-

-
*یه‌كێتی ده‌یه‌وێ له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه ئه‌مه‌ش مانای به‌رده‌وامییه به رێكه‌وتنی ستراتیژیی
-
*دوای تاڵه‌بانی یه‌كێتی خاوه‌نی تاكه یه‌ك ناوه‌ندی بڕیار نییه و بڕیار به ئاسانی وه‌رناگیرێت
-
*به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بۆته هۆی قووڵكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی ده‌سته‌گه‌ریی
د.دانا سه‌عید سۆفی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌م دیمانه تایبه‌ته‌ی "شه‌پۆل"دا باس له هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی یه‌كێتی ده‌كات له‌م هه‌ڵبژاردنه و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه یه‌كێتی هێشتا كاریگه‌ریی ماوه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا و هیچ حكوومه‌تێك بێ یه‌كێتی ئیمكانی سه‌ركه‌وتنی نییه.له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا باس له هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی ئیسلامییه‌كان و په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی و پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات بۆ قۆناغی ئاینده.
ستیڤان: بۆچی یه‌كێتی تووشی پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاو بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه و بوو به حزبی سێیه‌م؟
د.دانا: كۆمه‌ڵێ هۆكار هه‌یه له پشتی دابه‌زینی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی و لاوازبوونی پێگه‌كه‌ی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتیی ده‌توانین ئاماژه به دوو هۆكاری سه‌ره‌كیی بكه‌ین، جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان و سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی.حزبێك كه دوو له‌ت بوو، بێگومان پێگه‌كه‌ی لاواز ده‌بێ، ئه‌م هۆكاره بۆ هه‌مووان مه‌علومه.ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتییه‌وه هه‌یه، ده‌بێ ئاماژه به لیستێكی دوور و درێژ بكه‌ین، به‌ڵام ناوهێنانی چه‌ند دانه‌یه‌ك كافیه.ته‌ركیزی سه‌رۆكی حزب و یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌غدا و پشتگوێخستنی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی لای به‌شێك له هاووڵاتیان دروستكرد كه ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كێتی هه‌رێم نییه.
به‌رده‌وامیی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی به‌شێوه لاسه‌نگه‌كه‌ی به قازانجی پارتی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی لای به‌شێك له هاووڵاتیان دروستكرد كه یه‌كێتی خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌هێز نییه و له سێبه‌ری سیاسه‌ته‌كانی پارتی ده‌رده‌كه‌وێت.جیاوازییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی تا ده‌هات كاڵتر ده‌بوونه‌وه، حزبێك ئه‌گه‌ر نه‌توانێ ناسنامه‌یه‌كی جیاوازی هه‌بێ، بیانووی بوونی چییه؟.به‌ر له‌٣٠ حوزه‌یران هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی جیاوازی یه‌كێتی له رێی بڕیاری به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن به لیستی جیا و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور به‌ر له راپرسی.به‌ڵام هه‌ر زوو هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له رێی لێدوانه‌كانیان له خه‌ڵكیان گه‌یاند كه ئه‌م ناسنامه جیاوازه ته‌نیا تاكتیكێكه، له‌٣٠ حوزه‌یرانیش به پشتیوانیكردنی دێژكردنهوهی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم به بێ به‌رامبه‌ر، وه‌ك سه‌فقه‌یه‌كی هه‌رزانفرۆش، ئیدی جیاوازییه‌ك نه‌ما، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی بڕیارێك بوو دژ به ئیراده‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی.
راگه‌یاندنی یه‌كێتی نه‌یتوانی له خه‌ڵك بگه‌یه‌نێ كه بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی هه‌رێمی له قه‌یرانێكی سیاسیی ده‌رباز كردووه و رێگای خۆشكردووه بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن، خه‌ڵكی ئه‌م بڕیاره‌یان به رزگاركردنی پارتی له ته‌نگژه‌یه‌ك لێكدایه‌وه، ته‌نگژه‌ی نه‌توانینی خۆكاندیدكردنهوی سێباره‌ی كاك مه‌سعود.سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ببووه هۆی دروستكردنی بۆشاییه‌ك له نێوان حزب و جه‌ماوه‌ر، دیارده‌ی به كۆمپانیاكردنی حزبیش ئه‌م بۆشاییه‌ی قووڵتر كردۆته‌وه، چوونكه به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ماددیی خۆیان به‌كارده‌هێنن و گوێ به به‌رژه‌وه‌ندیی حزب و لایه‌نگرانی ناده‌ن.به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی سه‌ركرده‌كان، بۆته هۆی قووڵكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی ده‌سته‌گه‌ریی، بۆیه چه‌قی بڕیار زۆر ناڕوون بووه له ناو یه‌كێتی، ئه‌مه‌ش دوای غیابی تاڵه‌بانی قووڵتر بۆته‌وه.لیستی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كۆتایی نایه‌ت.له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیشدا سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی وتاره‌كانیان زۆر له ئاستێكی نزمدا بوو و لیسته‌كه‌شی نه‌وعی نه‌بوو.
