
- *پڕۆژه ده‌ستوورێك سه‌رجه‌م رێكاره یاساییه‌كانی ته‌واو كردبێت، بۆ نه‌خرێته راپرسییه‌وه؟
- *بۆ قۆناغی ئێستا پارتی هێزێكی گه‌وره و دیار و خاوه‌ن سێ پۆسته باڵاكه‌ی هه‌رێمه
- *بۆ ئیسلامییه‌كان ره‌وایه ده‌نگ به مامۆستا سه‌لاحه‌ددین بده‌ن، به‌ڵام بۆ گۆڕان جیاوازه
- *جارێ زووه بیر له گۆڕینی هاوكێشه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه بكه‌ینه‌وه
د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر، پسپۆری مێژوو و مامۆستای زانكۆی سلێمانی، له‌م دیمانه تایبه‌ته‌ی "شه‌پۆل"دا باس له پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پڕۆژه‌ی ده‌ستوور و ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ستیڤان: بۆچی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ كردۆته‌وه، دژی مه‌سعود بارزانی كه جارێكی دیكه خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟.
د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: هه‌ر وه‌ك چۆن له كایه ئایینی و فیكریی و ئابوورییه‌كاندا جۆرێك له كاركردن هه‌یه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌رك و بنه‌ما و دروشم و ئایدیا ئایینی و فیكرییه‌كان، تا ده‌گاته ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا و به‌رهه‌مه ئابوورییه‌كان به‌سه‌ر تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگاكاندا، سا ئه‌و ئه‌رك و بنه‌ما و دروشم و كاڵایانه‌ی باش بن یان خراپ، ئاوه‌هاش له جیهانی سیاسه‌تدا به‌رنامه و پلانێك هه‌یه له شێوه‌ی سیناریۆی سیاسیی بۆ سه‌پاندنی را و بۆچوونێكی تایبه‌ت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا.
له‌م سۆنگه‌شه‌وه هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ساتی ده‌ركه‌وتنیانه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانه‌كانی خۆیان خستۆته‌كار. له‌م نێوه‌نده‌شدا له‌مپه‌ری گه‌وره بۆ ئه‌وان پارتی دیموكراتی كوردستان و له نێو ئه‌و پارته‌شدا (مه‌سعود بارزانی) بووه، چوونكه تاكه كه‌سایه‌تی به‌هێزی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بووه له هه‌شت ساڵی رابردوو و له ئێستادا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌رێمدا كار به یاسا بكرێت و مادده یاساییه‌كان رێگریی نه‌كه‌ن، له‌و به‌هێزتر بۆ ئه‌و پۆسته نییه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له رێگرتنی ئه‌و بۆ گه‌یشتن به‌و پۆسته خستۆته‌كار. لاشم وایه ئه‌وه جگه له كاردانه‌وه و ڕقێكی بێ بنه‌مای رابردوو هیچی دی نه‌بووه و نییه.
ستیڤان: لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مان، یه‌كێتی هه‌ڵوێستی روون نییه، پارتی ده‌یه‌وێ بخرێته راپرسییه‌وه. ئێوه چۆن سه‌یری ئه‌م كێشمه‌كێشه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستوور؟.
د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی زانستی بۆ مێژوو بكه‌ین، ئه‌وا گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی ئێستادا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چوونكه جارێك ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌نگی (96) په‌رله‌مانتار له كۆی (97) په‌رله‌مانتار له خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه له رووی یاساییه‌وه ده‌بوا بخرێته راپرسییه‌وه و ده‌نگی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت ئه‌وسا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد بیر له هه‌مواركردنی ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی بكرێته‌وه، كه بۆ سه‌رده‌مه‌كه پێویستن، به‌ڵام كاتێك پڕۆژه‌كه متمانه‌ی زۆرینه‌ی زۆری ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی خولێكی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنابێت و تا ئێستا نه‌خرابێته ده‌نگدانه‌وه و كاری پێنه‌كرابێت، چۆن جارێكی دی بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه هه‌ڵه‌یه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی تری له‌گه‌ڵدا بكرێت، تا ره‌زامه‌ندیی یان ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ده‌نگده‌ری له‌سه‌ر وه‌رنه‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌دا چه‌ند هێزێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی هێناوه‌ته ده‌نگ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كی ئه‌و ده‌ستووره، جگه له كاردانه‌وه‌ی سیاسیی هیچ دی نییه.
