*ئومێد خۆشناو: پێشبینی ده‌كرێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی ده‌نگی زیاتر به ده‌ست بهێنێت
*ئه‌حمه‌د فاتیح: له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له سلێمانی هه‌موو ده‌نگه‌كان بۆ كاندیده‌كانی یه‌كێتی ده‌بێت
كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن هه‌نگاو ده‌نێت، كه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش ئه‌نجام ده‌درێت. چاودێرانی سیاسیی و پسپۆرانی بواری هه‌ڵبژاردن پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، گۆڕان تووشی شكستێكی گه‌وره بێته‌وه، چوونكه به‌پێی زۆرینه‌ی راپرسی و لێكدانه‌وه‌كان، یه‌كێتی سلێمانی و پارتیش هه‌ولێر و دهۆك ده‌باته‌وه، به‌مه‌ش گۆڕان تووشی دۆڕانێكی گه‌وره ده‌بێت.
ئومێد خۆشناو، سكرتێری یه‌كێتی لاوان و كادری پێشكه‌وتووی پارتی، پێیوایه: ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه سه‌نگی حه‌قیقی پارتی نییه. له هه‌ڵبژاردنی 25ی 7ی 2009 پارتی و یه‌كێتی له یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداربوون ئه‌و كاریگه‌رییه‌ش له سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی هه‌بوو كه تازه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو هێزێكی كاریگه‌ر ئینشیقاقی كردبوو له یه‌كێتی. واته ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ڵبژاردنی 25ی 7 ئه‌وه به پێوه‌ر دابنێن، پێمانوابێت ئه‌وه سه‌نگی حه‌قیقی پارتییه ئه‌وه لێكدانه‌وه‌یه‌كی نالۆژیكییه، به‌ڵكو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7ی ئاداری 2010 كه هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراق بوو ده‌كرێت ئه‌وه بكرێته پێوه‌رێك پارتی سه‌نگی حه‌قیقی خۆی تا رادده‌یه‌ك دیاری كرد كه ئێستا له ته‌واوی عێراقدا تاكه حزبه به‌ته‌نیا جگه له ئیئتلافات وه‌ك پارتێك زیاتر له 30 كورسی پارله‌مانی هه‌یه.
ئومێد خۆشناو، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "شه‌پۆل" وتیشی "به پێی ئه‌و راپرسی و دیراسه و لێكدانه‌وه و توێژینه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كردوویانه‌ـ پارتی تاكه حزبه ئیستقراری داخلی خۆی هه‌یه، تاكه حزبه مه‌جالی نه‌شونماكردنی هه‌یه. هۆكاره‌كه‌شی ئیستقراری داخلی و ئه‌و شێوازه حكومڕانییه‌یه كه پارتی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو كردوویه‌تی. كۆمه‌ڵێك شتیش هه‌ن زیاتر وا ده‌كه‌ن خه‌ڵكی كوردستان زیاتر متمانه به پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن، ئه‌مه جگه له رابردوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ریی و شێوازێكی زۆر جوانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریی. باوه‌ڕهێنانی خه‌ڵك به پارتی وایكردووه كه پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلولی 2013 پارتی ده‌نگی زیاتر به ده‌ست بهێنێت كه له‌وێدا سه‌نگی حه‌قیقی پارتی دیاری ده‌كرێت".
خۆشناو، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه "هه‌ر رێكه‌وتنێك له نێوان هه‌ر حزب و لایه‌نێكی سیاسیی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شارێكی وه‌ك هه‌ولێر نییه، ئه‌وه قه‌ناعه‌تی موتله‌قه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئێمه ده‌بێت قه‌ناعه‌تمان به‌وه هه‌بێت رێككه‌وتنێك له نێوان یه‌كێتی و حزبی گۆڕان هه‌بێت و نه‌بێت قاعیده‌ی ئه‌و دوو هێزه قاعیده‌یه‌كی هاوبه‌شه، به بوون و نه‌بوونی رێكه‌وتن قاعیده‌یه‌كه هاوبه‌شه، به‌ڵام قیاده‌یان جیاوازه، بۆیه ده‌كرێت له شوێنێكدا ده‌نگی گۆڕان زیاتر بێت، له شوێنێكی دیكه‌دا ده‌نگی یه‌كێتی زیاتر بێت، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و گروپبه‌ندییه‌ی له نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دایه".
مه‌حموود حاجی ساڵح، پێیوایه یه‌كێتی ده‌نگێكی باش له سلێمانی ده‌هێنێت و له باره‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی مانگی ئه‌یلوول، وتی "هه‌ر كه‌س ئازاده چی ده‌ڵێت و ئێمه‌ش ئازادین چۆن قسه ده‌كه‌ین. هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌رز و تای خۆی هه‌یه، هه‌ر كه‌س له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و حزبه‌كه‌ی بیری لێ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و قسانه هه‌مووی ته‌خمینن، چوونكه ده‌نگی راسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وسا به‌پێی ئه‌و ده‌نگانه ده‌توانیت قسه بكه‌یت. پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م یه‌كێتی ده‌نگی پێویستی خۆی بهێنێت له هه‌موو كوردستان به گشتیی و له سلێمانی به تایبه‌تی. ئێمه حه‌زده‌كه‌ین یه‌كه‌م حزب بین له ده‌نگ هێناندا، ئه‌وه‌نده‌ش خه‌بات و تێكۆشان و سه‌روه‌ریمان هه‌یه كه پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین ده‌توانین ده‌نگ بهێنین".
