تێپه‌راندنی كۆبونه‌وه‌ی 23 ی حوزه‌یرانی په‌رله‌مان ته‌نها به خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان كۆتایی نه‌هات، به‌ڵكو قۆناغێكی نوێی له یاری سیاسی و بۆچونی جیاواز‌و فرهئهگهری خسته به‌رده‌ست چاودێران، وا پێشبینی ده‌كرێت كه‌لایه‌نه‌كان له‌مه‌ودواو ره‌فتار و هاوپه‌یمانێتی و ته‌نانه‌ت چاوه‌رێ ده‌كرێت كردهوهشیان بگۆرێت و هاوكێشه نێوخۆیی و تهوهربهندیهكانیش تا بێت وه‌ك خۆی له‌سه‌ر پابه‌ندبون و دابه‌شبونی لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌سه‌ریاندا بچه‌سپێت و گۆڕانكاریه‌كی ریشه‌یی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت.
بۆ دیاریكردنی رێره‌وی سیاسه‌تی لایه‌نه‌كان له هه‌رێم ده‌كرێت له دوو دیدگا و تێروانینه‌وه شرۆڤه بكرێت:
1 – له ته‌وه‌ربه‌ندی ناوچه‌یی و هاوپه‌یمانێتی و خۆ گرێدانی لاینه‌كانی كوردستان به وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه.
2- له خۆفهرهزكردنی پێویستیه‌كانی سیاسه‌تی لایه‌نه كوردستانیه‌كان له ململانێ ناخۆییه‌كان هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ك و پارچه‌كانی تری كوردستانیش له لایه‌كی تره‌وه.
په‌یوه‌ندیه‌كانی لایه‌نه‌كان تا ماوه‌یه‌ك به پێی ره‌فتاری پارتی هه‌ر یه‌كه وبه جیا شڵه‌ژانێكی دیاری تێده‌كه‌وێت. پارتی و یه‌كێتی خواحافیزیان له رێكه‌وتنی ستراتیجی نێوانیان كرد. گۆران و پارتی غه‌زه‌ل و لێكنزیكبونهوهكهی پاش رێكه‌وتنی پێكهاتنی حكومه‌ت كۆتاییهات. پارتی و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان هه‌ر یه‌كه و به‌جیا رایه‌ڵه‌ی پێكه‌وه گرێدانیان توشی به‌ربه‌ست ده‌بێت كاریگه‌ری وڵاتانی ده‌وروبه‌ر رۆڵی خۆی ده‌بینێت. له به‌رامبه‌ردا، گۆران و یه‌كێتی هه‌لێكی زێرینیان هاتۆته پێش به خودویستی بێت یان ره‌مه‌كی ئه‌گه‌ر به ناراسته‌وخۆش بێت هه‌ڵوێسته‌كانیان نزیك ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌ند تا ئێستا له‌و هه‌وڵه‌دان كه جیاوازی له تێروانینیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان هه‌بێت، بۆیه له پرۆژه‌كانیان بایی ئه‌وه‌یان تێ هێشتۆته‌وه كه بڵێن له دیدگای جیاوازی خۆیانه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام واقیع زۆری گۆریوه و خۆی سهپاندوهه به‌سه‌ر ره‌فتار و بۆچونهكانیاندا.
فشاری پارتی له ئه‌مرۆوه ده‌ست پێده‌كات و وه‌ك له‌وباوه‌ره‌دایه كه یه‌ك كورسی و دوو كورسی په‌رله‌مان به هێز و ترس و تۆقاندن بێت یان به شیرینی پێدان (ترهیب و ترغیب) به ئاسانی خه‌ڵكانێك رازی ده‌كات و زۆرینه بۆ خۆی مه‌یسه‌ر ده‌كات، بۆ پیداگری له‌سه‌ر دراو بۆچونی خۆی له نه‌هێشتنی تێپه‌راندنی ئه‌و پرۆژانه‌ی لایه‌نه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و سازانه‌ی ئیدیعای ده‌كات به‌دڵی نه‌بێت. ئه‌مرۆ نیشانه‌ی فشاره‌كان به هه‌ڵوێستی به‌پرسانی بادینانی یه‌كگرتوو و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیهكیان بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش له روانینی پارتیه‌وه كه له سه‌ره‌تادا به‌م كرده‌وه‌یه ده‌یه‌وێت چاوسوركردنه‌وه و هه‌ره‌شه‌كانی پراكتیزهبكات. به خۆرسكانه دوو به‌ره دروست ده‌بێت و هه‌ر لایه‌ك به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه جیاوازه‌كان جموجوڵی خۆی ده‌كات و له‌ونێوه‌نده‌شدا ده‌كرێت قۆناغی فیفتی فیفتی به شێوازێكی تره‌وه ببینین و هه‌وڵی راكێشانی لایه‌نێكی به‌ره‌یه‌ك بۆ لای ئه‌وی تر وه‌ك سه‌نگه‌ر گۆرینه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌وسای لێ دێت. له‌م بوارهشد، پارتی مانۆر و یاری باش ده‌زانێت و هه‌موو توانایه‌كی خۆی ده‌خاته گه‌ر، به‌ڵام جیاوازی قۆناغه سیاسیه‌كه و ئاماده‌باشی وڵاتان به شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ له چاودێری مه‌سه‌له نێوحۆییهكانی كوردستان كارتێكی زۆر له‌ده‌ست پارتی ده‌ردێنێت و، زۆرێك له‌و بروایه‌دایه كه پارتی ئه‌وه‌نده‌ی پێ بكرێت رێگری بكات له هه‌نگاوه‌كان نه‌ك بتوانێت رێگه‌سازی بكات و خۆی هه‌نگاوی سیاسی تایبه‌تی به خۆی مه‌یسه‌ر بكات.
