*د. شیلان حه‌مه: هه‌ڵسوكه‌وتی گۆڕان دژی دیموكراسی و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستانه
*هه‌ڵز عه‌لی: ئۆپۆزیسیۆن به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی خۆیان خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستانی
له ئێستا قۆناغی ئاماده‌كاریی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و وا بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ش له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان له ژێر چاودێریی و سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌و كۆنگره‌یه ساز بدرێت. به بڕوای چاودێرانی سیاسیی به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه به‌تایبه‌ت كه ناوچه‌كه وه‌رچه‌رخان و گۆڕانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه و ره‌وتی گۆڕانكارییه‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وامن، بایه‌خێكی زۆری هه‌یه له راستای یه‌كخستنی گووتاری نه‌ته‌وه‌یی كورد و خۆ ئاماده‌كردن بۆ چوونه ناو ئه‌و وه‌رچه‌رخانه نوێیانه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا تێبینی ده‌كرێت و سه‌رنجی چاودێران و زۆرێك له حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی راكێشاوه، هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنه، كه ده‌یانه‌وێ له بایه‌خی ئه‌و كۆنگره‌یه كه‌م بكه‌نه‌وه و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش له ئارادایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بایكۆتی بكات، كه ئه‌مه‌ش به وته‌ی مامۆستایه‌كی زانسته سیاسییه‌كان بازرگانیكردنه به پرسه نیشتمانییه‌كانه‌وه.
نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی پێیوایه "ئۆپۆزیسیۆن له دوو باڵی دژ به‌یه‌ك دروستبووه، بۆ مه‌به‌ستێكی هاوبه‌ش، كه دژایه‌تیكردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌ی گه‌لی كوردستانه، دیاره ئه‌وه‌ش بۆ دوو مه‌به‌ستی جیا له‌یه‌ك، وه‌كو: هه‌وڵدانی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك گۆڕان، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی، دیاره له‌وه‌شدا، له رێگه‌ی پابه‌ندبون به یاسا و دیموكراسیه‌ته‌وه، مه‌حاڵه به‌ده‌ستی بهێنێت، بۆیه ناچاره په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و مافی ره‌وای گه‌لی كوردن، جا چ ده‌ره‌كی بێ چ ناوخۆیی، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی لاواز بكات، به‌هه‌ر شێوازێ بێت، ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌كه‌ی سه‌رده‌می سه‌دامیشه‌وه بێت"!.
ئه‌و چاودێره له باره‌ی به‌ره‌ی دووه‌میشه‌وه وتی "به‌ره‌ی دووه‌میش وه‌ك كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی، له بواری لۆژیكییه‌وه ئاشكرایه دژی هه‌ستی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی كوردن و ده‌ستێكی ئه‌جیندای ده‌ره‌كی له پشتیانه‌وه هه‌یه، له ژێر په‌رده‌ی ئایندا دروستكراون بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی له په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن، رێگه نه‌ده‌ن فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كی پێشكه‌وتووی عه‌لمانی له كوردستاندا بێته‌دی، كه كوردستان بگه‌یه‌نێت به‌مافی ره‌وای سه‌ربه‌خۆی خۆی وه‌ك گه‌لانی تری!".
له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن له‌مه‌ڕ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، "شێخ بزێنی" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌تدا، دژی كۆده‌نگی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كوردن، خۆ گومان له‌وه‌دا نییه، نه چه‌پڕه‌وه‌كان و نه ئاینییه سه‌له‌فییه‌كان، نه‌ته‌وه‌یی نین، ئیتر بۆ گومان له‌وه په‌یدا بكرێت، ئایه تاچه‌نده، له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆده‌نگی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تین، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئێستای كوردستان ئه‌وها ناسك و مه‌ترسیدار نه‌بوایه، نه‌ده‌بوو رێگه‌یان پێبدرێ به‌شداریی بكه‌ن، هه‌ڵویستی ئیسلامییه‌كانمان به‌لاوه سه‌یر نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه، به‌هۆی خۆ په‌سه‌ندی و ویستی ده‌سه‌ڵاتپه‌رستی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فاوه، هه‌زاران رۆڵه‌ی كوردی دڵسۆز، له پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كادره چالاك و تێكۆشه‌رانی دوێنێی كوردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری نیشتمانپه‌روه‌ر، دووچاری دڵه‌ڕاوكێ بوون و له دووڕیانێكدا گیریان خواردووه، سه‌ریان سوڕماوه باوه‌ڕ به‌كێ بكه‌ن، دیاره ئه‌وه‌یان خه‌مێكی گرانه".
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی، پێیوایه "ئه‌م كۆنگره‌یه ته‌نیا بۆ كوردانی باشوور نییه، نابێت خه‌ڵكێك له سلێمانی یان هه‌ولێر یان هه‌ر شوێنێكی كوردستان ته‌نیا خۆی پێ كورد بێت، خۆی پێ خاوه‌ن پڕۆژه بێت. به‌ڵكو بزافی كوردایه‌تی له هه‌ر چوار پارچه خاوه‌ن ئه‌زموون و نوێنه‌ری خۆیانن. ئه‌م بزافه پێویستی به یه‌كگرتن و پێكه‌وه ته‌كبیركردن هه‌یه. بۆیه ئوپۆزیسیۆن یان ده‌سه‌ڵات ده‌بێت پێكه‌وه به‌ره‌و ئه‌م هه‌نگاوه نیشتمانییه بڕۆن".