سه‌فین مه‌لا قه‌ره، هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی ئاسان سلێمانی بباته‌وه و پێیوایه ده‌نگی گۆڕان له سه‌رتاسه‌ری كوردستان زیادی كردووه. وتیشی "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له 25-7 ده‌نگی باشی هێنا و هێزی یه‌كه‌م بوو ئێستاش زۆر باشتر بووه، پێموایه رێژه‌ی ده‌نگده‌ری له 25-7 زیاتر ده‌بێت، نه‌ك ته‌نیا له سلێمانی به‌ڵكو له سه‌رجه‌م شاره‌كان، ئه‌و په‌یامه‌ی كه گۆڕان هه‌یه‌تی كاری كردووه له‌سه‌ر چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێم، به هۆی ئه‌و فشاره مه‌ده‌نیانه‌ی كه گرتوویه‌تیه به‌ر، هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت ئیشی باشی نه‌كردووه، تا بڵێین كه پارتی و یه‌كێتی ده‌نگی زیاتر دێنن".
ئه‌حمه‌د فاتیح، نووسه‌ر و پارێزه‌ر، پێیوایه حاڵی حازر كێرڤی یه‌كێتی له سنووری پارێزگای سلێمانی روو له هه‌ڵكشانه و پێشبینی ده‌كرێت ده‌نگێكی زۆر له‌و شاره به‌ده‌ستبهێنێت. وتیشی "یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هێزیكی سیاسیی گه‌وره‌یه، ره‌گوریشه‌ی له قووڵایی و ناخی جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندایه، بست به بستی خاكی ئه‌م كوردستانه هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی خه‌باتیان لێكردووه. یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی عێراق زۆرترین ده‌نگی له سلێمانی هێنا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش یه‌كێتی ده‌نگه‌كانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد، راسته ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی بوونیان هه‌یه، به‌ڵام نابێت بیرمان بچێت له ئێستادا یه‌كێتی كێرفی روو له‌هه‌ڵكشانه. له‌رووی ئه‌دای حزبی و كاری رێكخراوه‌یی و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی یه‌كێتی هه‌موو ئه‌مانه هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو له سلێمانی و شاره‌كانی تردا ده‌هێنێت، له سلێمانیدا هه‌موو ده‌نگه‌كان بۆ كاندیده‌كانی یه‌كێتی ده‌بێت".
ئاسۆ محه‌مه‌د، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی، پێیوایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌باره‌ت به هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان زۆر گرنگ و چاره‌نووسسازه. چوونكه هه‌موو هێز و حزبه‌كان به لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆیان به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ ده‌نگ و قه‌باره‌ی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان. وتیشی "پێشبینی ده‌كه‌م، نه‌خشه‌ی پێشوو به‌تایبه‌ت ئه‌وه له ته‌مووزی 2009 هاته ئاراوه، به‌شێوه‌یه‌كی جادوویی بگۆڕێت، چوونكه ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌بینرێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌موو جێگه و ناوچه‌كاندا پاشه‌كشه‌ی كردووه نه‌ك پێشڕه‌ویی، ره‌نگه ئه‌م پاشه‌كشه‌یه له سلێمانیدا بگاته لوتكه‌ی خۆی و به دۆرانی لیستی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌یلوولی 2013 ته‌واو بێت. كه ئه‌مه‌ش بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان قه‌یرانێكی گه‌وره دروست ده‌كات".
ئه‌و چاودێره سیاسییه وتیشی "به پێی مه‌زنده‌كان تا ئێستا وایه، پارتی ده‌توانێت وه‌ك هێزی یه‌كه‌م له دهۆك و هه‌ولێر، له پرۆسه‌كه ده‌ربچێت، یه‌كێتیش دیسانه‌وه له سلێمانی ده‌توانێت ئه‌گه‌ر به رێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت، پێش گۆڕان بكه‌وێت و سلێمانی بباته‌وه، هه‌رچی ئیسلامییه‌كانیشه، ره‌نگه له شوێنی خۆیان مراوه‌حه بكه‌ن و هیچ پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆ له ده‌نگه‌كانیاندا روو نه‌دات. من پێموایه پرۆسه‌كه له سلێمانی و هه‌ولێر زۆر گه‌رم ده‌بێت، به تایبه‌ت له سلێمانی كه دوو هێزی تارادده‌یه‌ك به قه‌ده‌ر یه‌ك، كێشمه‌كێش له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگی هاووڵاتیانی شاره‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه هه‌مووی ته‌خمینه، بۆی هه‌یه موفاجه‌ئاتیش له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا رووبدات، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م زۆر شتی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر رووبدات، چونكه قه‌باره‌ی هێزه‌كان كه‌م و زۆر دیاره".
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره "23" گۆڤاری "شه‌پۆل" له رۆژی 5-6-2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
