پارتی و یه‌كێتی له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه ... راپۆرت: ستیڤان شه‌مزینی
*ساڵح هه‌ركی: باشترین بژاره ئه‌وه‌یه پارتی و یه‌كێتی به یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن
*هه‌ڤاڵ كوێستانی: به دووری نازانم یه‌كێتی له رووكه‌شدا خۆی به دابڕاو له پارتی نیشان بدات
به‌پێی دوایین لێدوانه‌كانی وته‌بێژی یه‌كێتی، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كه چه‌ند مانگێكی ماوه، هه‌ریه‌ك له پارتی و یه‌كێتی به لیستی جیا به‌شداریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه یه‌كێتی به لیستی جیا به‌شداریی ده‌كات، هه‌رچی لایه‌نی پارتیشه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی به ئاسایی پێناسه ده‌كه‌ن و پێیانوایه رێككه‌وتنی ستراتیجی رێگر نییه له لیستی جیای هه‌ریه‌ك له‌و دوو حزبه. چاودێرانی سیاسیش پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، هاوكێشه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌م قۆناغه‌دا گۆڕانكاریی به‌رچاو به‌خۆوه بگرێت.
ساڵح هه‌ركی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی، پێیوایه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش پێویسته پارتی و یه‌كێتی به یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. هه‌ركی وتیشی "به بۆچوونی من، ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی، واقعبینانه سه‌یری ئه‌م دۆخه بكه‌ن، باشترین بژاره ئه‌وه‌یه، هه‌ردووكیان به یه‌ك لیست به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن. چوونكه هه‌ڵبژاردن به لیستی نیوه كراوه ده‌كرێت و ئه‌مه‌شیان ده‌رفه‌ت ده‌داته هه‌ردوو لا، هه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان بپارێزن و هه‌م له چوارچێوه‌ی لیستێك، كار بۆ سه‌رخستنی پاڵێوراوی خۆیان بكه‌ن. ململانێ له نێوان دوو لیستی جیاواز و له نێوان پارتی و یه‌كێتی، له‌م بارودۆخه، به سوودی هیچ لایه‌ك نییه، جگه له‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌كات و ره‌نگه كار بكاته سه‌ر پاكی و بێگه‌ردیی پرۆسه‌كه‌ش".
ساڵح هه‌ركی له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ شه‌پۆل، ته‌ئكید له‌وه ده‌كات ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕانێكی زۆر له نه‌خشه‌ی سیاسیی ناهێنێته ئارا و ده‌ڵێت "به‌نیسبه‌ت نه‌خشه‌ی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان، پێموایه، گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو روو نادات تا پارتی و یه‌كێتی ئاماده بن، ده‌وڵه‌تی ئیئتیلافی پێك‌بێنن، هه‌ر له ده‌سه‌ڵات ده‌مێننه‌وه. نه‌خشه‌ی سیاسیی كاتێك گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، یه‌كێك له‌م دوو لایه‌نه، ئیئتیلاف له‌گه‌ڵ هه‌رسێ لایه‌نی به‌هێزی ئۆپۆزیسیۆن بكات. ئه‌وكات، ره‌نگه گۆڕانی به‌رچاو بێته ئاراوه".
هه‌ڤاڵ كوێستانی په‌رله‌مانتار و هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به دووری ده‌زانێت یه‌كێتی بتوانێت له‌م قۆناغه ده‌ستبه‌ردای پارتی بێت. كوێستانی وتیشی "له سیاسه‌تدا ده‌رگا له به‌رده‌م هه‌موو ئه‌گه‌رێكدا ئاواڵه‌یه، تێكه‌ڵاو بوون و لێكئاڵانی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیی و ماددییه‌كانی ئه‌و دوو پارته كارێكی وای كردووه، به جیا ژیان، بۆ هه‌ر لایه‌كیان قورس ده‌كات. راسته له ناو كادر و ئه‌ندامانان و هه‌وادارانی یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت لای هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانیشیان ویستی دابڕان له پارتی هه‌ستی پێده‌كرێ و ئه‌گه‌ر مام جه‌لالیش بگه‌ڕێته‌وه، ره‌نگه ئه‌م ویسته بێته دی".
كوێستانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه "له بارودۆخی ئێستادا بڕیار لای ئه‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵاته ماددیی و هه‌واڵگریی و راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، بۆ ئه‌وانیش، به تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌وت، ته‌نانه‌ت له‌مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی حزبیشدا، تا ئاستێكی دوور، به پارتییه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، ره‌نگه ئاسان نه‌بێت بۆ ئه‌و خاوه‌ن بڕیارانه له پارتی دابڕێن".
