
چه‌ندین جار وتمان هیچ باوه‌رتان به خود و سیاسه‌تی ئه‌مریكا نه‌بێت، نه‌ك ته‌نها دژی كورد بێت، به‌ڵكو مۆركی تایبه‌تی خۆی و بیر‌و فه‌لسه‌فه‌و بۆچون سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته له باورداری و عه‌قڵیه‌ت و ره‌فتاریدا چ له په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیهكاندا یان له سیاسه‌تی گشتگیری تایبه‌تی خۆیدا له‌سه‌ر ئه‌وه به‌نده كه ته‌نها و ته‌نها بۆخۆژێین و پێداویستیه‌كانی سه‌رمایه‌وه پابه‌ند و هیچ بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی و ویژدان و به‌ها و بۆچونی جێگیری لانیه، ئه‌مه‌ش نه‌ك به خواستی خۆی بێت به‌ڵكو جه‌هه‌ری بیری سه‌رمایه‌داری له‌مه‌زیاتری پێ نیه و ته‌نها ئه‌مه ده‌خوازێت، ئه‌گه‌ر به وردی و تێرامینَكی قوڵه‌وه له خودی سستمه‌كه و مێژووه‌كه‌ی بروانپن. به‌ڵێ، به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی وڵاته‌كه‌یه هه‌موو شتێك دیاریده‌كات و سه‌رجه‌م به‌ها و نه‌ریتێكی مرۆڤایه‌تی ده‌خاته ژێر پێی خودپه‌رستیه‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ك وه‌ك بینه‌رێكی رۆژهه‌ڵاتی به سۆز‌و دابونه‌ریتی ئێره‌وه هیری بكه‌ین، به‌ڵكو به بیركردنهیوهیهكی ره‌قوته‌قی بیری رووت و چۆنه نێو ره‌هه‌نده‌كانی بریی سه‌رمایه‌داریه‌وه بیخوێنینه‌وه، جا ئه‌گه‌ر له ئان و ساتێك‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ بۆچونێكی كاتی یان به‌رده‌وامی گه‌ل و وڵاتیكدا یهكیگرتبێت، ئه‌وه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، سه‌رمایه‌داری مافی گه‌لان و حهقخواراوان له‌به‌رچاو ده‌گرێت وتیچروانی ن و دیده مرۆڤدۆستیهكهی گۆرانكاری به‌سه‌رداهاتووه وله جه‌وهه‌ری بیر‌و فكر و فه‌لسه‌فه و سیستمی خۆی پاشگه‌زبۆته‌وه، ئه‌مه تا راده‌یه‌ك بۆ زۆرینه‌ی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری ده‌گونجێت نه‌گ ئه‌مریكا به ته‌نها، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به خۆی له لوتكه‌ی ئه‌و بێ بنه‌ما جێگیرانه بێت كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات باوره‌یان پێیه‌تی ئه‌مه‌یه سروشتی به‌رێوه‌چونی سیستمی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع.
بۆیه بۆ كوردی خاوه‌ن قوربانی و فیڵ لێكراوی سه‌د ساڵه‌و ژێرده‌سته‌یی عه‌قڵی دواكه‌وتوی وڵاتانی ناوچه‌كه، چ چاورهوانیهكی له ئه‌مریكایه‌ك بێت كه هیچ كێشه‌یه‌كی نیه به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌وه بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ته دیاریكراوه زۆر ورده‌كان خۆی له‌م ناوچه‌یه‌دا نه‌بێت؛ بۆیه:
1-وه‌ك پێشتر باسمان كرد و قسه‌كانمان به ڕای كۆمۆنیست و كۆنهچهپه پهرگیرهكانیان له‌قه‌ڵه‌م دان، ئه‌مرۆ دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه، به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی سیاسیانه‌ی روكه‌شی به‌رپرسێكی ئه‌مریكی و یارمه‌تیه‌كی بچوكی دیبلۆماسی یان سه‌ربازی ئه‌ملاو ئه‌ولای ئه‌مریكا باوه‌ر نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له شه‌ری داعش وا فه‌رزی كردووه له رۆژئاوای كوردستاندا و، ئه‌و جوڵه و هه‌نگاوه كورتمهو دایانه به ستراتیجی ئه‌مریكا نه‌ناسن و، ته‌نها له نێوان توخمه‌كانی هاوكێشه‌ی خۆیدا له‌ناوچه‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و، هه‌ر كاتێك زه‌روره‌تی ئه‌و هه‌نگاوه نه‌ما یان پێویستی به جێگۆركێ بوو، له چركه‌یه‌كدا پشت له هه‌موو شتێك ده‌كات و بێ شه‌رمانه كلكی ده‌كات بهناوگهڵیدا و دهیقوچونێنێت هه‌موو یارمه‌تیدانێكی حكومه‌ت گه‌لانی له‌بیر ده‌چێت، ئه‌مه سروشتی سیستمێكی سه‌رمایه‌داری بهرژهوهندخوازیه كه له رێره‌وی سیاسه‌تی رۆژانه‌دا وردی ده‌كاته‌وه نه‌ك ته‌نها تایبه‌تمه‌ند بێت به ئهمریكاو و به‌س، به‌ڵام كه خودی ئه‌مریكا له سه‌رووی ئه‌و فكر و سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌وه بێت و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی بدات و بانگه‌شه‌ی بۆ بكات و به هه‌موو توانایه‌كیه‌وه جیهانی پێ سه‌رقاڵ بكات، دیاره كرۆكی ئه‌و سیستمه له كیانی ئه‌ودا چه‌ق ده‌به‌ستێت و هه‌ردوكیان به‌یه‌كه‌وه لكاون.
