
- *نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێ له ئێستادا مه‌سعود بارزانی به‌دیلی نییه
- *نه‌وشیروان مسته‌فا رازی بووه پرسی ده‌ستوور وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه
- *نه‌وشیروان مسته‌فا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پیرمامدا داوای كردووه بارزانی برا گه‌وره بێت
- *بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به كردار وازی له گۆڕینی سیستمی سیاسیی هێناوه
رۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، گه‌یشته هاوینه هه‌واری پیرمام و چاوی به مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وت، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌سعود بارزانی، زۆر پرسی گرنگ تاوتوێ كراون، له‌وانه حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و پرسی یه‌كڕیزیی هێزه سیاسییه‌كانی كورد. ئه‌وه‌ی تا ئێستا له راگه‌یاندنه‌كاندا باسی كراوه هه‌ر ئه‌و پرسانه‌یه كه تایبه‌ته به پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌ت. شرۆڤه‌كارانی سیاسیی له چه‌ند لایه‌كه‌وه خوێندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌م چوونه‌ی بۆ لای سه‌رۆكی پارتی، خۆی له خۆیدا مانای داننانه به سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئیدعاكانی خودی خۆی و راگه‌یاندنی حزبه‌كه‌یه‌تی.
سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، بۆ پیرمام، له چه‌ندین ره‌هه‌نده‌وه، شایانی خوێندنه‌وه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌مه به گۆڕان له سیاسه‌تی گۆڕاندا دێته هه‌ژماركردن، چوونكه دروشمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلوول، به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات بوو، به‌ڵام ئێستا هاتۆته سه‌ر به‌شداریی له ده‌سه‌ڵات، لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرا، سیناریۆی تر بێته پێشه‌وه، كه گۆڕان بۆ لاوازكردنی پارتی بیگرێته به‌ر، به‌تایبه‌ت كه یه‌كێتی كه‌وتبووه دۆخێكی نوێ و به فه‌رمی بووه هێزی سێیه‌م، به‌ڵام ره‌وتی رووداوه‌كان پێچه‌وانه بوونه‌وه و نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه به‌رهه‌ڵستی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ دیفاكتۆی سیاسیی، له‌لاكه‌ی تره‌وه نائومێدبوونی گۆڕانه به‌رانبه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ی له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستیهێنا، له كاتێكدا پێشبینی ده‌كرد بگاته ده‌سه‌ڵات و رێژه‌یه‌كی نزیك له پارتی كورسی و ده‌نگ بهێنێت، به‌ڵام هاوكێشه‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌بوو، پارتی 14 كورسی و نزیكه‌ی 300 هه‌زار ده‌نگ كه‌وته پێش گۆڕان.
نه‌وشیروان مسته‌فا، له ماوه‌ی چوار ساڵی ته‌مه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، ڤۆكه‌سی كاری كردبووه سه‌ر پارتی، چوونكه پێیوابوو یه‌كێتی دوای 25-7-2009 كه‌وتۆته دوای گۆڕان، بۆیه نۆره هاتۆته سه‌ر پارتی، هه‌ر له‌م روانگه‌وه به‌رده‌وام له رێگه‌ی په‌یامه تایبه‌ته‌كانییه‌وه مژده‌ی گۆڕینی سیستمی سیاسیی له كوردستان به دۆست و هه‌وادارانی ده‌دا، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی چه‌ند رۆژ پێش 17ی شوباتی 2011 به ئاشكرا و به روونی وتی "هاتنی ئیزرائیل بۆ ده‌ركێشانی رۆحی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان نزیك بۆته‌وه". كه‌چی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و دوای دوو ساڵ، ته‌واوی هاوكێشه‌كه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و خه‌ونی نه‌وشیروان له دیدارێكی سه‌رۆكی پارتی بۆ پشكداریكردن له حكوومه‌تێكی نوێ‌دا به سه‌رۆكایه‌تی پارتی و یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كورت ده‌بێته‌وه. ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌سه‌رێكه‌وه وردبینی سیاسیی نه‌وشیروان بخاته روو كه نایه‌وێ پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌كه مه‌له بكات، بێگوومان له‌لایه‌كی تره‌وه زاده‌ی بێهیوابوون و نائومێدبوونه له‌وه‌ی بتوانێ ببێته ژماره‌یه‌كی قورس و كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵات.