ستیڤان: غیابی مام جه‌لال تا چه‌ند رۆڵی هه‌بووه له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی یه‌كێتی كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به زه‌قی ده‌ركه‌وت؟.
د.دانا: وه‌ك ئاماژه‌م پێدا غیابی تاڵه‌بانی دیارده‌ی ده‌سته‌گه‌ریی یان فره ناوه‌ندیی له ناو یه‌كێتی قووڵتر كردۆته‌وه.دیاره له سه‌رده‌می تاڵه‌بانیش دیارده‌ی ده‌سته‌گه‌ریی بوونی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك چه‌قێكی كۆكه‌ره‌وه ده‌یتوانی ئیداره‌ی ئه‌و جیاوازییانه بدات.غیابی به‌ڕێز تاڵه‌بانی به دوو قۆناغی جیاواز كاریگه‌رییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر یه‌كێتی وه‌ك حزب جێهێشتووه، یه‌كه‌میان دوای بوونی تاڵه‌بانی به سه‌رۆك كۆمار و هه‌ڵبژاردنی به‌غدا وه‌ك شوێنی كاركردنی سه‌ره‌كی، دووه‌میان دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی به‌ڕێزیان.
له سه‌رده‌می تاڵه‌بانیش، راسته، یه‌كێتی خاوه‌ن گووتارێكی یه‌كگرتووی ناوخۆیی نه‌بوو، به‌ڵام هیچ نه‌بێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی گووتاره‌كه‌ی دیار و یه‌كگرتوو بوو.له‌م هه‌ڵبژاردنه بێ مام بینیمان هه‌م به‌ر له هه‌ڵبژاردن و له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا ئه‌و گووتاره یه‌كگرتووه‌ی یه‌كێتیمان نه‌بینی.ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی دوای تاڵه‌بانی یه‌كێتی خاوه‌ن تاكه یه‌ك ناوه‌ندی بڕیار نییه، یان بڕیار به ئاسانی وه‌رناگیرێت.حزبێك ئه‌گه‌ر سه‌رێكی دیاری نه‌بێ و خاوه‌ن گووتارێكی سیاسیی و چه‌قێكی بڕیاری یه‌كگرتوو نه‌بێ، دووچاری قه‌یرانی متمانه‌ی هاووڵاتیان ده‌بێ، كاریگه‌ریی ئه‌و بێ متمانهییهشمان بینی له هه‌ڵبژاردندا.
ستیڤان: له ئێستادا یه‌كێتی دابه‌شبووه به‌سه‌ر سێ ئاڕاسته یه‌كه‌میان هه‌وڵی پاراستنی رێككه‌وتنی ستراتیجی ده‌دات له‌گه‌ڵ پارتی و دووه‌میان هه‌وڵی خۆ نزیككردنه‌وه ده‌دات له گۆڕان و سێیه‌میان ده‌یه‌وێت دوور بێت له‌و دوو هێزه.به رای ئێوه باشترین باشترین بژارده بۆ یه‌كێتی چییه؟.
د.دانا: هه‌ست ناكه‌م ئه‌م دابه‌شبوونه ته‌واو فۆرموڵه بووبێ.به‌ڵام بێگومان تێگه‌یشتنی جیاواز هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قۆناغی نوێی یه‌كێتی.یه‌كێتی ده‌یه‌وێ له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، مانه‌وه‌ش له ده‌سه‌ڵات به مانای به‌رده‌وامییه به رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا تێگه‌یشتنێك هه‌یه له ناو یه‌كێتی كه پێیوایه ناكرێ گۆڕان یان ئۆپۆزیسیۆن نادیده بگیرێت.باشترین بژارده بۆ یه‌كێتی، به رای من، دروستكردنی جۆرێك له لێككه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ گۆڕان یان ئۆپۆزیسیۆن، چوونكه هاوپه‌یمانی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی به‌و فۆرمه واقیعییه‌ی ئێستای هۆكارێك بووه بۆ هه‌ڵوه‌رینی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی.هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن به مانای پشگوێخستنی پارتی نایه‌ت، به‌ڵكو واته هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی هاوپه‌یمانی و هاوكاریی.
ستیڤان: به‌شێك له كادره پێشكه‌وتووه‌كانی یه‌كێتی داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی ده‌كه‌ن.ئایا ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كێتی ده‌كاته‌وه به ره‌قه‌مێكی دیاری نێو گۆڕه‌پانه‌كه؟.
