ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی بارزانی خوێندبێته‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت،كه ته‌نها بۆ رای گشتی بووه و، راستی ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه چه‌ند حزب و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه ئاوێته‌بون و، تاچه‌ند لاوازی حزبی كاریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر خودی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا حزب له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران جیانه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له نوسین و به‌ره‌سمی ده‌رخستنی به‌یاننامه‌كه، نه جێگره‌كه‌ی و نه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیش، پێشوه‌خت ئاگایان لێ نه‌بووه و، ئه‌وانیش وه‌ك خه‌ڵك له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه خوێندویانه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی قورسی وه‌زعی سه‌رۆكی هه‌رێم و پارتی وشڵه‌ژان و هه‌نگاوه‌كانیه‌تی، له‌م كاته‌دا كه پرسی درێژكردنه‌وه یماوهی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی و هه‌موار كردنه‌وه‌ی یان ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له ئارادایه.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و بۆچونه‌ی جێبه‌جێ كردوه، كه هێرشكردن باشترین ئامرازه بۆ به‌رگریكردن. ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ده‌بینرا كه وه‌زعی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و بابه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی كه‌وتۆته حاڵه‌تێكی یه‌كلاكردنه‌وه و، كه‌س نه‌بوو جگه له پارتی له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رج بێت و هه‌روا بێ باجی هه‌ڵه و شكست به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارتی و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌رسێ باوك و كور و برازادا تێپه‌رێت و به هیچ شێوه سزایه‌ك تاسه‌ر مافی خه‌ڵك بخورێت.
ئه‌وه‌ی له‌م كاتانه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وه‌زعی گشتی كرودستان بكات، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه لهكاتێكداین به هۆی هه‌ستیاری قۆناغه‌كه و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعش، هه‌ستكردنی خه‌ڵك چه‌ند به‌رپرسیارانه بووه و یه‌كگرتوویی كورد له هیچ وه‌ختێكدا له‌م حاڵه‌ته باشتر نه‌بووه. میله‌ت هه‌یه له جیهاندا فه‌رمانبه‌رانی سێ مانگ مه‌عاش وه‌رنه‌گرن و نوقه‌یان لێوه نه‌یه‌ت، به‌ڵام سه‌روو و ده‌سترۆیشتوانی ده‌سه‌ڵات وه‌ك پاشا بژین، ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاونه‌گرتنی بارودۆخه‌كه‌و هاتنی داعش و یه‌كگرتووی و دڵسۆزی خه‌ڵك بۆ پرسه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی نه‌بێت، كه‌س هه‌یه ئه‌وه قبوڵ بكات. كه‌س هه‌یه له‌شه‌ر شكستێهێنابێت و هێزه‌كه‌ی شارێكی به‌ته‌واوی بدات به‌ده‌سته‌وه‌و خه‌ڵكه مه‌ده‌نیه‌كه‌ی شه‌هید بكرێن و كچانی سه‌بی بكرێن، كێش ئه‌و كاره‌ی كردبێت، دره‌نده‌ترین دوژمن كه داعشه، له به‌رامبه‌ردا، هێزه‌كه‌ت به بێ ته‌نها بریندارێكیش هه‌ڵهاتبن و كه‌س پێیان نه‌ڵیت به‌ری چاوتان برۆی پێوه‌یه و، ئێستا ئه‌و هێزه به‌خۆی باس له ناپاكی نوخبه و ته‌خشان و په‌خشان بكات، ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆك و كات و چونێتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه بۆ پهرشو بڵاوكردنه‌وه‌ی فكر و بیری خه‌ڵك نه‌بێت و دوور خسنهوهیان نه‌بێت له پرسه گرنگه‌كه‌ی ئه‌مرۆ كه پێداچونه‌وه و ئاماده‌كردنه‌وه و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی فه‌رمانره‌وایه‌تی سه‌رۆكی هه‌ریمه،ئه‌دی چیه. كه‌س هه‌یه پاش هه‌لێكی زۆر و ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژی حوكمرانی و، پاش شكستێكی گه‌وره، بێ باج لێی ده‌رچێت و به‌خۆی بڵێت سه‌ركه‌وتوو بووه و جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی بكات. كه‌س و لایه‌نێك هه‌یه بڵێت هه‌ولێر ده‌كه‌مه دوبه‌ی و، ئێستا ته‌نها له ناوخۆی هه‌رێم شه‌ش ملیار قه‌رزاری بانقه ناوخۆییه‌كان بێت، جگه له قه‌رزی ده‌ره‌كی و سێ مانگ مه‌عاشی فه‌رمانبه‌ران. كه‌س هه‌یه دان به شكستی خۆیدا نه‌نێت و، بیه‌وێت له‌سه‌ر فه‌شه‌لی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام بێت و خه‌ڵك باجی هه‌ڵه‌كانی بده‌ن و ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وه‌ی نه بای دیبێت نه باران.
بۆیه، ئه‌م په‌یامه‌ی بارزانی بۆی ده‌رخستین كه، جگه له په‌له‌قاژه و هاواری خۆقوتاركردن وخۆرزگاركردن له‌و فشاره‌ی له سه‌ریه‌تی له ده‌رئه‌نجامی شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی حوكمرانی خۆیدا، كه خۆی به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه و، له پێناو مانه‌وه و ده‌مكوت كردنی نوخبه و سیاسیه بوێر و دڵسۆزهكاندا هیچی تری پێ نیه. ئه‌م په‌یامه كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی نه بنه‌مایه‌كی هه‌یه و نه له‌كاتی خۆیدا بوو و نه هۆكاری راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌یه، جگه له به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی سیاسی و حزبی و كه‌سایه‌تی له پشتیه‌وه بێت، هیچی تری پێ نه‌بوو و به‌ڵكو ته‌نها ده‌توانین بڵێین (كلمه الحق یُراد بها الباگل) بوو، به‌ڵام به ئاسانی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا تێنه‌په‌ری و، وا ئێستا بۆ خۆی زه‌ره‌ری له قازانجی زۆرتر كه‌وته‌وه.