توركیا تا ئێستاش ده‌ستوری ساڵی 1921ی وه‌ك دیكیۆمینیتَك ناخاته به‌رده‌ستی خه‌ڵك و به نهێنیی هێشتۆته‌وه و به‌رده‌وام له خه‌ڵكی به‌دوور ده‌گرێت و ته‌نانه‌ت تا بتوانێت ناهێڵێت توێژینه‌وه و باس و خواسی له‌سه‌ر بكرێت، له‌به‌ر یه‌ك هۆی سه‌ره‌كی ئه‌ویش بڵاوكردنه‌وه‌ی دیكۆمێنتێكی ره‌سمی و داننانی ره‌سمی بێ قه‌ید و شه‌رتی ئه‌و وڵاته‌یه به مافه‌كانی گه‌لی و كورد و كوردستانی باكوور. ئه‌و كاره‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی جه‌ختكردن و فشار و رازیكرندنی 72 و پهرلهماناتاره كورده‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیای ئه‌وساكه بوو كه ئه‌تاتۆرك خه‌ڵه‌تاندنی و ئامانجه تایبه‌تیه‌كانی بێ دواخستن و دواتریش كه به‌هێزبوو هه‌موو په‌یمانه‌كانی نه‌برده سه‌ر و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر توركیای توركی بێ ئاواتی كورددا و، جگه له په‌شیمانی هیچی بۆ ئه‌و داروده‌ستانه نه‌مایه‌وه كه بێ زه‌مانه‌ت دژی سه‌لته‌نه‌تی عوسمانی له ئه‌سته‌نبوڵ وه‌ستانه‌وه و به په‌یمانی لۆزان سیڤه‌ریان له‌ناوبرد.
پاش بێنه و به‌رده‌و ساڵانێكی دوورودرێژی ململانێی سیاسی و عه‌سكه‌ری، وا هه‌ده‌په پاش چه‌ندین ساڵی نه‌هامه‌تی و نكوڵی كردن و كوشت و بر و فرت و فێڵ، ئه‌مجادی كورد ده‌گه‌رێنێته‌وه و خۆی گه‌یانده په‌رله‌مانی توركیا وه‌ك حزبێكی سه‌رده‌میانه‌ی گونجاوی خاوه‌ن بیروبۆچونی تایبه‌تی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و قازانج به‌خش به‌گه‌لی كورد.
ئه‌ركی زۆر و گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدایه و پێویسته به وردی سوود له هه‌ڵه‌كانی رابوردوو ببینێت و په‌ند له هه‌ڵوێسته نادروسته‌كانی سیاسه‌تمه‌دارانی كوردی ساڵانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م و دواییش وه‌ربگرێت، كه بهخۆشباوهری زۆرێك له هه‌له مێژووییه‌كانیان له‌ده‌ست دا.
له ده‌ستوری ساڵی 1921 دا زۆرێك له‌مافه سه‌ره‌تایه‌كانی گه‌لی كورد له داننان به كورد وه‌ك هاوبه‌ش و شه‌ریكی تورك له وڵاتی توركیا و پێدانی خودموختاری به‌و ناوچانه‌ی كوردنشینن و به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵاتدا هاتووه، به‌ڵام دواتر ئه‌تاتورك و ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی تورك و گۆرینی ده‌ستور ئه‌و مافانه‌ی ژێرپێخستن و نه‌یانهێشت ته‌نانه‌ت گه‌لانی توركیا ئاگاداری ئه‌و دیكیۆمینته ره‌سمیه بن.
ئه‌مرۆ هه‌ده‌په و سه‌روی هه‌شتا ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئه‌و حزبه، ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و به هێزی ره‌سمی نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و داموده‌زگا و راگه‌یاندن، ئه‌و پێشیلكاریانهبخاته به‌رده‌م خه‌ڵك و یه‌كه‌م دیكیۆمێنت كه به هه‌مان چه‌كی توركه به‌رامبه‌ر خۆیان بوه‌ستێت. ده‌رخستنی ده‌ستوری ساڵی 1921 ی خودی توركیایه كه به خستنه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی، ئیدانه‌ی ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی توركیا ده‌كات، كه به خۆیان له یاسا و ده‌ستوره‌كه‌ی خۆیان، خۆیان دزیوه‌ته‌وه و، له جیاتی چاكه‌دانه‌وه و سوپاسنامه له به‌رامبه‌ر به‌شداریكردن كورد له رزگاری و پاراستنی یه‌كێتی خاكی توركیا و یارمه‌تیدانی ئه‌تاتۆرك، سیاسه‌تی پاكتاوی و نكوڵیكردن له‌گه‌لێكی سه‌روو چل ملیۆنی و كوشتن و برینیان پیاده كردووه، به‌و هێزه‌ی ئه‌مرۆی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاره‌كانی و رۆڵی گه‌وره و تواناكانی زۆر به جوانی و ئاسانی، ده‌توانێت هه‌نگاوی چاره‌نوسساز بنێت. بۆیه جگه له جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن، پێویسته هه‌ده‌په خاڵهلاوازه میژوویی و سیاسه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی توركیا ده‌ربخات و له كاروانی سه‌ركه‌وتنی سیاسی به هه‌موو رێگه‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت،گوێ به داروده‌سته‌كانی ئاكه‌په و ئه‌ردوگان له باكوور و باشووری كوردستان نه‌دات و، له‌و سۆنگه‌شه‌وه پێویسته خستنه به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه و راگه‌یاندنی ناوه‌رۆكی ده‌ستوری ساڵی 1921 ی توركیا زۆر به فراوانی و هاوشانی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه گه‌وره‌كانی تر، سه‌ره‌تای ده‌رخستنی راستیه‌كان بێت بۆ گه‌لانی توركیا.