-
*یه‌كگرتوو ناتوانێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا رۆڵێكی كاریگه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌دا بگێڕێت
-
*تا ئێستاش ئیسلامییه‌كان چ وه‌ك جه‌ماوه‌ر و چ وه‌ك مێژوو باوه‌ڕیان به خۆیان نییه
-
*یه‌كگرتوو نه له ئۆپۆزیسیۆندا پێشه‌نگی ده‌كات نه له ده‌سه‌ڵاتدا ژماره‌یه‌كی قورس ده‌بێ
سۆران سێوكانی، نووسه‌ری بواری ئیسلامی، كه خاوه‌نی پاشخانێكی زۆره له‌و بواره‌دا، له‌م دیمانه تایبه‌ته‌ی "شه‌پۆل"دا باس له پێگه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات و ره‌خنه‌ش له حزبه ئیسلامییه‌كان ده‌گرێ كه وه‌ك میوان سه‌یری خۆیان ده‌كات. سێوكانی پێیوایه سه‌ركرده‌كانی یه‌كگرتوو زیاتر بانگخوازن نه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسیی بۆیه رێكخراوه‌كه‌یان هیچ ئومێدێكی ل
ێ ناكرێت له ئاینده‌ی نزیكدا ببێته هێزێكی كاریگه‌ر. له به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ئیخوان و هێزه جیهادییه‌كان ته‌نیا له میكانیزمی كاركردندا له یه‌كتری جیاوازن، ئه‌گه‌رنا له ئامانجی دوور مه‌ودادا، كۆكن و كار بۆ یه‌ك ئامانج ده‌كه‌ن ئه‌ویش بریتییه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لاقه‌تی ئیسلامی. بۆ ئه‌مه‌ش هاوڕایی جیهادیی و ئیخوانه‌كان ده‌هێنێته‌وه یاد له‌باره‌ی رایان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مورسی.
ستیڤان: هۆكاری پاشه‌كشه‌ی ئیسلامییه‌كان به گشتی و یه‌كگرتوو به‌تایبه‌ت له‌م هه‌ڵبژاردنه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟.
سۆران سێوكانی: ئیسلامییه‌كان وه‌ك هه‌ر حزبێكی تر كاره‌كته‌رێكن له مێژوودا واته له زه‌مه‌ندا، ئاساییه كه رۆژێك متمانه‌ی جه‌ماوه‌رییان دابه‌زێت یان رۆژێكی تر به‌رز بێته‌وه، ئه‌وه ئه‌و هه‌نگاو و ستراتیژانه دیارییده‌كات ئه‌وان ده‌یگرنه به‌ر. پێده‌چی تا ئێستا له رووی نه‌وعییه‌وه نه‌یانتوانیبێت رای جه‌ماوه‌ر مسۆگه‌ر بكه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌و توێژه زۆر دینداره نه‌بێت كه به ده‌وری خۆیان و هه‌وداره‌كانیانه‌وه له رووی دین و ئه‌خلاقییه‌وه ده‌نگیان ده‌ده‌نێ.
خۆم له چه‌ندین كه‌سم پرسیوه (وه‌ك راپرسی) بۆ ده‌نگت داوه به ئیسلامی؟ ده‌توانم بڵێم %١٠٠وه‌ڵامه‌كان ئیمانی و ئه‌خلاقی بوون نه‌ك سیاسیی یان ئابووری یان دنیایی!! ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ده‌نگده‌ری ئیسلامی ده‌نگ بۆ قیامه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن نه‌ك بۆ دنیای خۆیان و نه‌وه‌كانیان. مه‌به‌ستم له‌وه‌یه كه حزبی ئیسلامیش خۆی بێ به‌رنامه‌ی سیاسیی ته‌نیا له رێگه‌ی بانگخواز و ده‌زگا خێرخوازییه‌كانه‌وه توانیوێتی ده‌نگ بێنێت نه‌ك له رێگه‌ی مه‌نهه‌جی سیاسیی و ئابوری یان نه‌ته‌وه‌یی.
ستیڤان: تا چه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌ی "هادی عه‌لی"دایت كه پێیوایه شكسته‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی باڵی مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هادینه‌وه؟.
