
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكۆكی دروست ده‌كات..ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه ره‌تده‌كاته‌وه ...راپۆرت: ستیڤان شه‌مزینی
*پارتی: پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت
* گۆڕان: یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێكی زۆر ده‌سه‌ڵاتی به سه‌رۆك داوه
ئۆپۆزیسیۆنی كوردستان داوا ده‌كات كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردێت نه‌ك له رێگه‌ی ده‌نگی راسته‌وخۆی هاووڵاتیانه‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی داوای پێشوویانه كه پێداگرییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرد له‌لایه‌ن گه‌له‌وه.له به‌رانبه‌ردا یه‌كێتی نیشتمانی هه‌ڵوێستی روون نییه، هه‌رچی پارتیشه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه شه‌رعیتره تاكو له‌لایه‌ن 111 په‌رله‌مانتاره‌وه، هاوكات دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، سیستمی سه‌رۆكایه‌تی سیستمێكی نادیموكراتیی نییه به‌ڵكو له ئه‌وپه‌ڕی وڵاتانی دیموكراسی دونیا وه‌ك ئه‌مه‌ریكا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
جه‌عفه‌ر ئیمینیكی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، ئاماژه به‌وه ده‌دات، وه‌ك پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌مه بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر پێویسته، چوونكه به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سیستمه‌كه ناگۆڕێت.له هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیر هه‌یه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار، نه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌مه‌ش سیستمه‌كه ناكرێته سه‌رۆكایه‌تی.وتیشی "بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.پارتی بۆچوونی خۆی ناسه‌پێنێ، به‌ڵام رێگه ناده‌ینه هیچ لایه‌نێكیش به مه‌نتقی ركابه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی، رای خۆی بسه‌پێنێ و پێمان ده‌كرێ رێگه له زۆر بۆچوونی چه‌وت بگرین".
وته‌بێژی پارتی، پێیوایه ته‌نیا گۆڕان دژایه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌وه ته‌نیا بۆچوونی گۆڕانه، چوونكه ئه‌وان ئه‌و بۆچوونه‌یان دروستكردووه و ته‌سویق كردووه، به‌داخه‌وه قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكێكی دیكه‌ش هێنراوه، مه‌سه‌له‌كه‌ش ته‌نیا یه‌ك خاڵه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێرن، نه‌ك راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.ده‌زانن ته‌نیا پارتی ئه‌و شانسه‌ی هه‌یه كاندیده‌كه‌ی ده‌ربچێت، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت نه‌ك په‌رله‌مان.به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بێ ئه‌وا لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش به ته‌وافوق كاندیدیان ده‌بێ، ئه‌مه بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه و ركابه‌رایه‌تییه‌كی زۆر هه‌ڵه‌یه.له‌و بڕوایه‌شداین كه گۆڕان له‌و بۆچوونه‌ی خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه".
د.یوسف محه‌مه‌د، به‌رپرسی ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێیوایه سیستمی سه‌رۆكایه‌تی رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ كۆماری بۆماوه‌یی، به‌تایبه‌ت به پشتبه‌ستن به ئه‌زموونی وڵاتانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.وتیشی "له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا ده‌ستوور نییه، به‌ڵام یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه كه كۆمه‌ڵێكی زۆر ده‌سه‌ڵاتی به سه‌رۆكی هه‌رێم داوه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت ده‌ستوه‌ردان بكات له كاروباری په‌رله‌مان، دادگاكان، هێزه چه‌كداره‌كان، كاروباری ئیداره به بێ ئه‌وه‌ی له ژێر هیچ جۆره چاودێریی و لێپرسینه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی یان یاساییدا بێت.ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناو پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم.هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه ته‌نانه‌ت له ئه‌مه‌ریكاش نییه، وه‌ك پێشنیاركردنی یاسا یان ده‌ركردنی، یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان".
به‌رپرسه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ره‌خنه‌كانیان له سیستمی سه‌رۆكایه‌تی شه‌خسی نییه و ته‌نیا ره‌خنه‌گرتنه له سیستمه‌كه وه‌ك خۆی.چوونكه پێیانوایه ئه‌و سیستمه رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ دیكتاتۆریی.وتیشی "ره‌خنه‌ی ئێمه شه‌خسی نییه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ سیستمه‌كه بگۆڕێت، چوونكه هه‌ر كه‌سێك له‌م سیستمه‌دا كار بكات تووشی لادان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش شاراوه نییه كه هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن و بنه‌ماڵه له ناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم تائێستاش پارێزگاریی له بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێم ده‌كه‌ن و به توندیی دژی گۆڕانكاریكردن تێیدا ده‌وه‌ستن".
