
بۆچی ئۆپۆزیسیۆن به‌شداریی له حكوومه‌ت ره‌ت كرده‌وه؟ ...راپۆرت: ستیڤان شه‌مزینی
*سه‌لاح مه‌زن: نه‌ده‌بوو ده‌سه‌ڵات داوای به‌شداریی حكوومه‌ت ئاڕاسته‌ی ئۆپۆزیسیۆن بكات
*ئه‌كره‌م ساڵح: ئۆپۆزیسیۆن ده‌یه‌وێت تا هه‌ڵبژاردن ئه‌م ره‌وشه به‌رده‌وام بێ
ده‌سه‌ڵات داوا ده‌كات ئۆپۆزیسیۆن به‌شداریی له حكوومه‌ت بكات، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و داوایه‌ی ده‌سه‌ڵات ره‌تده‌كه‌نه‌وه.لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن پێیانوایه ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه بیانكاته هاوبه‌ش له گه‌نده‌ڵی و ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌ڵام هه‌رچی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه بۆ هه‌نگاونانی جیددی له بواری چاكسازیی ئیراده و به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان پێویسته به تایبه‌ت له رێگه‌ی به‌شدارییكردنی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له حكوومه‌تدا.
شوان رابه‌ر، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پێیوایه به‌شدارینه‌كردنی ئۆپۆزیسیۆن له خولی ئێستای حكوومه‌تی هه‌رێم، شتێكی واقیعی و لۆژیكییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مێكه موعاره‌زه موعاره‌زه‌یه، به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌ڵات ده‌كا، نه‌نگییه‌كانی ده‌رده‌خا، جه‌ماوه‌ر وشیار ده‌كاته‌وه، خۆی به به دیل ده‌زانێ، داوای گۆڕانكاریی و چاكسازیی ده‌كا، مانای نییه كتوپڕ موعاره‌زه به‌شداریی حكوومه‌ت بكات و بچێته گۆڕه‌پانی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
شوان رابه‌ر، وتیشی "به‌شداریكردنی ئۆپۆزیسیۆن له حكوومه‌تی ده‌سه‌ڵات به‌م شێوه‌یه‌یه، واته: خۆ به درۆ خستنه‌وه، داواكردنی ئیمتیازات، هاتنه خواره‌وه‌ی باڵانس، له ده‌ستدانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریی و...هتد.موعاره‌زه له پێناو گۆڕانكاریی و چاكسازیی و به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانوستان بوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، كه‌چی ده‌سه‌لات له‌سه‌ر نه‌هجی كه‌موكوڕییه‌كانی خۆی سووره، به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌ته ژێر بار، موعاره‌زه و خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كات، چاكسازیی ناكا، بۆیه پێویسته موعاره‌زه و خه‌ڵك له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان سووربن و به‌شداریی حكوومه‌ت نه‌كه‌ن.ده‌نا باری لاری ده‌سه‌ڵات راست ده‌كه‌نه‌وه و زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.ده‌كرێ له حكوومه‌تی دادێ، به فۆرمێكی تر به‌شداریی بكه‌ن".
ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22 گه‌رمیانی پارتی، پێیوایه، به‌شدارینه‌كردنی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له حكوومه‌تی بنكه فراوان پرسێكی ئاسایی و چاوه‌ڕوانكراو بوو، چوونكه له دوای هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 ئه‌و لایه‌نانه‌ی وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن ده‌ركه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كاریان كردووه له‌وانه ره‌خنه‌ی رووخێنه‌ر و ته‌نگژه‌ی به‌رده‌وام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كێرڤی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك به‌رز بكه‌نه‌وه و هاوكات لایه‌نگرانی خۆیان به‌و سیاسه‌ته‌ی گرتوویانه‌ته به‌ر رازی یان سه‌رقاڵ بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی خه‌باتێكی مه‌ده‌نی و دیموكراسیدا بوایه بێگومان ئاسایی بوو، به‌ڵام زۆرجار سنووری ئاسایی تێپه‌ڕاندووه.
به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی، وتیشی "ته‌نیا چه‌ند مانگێك ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاسان نییه ئۆپۆزیسیۆن له هه‌موو ئه‌و شتانه پاشگه‌ز بێته‌وه له ماوه‌ی رابردوودا به گوێی خه‌ڵكیاندا داوه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆپۆزیسیۆن ده‌یه‌وێت تا هه‌ڵبژاردن ئه‌م ره‌وشه به‌رده‌وامیی هه‌بێ، جا زۆرجار به‌پێی هه‌لومه‌رجی سیاسیی هه‌ڵكشان و داكشان به داخوازییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌ی هه‌یه نه بۆ چاكسازییه، نه بۆ به‌شداریی له حكوومه‌ت، به‌ڵكو بۆ به‌گه‌رم هێشتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان و به‌رده‌وامیدانه به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نگرانیان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه پڕۆژه‌ی ئۆپۆزیسیۆن جێبه‌جێ بكات، ئه‌مه‌ش له جیهاندا نموونه‌ی كه‌مه.وتیشی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌ییان پیشانداوه بۆ رێكه‌وتن و كاری هاوبه‌ش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن داوای ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ناگونجێ بۆیه به بڕوای من ره‌وشه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێ تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو".