سۆران سێوكانی: بێگومان كه‌سی یه‌كه‌می حزب به‌رپرسی یه‌كه‌مه له هه‌ر شكست و سه‌ركه‌وتنێك كه حزب به ده‌ستی دێنێت. باوه‌ڕ ناكه‌م مامۆستا سه‌لاحه‌دین خۆیشی له‌و به‌رپرسیارییه نكۆڵی بكات، ئه‌مما هه‌موو بخه‌ینه سه‌رشانی ئه‌و راست ده‌رناچێت، چوونكه یه‌كگرتوو تاكو ئاستێكی باش حزبێكی ئۆرگانیزه كراوه، مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی تریش به‌رپرسیارن له هه‌ر شكستێك رووبدات، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی هه‌ر له بناغه‌وه مامۆستا سه‌لاحه‌دین نه‌خشه داڕێژ و كه‌سی یه‌كه‌می حزب بووه، ئه‌وه به‌رپرسیاریی قورسی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان، به تایبه‌ت كه له سه‌ره‌تادا خۆی ده‌ستی هه‌بووه له پێشخستنی كه‌سانی نه‌شیاو كه پاشان خۆیشی گیری خواردووه به ده‌ستیانه‌وه، هه‌روه‌ها پیاده‌كردنی هه‌ندێك سیاسه‌تی نه‌شیاو كه پاشان بۆته مۆركێكی سه‌لبی بۆ یه‌كگرتوو.
ستیڤان: له ئێستادا و دوای بینینی ئه‌و ئاكامه خراپه‌ی له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستیانهێنا. كێشه و ململانێ له نێو یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا ده‌ستی پێكردووه. به بڕوای ئێوه ئاكامی ئه‌و ململانێیه به كوێ ده‌گات؟.
سۆران سێوكانی: یه‌كگرتوو حزبێكی مته، ئه‌ندامانی یه‌كگرتووش به زۆر شت هێنده خه‌فه و كپكراون كه ئه‌سته‌مه ئینشیقاق له ناویدا رووبدات. هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ره‌وه‌ش بێ جیاوازیی كه‌سانی شیاو نین بۆ به رێكردنی كاروانێكی تازه وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان كردی. ئه‌مه‌ش به روونی له نامه‌كه‌ی كاك مه‌ولود باوه مراد بۆ من دیار بوو كه ده‌ڵی به ته‌ما مه‌به له یه‌كگرتوودا ئینشیقاق رووبدات یان حزبێكی تر ته‌شكیل بكه‌یت، ئێستا له یه‌كگرتوودا ململانێ نییه به‌ڵكو هه‌ندێك بۆڵه‌كردنی ترسنۆكانه هه‌یه كه هیچ ده‌وری نییه به‌ڵكو به ئاسانی خه‌فه ده‌كرێت، یه‌كگرتووش به سروشتی خۆی لاستیكییه كشی زۆره، له‌به‌رئه‌وه توانای ئیستیعابی زۆر شتی هه‌یه كه له‌وانه‌یه له حزبێكی وه‌ك گۆڕان یان كۆمه‌ڵدا نه‌بێت.
ستیڤان: یه‌كگرتوو له ئه‌زموونی ئۆپۆزیسیۆن هیچ پێشڕه‌وییه‌كی نه‌كرد چ له رووی سیاسیی و چ له رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه. ئایا پێتوایه به به‌شدارییكردن له حكوومه‌تی داهاتوو یه‌كگرتوو وه‌ك ژماره‌یه‌كی قورس دێته‌وه گۆڕه‌پانه‌كه؟.
سۆران سێوكانی: دیسانه‌وه ده‌ڵێم یه‌كگرتوو به مانای حزبی ته‌قلیدیی حزب نییه به‌ڵكو گروپه، گروپێكی ئایدیۆلۆژیی بانگخوازه، سیاسه‌ت وه‌ك سپه‌رێك بۆ خۆ پاراستن و خۆ ژیاندان هاتۆته ناو یه‌كگرتوو، ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه هه‌موو لێپرسراوانی ئه‌و حزبه كه‌سانی بانگخواز و ئایدۆلۆژین. له ناو بانگه‌وازه‌وه هاتوون نه‌ك سیاسه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه نه له ئۆپۆزیسیۆندا پێشه‌نگی ده‌كات نه له ده‌سه‌ڵاتدا ژماره‌یه‌كی قورس ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ته‌كوینی خۆیه‌تی و ناكرێت له‌وه زیاتری لێ داوا بكرێت، به‌ڵام گه‌ر موجازه‌فه بكات و بێ دوو حزبه‌كه‌ی تری ئۆپۆزیسیۆن بچێته ده‌سه‌ڵات ئه‌وه بێگومان ئیعلانی مه‌رگی خۆی ده‌كات.