بۆیه، لوباوهرهدام هاوكێشه‌كان به‌م جۆره ده‌بێت:
1- پارتی و هه‌ندێك لایه‌نی زۆر بچوك و به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان لێره‌و له‌وێ + بۆچون و ره‌فتاری رێگری یه‌كێتی و گۆران و ئیسلامیه‌كان + پرۆژه و پشت به‌ستن به په‌رله‌مان.
2- ته‌وه‌ری ئێران و زۆنی سه‌وز و عیراق له به‌رامبه‌ر ته‌وه‌ری توركیا زۆنی زه‌رد، له‌و نێوه‌نده‌شدا ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا حساباتی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به ناوچه‌كه و وڵاتان ده‌كه‌ن نه‌ك تایبه‌ت به كوردستان.
3- سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌تایبه‌تی مه‌سعود به‌رزانی و بنه‌ماڵه له به‌رامبه‌ر سه‌ركردایه‌تی گۆران و به‌تایبه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی تا راده‌یه‌ك بنه‌ماڵه و هیرۆ له‌گه‌ڵ سهركوتلهكانی كۆسره‌ت و مه‌لا به‌ختیار و به‌رهه‌م دا له ململانێی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی خۆیان ده‌بن.
4- بۆچونی موحافزكارانهی حوكمی تاكه‌كه‌سی له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی تازه‌گه‌ری و ریخۆشكهری بۆ دیموكراسیه‌ت و ژیانی سیاسی ئاسایی و سیستمی په‌رله‌مانی فره‌یی و كراوه‌یی كه له‌گه‌ڵ واقعی كوردستاندا بگونجێت له به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستن.
5- قه‌یرانی ئابووری و شه‌ری داعش و تۆكمه‌یی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه خه‌تی سورن له به‌رامبه‌ر هه‌ر یاریه‌كی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و به به‌كارهێنانی ئه‌م بابه‌ته خه‌ته‌رناكه ئه‌گه‌ری له‌ناوچونی تاقیكردنه‌وه‌ی حوكمی خودی ئه‌مانه و و شه‌رعیه‌ت و له‌ناوبردنی ئه‌زمونه‌كه دێته ئاراوه، ئه‌مه‌ش كه‌س لێیان قبوڵی ناكات چ له‌ده‌روه بێت یان ناوه‌وه‌ی كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخی عیراق رێگه بدات ئه‌مریكا رێگا له گه‌رانه‌وه‌ی زیاتری كورد بۆ باوه‌شی به‌غدا ناگرێت له دوا ساتدا.
6- پشتگیری و هه‌ماهه‌نگی و زیاتر نزیكبونه‌وه‌ی پارتی له ئاكه‌په و ئه‌ردۆگان له به‌رامبه‌ر نزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تر له هه‌ده‌په و سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه.
بۆیه به له‌یه‌كدانی ئه‌م خاڵانه و له‌به‌رچاوگرتنی فاكته‌ری به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و شه‌خسی سه‌ركرده‌كانی كوردستان ئاسۆی دوارۆژی كوردستانی باشوور به لێڵی ده‌رده‌كه‌وێت و به‌دیهێنانی هیچ ئامانجێك مسۆگه‌ر نیه و دوارۆژمان به‌ده‌ست قهدهرهوهیه سیاسه‌تی هه‌رێم به تێروانینی سه‌ركرده‌و به‌رژه‌وه‌ندیه حزبی و شه‌خسیه‌كان به‌رێوه ده‌چێت نه‌ك هه‌نگاوی زانستیانه‌ی لایه‌نه‌كانی كوردستان، له‌م وه‌زعه‌ی تێی كه‌وتون.