2- له رووی كرده‌وه‌ییه‌وه، ئه‌مریكا هیچ باكی به‌وه نیه كه له رووی مرۆڤایه‌تیه‌وه چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر، زۆرجار فرمێسكی تیمساحیانه‌ی بۆدهرێژێت، ئه‌ویش ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كاریه و له شوێنێكدا ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌وباره‌وه نه‌كه‌ونه مه‌ترسیه‌وه، ئه‌گینا گه‌وره‌ترین پێشێلكاری له‌سه‌رجه‌م بارهكانهوه كرابێت و په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندیه حسابكراوهكانی خۆیه‌وه نه‌بێت هیچ نوتقی لێوه نایه‌ت و نه‌هاتووه، كه‌س هه‌یه پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب به گشتی و پاشایه‌تی سعودیه به تایبه‌تی و هه‌موو چینه چه‌وساوه‌كانی دونیا‌و به‌رده‌وامی ناحه‌قی له ئاستیاندا نه‌زانێت و، میله‌تی كوردیش نزیكترین نمونه‌یه، كه تا دوێنی به‌لایدا نه‌چوو سبه‌ینێش جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی تێدا نابینین.
3- زۆر كه‌س هه‌ن باس له دارشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و له‌وناوه‌دا گوایه ده‌شێت له‌به‌ر خاتری زوڵملێكراوی چه‌ندین ساڵه‌ی كورد و به نیازی ئه‌مریكا وابكات له قازانجی كورددا بكه‌وێته‌وه و، ئه‌وانه خه‌ریكه له خۆشی‌دا گه‌شكه بكه‌ن. ده‌ڵێم: تاوه‌كو ئه‌مرۆش به روونی دهرنهكوتووه كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ گۆرینی نه‌خشه‌یه یان نا و، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بۆ بكرێت له رووی پاراستنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائل و مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ تیرۆر و نه‌هێشتنی زاڵبونی به‌رژه‌وه‌ندیی روسیا و چین له‌وه زیاتر له‌م ناوچه‌یه و نه‌هێشتنی بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌كی كۆكوژ نه‌بێت هیچ خاڵێكی تر ناخوێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجانه له دووره‌وه وه‌ك خۆی و وا له ئه‌مرۆدا بۆی چووه‌ته سه‌ر دابینی بكات، هیچ ره‌فتارێك له قازانجی كورد نانێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نه‌یه‌ته‌وه، یان كاریگه‌ری كورد له‌وباره‌وه نه‌بێت، ته‌نها به مامه‌ڵه‌ی سیاسی دیانخاته ژێر ركێفی داواكاریه‌كانی خۆیه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ فشاریكێ ئه‌وتۆ به‌كاربێنێت.
4- بۆیه، كه ئێستا به‌كارهێنانی سێكته‌ری ئابووری ته‌نها له پێناو رێرهوگۆرینی هه‌نگاوی سیاسی جێگه‌ی هه‌نگاوی عه‌سكه‌ری زه‌مانی پێشتری گرتۆته‌وه و جیهانگیریی وای له ئه‌م وڵاته زلهێزه كردووه له دووره‌وه چۆك به زۆر وڵاتانی بێ توانا بدات چ جای میله‌تێك و قه‌واره‌یه‌كی ناره‌سمی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان و میله‌ته‌كه‌مان له رۆژئاوای كوردستاندا.
5- ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر به وڵاتێكی ناوخۆ تۆكمه و توندوتۆڵ وابێت، به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی پر له گێرمه و كێشه‌و ناكۆكی و شڵه‌ژان و پر له قه‌یران و گه‌نده‌ڵی هه‌ر باس ناكرێت، كه‌چۆن به ئاسانی ده‌توانێت یاری خۆی بكات و یاریشی پێ بكات.
