
دیاره پارتی وه‌ك چۆن له نێوخۆی كوردستان له راپه‌رین به‌دواوه هه‌میشه له كاتی سه‌خڵه‌تی له ململانێكان و گۆشه‌گیری و نزیكبونه‌وه‌ی له دۆراندندا، ده‌ستی بۆ یاریه‌كی خه‌ته‌رناكی سه‌ركێشانه بردووه و تا ئه‌مرۆ به هه‌زار حاڵ خۆی له ته‌گه‌ره‌كان ده‌رباز كردووه، ئه‌وا ئه‌مرۆ و له كاتێكی زۆر هه‌ستیاری چاره‌نوسسازی په‌یوه‌ند به دوارۆژ و هاتنه‌به‌رهه‌م و دیاركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامی قوربانیه‌كانی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كوردستان، یاری به ئاگرێكی زۆر گه‌وره ده‌كات و قومارێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، بێ گوێدانه هیچ به‌ها و هاوكێشه و حساباتێكی وردی سیاسی یان ده‌دۆرێت خۆی و میلهتهكهش به‌و ئاگره ده‌سوتێن یان به قورسی ده‌رباز ده‌بێت و میلهتهكهش له‌م سه‌ركێشیه قوتار ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك جارانی پێشوو، ئه‌وه‌ی قازانج ده‌كات ته‌نها پارتیه وه‌ك حزب نه‌ك گه‌لی كوردستان.
ئه‌م ره‌فتار و بۆچونه‌ی پارتیش له زانستی سیاسی سه‌رده‌مدا بونی نیه، هه‌ر وه‌ك چۆن له ره‌فتاری سیاسی نێوخۆی حزبی و بیركردنه‌وه‌یاندا عه‌شایه‌ریانه ره‌فتار ده‌كات، ئاوهاش له‌گه‌ڵ ره‌وتی سیاسی ناوچه‌كه ده‌جوڵێته‌وه و له پێناو حزبدا گه‌ل ده‌كاته قوربانی قومارهكانی.
هێنانی سوپای عیراق له گه‌رمه‌ی شه‌ری نێوخدا، ده‌رهاویشته‌كانی هاوكێشه‌ی نێوخۆی له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی گۆری و، تا ئه‌مرۆ خێری ئه‌و ره‌فتاره نابه‌جێ و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌ی به‌دوژمنان، ده‌خۆن. ئه‌مه جگه له هێنانی سوپای تورك له شه‌ری نێوخۆدا، كه له‌لایه‌نی عه‌سكه‌ری و سیاسیش تای ته‌رازوی ململانێی نێوخۆی به‌لای خۆیدا گۆری و میله‌تی كوردیش گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند بوو.
ئه‌مرۆ، له نێو ئه‌م كێشمه‌كێشه‌ی ناوچه‌كه و ئاگربارین و گۆرانكاری و نه‌خشه‌سازیه نوێیه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت، پارتی خۆی داوه‌ته ده‌ست قه‌ده‌ری ده‌رئه‌نجامی هاوكێشه‌كان نه‌ك زانستیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌وه‌ی له‌م جوڵانه‌وه‌ی پارتیدا دبۆ هه‌مووان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ویه كه پارتی ده‌یه‌وێت خۆی به‌ته‌نها دوور له ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان و بیروبۆچونی لایه‌نه‌كان و روانینیان بۆ گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه ره‌فتار بكات و، وا ده‌زانێت گه‌ر براوه‌بوو مهجدێكی مێژویی بۆ خۆی وه‌ك حزب و بنه‌ماڵه تۆمار ده‌كات و، ئه‌گه‌ریش دۆرا وه‌ك جاری جاران هه‌ر میله‌ت ده‌دۆرێت و، ئه‌وان وه‌ك به‌رزكی بانان به قازانجێكی مادی و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌وه لێی ده‌رده‌چن. بۆیه، یاریه ئاگرینه‌كه‌ی پارتی ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر خۆیدا بشكێته‌وه میله‌ت ده‌سوتێنێت و هه‌ر زوو خۆیان لێی ده‌رباز ده‌بن ومیلهتیش چش.
یاریه‌كه‌ی پارتی قومار و سه‌ركێشیه و له سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كاندا پرشی ئاگره‌كه هه‌میشه به‌رگه‌ل ده‌كه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بێت. ئیمجاره به یه‌كجاری خۆی داوه‌ته ده‌ست توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌به‌وه. له دواجاردا، هه‌ر توركیا به‌خۆی له دوا هه‌نگاوه‌كانی گۆرانكاریه‌كاندا، ده‌توانێت پشتی لێ بكات، وه‌ك چۆن شاهنشای ئێران له شۆرشی ئه‌یلولدا كردی. توركیاش ئه‌و وڵاته‌یه كه له هاتنی داعشدا، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بوو، ئه‌گه‌ر به خۆی به راسته‌خۆ بوبێت یان ناراسته‌خۆ پاڵی به داعشه‌وه نابێت، روو له كوردستان بكه‌ن. بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بروای به هیچ وڵاتێكی ده‌وروبه‌ری كوردستان نه‌بێت، یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت توركیایه، كه چاوه‌رێی كاری باشه و خێری لێ ناكرێت، به زووترین كات پشت له نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات. بۆیه قومار و سه‌ركێشیه سه‌خت و چاره‌نوسسازه‌كه‌ی پارتی دوولایه‌نه‌یه و، به هه‌ركوێیه‌كدا بكه‌وێته‌وه، لایه‌نه باشه‌كه‌ی قازانجێكی زۆر گه‌وه‌ری نابێت ته‌نانه‌ت بۆ خۆیشی، لایه‌نه‌كه‌ی تری ماڵوێرانیه بۆ گه‌لی كوردستان.