د.دانا: نه‌خێر، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كافی نییه بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌كێتی، به‌ڵام ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی، ئه‌وانه‌ی به فیعلی به‌رپرسیارن له خراپ به‌ڕێوه‌بردنی حزب و گه‌یاندنی یه‌كێتی به‌م حاڵه‌ی ئێستای، نیشاندانی ئیراده‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه بۆ هه‌وڵی به‌خۆداچوونه‌وه.یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی هه‌بێ، پێویستی به پرۆگرامێكی چاكسازیی دهسبهجێیه، پێویستی به گۆڕانكارییه له سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی، له پێش هه‌مووشیان مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی.به‌ڵام یه‌كێتی سه‌رباری شكسته‌كه‌ی، هێشتا ره‌قه‌مێكی دیاری گۆڕه‌پانی سیاسییه و ده‌توانێ یارییه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات.من پێموانییه هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم تاكه فاكته‌ر بێ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵات و هاوكێشه‌ی سیاسیی، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتێكی دیفاكتۆمان هه‌یه وه‌ك ئاسه‌وارێكی شه‌ڕی ناوخۆ، كه یه‌كێتی و پارتی كردووه به دوو هێز كه به ئاسانی له هاوكێشه سیاسییه‌كان ناكرێنه ده‌ره‌وه، سه‌رباری گۆڕانكارییه‌كان.
ستیڤان: له ئێستادا گۆڕان ده‌یه‌وێت به‌شدار بێت له ده‌سه‌ڵات! ئایا پێتوایه ئه‌مه هه‌نگاوێكی دروسته؟.ئایا ئه‌مه ناكۆك نییه به دروشمه‌كانی پێشووی ئه‌و حزبه كه باسی گۆڕینی سیستمی سیاسیی ده‌كرد؟.
د.دانا: بێگومان گۆڕان به‌ڵێن شكێنی ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگده‌رانی ئه‌گه‌ر به‌بێ مه‌رج به‌شداریی حكوومه‌ت بكات، له هه‌مان كاتیش‌دا دووچاری گرفتی متمانه ده‌بێ ئه‌گه‌ر به‌شداریی حكوومه‌ت نه‌كات، چوونكه به‌ڵێنی به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دابوو ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست ئه‌مجاره.من پێوایه هه‌نگاوێكی دروسته ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌شداریی حكوومه‌تێكی بنكه فراوان بكات، به مه‌رجی هاوبهشكاریی و به مه‌رجی جێكردنه‌وه‌ی به‌شێك له به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌یان له به‌رنامه‌ی حكوومه‌تدا.ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه دوای گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسیی و هاوسه‌نگی هێز، حكوومه‌تێكی بنكه فراوان به به‌رپرسیارێتی هه‌مووان باشترین بژارده‌یه بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی سیاسیی.
ستیڤان: یه‌كێتی باس له‌وه ده‌كات له سنووری پارێزگای سلێمانی ته‌زویرێكی زۆری لێكراوه له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه و هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه.تۆ چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌م پرسه؟.
د.دانا: لێكدانه‌وه و گوومانهكان سه‌باره‌ت به پاك نه‌بوونی هه‌ڵبژاردن راست ده‌رچوون، هه‌موو لایه‌ك سه‌باره‌ت به پرسی ساخته‌كاریی راست ده‌كه‌ن، به‌و مانایه‌ی كه ساخته‌كاریی له هه‌ڵبژاردن هه‌بووه، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش له‌و ساخته‌كارییه به‌شدارن، چوونكه هه‌موویان ده‌یانزانی ده‌چنه ناو هه‌ڵبژاردنێكه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نادروست به‌ڕێوه ده‌چێ، به به‌ڵگه‌وه سه‌لمێنرا ناوی دووباره و ناوی مردووان له تۆماری ده‌نگده‌راندا به رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر هه‌یه، هه‌موومان ده‌مانزانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بێلایه‌ن نییه و له‌سه‌ر بنه‌مای پشكی سیاسیی دامه‌زراوه.سه‌یره لایه‌نه سیاسییه‌كان بچنه ناو هه‌ڵبژاردنێكه‌وه پێشوه‌خته بزانن هه‌لی یه‌كسان بۆ هه‌موویان وه‌ك یه‌ك نییه و زه‌مینه‌ی ساخته‌كاریی هه‌یه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر باس له سه‌رپێچییه‌كانی رۆژی ده‌نگدانیش بكه‌ین هه‌ر شه‌رعیه‌تێك بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نامێنێته‌وه، چوونكه كۆمیسیۆن زۆربه‌ی سكاڵا سووره‌كانی ره‌تكرده‌وه.