ستیڤان: ده‌وترێت باڵی عه‌قڵانی و نوێباو له‌ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا هه‌ره‌سی هێناوه، پێتوایه كێشه‌ی باڵباڵێن له نێو یه‌كگرتوودا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه سروشتی ململانێی ئه‌و باڵانه چۆنه و له‌سه‌ر چییه؟.
سۆران سێوكانی: باڵباڵێن له یه‌كگرتوودا دروست نابێت، وه‌ك له پێشدا باسم كرد ئه‌وه‌ی هه‌یه نه باڵه و نه هیچ، هه‌ندێك كه‌س وه‌ك كاروانی و كاك مه‌ولود هه‌ندێك قسه‌ی خۆیان هه‌یه ئه‌ویش له ناو ره‌وتی گشتیی حزبدا بزر ده‌بێت و كاریگه‌ریی نابێت. پێموایه ئه‌وانیش به خۆیانن و بۆ خۆیان قسه ده‌كه‌ن ده‌نا نه كه‌سیان له‌گه‌ڵه و نه ده‌توانن كوتله‌بازیی بكه‌ن. مامۆستا هادی به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه به ته‌نیا هاته ده‌ر و هیچی پێنه‌كرا ئه‌وانیش هه‌روان. گرفت له‌وه‌دایه خه‌ڵك سروشتی یه‌كگرتوو و په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامان و سایكۆلۆژیه‌تیشیان نازانێت، حه‌ز ده‌كه‌م بزانن ئه‌و كه‌سه‌ی له ئیخوان به گشتیی واز له حزبایه‌تی دێنی وا بێزار ده‌بێت كه توانای حزبایه‌تی نامێنێت.
ستیڤان: ئه‌وه‌ی له چوار ساڵی رابردوو بینراوه به‌لای زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسییه‌وه پاشكۆبوونی حزبه ئیسلامییه‌كانه بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. تۆ چۆن ئه‌م پرسه ده‌خوێنیته‌وه؟.
سۆران سێوكانی: من ناوی نانێم پاشكۆبوون به‌ڵكو لێكچوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه، بێگومان گۆڕان چ وه‌ك كورسی چ وه‌ك داهێنانی ستایلێكی نوێ له ئۆپۆزیسیۆن مۆدێلێكی نوێی هێنایه كایه كه به ئیسلامییه‌كان نه‌ده‌كرا هه‌ر له جوڵاندنی جه‌ماوه‌ر و دروستكردنی قه‌یران و ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و هتد كه به ئیسلامی نه‌ده‌كرا، چوونكه ئیسلامییه‌كان تا ئێستاش زۆر متمانه به‌خۆ ناكه‌ن چ وه‌ك جه‌ماوه‌ر چ وه‌ك مێژوو، ئێستاش وه‌ك میوانێكی شه‌رمن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه ئاساییه كه گۆڕانێكی پشت ئه‌ستوور به كاریزمای كاك نه‌وشیروان و ره‌سیدی چل ساڵه‌ی مێژووی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و خه‌باتی ئه‌وانیتر و جه‌ماوه‌ری فراوان و ئیمكانیاتی زۆر و لێزانی زیاتر پێشه‌نگیی ئۆپۆزیسیۆن بكات. ئه‌وه‌ش زانراوه كه ئیسلامییه‌كان وه‌ك ستراتیژ نه‌بوونه ئۆپۆزیسیۆن به‌ڵكو جۆرێك له ته‌فاعولاتی سیاسیی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به‌سه‌ردا فه‌رزكردن.
ستیڤان: تۆ له نووسینێكی كورتدا ئاماژه به‌وه‌داوه كه جیاوازیی نییه له نێوان ئامانجی بنلادن و یه‌كگرتوودا. منیش پرسیار ده‌كه‌م ئایا فاكتی زانستیت هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه‌ت؟.