كۆبوونه‌وه‌ی داخراو و دوو قۆڵی
یه‌كێك له دروشمه‌كانی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا، شه‌فافیه‌ت و روونیی سیاسیی بوو. كه‌چی له‌م دۆخه‌دا ده‌بینین خودی گۆڕان و نه‌وشیروان به خۆشحاڵییه‌وه ده‌چنه ناو كۆبوونه‌وه‌ی داخراو و دوو قۆڵیی، ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات، بانگه‌شه‌كانی گۆڕان ته‌نیا جۆرێك بووه له مزایه‌ده‌ی سیاسیی به تایبه‌ت ئه‌م مزایه‌ده له‌سه‌ر یه‌كێتی كراوه، كه ره‌خنه‌یان له یه‌كێتی ده‌گرت به‌هۆی رێككه‌وتنی ستراتیجی و له ژوور و كۆبوونه‌وه داخراو و نهێنییه‌كاندا بوونه پاشكۆی سیاسیی پارتی. بۆ چاودێرانی سیاسیی ئه‌مه دیارده‌یه‌كی تازه بوو، كه نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك رابه‌ری هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن گوایه ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به دامه‌زراوه‌یی بكات، گوایه ده‌خوازێ هه‌موو شتێك روون و له به‌رچاو بێت، به‌ڵام ئاماده‌یه كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی قبوڵ بكات، بگره به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه ئاماده بێت و كه‌سیش له جڤاته نیشتمانییه‌كه‌ی به‌شداریی پێنه‌كات.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر و قسه‌ی سه‌رچاوه‌ی نادیاره، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه باڵاكانی پارتی و گۆڕان ئاشكرا كران، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له باشكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان گۆڕان و پارتی كردووه‌ته‌وه و هاوڕابوون كه ده‌بێت كۆتایی به‌و گرژییه‌ی نێوانیان بهێنن و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه و شته كۆنه‌كان پشتگوێ بخه‌ن و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكیش گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی باسی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كردووه هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسیی و ئابوورییه‌وه به‌خۆیه‌وه بینیوه له ماوه‌ی رابردوودا. باسی ئه‌و مه‌ترسییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه‌ی كردووه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه و ره‌نگه له‌داهاتووشدا ببێته‌وه. بۆیه بارزانی پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا كردووه ده‌بێت ناو ماڵی كورد رێكبخرێت و په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بكرێته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ریشدا نه‌وشیروان مسته‌فا، باسی له گۆڕانی هاوكێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گۆڕانكارییانه كردووه له به‌غداد و هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا پێكهێنانی حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوانی كردووه‌ته هۆكارێك بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نێو ماڵی كوردیی. نه‌وشیروان مسته‌فا پێیوابووه له ئێستادا ئه‌و حكوومه‌ته خواستی زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه. جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه تا ئێستا گێچه‌ڵ به هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كرێت و سزای سیاسیی هه‌واداران و لایه‌نگره‌كانی ده‌درێت و به بارزانی وتووه ناكرێت ئه‌و كێشه‌یه وابمنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین له قسه و داواكارییه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، زۆر ره‌هه‌ندی گرنگی سیاسه‌تی ئێستای گۆڕانمان بۆ روون ده‌بێته‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان سه‌ر له‌به‌ر دژی هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووتریانه. به دیقه‌تدان له‌و مشتومڕه‌ی له نێوان بارزانی و نه‌وشیروان هاتۆته ئاراوه، ده‌توانین ئه‌م خاڵانه هه‌ڵبهێنجین:
یه‌كه‌م: خواستی نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌كردار له گۆڕینی سیستمه‌وه بووه به به‌شداریی له ده‌سه‌ڵات به رابه‌رایه‌تی پارتی.
دووه‌م: هه‌ر چوونی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ لای مه‌سعود بارزانی، داننانه به پارتی و وه‌ك "د. چنار سه‌عد" وتی "داننانه به‌وه‌ی پارتی حزبی یه‌كه‌می كوردستانه".