به‌ختیار شاخی، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی، ره‌خنه له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌گرێت كه هه‌ر ئه‌وان بوون سیستمی په‌رله‌مانیان ره‌ت ده‌كرده‌وه و ده‌یانووت سه‌رۆكێك له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت نوێنه‌ری لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌یه نه‌ك نوێنه‌ری گه‌ل.شاخی وتیشی "ئه‌وه‌ی متمانه‌ی به خۆی بێت و رێز له ده‌نگ و ئیراده‌ی میلله‌ت بگرێت، ده‌بێ بوێرانه چاره‌نووسی خۆی بداته ده‌ست میلله‌ت و هه‌وڵنه‌دا ئه‌و ئیراده‌یه‌ی لی زه‌وت بكا".ئاماژه‌شی به‌وه‌دا "ئه‌وانه‌ی لافی دیموكراسی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا لێده‌ده‌ن، ده‌بێ ئه‌وه روون بكه‌نه‌وه كه به‌پێی بنه‌ماكانی دیموكراسی چۆن ده‌كرێت سه‌رۆكێك كه به ده‌نگی 111 په‌رله‌مانتار بگاته ئه‌و پۆسته، شه‌رعییه‌تی له سه‌رۆكێك زیاتره كه به ده‌نگی زیاتر له ملیۆن و نیوێك ده‌نگده‌ر بووبێته سه‌رۆكی هه‌رێم".
جه‌مال عه‌بدوڵڵا، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی ره‌خنه له هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسۆن ده‌گرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ئۆپۆزیسیۆنی لای ئێمه نزیك بوونه‌ته‌وه له‌و حاڵه‌ته‌ی مۆسۆلینی و حزبه‌كه‌ی پێیدا تێپه‌ڕبوون، به‌ڵام به‌وه‌ی باشه دونیای ئه‌مڕۆ جێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی وه‌ك مۆسۆلینی و حزبه‌كه‌ی تێدا نابێته‌وه".
جه‌مال عه‌بدوڵڵا وتیشی "شێوه‌كانی حوكمی دیموكراسی سێ جۆری سه‌ره‌كین، كه بریتین له سیستمه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی و په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی.ئه‌م سێ جۆره‌ش هه‌رسێكیان ده‌چنه چوارچێوه‌ی دیموكراسییه‌وه، به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆن به‌شێوه‌یه‌ك تووشی ئیشكال بووه و سه‌ری لێشێواوه وا ده‌زانێت ئه‌گه‌ر سیستم په‌رله‌مانی نه‌بوو، ئیدی دوو جۆره‌كه‌ی تر واته ئه‌نجوومه‌نی و سه‌رۆكایه‌تی له دیموكراسی ده‌رده‌چێ و ده‌بێته دیكتاتۆریی.به‌م ته‌فسیر و لێكدانه‌وه‌یه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بێت سیستمی سیاسیی ئه‌مه‌ریكا كه سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تییه سیستمێكی دیكتاتۆرییه، هه‌روه‌ك ده‌بێت سیستمی سویسریی كه سیستمێكی ئه‌نجوومه‌نییه ئه‌میش سیستمێكی دیكتاتۆریی بێت".
د.یوسف گۆران، نووسه‌ر و پسپۆری سیاسیی پێیوایه گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌نگی خه‌ڵك ده‌توانێت دیموكراسییه‌كه‌ی راسته‌قینه به‌دیبهێنێت و ده‌ڵێت "گه‌ڕانه‌وه بۆ رای خه‌ڵك له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئامڕازێكی به‌هێزی به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و راستییه‌یه كه تیایدا گه‌ل نوێنه‌ر و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌بێ ئه‌م پرنسیپه واته گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌نگی گه‌ل هیچ سیستمێكی دیموكراسیی بونیاد نانرێت".
ئه‌و پسپۆره سیاسییه پێیوایه به‌شداریكردنی گه‌ل چه‌مكێكه كه به‌شداریی گه‌ل له‌هه‌موو پرسه جۆراوجۆره سیاسییه‌كاندا ده‌گرێته‌وه.وتیشی "گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل، خۆی له به‌شداریی گه‌ل له چه‌كه‌ره‌كردن و نووسینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌ستوور و یاساكان و ده‌نگدان له‌سه‌ریان ده‌بینێته‌وه.ناكرێت له نێو گه‌لێكی هۆشیار و خوێنده‌واردا ته‌نیا ئه‌وه داوا بكرێت به به‌ڵی یان به نه‌خێر به‌شداریی پرسه سیاسییه هه‌ستیاره‌كانی وڵات بكات".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
