نووسه‌ری ناوداری عه‌ره‌ب "د. عه‌لی حه‌رب" هه‌ردوو زاراوه‌ی موسڵمان و ئیسلامیی له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه و پێیوایه، "ئیسلامیی موسڵمانێكی فێنده‌مینتالیسته كه ژیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاینێك رێكده‌خات". حه‌رب له‌و بڕوایه‌دایه "ئیسلامییه‌كان: نیشتمان، كۆمار، دیموكراسیی، یاساكان، به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی، ژیانی هاوبه‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ده‌وڵه‌ت وه‌ك چه‌مك ره‌تده‌كه‌نه‌وه و له بری ئه‌وه زاراوه‌ی خیلافه‌ت به‌كار ده‌هێنن". عه‌لی حه‌رب، نموونه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی ئیخوانی میسریی به بیر ده‌هێنیته‌وه كه له به‌رامبه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ی له خیلافه‌تدا هه‌یه نامیسرییه‌ك حوكمی میسر بكات؟ وتی: میسرم به لاوه گرنگ نییه، چوونكه خیلافه‌ت له هه‌موو شتێك له پێشتره.
ئه‌زموونی ئیسلامی سیاسیی به درێژایی مێژوو، ئه‌و راستییه‌ی نیشانداوین، ئه‌م ره‌وته به هه‌موو په‌ل و باڵه‌كانییه‌وه، به توندڕه‌و و میانڕه‌وییه‌وه، هێزێكی ئه‌نتی دیموكراسییه و هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌دات، له پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو بۆ چه‌ندین سه‌ده به‌ر له نهۆ، بۆ كارێكی له‌م چه‌شنه نه‌ك ده‌بێت دیموكراسی ره‌تبكاته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوژمنایه‌تیشی بكات. له رووی فكریشه‌وه ئیسلامی سیاسیی وه‌ك هێزێكی كۆسمۆپۆلۆتیست، بڕوای به خیلافه‌تی ئیسلامیی هه‌یه، كه ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌ته تیۆكراتییه به پێی پێناسه‌كانی سه‌رده‌م، جگه له ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركوتكار و تۆتالیتاریی شتێكی زیاتر نییه.
ئیسلامییه‌كان، ئه‌گه‌رچی سوود له فه‌زای كراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان، یان دیموكراسیی وه‌رده‌گرن، بۆ به‌هێزكردن و پته‌وكردنی پێگه‌ی سیاسیی و جه‌ماوه‌رییان، به‌ڵام له كۆتاییدا ئامانجیان له‌ناوبردنی هه‌موو فه‌زایه‌كی دیموكراسییه، به تایبه‌ت وه‌ختێك ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات "وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له میسری ئیخوانیدا به‌رجه‌سته بووه"، پاشه‌كشه به هه‌موو ئه‌و دیارده و بنه‌مایانه ده‌كه‌ن، كه سه‌رئه‌نجام وه‌ك ئه‌سپێك كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دیموكراسی راده‌كێشن. بۆیه هێزه ئیسلامییه‌كان وه‌ك دوژمنێكی باوه‌كوژی دیموكراسیی ده‌بینرێن و ئه‌زموونی ئه‌وان له هه‌موو شوێنێك، ئه‌زموونی شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ فینۆمینه‌كانی دیموكراسیی.
ئیسلامی سیاسیی هێزێكه، به‌رگه‌ی فره حزبیی، پلۆرالیزم، ئازادیی را ده‌ربڕین و بۆچوونی جیاواز، خۆ ته‌رحكردنی ئه‌ویتر، ناگرێت. ئیسلامی سیاسیی بڕوای به ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات، ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌كان و مافه مه‌ده‌نییه‌كانی هاووڵاتیان نییه، ته‌نانه‌ت بڕوای به ئیتنیك و گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌كان نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ هه‌موویان له چوارچێوه‌ی تێفكرینی خۆیدا له قاڵبدا، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌بنه قوربانی سته‌مكارییه‌كی رووپۆشكراو به ئاین. سته‌مكارییه‌ك كه ئه‌وروپا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست گیرۆده‌ی ببوو، ئه‌وه‌ش قوربانییه‌كی ئه‌وه‌نده بێشووماری لێكه‌وته‌وه، هه‌رگیز مێژوو نه‌توانێت له یادی بكات.
"عه‌بدولڕه‌حمان را‌شد" گۆشه‌نووسی رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" وردتر دیدی ئیسلامی سیاسیی له هه‌مبه‌ر دیموكراسی روون ده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت: له هه‌ندێك ئه‌زمووندا ئیسلامییه‌كان دیموكراسییان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژه‌ڤه‌كانی خۆیان بسه‌پێنن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له كوه‌یت روویدا، كاتێك ئیخوانییه‌كان و سه‌له‌فییه‌كان و شیعه‌كان كتێبیان قه‌ده‌غه كرد، ئاهه‌نگ و چالاكی هزرییان یاساغ كرد، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی تۆقاندنێكی فكرییه. من دژی به‌شداریكردنی حزبه ئیسلامییه‌كان نیم له كاری سیاسی‌دا، ئه‌گه‌ر ئاماده‌بن رێزی دیموكراسی بگرن، به‌ڵام هه‌روه‌ك روونم كرده‌وه، ئه‌مه بۆ ته‌نیا جارێكیش رووینه‌داوه. پێویسته له‌سه‌رمان ده‌رك به‌وه بكه‌ین سروشتی حزبه ئایدۆلۆجییه‌كان و گروپه‌كانی ئیسلامی سیاسیی له هه‌ردوو لایه‌نی تاكتیكی و فیكردا به‌جۆرێكه، حزبه‌كانی دیكه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده‌ش باسی لێبورده‌یی و هه‌رسكردنی دیموكراسی بكه‌ن. به كورتی و كوردیی، ئه‌زموونی ئیسلامی سیاسیی له ئه‌فغانستانی تاڵیبانه‌وه تا میسری ئیخوان، ئه‌زموونێكه ته‌رجومه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ئیسلامی سیاسیی هێزێكه دژ به هه‌موو سترۆكتۆره دیموكراسییه‌كانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
