-

-
*گۆڕان نایه‌وێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت
-
*له‌وانه‌یه گۆڕان ئاژاوه و خۆپیشاندان دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت
-
*هه‌رچه‌نده گۆڕان په‌رۆشی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن به‌ڵام ئاره‌زووی دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
هه‌رچه‌نده له دانیشتنی رۆژی 30-6-2013ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، ماوه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بۆ 1-11-2013 درێژ كرایه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا "21 ئه‌یلوول" ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا ئه‌وه‌یه ئه‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌مان تا 40 رۆژ دوای هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی دروست نه‌بوونی بۆشایی یاسایی له هه‌رێمدا. به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه، گوایه ده‌سه‌ڵات نایه‌وێ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رده‌ستی ئێمه‌یه، هه‌ندێك له مه‌كۆكانی گۆڕان له راپۆرتی تایبه‌تی خۆیاندا بۆ رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان داوای ئه‌وه‌یان كردووه، پێویسته حزبه‌كه‌یان كار بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكات، چوونكه ئاستی جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه به رادده‌یه‌كی زۆر له دابه‌زیندایه.
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن نایانه‌وێ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. هێمن هه‌ورامی، رایگه‌یاند "سه‌رۆك بارزانی گه‌ره‌نتیی سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی دیموكراتییه له هه‌رێمی كوردستان و له‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌شیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، بارزانی شتێك ناكات له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌قامگیریی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت. " هه‌ورامی، سێ ئه‌گه‌ری بۆ پێشهاته‌كان خسته روو، به گوته‌ی ئه‌و "یان ئه‌وه‌تا بارزانی واژۆی ده‌كات، یان نایكات، یاخۆ به‌بێ واژۆكردنه‌كه‌ی دوای تێپه‌ڕینی 15 رۆژ تێده‌په‌ڕێته‌وه".
رۆژی 30-6-2013، به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران و ناڕه‌زایه‌تیی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له 20/8/2013 ته‌واو ده‌بێت، درێژ كرایه‌وه تا 19/8/2015 كه ئیتر بۆ دووه‌م جار قابیلی درێژكردنه‌وه‌ی نه‌بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه له ١/٧/٢٠١٣ بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م پرۆسه‌ی درێژكردنه‌وه‌یه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه، ده‌رفه‌تێكی زیاتر ده‌خاته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا پرسی ده‌ستوور به سازان و رێككه‌وتن چاره بكه‌ن، چوونكه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌و پرسه وابه‌سته‌یه به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم.
هێمن هه‌ورامی، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "به‌پێی خاڵی رێككه‌وتنه‌كه، نه‌گوتراوه بۆ 2 ساڵه، به‌ڵكو ئاماژه به‌وه كراوه، كه نابێ له 2 ساڵ تێپه‌ڕێت، به‌و پێیه قابیلی هه‌مواركردنه‌وه‌یه، به‌پێی ئه‌و خواسته‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه". ئاشكراشی كرد "بارزانی له‌ژێر گوشاری ئۆپۆزیسیۆن بڕیار نادات، ئۆپۆزیسیۆن نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ن، خه‌ڵكی كوردستان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندووقه‌كانی ده‌نگدان نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات، به پێی سندووقه‌كانی ده‌نگدانیش، پارتیی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان زۆرینه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ئێمه پڕۆژه‌ی ده‌ستوور و یاسای ژماره 1ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان‌مان هه‌یه، به پێی خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یاساناس، یاسای ژماره 1ی ساڵی 2005 ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕیی یاسایی تێدایه. بۆ نموونه له مادده‌ی 17 باس له‌وه ده‌كات، كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له خولی یه‌كه‌م له په‌رله‌مانه‌وه بێت". له‌مڕووه‌وه هه‌ورامی ده‌پرسێت "ئایا هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی داهاتوو خولی یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بێت؟". هاوكات هێمن هه‌ورامی باوه‌ڕی وا بوو "ئێمه دڵنیاین ئه‌وه ئۆپۆزیسیۆنه نایه‌وێ هه‌ڵبژاردن بكرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دابه‌زینی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان دڵنیان و ده‌زانن دۆڕانێكی سیاسی‌یان تووش ده‌بێ". هه‌ورامی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به نموونه هێنایه‌وه و گوتی "له دوای هه‌ڵبژاردنی 2009 هه‌ڵبژاردنی چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌نجام دران و رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی".
