
دیاره ده‌ستنوێژ ته‌نها خۆپاككردنه‌وه نیه بۆ رووكردنه كارێكی گرنگ و پیرۆز، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری سایكۆلوۆجی و روحی و ماتریاڵیش بێت بۆ به‌كارهێنانی هه‌ر ئامرازێكی مادی و مه‌عنه‌وی له پێناو گه‌یشتن به ئامانجێكی پیرۆز، گه‌وره بێت یان بچوك. ئه‌م خۆئامامدهكرنه چ له ئاست تاكدا بوبێت یان كۆمه‌ڵ، وه‌ك نه‌ریتی باو له پێش سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رجه‌م ئاینه‌كانه‌وه له‌زۆر شوێنی رۆژهه‌ڵاتدا به شێوه‌یكی جیاواز له ئارادا بووه و، واهاتووه و ته‌نانه‌ت زۆر له رووداوه‌كانی مێژوو ئه‌وه‌یان بۆ تۆماركردوین كه له كاتی رووكردنه هه‌ر سه‌فه‌رێك، یان ته‌نانه‌ت له كاتی كاری نابهجێشدا وه‌ك هه‌ڵكوتانه سهریهكتر و غه‌زا و تاڵانیش، خه‌ڵكانی به‌ئاگا پشتیان به‌و شێوه كاره و ئاماده‌كاریه نه‌فسیه به‌ستووه، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیان و، مێژوو به روونی ئه‌وه‌ی بۆ روون كردوینه‌ته‌وه.
ئامانجێكی گه‌وره‌ی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ستنوێژێكی پاك و بێگه‌ردی ده‌وێت و به رق و كینه و تاكپه‌رستی و نه‌رجسیه‌ت و كورتبینی نایه‌ته‌دی. سه‌ربه‌خۆیی نه‌ك هه‌ر ده‌ستنوێژێكی ده‌روونی و لاشه‌یی ده‌وێت به‌ڵكو مه‌رجی پێشوه‌ختی له مهر دڵ و ده‌روون پاكی و له خۆبورده‌یی و سنگفراوانی و گه‌وره‌یی له بیركردنه‌وه له ئاست پرسه‌كاندا یه‌كێكه له پێویستیه زۆر گرنگه‌كانی و، له‌و كاته‌شدا ده‌بێت كه یاسا و رێسا به‌رقه‌راربێت و به هه‌ره‌وه‌زی و هاوكاری و پێكه‌وه‌یی و قۆڵهه‌ڵماڵین جێبه‌جێ ده‌بێت نه‌ك به ته نگهنهفهسی و شڵه‌ژان و تاكره‌وی.
كێ رێگربووه له كاری پێشوه‌خته بۆ ئامانجێكی گه‌وره‌ی ئاوها كه چاره‌نوسی میله‌تێك پێوه‌ی به‌ند بێت:
هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی خودی، ململانێی حزبی و ركابه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك، خود په‌رستی و نه‌رجسیه‌ت و نه‌بونی سه‌ركردایه‌تیه‌كی هۆشیار و گوێ نه‌دان به یاسا و ده‌ستور، ونبونی هه‌ماهه‌نگی و ستراتیژیه‌تێكی روون، نه‌بونی خه‌تی سوور و له‌به‌رچاونه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و بهرقهرارنهبونی ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی له كاركردندا، له سه‌رووی ئه‌مانه‌وه هه‌مووی؛ نه‌بونی یه‌كێتیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی. ئه‌مانه‌ن ئامرازه‌كانی ده‌ستنوێژه‌كه بۆ كارێكی پیرۆزی وا گه‌وره. به‌ڵكو پشت به‌ستن بهسهركێشی و ملهوری و نه‌زانینی ده‌رئه‌نجامه‌كان به هیچ رێژه‌یه‌ك به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه مسۆگه‌ر ناكه‌ن.
پاش دابینكردنی ئه‌مانه، وه‌ره‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌رئه‌نجامی هاوكێشه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كه و له‌وێوه برۆ بۆ لای هه‌ڵوێستی داگیركه‌رانی كوردستان و شێمانه‌ی هه‌ر جموجوڵێكیان له‌مباره‌وه. ئه‌مانه هه‌موو زیاتر ئه‌ركی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه و له‌سه‌رووی هه‌مویان پارتی و بارزانی. كه‌چی بێ خهمترین لایه‌ن و كه‌س له‌م پرسه‌دا بۆ دابینكردنی ئامرازه‌كانی ده‌ستنوێژی نوێژی سهبهرخۆیی، پارتی و بارزانیه و ته‌نانه‌ت دست بۆ بچوكترین رێگه ده‌بات كه رێگر بێت له ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كان. دیاره لایه‌نه‌كانی تر بێ كه‌مكورتی نین و ئه‌وانیش زیاتر له روانگه‌ی ته‌سكبینیه‌وه شته‌كان ده‌خوێننه‌وه. له‌م چه‌ند رۆژه‌دا گۆران به راگه‌یاندنه‌كه‌ی، هه‌ڵه‌یه‌كی له مێژووی خۆیدا تۆمار كرد و ره‌فتاره‌كه‌ی له شوێنی خۆیدا نه‌بوو، كه له گه‌وره‌یی خۆی كه‌م كرده‌وه و خۆی گه‌یانده ئاستێك زه‌ره‌ری له خۆی پێش لایه‌نه‌كانی تربدات، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه خه‌ڵكانێك پارتی به هۆكار بزانن له‌مه‌شدا، به‌ڵام گه‌وره‌یی لایه‌ن له چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ روداوهكاوندا نه‌ك به ره‌فتاری كاردانهوهئاسا. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت كه پارتی و بارزانی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی تریش بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه له‌و هه‌ڵه‌یه گه‌وره‌تریان نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی حزبێك زه‌ره‌ری له خودی حزبه‌كه‌ی خۆی دابێت، ئه‌وه له‌م ماوه كورته‌دا گۆران بوو كه پارتی تا راده‌یه‌ك خستیه ته‌ڵه‌كه‌وه، نه‌ده‌بوو ئاوا به ئاسانی تێی بكه‌وتایه.
ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه پێویسته، رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆران به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پارتی ناچار بكات بێته ژێر بار، ئه‌مه‌ش هێمنی و خوێندنه‌وه‌ی واقعیی ده‌وێت و، زۆر جار بارودۆخ لایه‌ن ناچار ده‌كات رێگه‌ی رساست بگرێته به‌ر نه‌ك به بۆچونی عه‌قڵانیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی خۆی ئاراسته‌ی بگۆرێت. بۆیه ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته نه‌هێلرێت پارتی و بارزانی نوێژی بی َدهستنوێژ بكه‌ن و له سه‌ره‌تاوه ناراستی و جێگیرنه‌بونی كاره‌كه به روونی دیار بێت و، چه‌ندین هه‌نگاو بگه‌رێینه‌وه دواوه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی راسته‌وخۆی یه‌كێتی وگۆرانه به هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