سێیه‌م: نه‌وشیروان و حزبه‌كه‌ی تا دوێنێ "بارزانی"یان وه‌ك سه‌رۆكی ماوه به‌سه‌رچوو پێناسه ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه‌یسی نانبڕاوان و سزای سیاسیی لایه‌نگرانی گۆڕان به سیفه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خرێته به‌رده‌می، ئه‌مه خۆی له خۆیدا ئیعترافكردنه به سه‌رۆكی هه‌رێم.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت و ئاگادار له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گۆڕان، رایگه‌یاند له میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردولا گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك هاوبه‌ش و چه‌ندین بابه‌تی هه‌مه‌جۆر تاوتوێ كراون، ئه‌وه‌ی شیاوی وتنه نه‌وشیروان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر 4 خاڵی سه‌ره‌كی كردۆته‌وه. سه‌رچاوه‌كه له باره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی نه‌وشیروان جه‌ختی له‌سه‌ر كردوونه‌ته‌وه. وتی "ئه‌و خاڵانه كۆمه‌ڵێك شتی گرنگ و هه‌ستیارن". ئاماژه‌شی به‌وه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی خاڵه‌كان بریتی بوون له:
یه‌كه‌م: كۆتایی به‌و شه‌ڕه میدیاییه بهێنرێت كه چه‌ند مانگێك بوو له‌سه‌ر پرسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان دروست كرابوو. نه‌وشیروان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبووه‌وه پرسی ده‌ستوور كۆتایی هاتووه و ئه‌وان وه‌ك گۆڕان ده‌یانه‌وێ به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه و له خولی داهاتووی په‌رله‌ماندا قسه له‌سه‌ر گێڕانه‌وه و هه‌مواری پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم ناكه‌ن.
دووه‌م: نه‌وشیروان مسته‌فا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند جارێك جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی مه‌سعود بارزانی كردۆته‌وه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم به‌تایبه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه قورسه‌كانی ئێستا و ئه‌و بارودۆخه تازه‌یه‌ی بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان دروستبووه. نه‌وشیروان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی بێ ركابه‌ره و هیچ به‌دیل و شوێنگره‌وه‌یه‌كی نییه، بۆیه ئه‌و وه‌ك خودی خۆی و وه‌ك حزبه‌كه‌شی پێیان خۆشه نه‌ك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ڵكو بۆ خولی داهاتووتریش بارزانی ببێته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
سێیه‌م: نه‌وشیروان مسته‌فا دڵنیایی ته‌واوی داوه‌ته بارزانی، كه گۆڕان ده‌یه‌وێ به‌شدارییه‌كی جیددی حكوومه‌ت بكا و به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ناو حكوومه‌تێكی بنكه فراواندا خزمه‌ت بكات، به تایبه‌ت وه‌ك خۆی جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه ئه‌م قۆناغه پێویستی به یه‌كده‌نگی و یه‌كگرتوویی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و بوونی حكوومه‌تێكی به‌هێز هه‌یه. نه‌وشیروان ته‌ئكیدی كردۆته‌وه به‌شداریی گۆڕان له حكوومه‌تدا به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه‌یه نه‌ك وه‌ك هه‌ندێك ناوه‌ندی میدیایی هه‌ر له ئێستاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن گۆڕان په‌شیمان ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه گۆڕان نه‌ك په‌شیمان نابێته‌وه به‌ڵكو رۆڵیشی ده‌بێ له نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له یه‌ك.
چواره‌م: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا به روونی و بێ پێچ و په‌نا، داوای له بارزانی كردووه له‌م بارودۆخه نوێیه‌دا وه‌ك برا گه‌وره‌ی هه‌موو لایه‌ك رۆڵ ببینێت و گۆڕان و خودی خۆی یه‌كه‌م كه‌سن ئاماده‌ن بۆ قبوڵكردنی برا گه‌وره‌یی مه‌سعود بارزانی. هه‌روه‌ها نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له ئێستا ته‌نیا له توانای بارزانیدایه ببێته چه‌ترێك بۆ كوردی هه‌موو پارچه‌كانی تری كوردستان، له‌م رووه‌وه گۆڕان ئاماده‌یه هاوكاریی بارزانی بكات به پێی قه‌باره‌ی خۆی بۆ هه‌ر بڕیار و كارێكی پێویست.
نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕینی سیستمی سیاسیی
نه‌وشیروان مسته‌فا، له سه‌ره‌تای ساڵی 2009 به دروشمی "گۆڕان و ده‌یگۆڕین" لیستێكی بۆ هه‌ڵبژاردن پێكهێنا، دواتر ئه‌م قه‌واره په‌رله‌مانییه له ژێر ناوی "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان" مۆڵه‌تی حزبی وه‌رگرت. له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ی رابردوودا، نه‌وشیروان و حزبه‌كه‌ی، هه‌میشه سه‌رقاڵی بانگه‌شه بوون بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسیی هه‌رێم، له سه‌ره‌تای دورستبوونی گۆڕان، له ساڵی 2009، بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت" وتی "سیستمی سیاسیی له كوردستان، سیستمێكی تۆتالیتاریی و به‌عسئاسایه، بۆیه كاتی گۆڕینی هاتووه". له هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵیشدا، به دروشمی "ده‌یگۆڕین و به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات" هاتنه مه‌یدانی بانگه‌شه، به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هاته ئاراوه، دروست پێچه‌وانه‌ی حه‌ز و تموحه سیاسییه‌كانی گۆڕان و نه‌وشیروان بوو.