ستیڤان: سه‌ركه‌وتووی پرۆسه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پارتی و گۆڕان بوو، یه‌كێتی و یه‌كگرتوو پاشه‌كشه‌یان كرد.پێتوایه بۆچی جگه له یه‌كێتی یه‌كگرتووش پاشه‌كشه‌ی كردووه به ده‌یان هه‌زار ده‌نگ؟.
د.دانا: ته‌سه‌ور ده‌كرا یه‌كگرتوو ده‌نگی زیاتر بێنێ له دهۆك، به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین فشاریان له‌سه‌ر بووه له‌و ناوچه‌یه دوای سوتاندنی باره‌گاكانیان.فشار له‌سه‌ر لایه‌نگرانیان له‌وانه‌یه فاكته‌رێك بووبێ، به‌ڵام فاكته‌رێكی گرنگتر قه‌یرانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌یه.كێشه‌ی ناوخۆیی حزب بووه هۆی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی هه‌ندێ كاراكته‌ری گرنگی ناو یه‌كگرتوو.تێگه‌یشتنێك هه‌یه له ناو خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌وا هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی یه‌كگرتوو له ژێر جۆرێك له هه‌یمه‌نه‌ی پارتیدان، من ناڵێم ئه‌مه راسته، به‌ڵام تێگه‌یشتنێكی وا كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی ده‌بێ له‌سه‌ر بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی یه‌كگرتوو، هه‌مان حاڵه‌ت سه‌باره‌ت به یه‌كێتیش راسته.پرسێكی تریش په‌یوه‌ندیی به شكستی مۆدێلی ئیخوانه له ناوچه‌كه.
ستیڤان: پێتوایه یه‌كێتی بتوانێت ببێته ئۆپۆزیسیۆن؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ببێته ئۆپۆزیسیۆن ئایا قه‌یرانی حوكمداریی له هه‌رێم دروست نابێت به‌و پێیه‌ی ئاسان نییه پارتی و گۆڕان بگه‌نه ئه‌نجامی هاوبه‌ش؟.
د.دانا: له رووی تیۆرییه‌وه ده‌كرێ كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی دروست ببێ به بێ یه‌كێتی نیشتیمانی و به‌م شێوه‌یه یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت بێ، به‌ڵام هه‌ر حكوومه‌تێك به بێ یه‌كێتی له سنووری سلێمانی و گه‌رمیان سه‌ركه‌وتوو نابێ، هیچ حكوومه‌تێكیش بێ پارتی له هه‌ولێر و دهۆك سه‌ركه‌وتوو نابێ، چوونكه سه‌رچاوه‌كانی دارایی و هێز و كارگێڕیی له‌و ناوچانه له ده‌ستی یه‌كێتی و پارتییه، ئه‌گه‌ر هه‌ر حكوومه‌تێك ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له به‌رده‌ست نه‌بێ له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، ناتوانێ به سه‌ركه‌وتوویی ئیداره‌ی ناوچه‌كه بكات و به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات كه به هاووڵاتیانی داوه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا.واته حكوومه‌تی بێ یه‌كێتی له رووی تیۆرییه‌وه ئیمكانه، به‌ڵام له واقیعدا رێی تێناچێ.
ستیڤان: چاودێرانی سیاسیی ده‌ڵێن چه‌ند ساڵی داهاتوو گۆڕه‌پانی سیاسیی ده‌كه‌وێته ده‌ستی گۆڕان و پارتی.یه‌كێتی و ئیسلامییه‌كان له په‌ڕاوێزدا رۆڵ ده‌بینن.تۆ چۆن سه‌یری ئه‌م بۆچوونه ده‌كه‌یت؟.
د.دانا: له‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕانكاریی به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی و هاوسه‌نگی هێز هاتووه، له‌وانه‌یه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا گۆڕانكارییه‌كان زیاتر بن، به‌ڵام پێشبینیكردنی نه‌مانی ده‌وری یه‌كێتی ئاسان نییه.ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بڕیاری مانه‌وه‌ی خۆی بدات و به خۆداچوونهوهیهكی جیددی بكات له ئۆرگان و سه‌ركرده‌كانی، تا ده‌یه‌یه‌كی تریش ده‌توانێ پێگه‌ی خۆی بپارێزێ.ئایندهی هه‌ر حزبێك له گه‌مه‌ی سیاسیی و دیموكراتیدا به‌نده به كرده‌وه‌كانی و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر، كێ به‌رژه‌وه‌ندیی جه‌ماوه‌ر بكاته سه‌رمه‌شقی سیاسه‌ته‌كانی، ئایندهی ده‌بێ.هه‌ر حزبێك سه‌ركرده‌كانی حزب بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كار بهێنن و جه‌ماوه‌ر پشتگوێ بخه‌ن، ناتوانێ به‌رده‌وام بێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