6- سروشتی سیتمێكی سیاسی سه‌رمایه‌داری وا خۆ فه‌رز ده‌كات، كه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی تر خۆی بژێنێت و ئه‌گینا له‌و سیتمی گواستراوه و له‌رزۆكه‌ی نێو دونیای مرۆڤایه‌تی و نه‌بونی هیچ پاڵنه‌رێكی راست و دروست و پته‌و بۆ گه‌شه‌دان به‌خۆی، بێگومان ئه‌گه‌ر له‌و فێڵ و ته‌ڵه‌كه سیاسی و ئابووریانه خۆی دوور بخاته‌وه، ناچار ده‌بێت بۆ قۆناغێكی تر له دونیای مرۆڤایه‌تیدا هه‌نگاو بنێت و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌س و كۆمپانیا‌و هێزانه نیه كه به‌و ژماره كه‌مه‌وه هه‌موو موقهدارتی مۆرڤایهتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ده‌بێت چاوه‌رێی رێگری گه‌وره بین.
7- نه‌زانینی خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر له رووی سیستم و بیر‌و سیاسه‌ت و په‌ینه‌بردن به كونوكه‌له‌به‌ری به‌رژه‌وه‌ندی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت، وات لێده‌كات هه‌میشه لهدهرباردا كه‌وتبیت و تكای سواڵێك بكه‌یت، وه‌ك چۆن ئێستای هه‌رێم له نێوان هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره ته‌راتێنیانه و بۆ ده‌ستماچكردنی ئه‌مریكا چاوه‌رێی ده‌ستی واشنتون ده‌كه‌ن قسه‌یه‌كی خێریان بۆ بكات، له رێی خودا نه‌ك خۆیان فهرزكردبێت به‌ڵكو له پێگه‌و قورسایی به‌رله چه‌ند ساڵی پێش‌ویی خۆیشیان دابێت و نزم كردبێته‌وه؛ بێگومان به ململانێ و نه‌زانی و شه‌روشۆری به‌رژه‌وه‌ندخوازی ته‌سكی كه‌سی و حزبی نێوخۆیی كوردستان و خودی خۆیانه‌وه.
له‌م رۆژه‌دا كه زیاتر بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وت، ئه‌مریكا تاسه‌ر لهگَهڵتدا نیه، ئه‌وه‌تا لهبهغدایه و حكومه‌تی هه‌رێم ملكه‌چ ده‌كات بروات بۆ لای ئه‌و و بڵێت تۆ دێی بۆ ناوه‌ند و ئێره جێگه‌ی بینینی تۆیه نه‌ك وه‌ك پێشتر له‌پاش هه‌ر سه‌ردانێكی به‌غدا به خۆمان رێگه‌ی هه‌ولێرمان گرته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش هۆكاری بابه‌تی خۆی هه‌یه پێویست ناكات به درێژی لێره‌دا باسی بكه‌ین.
8- سهرلێدهرنهكردنی خودی كورد له چۆنێتی رۆیشتن له‌سه‌ر دوو رێره‌و و به‌رنه‌دانی هه‌ردووكیان و به‌كارهێنانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی، وای له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه كه چاره‌نوسی خۆی بخاته ده‌ستی تاكه لایه‌نێكی به‌رژه‌وه‌نخواز و بێ ویژدانی سیاسی و فكری و ئه‌خلاقی له لایه‌ك و، سوكركردنهوهی قورسایی خودی و پێگه‌ی خۆی له ئاست ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ماوه‌یه‌كی كورتی پێش ئێستای له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌گه‌ری شكستی یه‌كجاره‌كی بۆ خۆی زیاتر كردووه. دیاره ده‌سه‌ڵاتێكی به‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته كه به دڵی هێزی ده‌ره‌كی بێت له پێناو به ئاسانی زاڵبون و كارپێكردنیان و هه‌ر جارێك بیانه‌وێت ئاوها وه‌ك ئه‌مرۆ بێ منه‌ت بن لێیان هه‌ر له سه‌رده‌ستی ئه‌و بیر‌و سیستمه بێ ئه‌خلاقه گه‌وره‌یه له‌ناوده‌چێت و، ئۆباڵی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه دروستیكردوه. له‌ولاوه سه‌ری سه‌رمایه‌داری هیچ باكی نیه و، جیهان له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی به فرتوفێڵ و بێ ویژانی سه‌رمایه‌داری ده‌بات به‌رێوه.
9- له‌م چه‌ند رۆژه‌دا جوڵانه‌وه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته‌م بینی؛ واته دوو رێرهوگیری، بۆنی ئه‌وه‌ی لێده‌هات كه تازه هه‌ستیان به كڵۆڵی حوكمی ئه‌م هه‌رێمه كردووه و وا ئێستا هه‌ندێك جموجوڵی هه‌مه‌جۆری واته مراوه‌غه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ سیستمی سه‌رمایه‌داریدا ده‌كه‌ن و، كه‌چی ئه‌مه‌ش دره‌نگوه‌خته و له حاڵه‌تێكدایه كه تۆ له گۆشه‌یه‌كی لاوازی‌دا قه‌تیس بووی و به‌رامبه‌ره‌كه‌شت باوه‌رت پێ ناكات و، ده‌زانێت پاش ده‌نگ ده‌رچون هیچ هه‌وڵێك بۆ خه‌فه‌كردنی ئابروچونهكه دادت نادات.
