-
یه‌كگرتووی ئیسلامی بڕوای به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی نییه -
*هۆشیار عه‌زیز: نه یه‌كگرتووی ئیسلامی و نه هیچ هێزێكی ئیسلامی ستراتیجی نه‌ته‌وه‌ییان نییه
-
*لوقمان به‌رزنجی: یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌شێكی دانبڕاوه له بزاڤی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیسلامیی
یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌شێكه له رێكخراوی "ئیخوان ئه‌لموسلمین". ئامانجی ئه‌و رێكخراوه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامییه، به‌م هۆیه‌وه حزبێكی له‌م جۆره كه لقێكه له رێكخراوێكی جیهانیی، ناتوانێت هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی بێت. یه‌كگرتوو له رووی ستراتیجییه‌وه بڕوای به پرسی نه‌ته‌وه‌یی نییه، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن ته‌نیا به‌شێكه له تاكتیكی قۆناغێك كه هێشتا به ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌یشتوون، ئه‌گینا به دیتنی ئه‌وان ده‌بێت نه‌ته‌وه‌كان له سایه‌ی حوكمی خه‌لافه‌تدا بتوێنه‌وه.
د. سالار باسیره، پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان و مامۆستای زانكۆ، پێیوایه: ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێكی گرنگ و نه‌بچڕاوه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی. وتیشی "لێره‌دا پرسیاره‌كه په‌یوه‌سته به یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه. ئه‌میش پێویسته خاوه‌ن پڕۆژه و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تی ئه‌وا پێویسته بخرێته به‌رده‌م رای گشتیی و خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م ستراتیژه نوسراوه‌ییه نییه ئه‌وا پرسیاری ئه‌وه دێته پێش، بۆچی خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره نییه؟ ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی به دروشم نابێت به‌ڵكو پڕۆژه‌ی نوسراو و كرداره. پێشتر ستراتیژ و ئاسایشی نه‌ته‌وه دواتر حزب، ئه‌وه‌ی حزبیش پێویسته له هاوكێشه‌ی كۆتاییدا بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و نه‌ته‌وه بێت".
هۆشیار عه‌زیز، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس پێیوایه، "هیچ هێزێكی ئیسلامی نییه ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی هه‌بێت، چوونكه ئه‌وه ناكۆكه له‌گه‌ل ستراتیجی راسته‌قینه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا كه ستراتیجی ئاینییه، ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیجی ئاینی دوو هێڵی پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن، هێزه ئیسلامییه‌كان به‌گشتی و یه‌كگرتوو به تایبه‌ت كار له‌سه‌ر دروستكردن و چه‌سپاندنی سیستمێكی ئیسلامیی نانه‌ته‌وه‌یی و نانیشتیمانی ده‌كه‌ن".
هۆشیار عه‌زیز، له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، وتیشی "یه‌كگرتوو یان هه‌ر هێزێكی دیكه‌ی ئیسلامی ده‌بێت له‌م دوو ستراتیجه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن، یان ستراتیجی ئیسلامی یان نه‌ته‌وه‌یی، چوونكه به هیچ هێزێك ناتوانێت ئه‌م دوو ئاڕاسته دژ به‌یه‌كه له خۆیدا هه‌ڵ بگرێت، ئه‌گه‌ر هێزێكی راست و راستگۆ بێت. هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌ته‌وه‌یین و هێزه ئیسلامییه‌كانیش ئیسلامی، هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كار بۆ دروستكردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن و هێزه ئیسلامییه‌كانیش كار بۆ دروستكردنی شوناسی ئیسلامی نانه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن".
هۆشیار عه‌زیز، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "نه یه‌كگرتووی ئیسلامی و نه هیچ هێزێكی دیكه‌ی ئیسلامی هیچ ستراتیجێكی نه‌ته‌وه‌ییان نییه و هیج به‌رنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیشیان نییه، چوونكه ئه‌وان به‌رنامه و ستراتیجی ئیسلامیان هه‌یه و كار بۆ دروستكردنی ئوممه‌ی ئیسلامی و ئیمپراتۆرییه‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای سیستمێكی ئاینی و زمان و كولتووری عه‌ره‌بی و نه‌فیكردنی شوناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه و دروستكردنی یه‌ك شوناس كه شوناسی عه‌ره‌بیی ئیسلامییه".
لوقمان به‌رزنجی، چاودێری سیاسیی ره‌تیده‌كاته‌وه، هێزه ئیسلامییه‌كان خاوه‌نی ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی بن و ده‌ڵێت "یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌شێكی دانبڕاوه له بزاڤی (ئیخوان موسلمین) ئه‌و بزاڤه‌ش به‌شێكه له ستراتیژییه‌تی فیكری نێونه‌ته‌وه‌یی ئیسلامی، ئه‌و فیكره‌ی له‌سه‌رده‌ستی (حه‌سه‌ن به‌نا) بنیاتنرا. ئه‌و فیكره‌ش هه‌رگیز باوه‌ڕی به بیری نه‌ته‌وه‌یی نییه، چوونكه ئیسلام له‌سه‌رووی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌بینێ. به‌ڵام كام ئیسلام؟ ئه‌و ئیسلامه‌ی كه خاوه‌ن كیانه. یه‌كگرتوو تا ئێستا به (كنتم خیر امه اخرجت لناس) خه‌ڵه‌تاوه به‌ڵێ ئه‌و كه‌لامه‌ی خوا راسته، به‌ڵام بۆ كێ؟ ئایا یه‌گكرتوو بیریان له‌وه كردۆته‌وه ئه‌وان له كورد له كوێی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ن؟. یان هه‌ر به پاشكۆ ئیخوانییه‌كه لێده‌خووڕن".
