نیكۆلۆ مه‌كیاڤیللی (1469-1527)، بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داری چه‌رخی رێنیسانس، توانی شۆڕشێكی گه‌وره له موماره‌سه‌ی كاری سیاسیی و ده‌وڵه‌تداریدا به‌رپا بكات. هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خسته‌گه‌ڕ تاكو سیاسه‌ت و ئه‌خلاق له یه‌كدی جیا بكاته‌وه. به دیتنی مه‌كیاڤیللی له نێو سیاسه‌تدا ره‌چاوی هیچ جۆره ره‌وشت و مۆراڵێك ناكرێت، ئه‌م روانگه‌یه‌ی خۆیشی به تایبه‌ت له كتێبه‌كانی "میر" و "هونه‌ری جه‌نگ" و "مێژووی فلۆڕه‌نسا" به‌رجه‌سته كردووه. سیاسه‌ت لای مه‌كیاڤیللی پێچه‌وانه‌ی ره‌وشته، درۆیه‌كه له پێناوی هێنانه‌دی ئامانجێكی دیاریكراو، ته‌نانه‌ت خۆی ده‌یووت "من زۆر ده‌مێكه ئه‌وه‌ی بیر لێده‌كه‌مه‌وه نایڵێم و ئه‌وه‌شی ده‌یڵێم بیری لێ ناكه‌مه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ناچاربووم هه‌ق بڵێم، ئه‌وا به كڵافه‌یه‌ك درۆ و ده‌له‌سه‌ی وا ده‌وری ده‌ته‌نم، زه‌فه‌ر پێ‌بردنی ئاسان نه‌بێت".
مه‌كیاڤیللی له ماوه‌ی "58" ساڵی ته‌مه‌نیدا توانی بناغه‌ی ته‌رزێك له سیاسه‌تی پراگماتیكییانه دابنێت، كه هه‌نووكه مرۆڤایه‌تی گیرۆده و سیخناخی ده‌ستی ئه‌و نۆرمه له سیاسه‌ت بووه. مه‌كیاڤیللیی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ئیتالیای ئه‌وێ رۆژێ مۆدیلێك له سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنا كه بڕوای به هیچ چه‌شنه مۆراڵێك نییه، ته‌نانه‌ت هه‌موو ته‌قه‌لایه‌كی له پێناوی هێنا كایه‌ی دیكتاتۆرییه‌تێكی ره‌ها به فیڕۆدا. تا ئه‌و ئاسته‌ی حاڵی حازر مه‌كیاڤیللییه‌ت رێبازێكی سیاسیی باوه و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی به‌رفره‌ی ده‌وڵه‌ت و حزب و گروپه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی ته‌ڵه‌كه‌بازییه‌وه ئامانجه سیاسییه‌كانیان مه‌یسه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك له فۆرمی سیاسه‌تكردن لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ورد بینه‌وه، جگه له‌وه‌ی خاڵی ناوكۆییان زۆره له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه پۆپۆلیست و ئه‌ناركییه‌كان، هاوزه‌مان مه‌كیاڤیللییه‌ت پرنسیپی سه‌ره‌كی سیاسه‌ته لای گۆڕان، چوونكه هێزێكه له‌سه‌ر ره‌واجدان به درۆ و دیماگۆگییه‌ت به‌نده، هێزی خۆی له چه‌واشه‌كردنی بیروڕای گشتییه‌وه وه‌رده‌گرێت. ئه‌و سیاسه‌ته دووفاقییه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو، په‌یڕه‌وی كردووه، ته‌نیا له مه‌كیاڤیللیزمدا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه، چوونكه هه‌موو ره‌وشتێك له پێناوی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و چێژی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه له ژێر پێنراوه، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه مه‌كیاڤیللی داوای ده‌كرد له هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێك.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند ساڵه ده‌هۆڵ و زوڕنا ده‌كوتێت، گوایه سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له كوردستان هه‌نگاوێكه به‌ره‌و دیكتاتۆریی، وه‌لێ ئه‌م بیركردنه‌وه جێگه‌ی به‌زه‌یی و پێكه‌نینه له یه‌ك كاتدا، به‌ڵام هێشتا هاواری "نا" و "نه‌خێر"ی ئه‌وان بۆ هه‌بوونی سه‌رۆكێك بۆ هه‌رێم له گوێماندا زرینگه‌ی دێت، هه‌موو هێزی خۆیان خستۆته گه‌ڕ، كاندیدێكی به‌هێز ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌موو رێگایه‌ك به هه‌ر نرخێك بێت تاقی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ده‌ستی پارتی ده‌ربهێنن. با له‌وه‌ش بگه‌ڕێین كه ماف به هه‌موو كه‌س ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت به‌وانه‌شی فایلی سیخوڕییان هه‌یه خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید بكه‌ن، كه‌چی وه‌ختێك دێته سه‌ر مه‌سعود بارزانی، سه‌ری دونیایان به پووش لێ ده‌گیرێت.