د.دانا سه‌عید سۆفی، په‌رله‌مانتاری لیستی كوردستانی پێیوایه، ئۆپۆزیسیۆن له هه‌رێم ناسنامه‌ی خۆی له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی ناسنامه و ئه‌دای حزبه حوكمڕانه‌كان بنیاتناوه، به به‌شدارییكردن له حكوومه‌تێك له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبانه، هه‌م مانای ئۆپۆزیسیۆنبوون نامێنێ، هه‌م ناكۆكی و دژایه‌تی دروست ده‌بێ له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن.ئایا ده‌كرێ به‌شدار بیت له حكوومه‌تێك باوه‌ڕت پێی نه‌بێ كه بتوانێ چاكسازیی بكات؟، ئه‌مه له كاتێكدا ئۆپۆزیسیۆن گووتاری چاكسازیی و گۆڕینی سیستمی سیاسیی هه‌ڵگرتووه.
د.دانا سۆفی، وتیشی "له كاتێكی هه‌ڵه‌دا دانوستان له‌سه‌ر دروستكردنی حكوومه‌تێكی بنكه فراوان ده‌كرێ.ویلایه‌تی ئه‌م حكوومه‌ت و زۆرینه په‌رله‌مانییه نیو ساڵێكی ماوه، ئیدی به‌شدار بوون له‌و حكوومه‌ته بۆ ئۆپۆزیسیۆن ته‌نیا مانای قه‌بوڵكردن و دانپیانانه به شێوازێكی حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتێك كه پێشتر ئۆپۆزیسیۆن خستبوویه ژێر پرسیاره‌وه، له هه‌مان كاتدا له‌و ماوه كه‌مه‌دا به به‌شداربوونی ئۆپۆزیسیۆن له حكوومه‌تدا ناتوانرێ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازیی جێبه‌جێ بكرێ كه ئه‌مه له‌وانه‌یه مه‌رجی ئۆپۆزیسیۆن بێ، چوونكه هه‌میشه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیستی كوردستانی پێیوایه ئۆپۆزیسیۆن به‌هۆی ئه‌و گووتاره‌ی پێشووی خۆیه‌وه كه دژی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵیگرتبوو ناتوانێت به‌شداریی حكوومه‌ت بكات.وتیشی "له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه به‌شداریی ئۆپۆزیسیۆن له حكوومه‌ت له كاتی ئێستادا، ته‌نیا مانای له ده‌ستدانی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی ده‌گه‌یه‌نێت.من حكوومه‌تی بنكه فراوان به مۆدێلێكی ئیجابی ده‌زانم، به‌ڵام نه‌ك له ئانوساتی ئێستادا، باشتره پرسی حوكمڕانی هاوبه‌ش دوای هه‌ڵبژاردن كاری له‌سه‌ر بكرێ، ئه‌و كات ئۆپۆزیسیۆنیش به هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی خۆی ده‌توانێ شێوازی به‌شداریی خۆی له حوكمڕانی یان گه‌مه‌ی سیاسیی دیاری بكات".
سه‌لاح مه‌زن، هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێیوایه، نه‌ده‌بوو دوو حزبه فه‌رمانڕه‌واكه داوایه‌كی له‌و چه‌شنه ئاڕاسته‌ی ئۆپۆزیسیۆن بكه‌ن، چوونكه پێشتر ئه‌و داخوازییه‌یان لێكرابوو، به‌ڵام ره‌تیان كردبۆوه، به تایبه‌تیش گۆڕان، ئه‌و بریاڕی به‌شدارینه‌كردنه‌ش له ئه‌نجامی لێكدانه‌وه و له به‌رچاوگرتنی ئه‌گه‌ره جیاجیاكان بووه، دواتر ئۆپۆزیسیۆن داوا له ده‌سه‌ڵات ده‌كات چاكسازیی بكات، كه له دوای رووداوه‌كانی 17ی شوباته‌وه، پرسی چاكسازیی وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و هه‌نووكه‌یی نه‌ك له‌لای ئۆپۆزیسیۆن به‌ڵكو له‌لایه‌ن حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش بووه ئه‌مری واقیع، ته‌نانه‌ت به‌رنامه و پڕۆژه‌ی جیاجیا هاته ئاراوه، گه‌ر خه‌مساردیی لێنه‌كرابایه، ده‌بوو ئه‌مڕۆ پرۆسێسی چاكسازیی هه‌نگاوی زۆری بڕیبا.
هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی "حكوومه‌تی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی زیاتر له سێ چاره‌كی ته‌مه‌نی خۆی بڕیوه، لۆجیك له‌وه‌دایه ئه‌وه‌نده‌ی ماوه هه‌یه، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ نه‌كراوه، له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نوێ كه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی رایگه‌یاندبوو، به جیددی هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانن، سوود له تواناكانی گشت هاووڵاتیان وه‌ربگرن، بێ له‌به‌رچاوگرتنی بیرباوه‌ڕی جیاواز، فه‌زای ئازادییه‌كان و به‌شداریی دیموكراسی فراوان بكه‌ن، هه‌روا گرنگی به پرۆسێسی چاكسازیی ریشه‌یی بده‌ن".
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره "19" گۆڤاری "شه‌پۆل" له رۆژی 5-3-2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
