
وه‌ك له‌نوسینێكی پێشتر باسم له‌وه كرد كه یه‌كێتیی فیكر (الوحده الفكریه) له نێو هیچ لایه‌نێكی كوردستانی بوونی نیه، ئێستاش ده‌توانین له‌و روانگه‌وه یه‌كگرتنی یه‌كێتی و ئاینده بخوێنینه‌وه. بێگومان زیاتر له‌وه‌ی باسی ستی تر بكه‌ین ده‌ڵێین، به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبیه كه ئه‌م نزیكبونه‌وه و كاره‌ی فه‌رز كردووه. به‌خۆم بۆ زیاتر له سی ساڵ كادر و رێكخستنی ئه‌م دوو حزبه بووم، باش ئاگاداری بیكردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه و یه‌كێتیشم و ده‌توانم هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكه‌م.
قه‌یرانی سیاسی و ئابووری ئه‌مرۆی كوردستان ئه‌وه‌نده قوڵه، هه‌ر هه‌نگاوێكی سیاسی گه‌وره بێت یان بچوك به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك، له‌م رۆژه‌دا بنرێت، نغرۆ ده‌بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانی قازانج و زیانه‌كانی به روونی ناخوێنرێته‌وه. به‌ڵام رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد هه‌رچۆنێك بێت باشتره و، له رووی كۆی گشتی بارودۆخی نێوخۆی كوردستان و دوباره تێاههڵچونهوه و یه‌كگرتن و نزیكبونه‌وه له پێناو راسته‌رێكردنی ته‌رازوی هێز به هه‌موو ئامرازێك ده‌كرێت لایه‌نی ئه‌رێنی باشتر بێت‌و، له‌وانه‌ش یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه پهرشوبڵاوهكان قازانجی گشتی ده‌بێت. لێره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر فره‌یی و جیاوازی بیروبۆچونه‌كان نیه به قه‌د ئه‌وه‌ی ئایا به‌م حاڵه‌ته‌ی حزبه بچوكه‌كان تێیدان چیان پێ ده‌كرێت و، ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا كارێكی ئه‌وتۆ بكه‌ن، پاڵنه‌ر بێت بۆ قورسكردنی تای ته‌رازوی به‌ره‌ی پێشكه‌وتنخوازی له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌یه‌كی موحافزكاردا، كارێكی خراپیان كردووه؟ به تایبه‌تی رۆڵی حزبه بچوكه‌كان جگه له پاڵپشتی یه‌كێك له زلهێزه‌كان، له‌م قۆناغه دورودرێژه‌ی پێشودا، هیچ شتێكی تریان پێ نه‌كرا و، ناتوانن هه‌ڵوێستێك وا دهربرن كه كێشه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و قازانجێك به میله‌ته‌كه بگه‌یه‌ن له‌هه‌ر بوارێكدا بێت.
وه‌زعی سیاسی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا وا فه‌رز ده‌كات كه هێزه له‌یه‌ك نزیكه‌كان زیاتر كۆببنه‌وه و خۆیان له به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوی هاوشان ببیننه‌وه. ئه‌گینا بارودۆخه بابهتیهكهیه كه رێگه‌یان پێ نادات رۆڵی خۆیان بگێرن، جه‌مسه‌رگیری و ململانێی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه قوڵه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كه ئه‌وه‌نده زاڵه، بوون و رۆڵی سه‌رجه‌م حزبه بچوك و وردیله‌كانی سریوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی دیاره، كه به ئاشكرا هه‌ڵوێستی ئه‌م حزبانه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شكراوه، ئه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندی و بۆچونی خۆشیان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ قۆناغێكی دوور‌و درێژی تر به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ ئاسۆیه‌ك نیه كه له كێبركێكه‌دا جێگۆركێ بكه‌ن و بتوانن جێگه‌ی یه‌كێك له زلهێزه‌كان له‌ق بكه‌ن. بۆیه ده‌كرێت بڵێین چوار رێگه له‌به‌رده‌م ئه‌م حزبانه‌دا هه‌یه و هیچی تر:
1-هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه‌ی نێوان خۆیان بده‌ن و قورساییه‌ك دروست بكه‌ن و خۆیان فه‌رز بكه‌ن و به‌ره‌یه‌كی سێیه‌می جیاواز دروست بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش دووره له جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌ژێر ركێفی زلهێزهكاندان و ئازاد نین له برایار داندا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری تایبه‌تی خۆیان، له پێشه‌وه‌ی هه‌موو هۆكارێك، باری ئابووری و مادی و چونێتی به‌رێوه‌بردنی كاری ریكخراوه‌یی و سیاسی خۆیان. تۆ ته‌ماشای بزوتنه‌وه‌ی گۆران بكه كه به‌و شێوه‌یه هاته مه‌یدان، سه‌ره‌رای خۆ دوور گرتنی له كاری بیروقراتی و ئۆفیسكاری، به‌ڵام وه‌زعه‌كه خۆی فه‌رز كرد و باری ئابووری بزوتنه‌وه‌كه بوو كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر فه‌رزكرد، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته نه‌بوایه كۆمه‌ڵه هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرای نه‌ئه‌كرد. له‌وێشه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حزبه بچوكه‌كان بكه.
2- یه‌كگرتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له زلهێزه‌كاندا به پێی نزیكی له بیر‌و بۆچون و سیاسه‌ت و مێژوو، قازانج به بارودۆخی سیاسی كوردستان و ستراتیجیه‌تی كاركردنی هه‌ر لایه‌نێك و له‌وێشه‌وه به گه‌له‌كه ده‌به‌خشێت.
3- خۆ سركردنی ئه‌م حزبانه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو و چاورهێكردنی قۆناغێكی تری له‌بار بۆ هاتنه‌وه مه‌یدان.
4- خۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه و رێگه‌دان به تاكه‌كانیان هه‌ر رێگه‌یه‌ك بگرنه به‌ر، ئه‌مه‌ش ئازایه‌تی ده‌وێت، چونكه زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و، ئهك كاره زۆر دووره له ره‌فتاری ئه‌م حزبانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان لهكاروكردهوهكانیاندا هه‌میشه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ریگایه‌ك ده‌بن بۆ خۆقوتاركردن و زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كانی تاكه كه‌سه‌كان، به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌كانیان.
بۆیه نزیك بونه‌وه و یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبه كهمكاریگهرهكان، یان بڵێین بچوكه‌كان له ده‌رئه‌نجامدا باری نێوخۆیی كوردستان به‌ره‌وه رێكخستنه‌وه ده‌بات و، خه‌ڵك له دیاریكردنی هێزه‌كان پشت به كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری دیاریكراو ده‌به‌ستێت و خه‌ڵكی بێلایه‌نیش روو له زیادبوون ده‌كات، كه كارێكی زۆر ته‌ندروست و سروشتی ژیانی میله‌تانه. هه‌موو كه‌سێك له‌وباوه‌ره‌دایه ته‌نانه‌ت بریاری خۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ر حزبێك شه‌ریفتر و دڵسۆزانهتره له‌وه‌ی ببیت به سێبه‌ری حزبێك و، زلهێزێك بۆ مه‌رامی خۆی به‌كاری بهێنێت. خه‌ڵكیش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئاشه‌وان بلێسێته‌وه ئاشه‌كه بلێسێته‌وه مه‌ردانه تره.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