بۆیه ده‌ڵێم ئه‌مرۆ واقعه سیاسیه‌كه بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان و هه‌رێمی كوردستان زۆر جیاوازه، ئه‌گه‌ر پروشه‌ی سه‌لبیاته‌كانی ئێره نه‌گه‌یه‌ننه ئه‌وێ و به‌ده‌ردی خۆیان نه‌به‌ن، وه‌ك بۆ چه‌ندین مانگ ده‌چێت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، چ به پاڵپشتی ده‌ره‌كی یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندخوازی حزبی و نه‌رجسیه‌ت و ته‌ماعی شه‌خسی نه‌فامانه هه‌ندێك به‌ناو سه‌ركرده. وا پێویست ده‌كات كوردانی رۆژئاوا په‌ند له هه‌رێمی كوردستان و مامه‌ڵه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵیدا بگرن و ئه‌و كه‌لێنانه پر بكه‌نه‌وه كه له‌وباره‌وه له‌وانه‌یه له‌ماوه‌یه‌كی تردا دروست ببێت ئه‌مریكا بتوانێت وه‌ك هه‌رێمی كوردستانیان لێ بكات و چاره‌سه‌ریش زۆر و هیچ شتێك مه‌حاڵ نیه، بۆیه:
1-مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ته‌وه‌ردا بكه‌ن و له‌ونێوه‌نده‌دا یاری ههونهری خۆیان بكه‌ن و به یه‌كجاری پشت به یه‌ك لایه‌نی ده‌ره‌كی نه‌به‌ستن و، ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا له چركه‌یه‌كدا هه‌مو شتێك داده‌رمێنێت ئه‌گه‌ر بچوكترین به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وه بخوازێت.
2- هه‌وڵدانی بهگوروتین بۆ مانه‌وه‌ی تۆكمه‌یی ناوخۆ و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م كاته‌دا به ره‌ونه‌قی باقوبریقی دیموكراسی روكه‌ش و ئیدعای ئه‌مریكانه فریو نه‌خۆن و به هه‌ر نرخێك بێت و، به پستگوێخستنی هه‌ر تانهوتهشهرێك له‌وبابه‌ته‌وه ماڵی خۆیان قایم بكه‌ن و نه‌هێڵن به هه‌ر به‌هانه و قسه‌یه‌كی ره‌نگاوره‌نگه‌وه ئه‌و كه‌لێنه دروست بكه‌ن، كه تائێستا له‌وێدا دروست نه‌بووه سه‌ره‌رای هه‌وڵی دوژمنانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یان، تا ئێره به‌سه‌ركه‌وتویی هێناویانه.
3- هه‌وڵی پته‌وكردنی باری ئابووری و پشتبه‌ستن به خودئیكتفای شۆرشگێرانه و نه‌هێشتنی بڵاوبونه‌وه‌ی له‌زه‌تی ده‌سه‌ڵات و پاره و ئیمتیاز كه له كرده‌وه‌كانی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان فێری ئه‌م كرده‌وه‌یه نه‌بن و به‌م ده‌رده‌یان نه‌به‌ن.
4- مانه‌وه‌ی كوردانی رۆژ ئاوا له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی شۆرشگێری و فیداكاری بۆ چه‌ندین ساڵی تر و، نه‌هێڵن ئه‌وانه‌ی لێره‌دا واته له هه‌رێمی كوردستان وانه‌ی تیۆری و عه‌مه‌لیان له‌و باره ماڵوێرانكه‌ره‌وه وه‌رگرتووه، به‌ڵێ نه‌هێڵن بچنه نێو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وێ و رێگه‌یان لێ بگرن رۆژئاواش به‌و پاشكۆیانهی ئێره تێكبده‌ن و ئه‌زمونه‌كه‌ی ئه‌وێ وه‌ك ئێره به‌م درهدهبهرن.
من لێره‌دا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستم له‌م ئه‌زمونه‌ی هه‌رێمی كوردستان شۆردۆته‌وه و ته‌نها ئومێدێكم به‌وه‌یه كه كورد راست بكاته‌وه كوردانی باكوور و رۆژئاوان بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی و نه‌هێشتنی كاریگه‌ریه سهلبیهكهی سه‌رمایه‌داری جیهانی و زوڵم و زۆری به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی ئه‌و به راسته‌خۆ بێت یان ناراسته‌خۆ له‌سه‌ر حیسابی میله‌تی بێكه‌س و كه‌م ده‌رامه‌تی وه‌ك كورد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