به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له كاتی ئێستادا له بری (مه‌سعود بارزانی) یه‌كێك له به‌ڕێزان (نه‌وشیروان مسته‌فا) رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یان (سه‌لاحه‌ددین موحه‌ممه‌د به‌هادین) ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان یان (عه‌لی باپیر) ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوونایه بیریان له هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووره‌كه ده‌كرده‌وه؟ بێگومان نه‌خێر، نه‌وه‌ك هه‌ر بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه، به‌ڵكو بواریان نه‌ده‌دا كاری له‌و شێوه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، كه‌واته هه‌وڵ و كاره‌كه بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك و چه‌ند هێزێكی سیاسییه نه‌وه‌ك كۆمه‌ڵانی خه‌ڵًكی كوردستان وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت. دیاره ئه‌وه‌ش مافی سیاسیی و یاسایی هه‌ر هێزێكی سیاسییه بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی خۆی و پارته‌كه‌ی بكاته‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌سه‌ر حیسابی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و چه‌واشه‌كردنی ئه‌وان نه‌بێت.
من بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌پرسم ئایا له كاتێكدا پڕۆژه ده‌ستوورێك سه‌رجه‌م رێكاره یاساییه‌كانی ته‌واو كردبێت، بۆ نه‌خرێته راپرسییه‌وه و ئه‌و ئه‌ركه‌ش بۆ ده‌نگی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌جێ نه‌هێڵین؟ خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رله‌به‌ری بڕگه و مادده‌كانی یان به‌شێكی بڕگه و مادده‌كانی هه‌ڵه‌بن، بۆ له خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌نگی زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پێدرا؟ یان ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر رۆژی ده‌نگدانه‌كه هه‌بێت، كه رێكه‌وتی (24ی حوزه‌یرانی2009ز) بوو و ئه‌و رۆژه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی یاسایی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ (96) په‌رله‌مانتار، ئاماده‌ی ئه‌و ده‌نگدانه بوون و ده‌نگیان پێدا؟ یان بۆ نه‌پرسین، كه بۆ چه‌ندان په‌رله‌مانتار له‌و خوله‌دا ده‌نگیان پێدا و بۆ ئێستا داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن؟ له كاتێكدا تا ئێستا نه‌خراوته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه!؟ ئه‌ی بۆ نه‌پرسین، كه ئایا ئه‌و كات و ئێستاش ده‌نگی خۆیان و قه‌ناعه‌تی ناخی خۆیان بوو یان هی پارت و به‌رپرسه حیزبییه‌كه‌یان؟.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه بۆ هه‌ر خودی ئه‌وانه لۆمه‌ی به حزبیبوونی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا تا ئێستاش سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كان حزبین و ده‌نگ بۆ حزب ده‌ده‌ن، نه‌وه‌ك قه‌ناعه‌ت و باوه‌ڕی خۆیان؟ ئه‌مه‌و ئه‌ی بۆ ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن، كه پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم كۆمه‌ڵگای هه‌رێمیان كردۆته حیزبی؟ ئه‌ی خۆشیان له‌م بێده‌سه‌ڵاتییه‌یاندا هه‌ر وایان نه‌كردووه و هه‌ر حزبایه‌تیان تۆختر نه‌كردۆته‌وه؟ ئه‌ی بۆ ئاماژه به‌وه نه‌كه‌ین، كه كاتێك پارتێكی ئیسلامی وه‌ك (یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان) داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بكات؟ بۆ نازانێت له خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا (نۆ) ئه‌ندامی خۆیان ده‌نگیان به پڕۆژه‌كه‌دا؟.