سۆران سێوكانی: من له‌و پۆسته‌دا گفتوگۆم له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم كه ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسیی یه‌كگرتووه ده‌كرد، به‌ڵام به گشتیی ئامانجی ئیسلامی سیاسیی و جیهادیی سه‌له‌فی هتد چییه؟ ئاشكرایه كه حه‌سه‌ن به‌ننا وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان دیاریكردووه كه گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وهتده. . له ئامانجدا هه‌موو ئیسلامییه‌كان یه‌ك شتن به‌ڵام له‌میكانیزمدا جیاوازن، له ئێستادا ئیخوان به گشتیی ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی سندوو‌قه‌كانی ده‌نگدانه‌وه به ئامانجه‌كه‌ی خۆیان بگه‌ن، جیهادییه‌كانیش له رێگه‌ی چه‌كه‌وه، كه پێموایه له مه‌ودای دووردا یه‌كتربڕێك نییه له كاره‌كانیاندا، هه‌رچه‌ند له مه‌ودای نزیكدا زۆرجار هه‌ست به دڕدۆنگی و گرژییه‌ك ده‌كرێت له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا، هه‌ر پشتگیریی جیهادیی و سه‌له‌فی و هتد بۆ مورسی ئه‌وه‌ی پێ وتین كه هه‌موو ئیسلامییه‌كان دوا جار له‌یه‌ك خاڵدا یه‌كده‌گرنه‌وه كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی و پیاده‌كردنی شه‌ریعه‌ته، به‌ڵام ئیخوان به نه‌فه‌س درێژیی ده‌یكه‌ن و جیهادییه‌كان به توندوتیژیی.
ستیڤان: پێشبینی تۆ چییه بۆ ئاینده‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی؟. هه‌ندێك له شرۆڤه‌كارانی سیاسیی پێیانوایه به‌م حاڵه‌ی ئێستاوه یه‌كگرتوو هیچ ئاینده‌یه‌كی روونی نییه رای تۆ له‌مباره‌وه چییه؟.
سۆران سێوكانی: یه‌كگرتوو ته‌نیا حزب نییه به‌ڵكو خاوه‌نی دنیابینییه‌كه ده‌یه‌وێت له كۆمه‌ڵگه‌دا بیچه‌سپێنێت و بیكاته ئایدیای خه‌ڵك، بۆ ئه‌مه‌ش به نه‌فه‌سێكی درێژه‌وه كار ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه ئاینده‌ی ئه‌و به ده‌نگی هه‌ڵبژاردن دیاری ناكرێت به‌ڵكو به ئاستی ئه‌و مه‌قبولییه‌ته دیاریده‌كرێت كه ئایدیاكه‌ی له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه. من وه‌ك كاری حزبی زۆر وا نازانم بتوانێت له ئاینده‌ی نزیكدا رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕێت، به‌ڵام وه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ده‌توانێت كاری خۆی بكات.
ستیڤان: ده‌مه‌وێت رای تۆ بزانم له‌سه‌ر سروودی ئه‌ی ره‌قیب؟ ئایا بۆچی په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و دواتریش ئه‌میره‌كه‌یان ئه‌م سرووده به كوفر و بێمنه‌تی به‌رانبه‌ر به خوداوه‌ند لێكده‌ده‌نه‌وه؟.
سۆران سێوكانی: سروودی ئه‌ی ره‌قیب چه‌ند وشه‌یه‌كی زۆر ساده‌ی گه‌نجێكی خوێنگه‌رم و راستگۆی هه‌ڵقرچاوه به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی، نه فه‌لسه‌فه‌ییه و نه كوفره و نه شتی تر. ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌سی ئیسلامی ده‌یكه‌ن له بیر ته‌سكی و نه‌زانی زیاتر هیچی تر نییه. ئه‌وه گرفتی عه‌قڵی سه‌له‌فی تاریكبین و عه‌رامگه‌راییه كه وا ده‌كات هه‌موو شتێك به گومان و چاوی كوفر و ئیمانه‌وه سه‌یر بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه بمانه‌وێ یان نا ئه‌و سرووده ئێستا بۆته به‌شێك له كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌مان و به‌قیه‌ی هه‌ندێك كه‌س ناسڕێته‌وه، خه‌یاڵدانی ئێمه‌ی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌وه لێوانلێوه له ئه‌ی ره‌قیب، ئه‌وه گرنگ نییه خۆی چه‌ند به‌های هونه‌ریی و ئه‌ده‌بی هه‌ڵگرتووه، به‌ڵكو ئه‌و بارگه نه‌ته‌وه‌یی و مێژووییه گرنگه كه چۆته روحی سرووده‌كه‌وه و ئێمه له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵیدا ئاگری نه‌ورۆزمان كردۆته‌وه و له مه‌كته‌بدا وتوومانه‌ته‌وه و به رووی دوژمن‌دا چریكاندوومانه. لێتان ناشارمه‌وه ئێستاش به بیستنی ئه‌ی ره‌قیب ته‌زووم پێدا دێت، هه‌ر كه‌سیش دژایه‌تی سیمبوله نه‌ته‌وه‌یی و دینییه‌كانیش بكات خۆی زیان ده‌كات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