هه‌ورامان عه‌لی، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی، پێیوایه: نه‌ك هه‌ر یه‌كگرتوو به‌ڵكو هه‌موو ئیسلامی سیاسیی، له روی فكریی و ئایدیۆلۆژییه‌وه، ره‌وتێكه ئاڕاسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه و ناسیونالیزمی هه‌یه. به دیاریكراویی ئامانج له سه‌رهه‌ڵدان و دروستكردنی (ئیخوان موسلمین) له میسر كه دایكی شه‌رعی یه‌كگرتوون، دژایه‌تی ره‌وتی نه‌ته‌وه‌یی بوو. هه‌ربۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ره‌وتی ناسری چ له‌لایه‌ن كۆنه‌په‌رستی ناوخۆ و چ له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه ئایدۆلۆژیای ئیخوانه‌كان وه‌ك له‌مپه‌رێكی فكریی به‌كارهێنرا. یه‌كگرتوو ناتوانێت له‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئیخوانه‌كان جیاواز تربێت، بۆ ئه‌وان نه‌ته‌وه و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌ر ناچاربن باسێكی بكه‌ن ته‌نیا تاكتیكێكی سیاسییه و هیچی تر".
هه‌ورامان عه‌لی، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "شه‌پۆل" ئه‌وه‌شی وت "گه‌ر سبه‌ینێ له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده و حه‌زی ئه‌وان ده‌وڵه‌تی كوردیش دروستبوو، له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته ته‌نیا ئیماره‌تێكی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ی ئیسلامییه! نه‌ته‌وه لای ئه‌وان (ئومه‌ی ئیسلامییه) له‌نێو ئه‌م ئومه‌یه‌شدا دیاره عه‌ره‌ب سه‌ركرده و رابه‌ره، هه‌لوێستی ئیخوانه‌كانی سوریا و توركیا و میسر له سه‌ر دۆزی كورد له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆر روون و ئاشكرایه كه جگه له شۆڤێنیزمێكی بێ په‌رده شتێكی تر نییه. هه‌موومان هه‌ڵوێسته‌كانی ئیخوانمان بیره له‌سه‌ر راپه‌رینی به‌هاری 1991، یان كۆنگره‌كه‌ی ئه‌سته‌مبوڵی ئیخوانه‌كان دژی پ. ك. ك و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر كورده‌كانی خوارئاوای كوردستان. به‌هه‌رحاڵ راسته یه‌كگرتوو له روی ئیدارییه‌وه سه‌ربه‌خۆیه له ئیخوانه‌كانی دنیا، به‌ڵام له رووی سیاسیی و فكرییه‌وه كه‌ره‌سه‌ی به‌ره‌و پێشبردنی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وانه له كوردستاندا و به زوڕنای ئه‌وان هه‌ڵده‌په‌ڕێ".
جه‌مال نه‌جاری، رۆژنامه‌نووس، پێیوایه: هه‌موو پارته ئیسلامییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گشتیی و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌تایبه‌ت هه‌رگیز خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون و نین و نابن، پارته ئیسلامییه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵقوڵاوی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان نین و له سه‌رده‌می شه‌ڕی براكوژیی و له‌و كاتانه‌دا كه گه‌لی كورد له باشووری كوردستان رووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی ده‌بۆوه، وڵاتانی ئیسلامی، به‌تایبه‌تی دوو وڵاتی ئێران و توركیا هه‌میشه هه‌وڵیان داوه كه‌ڵك له پارته ئیسلامییه‌كان وه‌ربگرن بۆ ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌و سه‌رده‌م و له ئێستادا به‌كاریان بێنن.
نه‌جاری، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "شه‌پۆل" ئه‌وه‌شی وت "یه‌كگرتووی ئیسلامی شێوازی ئیسلامی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات كه دژی به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و بایه‌خه كوردستانییه‌كانه. به ئامانجی به ئیسلامیكردنی سیاسه‌ت له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارتێكی سیاسیی چالاكی هه‌یه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ یاسایه‌ك دابنێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دین له سیاسه‌ت جیا بێت و ئه‌و حكوومه‌ته‌ی له هه‌رێمی كوردستان پێكدێت، ده‌بێ لایك بێت و دین و مه‌زهه‌ب نه‌توانێ خۆی له كاروباری وه‌ربدات".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه "ئه‌مڕۆ پارته ئیسلامییه‌كان به گشتیی و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌تایبه‌تی له رێی میدیاكانی خۆیه‌وه كار له‌سه‌ر تاكی كورد ده‌كا و ئه‌وه‌ی من به میدیا و سیاسه‌تی ئه‌و پارته‌وه ده‌یبینم به هیچ شێوه‌یه‌ك ستراتیژییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه و نابێت. هه‌رگیز مه‌سه‌له‌ی كوردستان و رزگاریی له داگیركاریی و پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ئاڵا و سروود و خاكی به‌لاوه گرنگ نه‌بووه و به گرنگ نازانێت، ئه‌وان له بیروباوه‌ڕی خۆیاندا كه فراوانكردنی سیاسه‌تی ئیسلامییه له كوردستان، هاوكاریی له وڵاتانی ئیسلامی وه‌ك میسر و سعودیه وه‌رده‌گرن".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
