(ئایا دیكتاتۆره‌كان ئه‌وانه‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ رای گه‌ل، یان ئه‌وانه‌ن رای خۆیان به‌سه‌ر گه‌لدا ده‌سه‌پێنن؟. )
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و به‌شێك له یه‌كێتی، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مان، له كاتێكدا ئه‌و پڕۆژه ده‌ستووره له په‌رله‌مانه‌وه هاتووه و له‌و ده‌زگا باڵایه‌ی یاسادانان كاره‌كانی كۆتایی پێهاتووه و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به ده‌نگی زۆرینه قبوڵكراوه، پاشان نێردراوه‌ته‌وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی پێویست بكرێت بۆ راپرسیكردن له‌سه‌ری. ئێستاش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ساته‌وه‌ختی هه‌نووكه به گونجاو ده‌بینێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه ده‌ستووره بخرێته به‌رده‌م هاووڵاتیان تا له رێگه‌ی ریفراندۆمێكی ئازاده‌وه، دوا قسه‌ی خۆیان بكه‌ن له‌سه‌ری. ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌كی قانوونی و دیموكراتییه كه له زۆربه‌ی وڵاتانی دیموكراسی دونیا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و به‌شێك له یه‌كێتی، به ناوی زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵكه‌وه، ئه‌و پڕۆژه ده‌ستووره ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و پڕۆژه‌یه دڵخوازی خه‌ڵكی كوردستان نییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێمانبڵێن ئاخۆ به چی و به كام داتا زانییان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌م ده‌ستووره‌یان به‌دڵ نییه، ئایا ئه‌م فاڵگرتنه‌وه و رمڵلێدانه، له كوێوه هاتووه؟. ئاخر ئه‌وه ته‌نێ ریفراندۆمه ده‌ریده‌خات، ئایا خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م پڕۆژه ده‌ستووره‌ی به دڵه یان نا؟ چوونكه ئه‌وه سه‌نگی مه‌حه‌كه و قسه و مه‌زنده‌ی هه‌ر لایه‌ك ده‌بڕێت. ئه‌گه‌ر لایه‌ن و حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، هێنده له رای میلله‌ت دڵنیان، بۆچی تووشی له‌رز و تا بوون، وه‌ختێك سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاریدا ئه‌و پڕۆژه‌یه بخرێته راپرسییه‌وه؟. ئه‌ی ئه‌وان ناڵێن خه‌ڵك به دڵی نییه، ئه‌گه‌ر وایه بۆچی له ریفراندۆم ده‌ترسن، خۆ ئه‌وسا پرۆسه‌كه به قازانجی سیاسیی و ئه‌جیندای ئه‌وان ده‌شكێته‌وه؟.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تا دوا ئه‌ندازه‌ش مایه‌ی گاڵته‌جاڕییه، ئه‌و دیدگایه‌ی ئۆپۆزیسیۆنه كه پێیوایه بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان و "سازانی نیشتمانی"، هه‌موو شارێگاكانی دیموكراسی له كوردستان كوێر ده‌بنه‌وه و ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌چێته ناو قۆناغی دیكتاتۆرییه‌ته‌وه. ئاخر ئه‌مه به پێی كام فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی و به وته و تێزی چ بیریارێك، مادام براده‌رانی گرده‌كه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ته‌حه‌فوز و تێبینیان هه‌یه و به گوێی ئه‌وان ناكرێت، ئیدی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته پلاتفۆرمێك بۆ سیستمێكی دیكتاتۆریی؟ ئه‌م قسه پڕ و پووچانه له چ قامووسێكدا جێگای ده‌بێته‌وه؟. به راستی سه‌یره، ئایا له دونیادا هیچ سیستمێكی دیكتاتۆریی هه‌یه، پڕۆژه‌ی ده‌ستووری وڵات بخاته راپرسییه‌وه بۆ به‌رده‌م گه‌ل؟. ئایا دیكتاتۆره‌كان ئه‌وانه‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ رای گه‌ل، یان ئه‌وانه‌ن رای خۆیان به‌سه‌ر گه‌لدا ده‌سه‌پێنن؟.