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ لای بارزانی و له لێدوانه به‌رده‌وامه‌كانیدا بۆ به‌شداریی له حكوومه‌ت، ئه‌و وێنایه‌ی له هزری ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی خۆیشیدا كێشا، گۆڕان ده‌ستی له گۆڕینی سیستمی سیاسیی هه‌ڵگرتووه و هه‌وڵی به‌شداریی ده‌دات له‌و سیستمه‌ی پێشتر به ستالینی و به‌عسی و شمولی و چه‌نده‌ها پێناسه‌ی سه‌یری تر قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرد. ته‌نانه‌ت "عوسمانی حاجی مارف" سكرتێری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند "سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ پیرمام، به واتای ته‌سلیمبوونه به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی". له‌لایه‌كی دیكه‌ش، شرۆڤه‌كارانی سیاسیی باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ردان و دیداری سه‌ركرده‌كان شتێكی ئاساییه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش ئاسایی بێت چیتر خه‌ڵك بڕوا به دروشمی گۆڕینی سیاسیی ناكه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌وشیروان.
نه‌وشیروان ده‌یه‌وێ ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤی یه‌كێتی
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلوولی رابردوو، ریزبه‌ندیی هێزه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ر هات، یه‌كێتی وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ستراتیجیی پارتی، پێگه‌ی خۆی له دووه‌مه‌وه بۆ هێزی سێیه‌م له ده‌ستدا، به پێچه‌وانه‌شه‌وه له به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌ركه‌وت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هێزی دووه‌مه له دوای پارتی. هه‌ر بۆیه گۆڕان و نه‌وشیروان ده‌یانه‌وێ هه‌ر له ئێستاوه وه‌ك هێزی دووه‌می كوردستان به‌رخود بكه‌ن و ببنه شوێنگره‌وه‌ی یه‌كێتی به‌تایبه‌ت ده‌یانه‌وێ ئه‌وه بۆ پارتی نیشان بده‌ن، ده‌توانن ببینه هێزێكی دۆستی پارتی، ده‌توانن ئه‌و بۆشاییه پڕ بكه‌نه‌وه به‌هۆی له ده‌ستدانی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتییه‌وه دروستبووه، یان ده‌توانن هاوسه‌نگیی رابگرن له نێوان خۆیان و پارتیدا.
هه‌ر له ئێستاوه گۆڕان، كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی گه‌وره‌ی دروستكردووه، گرنگترینیان، پرسی لابردنی پارێزگاری سلێمانییه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م داوایه له رووی یاساییه‌وه ره‌فزه، به‌ڵام گۆڕان ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی دروستكردنی ئه‌م قه‌یرانه‌وه به پارتی بڵێت، ده‌توانم له‌و شوێنه‌ی پێگه‌م به‌هێزه قه‌یران بۆ حكوومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسیی و ته‌نانه‌ت ئاوه‌دانسازیی دروست بكه‌م، جگه له‌وه‌ش ده‌یه‌وێ به پارتی بڵێت ئێستا من تاكه ئه‌ڵته‌رناتیڤی یه‌كێتی و ئه‌و هاوپه‌یمانه ستراتیجییه‌م كه ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم كارتان كردووه. ئه‌مه مه‌سجی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه له هه‌موو ئه‌و قه‌یرانه‌ی هه‌نووكه هێناویه‌تییه ئاراوه به تایبه‌ت له سلێمانی.
بۆیه له كاتێكدا یه‌كێتی ته‌مای زیندووكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌باشان بوو له‌گه‌ڵ گۆڕان، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی به كۆن و تێپه‌ڕیو له قه‌ڵه‌مدا و خۆی له هێزه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان نزیك كرده‌وه. ته‌نانه‌ت زۆر نه‌رمتر له یه‌كێتی و ئاره‌زوومه‌ندانه‌تر له یه‌كێتی چوونه ناو پرۆسه‌ی دانوستانه‌وه، ئه‌مه‌ش وای له "شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرد بڵێ "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌و كۆبوونه‌وه داخراوه‌ی بكردایه لێیان ده‌كرده هه‌را". هه‌رچی گۆڕانه به شێوه‌یه‌كی پراگماتیكی هه‌نگاوی سیاسیی خۆی نا، گوێی له‌وه نییه تا چه‌ند له‌سه‌ری ده‌كرێته هه‌را، چوونكه چاوی له‌وه‌یه وه‌ك هێزی دووه‌م بمێنێته‌وه و به ئاسانی پاس نه‌داته‌وه به ره‌قیبه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌هێز بكات و گۆڵێكی مێژوویی لێ بكات.