هه‌ڤاڵ كوێستانی پێیوایه بانگه‌شه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بۆ جیابوونه‌وه له پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ته‌نیا شتێكی رووكه‌شه. وتیشی "به دووری نازانم له رووكه‌شدا خۆیان به دابڕاو له پارتی نیشانده‌ن و له ناوه‌ڕۆك و له و دیو په‌رده‌شه‌وه تێكه‌ڵاو بن. واتا به لیستی جیا دابه‌زن و دواتر و له دوای ده‌ركه‌وتنی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان راگه‌یه‌ننه‌وه. حه‌تمه‌ن ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆری به‌دواوه ده‌بێ و به ئاسانی بۆیان نمایش ناكرێ. ئه‌م قسانه‌م زیاتر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه نه‌ك پارێزگاكان، ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكاندا، ئاسانتر بتوانن به لیستی جیا دابه‌زن".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان، باسی له‌وه‌ش كرد جیابوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رفه‌تێكی باش ده‌بێ بۆ گه‌مه‌ی دیموكراسی. وتیشی "یه‌ك له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی له كوردستاندا، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی نێوان ئه‌و دوو پارته‌یه. ئه‌گه‌ر به جیا دابه‌زن، ده‌رفه‌تی ته‌زویركردن بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێ ته‌زویر بكه‌ن كه‌م ده‌بێته‌وه و حه‌جمی راسته‌قینه‌ی هه‌ر لایه‌كیش زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ، كێبڕكیی هه‌ڵبژاردن به‌هێزتر ده‌بێت و حه‌ماسه‌تی خه‌ڵك بۆ به‌شداریكردن له ده‌نگدان زیاتر ده‌بێ و ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕی سیاسیش به‌هێزتر ده‌بێ. ناڵێم به‌مه نه‌خشه‌ی سیاسیی له كوردستاندا به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێ، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی وای به‌سه‌ردا دێ كه بۆ لایه‌نێك چیتر ناچێته سه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جوومگه‌كانی ژیاندا بگرێ".
چه‌تۆ حه‌وێزی، چاودێری سیاسیی و ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، پێیوایه "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی، له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به لیستی جیا دابه‌زن، كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراق و كوردستان". حه‌وێزی وتیشی "خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوسه‌نگیییه‌كی ئه‌وتۆی تیا نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌یه‌كه‌وه دروست بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌شداریكردن له حكوومه‌تی فیدراڵی ئه‌وكاته هاوپه‌یه‌مانێتی تازه دێته كایه‌وه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، بۆیه لێره‌دا ده‌بێت زۆر به هێمنی و وردیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێم بكرێت و رێگه بگیرێت له پێشهاتی نه‌خوازراو و ناخۆش".
چه‌تۆ حه‌وێزی، ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه، جیابوونه‌وه‌ی لیستی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ موماره‌سه‌ی دیموكراسیی و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌رچی بوونی لیستی جیا جۆره دڵه‌ڕاوكێییه‌ك و ململانێیه‌كی گه‌رم له نێوان هه‌ردوو حزب دروست ده‌كات، به‌ڵام ده‌ربازبوونه له ململانێیه‌كی ساردی شاراوه و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تریشه بۆ موماره‌سه‌كردنی دیموكراتییه‌ت و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات. ده‌بێت له پێشه‌وه ئه‌و دوو حزبه‌ش بڕیاری ئه‌وه‌یان دابێت كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵ ده‌كه‌ن هه‌ر چۆنێك بێت، ئه‌وه‌ی دیاره تاكو ئێستا بێ به‌شداربوونی هه‌ر یه‌ك له‌و دوو حزبه له ده‌سه‌ڵاتدارێتی باشووری كوردستان، زه‌حمه‌ته حكوومه‌تێكی یه‌كگرتوو پێكبهێنرێت".
ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، پێیوایه دابه‌زین به لیستی جیا له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، نه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ستراتیجی و نه‌ده‌بێته هۆی تێكچوونی باری ئارامی. وتیشی "ئه‌م بڕیار و هه‌ڵوێسته ئاساییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نه ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه، نه بارودۆخی سیاسیش تێكده‌دا، چوونكه تێكچوونی بارودۆخی سیاسیی له كوردستان نه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه، به‌ڵكو بگره بۆ هه‌مووان ماڵوێرانییه‌كی گه‌وره‌شه. ئایا كه‌سیش هه‌یه به‌ده‌ستی خۆی ماڵی خۆی وێران بكا؟ كه‌واته بۆچی به‌لیستی جیاواز دانه‌به‌زین، له كاتێكدا هه‌مه‌جۆری لیسته‌كان و دوو لیستی یه‌كێتی و پارتی: ته‌كانێك به‌پرۆسێسی سیاسیی و دیموكراسی ده‌دا، ئه‌نجامێكی راسته‌قینه‌تر و به‌رچاو روونتری لێ دێته به‌رهه‌م، هاووڵاتیان پتر ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، چاودێریی وردتری ده‌نگدان و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كرێ؟؟".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