گاڵته‌جاڕیی راسته‌قینه‌ش له‌و چركه‌ساته‌دا خۆی ده‌رده‌خات، كه ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه هه‌میشه باس له رای خه‌ڵك ده‌كات و بۆچوونی خه‌ڵك بۆته بنشێته خۆشه‌ی بن ددانی، به‌ڵام كاتێك ده‌سه‌ڵات بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات، فه‌رموو با خه‌ڵك دوا بڕیاری خۆی بدا، له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه ده‌ستووره‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵ سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی بووین به یارمه‌تی ده‌یان پسپۆری یاسایی ناوخۆیی و بیانی، پاشان ماوه‌یه‌كی درێژ له په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه و دواتریش رای هاووڵاتیان له‌سه‌ری وه‌رگیراوه. كه‌چی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێت نه‌خێر ئه‌م پڕۆژه‌یه كه‌موكوڕیی تێدایه، له كاتێكدا زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و قه‌واره په‌رله‌مانییه‌كان "جگه له گۆڕان" له كاتی خۆی سه‌ری ره‌زامه‌ندییان له‌قاندووه بۆی، ته‌نانه‌ت به گوێره‌ی زانیاریی من، نه‌وشیروان مسته‌فا له رێگه‌ی "كوێستان محه‌مه‌د"ی په‌رله‌مانتاری ئێستای گۆڕان و ئه‌وسای یه‌كێتی، ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی مسۆده‌كه بووه و په‌رله‌مانتارانی ئه‌وسای یه‌كێتی راسپاردووه ده‌نگی بۆ بده‌ن.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه، سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته راگه‌یاندنه‌ی له كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و میدیا سێبه‌ره‌كانیانه‌وه دژ به ده‌ستوور و بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوونی هه‌یه، به‌ر دیماگۆگییه‌ت و دووفاقییه‌كه‌ی سه‌یر ده‌كه‌وین، چوونكه له‌لایه‌ك مه‌كینه‌كه‌یان به‌و باره‌دا خستۆته گه‌ڕ، ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌ت پارتی له ده‌نگی خه‌ڵك ده‌ترسێت و له‌لاكه‌ی تره‌وه هه‌موو وزه‌یه‌كی خۆی بۆ ئه‌وه به فیڕۆ ده‌دات، ئه‌و مافه له خه‌ڵك وه‌ربگرێته‌وه كه ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه ده‌ستوورێك بدات، كه پابه‌نده به چاره‌نووسی تاك به تاكی هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه. بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه پرسیارێكی جیددی ته‌رح بكه‌ین، ئاخۆ ئه‌وه كێیه له ده‌نگی خه‌ڵك ده‌ترسێت؟. ئایا ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن ترسی له ده‌نگی خه‌ڵك نییه، بۆچی بووه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م ریفراندۆم و خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی سه‌فسه‌ته و له خشته‌بردنی رای گشتییه؟. ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن ترسی له ده‌نگی خه‌ڵك نییه، بۆچی مه‌یدانه‌كه چۆڵ ناكات، تا خه‌ڵك به ده‌نگی به‌رز رای خۆی بڵێت؟.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم، پڕۆژه‌ی ده‌ستوور، بۆ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كێتیش، بووه‌ته مادده‌یه‌كی خاوی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام مێژوو له‌و هێز و لایه‌نانه خۆش نابێت یاری به موقه‌ده‌راتی میلله‌تێكه‌وه ده‌كه‌ن. پڕۆژه‌ی ده‌ستوور، مادده‌یه‌ك نییه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو پڕۆژه‌یه‌كه بۆ رێكخستنی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و قانوونی كۆمه‌ڵگه. كاتیش زۆر دره‌نگه كه كوردستان ببێته خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی، كات چاوه‌ڕوانی ئه‌م گه‌مه بێ مانایه ناكات، كه ئۆپۆزیسیۆن ده‌ستی داوه‌تێ. بۆیه نابێت چیتر كات به فیڕۆ بدرێ و هه‌قه له سبه‌ینێ زووتر نییه، ئه‌و پڕۆژه‌یه بخرێته به‌رده‌م رای هاووڵاتیانی كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
