".
تێبینی: ئه‌م وتاره له ژماره "182"ی رۆژنامه‌ی "پرس" له رۆژی 9-7-2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