نه‌وشیروان مسته‌فا ئۆپۆزیسیۆن له ناو ده‌بات
نه‌وشیروان مسته‌فا، خۆی ئه‌ندازیاری ئۆپۆزیسیۆن بوو، هه‌رچه‌نده ئۆپۆزیسیۆن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆر زیاتر له ده‌سه‌ڵات جێگه‌ی تێبینی و سه‌رنج بوو، به‌ڵام حاشا له‌وه ناكرێت، گه‌مه‌كه وای ده‌خواست نه‌وشیروان ئه‌مجاره له به‌رگی ئۆپۆزیسیۆندا درێژه به ئه‌جیندا سیاسییه‌كه‌ی خۆی بدات. ئۆپۆزیسیۆنه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا میكانیزمێكی نوێ بوو بۆ هێنانه‌دی ئامانجێكی كۆن كه له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه بووه به خه‌ونی ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به زیره‌كی خۆی توانی هه‌ردوو حزبه ئیسلامییه‌كه بۆ ناو گه‌مه‌یه‌ك په‌لكێش بكات، كه دواجار هه‌ر خۆیشی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی دروێنه كرد.
ئێستا قۆناغێكی نوێ هاتۆته پێشه‌وه، گۆڕان توانی له مه‌یدانی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر یه‌كێتیدا سه‌ربكه‌وێت، ئیسلامییه‌كانیش به به‌راوورد به‌و زه‌مه‌نه‌ی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوون، له بری پێشه‌وه‌چوون، به‌ره‌و دوا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه له به‌رانبه‌ر نه‌وشیرواندا، ته‌نیا پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه. خودی شه‌ڕی نه‌وشیروان و فه‌لسه‌فه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌شی بۆ ئه‌وانه، به‌ڵام نه‌وشیروان پیاوێكی ورد و سیاسییه، بۆیه شه‌ڕی دۆنكیشۆتانه ناكات، له‌م قۆناغه‌دا وه‌ك ده‌سه‌ڵات دێته‌وه ناو حه‌له‌بی زۆرانبازییه‌كه، هیچ نه‌بێت ده‌یه‌وێ ببێته میراتگری ئه‌و ئیداره‌ی پێشتر یه‌كێتی له زۆنی سه‌وز به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، له‌م حاڵه‌ته‌شدا كه نه‌وشیروان به‌شداریی له ده‌سه‌ڵات كرد، وه‌ك نێچیرڤان بارزانی وتی "ئیدی ئۆپۆزیسیۆن نه‌ماوه". ئیسلامییه‌كانیش ناچارن شوێن پێی نه‌وشیروان هه‌ڵبگرن كه ئێستا ده‌رسیان وه‌رگرتووه و ده‌زانن به شێوه‌یه‌كی مناڵانه له ناو گه‌مه‌یه‌كی دیماگۆگیانه‌ی گۆڕان و رێكخه‌ره‌كه‌یدا بوون.
قۆناغی كابینه‌ی هه‌شته‌م پێده‌چێت، قۆناغی به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت له حكوومه‌تێكی بنكه فراواندا، به‌ڵام دیموكراسیی له كوردستان تووشی نه‌نگییه‌ك ده‌بێت، ئه‌ویش غیابی هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانه، له‌مه‌دا كه‌س تاوانبار نییه، نه‌وشیروان مسته‌فاش تاوانبار نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت دیارده‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی هاتۆته‌وه ناو بواری كاری سیاسییه‌وه و ره‌نگه هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی خۆیشی دوا بزمار بدرێت له تابووته‌كه‌ی. ئه‌وه‌نده‌ی من تێگه‌یشتووم نه‌وشیروان مسته‌فا چیتر كاری به ئۆپۆزیسیۆن نه‌ماوه، به‌ڵام چۆن لێی ده‌رده‌چێ چاوه‌ڕێی زیره‌كی و توانا سیاسییه‌كه‌ی ده‌كه‌ین له‌مه‌دا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