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا كه‌لاری، راگه‌یاندنكار، پێیوایه: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه دوور له پێشبینییه‌كان له دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له خۆڕاگه‌یاندنیان، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2009دا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان وه‌ده‌ستهێنا، هه‌ندێ هۆكار بۆ ئه‌مه هه‌بوون، له‌وانه تازه‌یی ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه كه به‌ڵێنێكی زۆریان به هاووڵاتیان دا، هه‌روه‌ها به‌شێكی به‌رچاو له (یه‌كێتی) یه‌كان به هۆكاری جیاواز ده‌نگیان پێدان. ئه‌مجاره هه‌ردوو هۆكار پووچه‌ڵ بوونه‌ته‌وه، چوونكه گۆڕان ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه نه‌بوو كه به‌ڵێنه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كه‌ی بۆ گه‌لی كوردستان و هه‌وادارانی وه‌دی بێنێ، زیاتر بزووتنه‌وه‌یه‌كی دروشمیی بوو وه‌ك له‌وه‌ی واقیعی بێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وتیشی "یه‌كێتیش ئه‌مجاره به‌ته‌نیا به‌شداریی له یارییه دیموكراسییه‌كه ده‌كات، ئیدی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌ندێ له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی چ له خۆوه و چ به ته‌وجیهاتی هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی به بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایان دابوو، بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و ئیكرامییه‌ی پارتی له به‌خشینی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به هاوپه‌یمانه‌كه‌ی، بۆ پارتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه. كه‌وابوو له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پێشبینی ده‌كرێت هاوكێشه‌كان گۆڕانی به‌رچاویان به‌سه‌ردا بێت و پێكهاته‌ی حكوومه‌تی داهاتووش ئه‌گه‌ر جارێكی‌تر ئۆپۆزیسیۆن ئاماده نه‌بن به‌شداریی تێدا بكه‌ن، گۆڕانكاریی و لاسه‌نگی تێده‌كه‌وێت به ره‌چاوكردنی ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی په‌رله‌مان. كه‌واته زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ته‌نیا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، براوه‌كه‌ش پارتی و یه‌كێتین، پارتی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵكشانی جه‌ماوه‌رێتییه‌كه‌ی، یه‌كێتیش بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی لێدراوی".
محه‌مه‌د كه‌لاری، بۆ "شه‌پۆل" وتیشی "ئه‌گه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنییه‌وه په‌رۆشی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراودا ده‌خه‌نه‌ڕوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیدیعای رێزگرتن له یاسا و بنه‌ماكانی دیموكراسی و ماف و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌راستیدا ئاره‌زووی دواكه‌وتنی ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاماژه‌م پێكردن، بۆیه ئێستا له‌جیاتی گرنگیدان به به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كه‌ی، كه‌وتۆته وێزه‌ی یه‌كێتی و پارتی و ده‌یه‌وێ به جه‌نگی ده‌روونی- میدیایی ته‌ركیزی رای گشتیی له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بشێوێنێ".
د. خالید محه‌مه‌د، پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، حزبی گۆڕان كێرڤی زۆر دابه‌زیوه به تایبه‌ت ئه‌مه له هه‌ڵبژاردنی دیاله و موسڵ و خانه‌قین به روونی ده‌ركه‌وت. بۆیه گۆڕان له بیانوو ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ر نرخێك بووه، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام نه‌درێت. وتیشی "له‌وانه‌یه گۆڕان ئاژاوه و خۆپیشاندان دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت، بۆیه ده‌بینین هه‌ر له ئێستاوه فوو له خه‌ڵك و گه‌نجان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مجاره‌یان به ناوی ناڕه‌زایی دژی درێژكردنه‌وه‌ی ولایه‌تی كاك مه‌سعود بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و ئاژاوه‌گێڕیی دروست بكه‌ن". ئه‌و پسپۆره‌ی زانسته سیاسییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات "نه‌وشیروان مسته‌فا تووشی حاڵه‌تێكی هیستریكی بووه و ره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی دۆڕانی خۆی بشارێته‌وه، سڵ له سووتاندنی ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه، نه‌كاته‌وه، چوونكه وا به ئاسانی به‌رگه‌ی پووچه‌ڵبوونه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی ناگرێت".
شه‌پۆل بۆ وه‌رگرتنی رای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یوه‌ندیی كرد به هه‌ر یه‌ك له "حه‌مه تۆفیق ره‌حیم، ئاراس وه‌لی، سه‌لاح مه‌زن"ی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانه‌وه، به‌ڵام هیچكامیان ئاماده نه‌بوون وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
