
ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌بێت خودی پارتی پێش لایه‌نه‌كانی تر وه‌ڵامی بداته‌وه، ئه‌وه‌یه، ئایا بۆچی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له پارتی دیموكراتی كوردستان كه خۆی به پاڵه‌وانی كوردستان ده‌زانێت و به‌و هه‌موو توانا و مێژووه‌وه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه، نزیك بێته‌وه، رێژه‌یه‌كی باش له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات؟
ئه‌مه وا له چاودێران ده‌كات له زۆر لاوه شیكاری زانستیانه‌ی بۆ بكه‌ن و، راست و دروستی هۆكاری بڤه‌یی پارتی له په‌یوه‌ندیه‌كانی له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر بدۆزنه‌وه. ئه‌مه‌ش زیاتر وا ده‌رده‌كه‌ویت كه بیه‌وێت، له فه‌رزكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر و جێبه‌جێ كردنی ئه‌جێندا تایبه‌تیه‌كه‌ی و ئامانجه‌كانی خۆی له رێگه‌ی ئه‌وانی تره‌وه جێبه‌جێ بكات و، ئه‌و ئینجامهش بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ربخه‌ن، كه هه‌میشه هه‌وڵی به‌رده‌وامی پارتی ئه‌وه‌یه، كه خۆی باڵا بێت و له هه‌موو لایه‌ك براگه‌وره بێت، بۆیه له ده‌رئه‌نجامدا به‌و شێوه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ر لایه‌نێكه كه‌له په‌یوه‌ندی و نزیكبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا به‌رده‌وام بێت و، نزمبونه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌رێتیی لێده‌كه‌وێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه حزبی و سیاسیه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات.
مێژووی پارتی له مامه‌ڵه كردنی له‌گه‌ڵ پرسی كورد و كوردستاندا، وا خۆی ده‌نوێنێت، كه هه‌میشه وا ده‌زانێت تا ئێستاش تاكه حزبه و واقعی كوردستان وه‌ك شۆرشی ئه‌یلوله و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تر له منداڵدانی ئه‌و هاتونه‌ته دونیاوه و ئه‌و باوك و برا گه‌وره‌یه و ئه‌وانی تر لای ئه‌و ریزبه‌ندیه‌كی بۆ كردون و، ده‌بێت ئه‌وانی تر وه‌ك باوك وكور له پارتی بروانن و داواكاریه‌كانی وه‌ك فه‌رمانی عه‌سكه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئێستا و دوور له گزی و فرت وفێل و ساخته‌ی هه‌ڵبژاردن، به ژماره‌ی ده‌نگدان پارتی نوێنه‌ری كه‌مینه‌یه.
له كوردستاندا، بارودۆخی سیاسی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان گۆڕاوه و هه‌میشه گۆران و پێشكه‌وتن باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كیشاوه و، ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات كه پارتی پێش لایه‌نه‌كانی تر، به رێگه‌یه‌كی زانستیانه ئه‌م هه‌موو گۆرانكاریه گشتیانه بخوێنێته‌وه و، له مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا له‌به‌رچاو بگرێت و، سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م گۆرانكاریه گشتیه تازانه‌دا بنیات بنێت. ئه‌مه له لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه زۆر پێویسته له خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه و سیاسه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیشدا مه‌یسه‌ر بكات، نه‌ك هه‌میشه هه‌موو لایه‌ك به تابع وخۆی به مهتبوع ته‌ماشا بكات و بزانێت.
له‌و روانگه‌شه‌وه، ده‌بێت پارتی به خۆی هۆكاری سڵكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و ته‌ماشاكردنیان بۆ ئه‌م حزبه وه‌ك لایه‌نێكی ساخته‌چی له هه‌ڵبژاردن و ره‌فتار نادیموگراسی و موحافكار و ته‌نها بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌گه‌ری بدۆزێته‌وه و، سكه‌ی سیاسی خۆی راسته‌رێ بكات. بۆیه، له‌م قۆناغه و له‌مه‌ش به‌دواوه، سه‌رجه‌م حزبه‌كان له نزیكبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی زۆر سڵ ده‌كه‌نه‌وه و له‌وباره‌وه به وریاییه‌وه هه‌نگاوده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماورێتی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش سونه‌تی ژیانه كه ده‌بێت گۆرانكاری رووبدات و گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و گۆرانكاریه‌كان جێگه‌ی ناگونجاو دگرێته‌وه، هه‌رچه‌ند كاته‌كه‌ی دوا بكه‌وێت.