یان بۆ نه‌پرسین له نێو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستاندا (6) ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌نگیان پێدا؟. یان ده‌كرێت بپرسین، كه ئه‌و كات ئه‌و (دوو) هێزه ئیسلامییه له ترسی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و بڕینی بودجه‌كه‌یان ئه‌و كاریان كرد و ئێستا ئه‌و ترسیان نه‌ماوه بۆ وا بڕیار ده‌ده‌ن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی دكه‌ن؟ یان ئێستا ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی وازیان له یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێناوه، بۆیه حزبه‌كانیان داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن؟.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش وا بێت، كه وا نییه، ئه‌وا ئه‌و كات ئه‌ندامی پارته‌كه‌یان بوون! له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌هۆی به‌شداریان له لیستی دیموكراتی نیشتمانی كوردستان و هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان و حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان و چه‌ند پارتێكی تر) نه‌یانوویستبێت له‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه بێنه‌ده‌ر، خۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به لیستی جیا به‌شداریی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كرد و به سه‌ربه‌خۆیی دابه‌زی و پاشكۆی ئه‌و حزبانه نه‌بوو، ئه‌ی بۆ ده‌نگی به پڕۆژه‌ی ده‌ستووره‌كه‌دا؟.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئایا چه‌ند ئه‌ندامێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه ئه‌و كات ئه‌ندامی په‌رله‌مان بوون له ریزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا له‌وانه (كوێستان موحه‌ممه‌د) بۆ ئه‌و كات ئه‌و بڕیاره‌یدا و ئێستا له نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات؟ واته ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌و ده‌نگی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌بێت چۆن هه‌ڵه‌ی وا ده‌كات؟ بۆیه به‌و پێوه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه شه‌ڕی سیاسه‌ته‌وه هیچی دی نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ت و خه‌ڵكی ره‌ش و ڕووت و ئاینده‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان.
ستیڤان: لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن پڕۆژه‌ی ده‌ستوور به پڕۆژه‌یه‌ك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. راتان له‌سه‌ر ئه‌مه چییه؟.
د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی تره، چونكه خۆ ئه‌و بنه‌ماڵه تاسه‌ر رابه‌ر و پێشه‌وای بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردیی نابن، به‌ڵكو مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه بۆ هه‌ر قۆناغ و سه‌رده‌مێك ئایین و فیكر و هێز و بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوون و گه‌وره‌یی خۆیان بینیووه. هه‌ر بۆیه ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌كی بێ بنه‌مای سیاسییه بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن و راكێشانی ده‌نگی ده‌نگده‌ران. ئه‌مه‌و ده‌كرێت بپرسین كه ئه‌گه‌ر سه‌رله‌به‌ری پرۆژه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان بوو بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هێز و لایه‌نه‌كانی تر له خولی پێشووی په‌رله‌ماندا ده‌نگیان پێدا؟ ئه‌ی چاو و گوێ و ده‌میان نه‌بوو؟ بێگومان ئه‌وه بێ ویژدانییه‌كی گه‌وره و چه‌واشه‌كردی راستییه‌كانه.
ستیڤان: وه‌ك ده‌زانین هه‌وڵێكی زۆر چڕ كراوه‌ته‌وه بۆ دژایه‌تی پارتی، ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌یه پارتی هێزی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاته و پارتیش ده‌ڵێ پیلانی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمییه. ئێوه خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌م پرسه چییه؟.
د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: من ناتوانم ئه‌وه ته‌نیا به دژایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دابنێنم، به‌ڵكو لام وایه بۆ قۆناغی ئێستا پارتی هێزێكی گه‌وره و دیار و خاوه‌ن (سێ) پۆسته باڵاكه‌ی هه‌رێمه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت و ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمه‌وه، هه‌ر بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و پۆستانه‌یه له ژێر به‌ڕه‌ی پارتیدا. پارتیش مافی خۆیه‌تی بۆچوون و رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بێت، چوونكه ئه‌گه‌ر له‌بری پارتی هه‌ر هێزێكی ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه ئه‌و سێ پۆسته‌ی له لا بوایه توندتر له پارتی به‌رگریی لێده‌كرد، بۆیه ئه‌وه‌ش مافی پارتی دیموكراتی كوردستانه به‌رگریی له خۆی و مانه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه بۆ خۆی بكات، به‌ڵام دواجار نابێت ئه‌وه‌ش نادیده بگرین، كه نان به ته‌نیا ناخورێت و باشووری كوردستانیش هی هه‌مووانه نه‌وه‌ك هێز و لایه‌ن و بنه‌ماڵه و هۆز و تیره‌یه‌ك.
ستیڤان: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانیی له سه‌لاحه‌دین به‌هادین ده‌كات. پێتوانییه پشتیوانی گۆڕان له هێزه ئیسلامییه‌كان ناوه‌ڕۆكی عه‌لمانیبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌تاڵ كردۆته‌وه؟.