ئه‌و چاودێره سیاسییه وتیشی "به بڕوای من ئۆپۆزیسیۆن ناكۆكییان له‌گه‌ڵ ژماره‌ی نوێنه‌ر هه‌یه له ده‌سته‌ی ئاماده‌كاریی بۆ رێوشوێنی كۆنگره. كه له 21 كه‌س له چوار پارچه‌كه، "5" نوێنه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان دانراوه. ئه‌م پێنج كه‌سه به پێی واقیع پارتی و یه‌كێتی دووانی ده‌به‌ن، گۆڕان یه‌ك كه‌س، ئیسلامییه‌كانیش یه‌ك كه‌س، ئه‌وه‌ی تریش ده‌یان حزبی بچووك و خاوه‌ن خه‌بات هه‌یه، ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه ده‌خوازێت و هیچی تر. نازانم شه‌ڕی چی ده‌كه‌ن، ئه‌وان لایانوایه ئه‌م لیژنه‌یه بڕیار ده‌دات، به‌ڵام ئه‌م لیژنه‌یه بڕیار نادات به‌ڵكو ته‌حزیرییه".
هه‌ڵز عه‌لی، رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسیی پێیوایه "لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن واته یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و گۆڕان، هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسین و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كورسی بۆ كۆمه‌ڵ دیاری نه‌كراوه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه وڵاتانی دوژمن و ده‌وربه‌ری هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت ئێران رازی نین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ن كه‌واته دیاره ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه پاڵپشتی ئێران و دوژمنانی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی خۆیان خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستانی، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی مه‌ترسییه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌رده‌وام بن".
ئه‌و چاودێره سیاسییه وتیشی "به بڕوای من ده‌بێت گۆڕان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان ئیش بكات ئه‌گه‌ر به ئامانجی چاكسازیی و كۆده‌نگی كوردان هاتۆته سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كانی گۆڕان به روونی دیاره كه سیاسه‌تێكی باش نییه. به قه‌ناعه‌تی من هه‌ڵوێستی بایكۆتكردن له هه‌ر بڕیارێكدا كه به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كگرتنی كوردستاندا بێت، بێ هێزی و لاوازیی ده‌هاته كۆده‌نگی كوردان و هه‌روه‌ها كورد باوه‌ڕی وڵاتانی جیهانیش له ده‌ستده‌دات. له هه‌موو شت گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له ئێستادا كار بۆ ئارامی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كۆنگره نیشتمانییه بكه‌ن له بری ئه‌وه ئه‌وه‌ی بایكۆتی بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنانی كوردستان به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی ئێران".
د. شیلان حه‌مه‌عه‌لی، پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان و مامۆستای زانكۆ، له‌و بڕوایه‌دایه، ئۆپۆزیسیۆن له كوردستان خۆی گشتاندووه و پێیوایه هه‌ر بڕیار و هه‌نگاوێك به پێی پاكێج و ئه‌جیندای ئه‌و نه‌ڕواته پێشه‌وه، فاشیله و به دوایدا مه‌كینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی راگه‌یاندن ده‌خه‌نه ئیش له دژی، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێكی زۆر دواكه‌وتوو و كلاسیكیانه و له سه‌رده‌می دیموكراسیدا جێگه‌ی ئه‌و تاكڕه‌وییه سیاسییه نابێته‌وه، بۆیه هه‌ڵسوكه‌وتی ئۆپۆزیسیۆن به تایبه‌ت گۆڕان دژی دیموكراسیی و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستانه.
ئه‌و پسپۆره‌ی زانسته سیاسییه‌كانیش وتی "ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین، پارتی و یه‌كێتی له لیژنه‌ی ته‌حزیریی ته‌نیا دوو نوێنه‌ریان هه‌یه، ئۆپۆزیسیۆنیش دوو نوێنه‌ری هه‌یه، داوا ده‌كرا له بری ئه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو یه‌ك نوێنه‌ریان هه‌بێ، هه‌ر لایه‌نێكیان نوێنه‌رێكی هه‌بێ، ئاخر ئه‌مه چ مه‌عقولیه‌تێكی تێدایه، حزبێكی وه‌ك پارتی به‌و هه‌موو مێژووه، به‌و هه‌موو جه‌ماوه‌ره، به‌و هه‌موو توانا سیاسییه‌وه، نوێنه‌رێكی هه‌بێت، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه پاشكۆی ئێران و ئه‌ملاو ئه‌ولایه نوێنه‌رێكی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر كۆده‌نگییه، ئه‌وه ده‌سه‌ڵات دوو نوێنه‌ری هه‌یه و ئۆپۆزیسیۆنیش دوو نوێنه‌ر، ئیتر چ پاساوێكی تر هه‌یه، جگه له‌وه‌ی له شوێنی تره‌وه ئیعازیان پێدراوه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد تێكبده‌ن و هه‌وڵبده‌ن سه‌رنه‌گرێت".
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره "27" گۆڤاری "شه‌پۆل" له 10-8-2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
