
پاش برینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه و، خۆفه‌رزكردنی قه‌یرانه قوڵه ئابووریه‌كه‌ی هه‌رێم و، ده‌ركه‌وتنی عه‌قڵیه‌تی ئیداره‌ی هه‌رێم كه چۆن حسابی بۆ هیچ ئه‌گه‌رێك نه‌كردۆته‌وه و، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه زامنی یه‌ك مانگ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات، بۆمان ده‌ركه‌وت كه هه‌رێمی كرودستان پێشتر چه‌ند خۆی بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره ئاماده كردووه و بیری لێكردۆته‌وه. پاش هاتنی داعش بۆ سنوری هه‌ولێر و داگیركردنی شه‌نگاڵ و راپێچكردنی بنه و راكردنی سه‌رمایه‌دار و سه‌ركرده‌كانی هه‌ولێر به‌ره‌و سنوره‌كان، بۆمان ده‌ركه‌وت كه هه‌رێمی كوردستان چه‌ند خۆی بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره عه‌سكه‌ریانه ئامامدهكردووه و بیری لێكردۆته‌وه. پاش هاتنی روسیا به قورسی و چڕیه‌وه بۆ سوریا و، گۆرینی هاوكێشه‌كان و هاتنی هێزی توركیا بۆ باشیك و كاریگه‌ری گۆرانكاری و رووداوه خیراكانی رۆژ و، بێ منه‌تی لایه‌نه‌كانی كوردستان له نه‌گه‌یشتن به ریككه‌وتنی نێوخۆیی و به‌رده‌وامی ناكۆكیه‌كان و پهرشو بڵاوی و نه‌بونی ستراتیجیه‌ت و، ملكه‌چی بۆ ئه‌م و ئه‌و بۆ دابه‌شبون به‌سه‌ر میحوه‌ره‌كاندا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌رێمی كوردستان له لایه‌نی سیاسیه‌وه چه‌ند ئاماده‌باشه بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌كان و له‌ده‌ست نه‌دانی و به فیرۆنه‌دانی قوربانیه‌كانی گه‌لی و كوردستان و چه‌ندیش بیری لێكردۆته‌وه. ئه‌مرۆش پاش ئه‌م هه‌موو گۆرانكاریانه و هاتنی سوپای توركیا تازه به‌تازه لایه‌نێكی كوردستان له‌خۆشیدا خه‌ریكه گه‌شكه ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی كوردستان له‌دیدارێكی فه‌رمیدا له پاڵ ئاڵای توركیا هه‌ڵكراوه. له لایه‌ن وڵاتێكه‌وه له‌م باردودۆخه كراوه كه جگه له وه‌زعی ناله‌بار و قه‌تیسبونی سیاسیه‌وه، له رووی عهسكهریشهوه خه‌ریكه له گۆشه‌یه‌ك گیربخوات ته‌نها هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌یه بۆ ده‌ربازبونی له‌و قه‌یرانه ناوچه‌یی و سیاسیانه‌دا، باش ده‌زانێت ته‌نها رێگه‌یه‌ك بۆی مابێته‌وه هه‌رێمی كوردستانه و، ده‌توانێت دوباره ببێته‌وه به هێزه زاڵه‌كه و، هه‌ر كاتێك بیه‌وێت له‌قه له هه‌موو لایه‌ك ده‌دات به كوردیشه‌وه.
له‌م كاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی دواتر بخوێنینه‌وه ئه‌وه‌یه، كه به خه‌ڵكی كوردستانه‌وه دیاره، له رق و قینێكی یه‌كجار گه‌وره‌دان و له قۆستنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌لێك ده‌گه‌رێن كه چیان پێیه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستاندا بیرێشنهوه و، تا دێت رقیان ئه‌ستورتر ده‌بێت و، نه‌زانی و خه‌مساردی و خودپه‌رستی سه‌ركرده‌و لایه‌نه‌كان، سنوری خۆی به‌زاندووه و هاوڵاتی هیچ متمانه‌یه‌كی نه‌ماوه كه له كاتی تایبه‌تی خۆیدا نه‌رژێته سه‌ر جاده‌و مافی خۆی ورهنهگرێتهوه، به‌ڵام ترس له‌وه‌یه كه هه‌لی حه‌ق وه‌رگرتنه‌وه له‌كاتی خۆیدا نه‌بێت و، خه‌ڵكی تر قازانج له رق‌و قینه پهنگخواردوهكه بكات و هه‌موو هیلاكی و قوربانیدانه‌كانی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت به فیرۆ بچێت ئه‌و بنهامڵه و ئه‌ڵقه بهرژهوهنخوازانه به به‌رزكی باناناوه به گیرفان پریه‌وه، بۆی دره‌بچن. ئه‌گه‌ره‌كانیش وامان پێ ده‌ڵێن كه تێكچونی باری كوردستان له كاتی ئاڵۆزیه‌كاندا هه‌موو وه‌زع و واقعه‌كه له‌گرێژنه ده‌بات و جگه له گه‌رانه‌وه بۆ خاڵی سفر هیچ شتێكی تر شك نابه‌ین له‌و كاته‌دا. میكانیزمی كاری لایهنهجیهانی و ناوچه‌ییه‌كه بۆ داهاتووی ناوچه‌كه و ده‌ستوه‌ردانیان، به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، مه‌رج نیه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك لایه‌نێكی لاوازی هاوكێشه گه‌وره‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و، له‌و باره‌وه زۆر رێی تێده‌چێت كه لایه‌نی ده‌ره‌كی ئیستیغلالی رق و قینه‌ی په‌نگخواردوی سنگی خه‌ڵك بكه‌ن و یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانیش ئه‌وه‌یه راپه‌رینێكی سه‌رتاسه‌ری دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم روبدات، به‌ڵام له كاتێكی نه‌گونجاودا. بۆیه ده‌بێت بزانین كه باش ده‌زانین كه هیچ ئاماده‌كاریه‌ك بۆ هیچ ئه‌گه‌رێك له پێشتردا نه‌كرابێت، ده‌بێت چاوه‌رێی خراپترین ئه‌گه‌ر بكه‌ین. بۆیه، زۆر رێی تێده‌چێت كه خه‌ڵكێك هه‌بن به تایبه‌تی وه‌زعی هه‌ولێر پێش سلسَمانی بقۆزنه‌وه و خه‌ڵكه تورهكه هانبدرێت و ئه‌مجاره مه‌رامی ده‌ره‌كی جێبه‌جێ بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی به زۆر و سته‌م و سه‌ركوتكردن نه‌یانهێشت راوبۆچونی خۆیان له‌مه‌ر ناكۆكیه نێوخۆییه‌كان دهربرن. چاورێین وا ده‌زانم كه له گۆرانكاریه خێراكان ئه‌گه‌ری خراپ و خێرا به‌رچاومان ده‌كه‌وێت، هیوادارم وانه‌بێت.