د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: ئه‌گه‌ر واقعیانه بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی جه‌نابتان بڕوانین، لام وایه ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاری له‌سه‌ر ده‌كات سیاسه‌ته. له دونیای سیاسه‌تیشدا ئه‌وه یه‌كێكه له پلانه سیاسییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پرسیاره، ئایا دواجار بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی قازانجی لێ ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی روونه، كه نه‌خێر. له‌م بواره‌دا وته‌یه‌كی كۆن هه‌یه، كه ده‌ڵێت "دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه"، كه پێده‌چێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاری له‌سه‌ر ئه‌و په‌نده كردبێت، به‌وه‌ی بۆ لێدان و لاوازكردنی پارتی دۆستایه‌تی و پشتیوانی هه‌موو هێزێك بكات! گه‌ر نا به هه‌موو پێوه‌ره‌كان بوون و مانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر له بیر و ئایدیا و سیاسه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و خودی مامۆستا (سه‌لاح ددین موحه‌ممه‌د به‌هاددین) نزیكتره، چوونكه هه‌موو مێژووی سه‌ركرده و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كاتی خه‌باتیان له نێو ریزی یه‌كێتتی نیشتمانیی كوردستاندا بۆ لێدان و لاوازكردنی ره‌وتی ئیخوان موسلمین بوو، كه ئێستا پشتیوانی لێده‌كه‌ن!.
دیاره من دژی ئه‌و ره‌وته نیم و به به‌شێك له خه‌باتی ره‌وا و باوه‌ڕ و بیركردنه‌وه‌ی هاونه‌ته‌وه و هاونیشتمانییه‌كانمی ده‌زانم، به‌ڵام ئه‌وه لای ئه‌وان و له رابردوودا پێچه‌وانه بووه. سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش جه‌نابی مامۆستا (سه‌لاحه‌ددین موحه‌ممه‌د به‌هاددین) سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی نزیك به (18) ساڵی ئه‌مینداریه‌تی گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی هه‌یه، خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی و ناسراوه له‌سه‌ر ئاستی به‌شێكی جیهانی ئیسلامی.
بۆیه ئه‌گه‌ر دوور له سیاسه‌ت قسه بكه‌ین، ئه‌وا بۆ ئیسلامییه‌كانی كوردستان و هه‌ر تاكێكی ده‌نگده‌ر ره‌وایه ده‌نگ به مامۆستا سه‌لاحه‌ددین بدات، به‌ڵام بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جیاوازه، چونكه دواجار ئایا به‌رپرس و كادیره و ئه‌ندام و هه‌وادار و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و ئاینده‌یه قبوڵ ده‌كه‌ن، كه دێته دی و دواجار كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك (مامۆستا سه‌لاحه‌ددین) ببێته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان؟ ئه‌ی كه وایه بۆ به پێچه‌وانه‌وه سه‌یری رووداوه‌كه‌ی وڵاتی میسر و سه‌ركه‌وتنی (د. موحه‌ممه‌د مورسی) یان كرد؟.
ستیڤان: یه‌كێتی سیاسه‌تی روون نییه و هێشتا خۆی یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه ده‌بێته هاوپه‌یمانی پارتی یان ئۆپۆزیسیۆن. پێتوانییه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی كۆتایی به هاوپه‌یمانیی بهێنێت له‌گه‌ڵ پارتی زیان ده‌كات؟.
د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سیاسه‌ت ده‌كات، نه‌وه‌ك مامه‌ڵه‌ی وه‌فا و ویژدان، كه ئه‌وه‌ش بۆ دونیای سیاسه‌ت ره‌وایه. دیاره من ناتوانم له بری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه بده‌م، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت، كه ئه‌ویش مافی خۆیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به زیاتر بگات، له‌لایه‌ك به‌و كاره‌ی فشارێك بخاته سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان تا له هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌یدا زیاتری پێبدات. له‌لایه‌كی دی به راكێشانی هه‌ست و سۆزی هێزه‌كانی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن پێگه و جێگایه‌ك له‌و به‌ره‌یه‌دا بۆ خۆی بكاته‌وه. ئه‌مه‌و له‌سه‌روو ئه‌وانه‌شه‌وه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خواره‌وه‌ی له خۆی رازی بكات. ئه‌و جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان یه‌ك جه‌ماوه‌ره‌وه ته‌نیا به سۆز و خۆشه‌ویستی و گیانی تۆڵه‌وه بیر ده‌كه‌نه‌وه نه‌وه‌ك به گیانی به‌رپرسیارییه‌تی و زامنی ئاینده‌ی سیاسی هه‌رێم.
ستیڤان: بارودۆخی سیاسیی كوردستان به‌ره‌وپێشچوونی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و ده‌وترێ ده‌وڵه‌تی كوردیی نزیكه. به‌ڵام هه‌ندێك ئه‌مه ته‌نیا به دروشمبازیی پارتی لێكده‌ده‌نه‌وه. خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌مه چییه؟.
د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: جارێك راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كاڵایه‌ك نییه له ده‌ره‌وه هاورده‌ی بكه‌ین، ئه‌وه زه‌مینه‌ی سیاسیی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكریی خۆی پێویسته، كه به بڕوای به‌نده ماوه‌یه‌تی. دیاره ئه‌گه‌ر هه‌ر هێزێكی سیاسیی بانگه‌شه یان گره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه بكات، ئه‌وا تاوان و هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو گه‌وره‌یی و دڵسۆزی نواندووه. ئه‌و كاره‌ش ئه‌گه‌ر بۆ راكێشانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بووبێت، ئه‌وه هه‌ڵه نه‌بووه، چوونكه له دونیای سیاسه‌تدا هه‌موو شتێك ره‌وا بووه.
خاڵێك كه نابێت نادیده‌ی بگرین ئه‌وه‌یه، كه ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌و پرسه و ئه‌و كاره نه‌كردووه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا كاریان له‌سه‌ری كردووه و هه‌ندێك جاریش وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاریان هێناوه. ئه‌مه‌و نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین، كه یه‌كێك له‌و هێزانه‌ی دروشمی مافی چاره‌ی خۆنووسین و ده‌وڵه‌تی كوردیی به‌رز كرده‌وه (یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان) بوو له دوایه‌مین كۆنگره‌ی خۆیدا. ئه‌ویش هێزێكی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنه نه‌وه‌ك ده‌سه‌ڵات، كه بڕیارێكی وا گرنگی داوه.
ستیڤان: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌یه. ئێوه خوێندنه‌وه‌تان چییه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و پێتوایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چه‌نده ده‌توانێت هاوكێشه‌ی سیاسیی و پێگه‌ی هێزه سیاسییه‌كان بگۆڕێت؟.
د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: جارێك بۆ ئێمه له هه‌رێمی كوردستان زووه بیر له گۆڕینی هاوكێشه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه بكه‌ینه‌وه، چوونكه ئێمه له‌م هه‌رێمه ده‌وڵه‌ت نین و خاوه‌ن قه‌واره‌ی سیاسیی خۆمان نین، تا ئه‌و رۆڵه‌مان هه‌بێت، به‌ڵام خۆی له خۆیدا هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك به هه‌موو دیوه‌كانیدا پرۆسه‌ی به دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگا و سیستمی سیاسیی ده‌باته پێشه‌وه و رۆڵ له به‌هێزبوون و سه‌نگی هه‌رێمیشدا ده‌بینێت. به بڕوای به‌نده‌ش مانه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌رده‌وام بۆ ئه‌و پۆسته له هه‌ر (چوار) ساڵ جارێكدا ئه‌وه‌ندی تر هێز و سه‌نگی سیاسی كوردی باشووری كوردستان زیاد ده‌كات، كه هیوادارم هه‌مووان به‌و چاوه‌وه لێ بڕوانین.
نابێت له‌و پرسه‌شدا ئه‌وه نادیده بگرین، كه بۆ قۆناغی ئێستای خه‌باتی سیاسیی و دیموكراسی كوردیی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان هێشتا زووه بیر له هه‌ڵبژاردنی كه‌سانێك بۆ ئه‌و پۆسته بكه‌ینه‌وه، كه خاوه‌ن رابردووییه‌كی سیاسی و دپیلۆماسی و جه‌ماوه‌ریی و كه‌سایه‌تی به‌هێز نه‌بێت، چوونكه ئه‌و پۆسته بۆ ئێمه‌ی كورد كه تا ئێستا خاوه‌نی قه‌واره‌ی سیاسی خۆمان نین و (88%) خاكه‌كه‌مان داگیر و دابه‌شكراوه، زۆر گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه، كه نابێت بۆ هیچ خولێكی سه‌رۆكایه‌تی تاڵان فرۆشی بكه‌ین. ئه‌گه‌ر به راشكاویش رای خۆمی له‌سه‌ر ده‌رببڕم لام وایه دوای جه‌نابی (مام جه‌لال) كه ئێستا باری ته‌ندروسی باش نییه و هیوادارم به بارودۆخێكی زۆر باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ناومان، كه‌سایه‌تی هه‌ره به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان جه‌نابی كاك (مه‌سعود بارزانی) یه. ئه‌وه‌ش واقعێكه ده‌بێت قبوڵی بكه‌ین.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره "24" گۆڤاری "شه‌پۆل" له رۆژی 18-6-2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