پێشتر گۆڕان ده‌یووت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له هۆڵێكی داخراوی وه‌ك په‌رله‌مان، شكاندنی شكۆی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی كورده، وه‌ختێكیش پرۆسه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ سه‌د و هه‌شتا پله باده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن نه‌خێر ده‌بێت سه‌د و یانزه كه‌س له بری هه‌موو گه‌ل سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرن. ئه‌م سیاسه‌ته دوالیزمییه وه‌های له‌و بزووتنه‌وه‌یه كردووه ئیعتباراتی بكه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، ته‌نانه‌ت گه‌ل ئیدی قسه‌ی خۆی هه‌یه، چوونكه ئه‌وان له هه‌نووكه‌دا به "خورمژ"یش رازی نین، ئه‌وه‌ش وه‌ك دره‌وشانه‌وه‌ی مانگی چوارده له‌م ئاسمانه ساماڵه‌دا بۆ هه‌موو كه‌سێك ئاشكرایه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری پرسی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور بكه‌ین، دیسانه‌وه هه‌ست به هه‌مان مه‌كیاڤیللییه‌تی گۆڕان ده‌كه‌ین، چوونكه ده‌ستوور هه‌موو قۆناغه یاساییه‌كانی خۆی بڕیوه، هه‌ر له وه‌رگرتنی را و سه‌رنجی خه‌ڵك تا ده‌گاته پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ری له په‌رله‌مان، جیا له‌مه‌ش، نزیكه‌ی 37 حزبی كوردستانی ده‌نگی بۆ داوه، حاڵی حازر یه‌ك قۆناغی ماوه، ئه‌ویش پرۆسه‌ی راپرسییه له‌سه‌ری. كه‌چی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به پاساوی سه‌یر و نامۆ كه دژی هه‌موو یاساكانی هه‌رێمه، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستووره ده‌كات، له‌م نێوه‌نده‌شدا زاراوه‌ی سه‌یری وه‌ك "سازانی نیشتمانی" هێناوه‌ته گۆڕێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی رای په‌رله‌مان و 36 حزب، له هه‌مووشی گرنگتر رای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، بچووكتر بێت له‌و داواكارییه نایاساییه‌ی ئه‌وان وه‌ك هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و وه‌ك به‌شێك له ستراتیجییه‌تی مه‌كیاڤیللیستانه‌ی خۆیان پیاده‌ی ده‌كه‌ن.
نموونه‌كان زۆرن، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له باره‌ی هه‌موویانه‌وه بدوێین، لانیكه‌م پێویستمان به نووسینی كتێبێكه له‌و باره‌وه، به‌ڵام من ئه‌م چه‌ند پرسه‌م كرده نموونه‌ی خه‌روارێك، تا هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستییه ساكاره بزانن، ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كاری سیاسیی‌دا موماره‌سه‌ی ده‌كات، نه‌ك زۆرجار دژی یاسا و پرنسیپه‌كانی دیموكراسییه، به‌ڵكو دژی هه‌موو ئه‌خلاقێكی سیاسییه. له كۆتاییشدا ده‌توانم بڵێم گۆڕان جگه كۆمه‌ڵه ده‌روێشێكی ته‌ریقه‌تی مه‌كیاڤیللی، شتێكی زیاتر نین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
