زۆرێك له پسپۆر‌و پزیشكه سایكۆلۆجیهكانی ئه‌مرۆ، كه شیكاریان بۆ كه‌سایه‌تی ابن تیمیه به پێی به‌سه‌رهات و ره‌فتار و فه‌توا و بیروبۆچونه‌كانی ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌كی زانستی ده‌ریده‌خه‌ن كه نه‌خۆشی نه‌فسی قوڵی هه‌بووه، سه‌ره‌رای دانایی له شیكرنه‌وه و زانسته ئاینیه‌كان به‌ڵام له ناخی خۆیدا زۆرترین گرێی نه‌فسی هه‌بووه.
ابن تیمیه، ناوی (تقی ا‌لدین كوری احمد تیمیه) یه، پیاوێكی ئاینی ئیسلامی كه به شیخ الاسلام ناسراوه، له رۆژی 22 -1- 1263 ز له (حه‌ران) له‌دایك بووه، كه ئێستا ده‌كه‌وێته نێو وڵاتی توركیاوه له‌سه‌ر سنوری سوریا. ابن تیمیه یه‌كێكه له شوێنكه‌وتوانی رێگه‌ی حنبلی، له زۆر بواردا قسه‌ی كردووه و نوسینی بڵاوكردۆته‌وه، وه‌ك، فیقه، فه‌لسه‌فه، لوجیك، فه‌له‌ك و، له‌م بوارانه‌دا 37 به‌رگ لهكتیبهكانی به‌جێماون كه له‌سه‌رجه‌میاندا جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ڕگیری و توندوتیژی كردۆته‌وه له به‌رامبه‌ر ناموسڵمانان. كاتێك مه‌غۆله‌كان حه‌ران یان داگیر كرد، له 667ساڵی ك خۆی و باوكی رهویانكرد بۆ دیمه‌شق و له‌وێ نیشته‌جێبون و له‌وێ گهوهربوو، هه‌ر له‌وێش مه‌عریفه و بیروبۆچنی ئاینی له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی و زانا ئاینیه‌كانی ئه‌وێ فێربوو، نازناوی (تیمیه) ش له داپیره‌یه‌وه (داكی باوكی) وه‌رگرتووه كه ناوی تیمیه بوو. هه‌ر له22 ساڵی ته‌مه‌نیه‌وه به زانا و دانا و بیریاری ئه‌و كاته و به ئازایه‌تی ناویدهركردووه و، به زۆرێك له فهتوی ته‌كفیریه‌كانی لهوسهرهدهمهدا ده‌ستی به خۆده‌رخستن كردووه و، له‌به‌رامبه‌ریشدا زۆرێك له زانایانی ئاینی ئیسلامی ئه‌و كاته ته‌كفیری خودی (ابن تیمیه) شیان كردوه له‌سه‌ر بیروبۆچون و فه‌توا توندره‌و و په‌ڕگیره‌كانی. زۆر به حه‌ماسه‌ته‌وه باسی له جیهادی چه‌كداری و حوكمی شه‌رعی به پێی ته‌فسیره‌كه‌ی خۆی كردووه و، هانی خه‌ڵكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوه. له‌وێشدا زۆرێك وا بۆی ده‌چن كه هه‌ر ئه‌و به سه‌ره‌تای زه‌مینه خۆشكردن دانێن بۆ دامه‌زراندنی ئیسلامی سیاسی. هه‌ندێك قوتابی په‌یره‌وكه‌رانی به‌ناوباگی هه‌بوون، وه‌ك (شمس ا‌لدین ابن قیم الجوزیه) كه 16 ساڵ له‌گه‌ڵیدا بوو، بۆ دواتریش له‌سه‌ر بۆچونه‌كانی ابن تیمیه له قه‌ڵای دیمشق زیندانی كرا‌و دوای مردنی ابن تیمیه ئازادكرا. ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له سه‌ر فكر و بیروبۆچون و رفتاره‌كانی ابن تیمیه له‌لایه‌ن زۆرێك له زانایانی ئاینی ئیسلامی ئه‌و كاته‌وه گیرا وه و، ته‌نانه‌ت هه‌میشه دژیژی ده‌وه‌ستان، وه‌ك (ابن حجر الهیتمی، تقی ا‌لدین السبكی، تاج ا‌لدین السبكی، بدرالدین بن جماعه، شیخ ابو حیان، شیخ البانی، شیخ زین ا‌لدین بن رجب الحنبلی، شیخ ابو عبدالله علا ا‌لدین البخاری العجمی الحنفی، حافڤ بن حجر العسقلانی، زۆرێك له شافعی و مالكی و حنفی یه‌كانی تر. ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌گرت كه له راستی ئاین لایداوه و به بۆچونی خۆی ته‌فسیر ده‌كات، له‌وانه‌ش بیروبراوكانی له‌سه‌ر، كۆنی جیهان به‌پێی جۆره‌كان، نه‌هیكردن له سه‌ردانی گۆری پیغه‌مبه‌ران، نه‌هی كردن له سه‌ردانی مه‌زارگا و دوعا و پارانه‌وه و مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاقی سێ به سێ، ئایا له یهكجاردا سێبهسێكه ده‌كه‌وێت یان له سێ كاتی جیوازدا. تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له میسر شكاتی لێ بكه‌ن و داوایان لێ‌كرد بچێت و، سیمیناریان له‌گه‌ڵدا به‌ست و له‌هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن چه‌ندین گه‌وره پیاوانی دین و ده‌وڵه‌ت و دادوه‌ره‌وه دادگاییان كرد. تا دواتر حوكمی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاند و ساڵ و نیوێك له‌گه‌ڵ هه‌ردو براكه‌یدا له زیندانی (قلعه جبل) برده‌سه‌ر و دواتر برا بۆ دیمه‌شق و ئینجا گه‌رێنرایه‌وه بۆ میسر له بورجی ئه‌سكه‌نده‌ریه هه‌شت مانگی تر زیندانی كرا و، دواتر رزگار كرا‌و له مه‌جلیسێكی سولتان وگه‌وره پیاوانی ئاینی و ده‌وڵه‌تمه‌داران و دادوه‌ران و ریشسبیان و ناودارنی ئه‌وێ بریار له بێتاوانی دراو بۆ ماوه‌یه‌ك له‌وێ مایه‌وه و دواتر روی كرده دیمه‌شق و له‌وێش پیاوانی ئاینی هه‌ستان به گفتوگۆ و ره‌خنه‌گرتنی له باره‌ی ئه‌و رایانه‌ی كه ناكۆك بون له‌سه‌ری و له‌وێش دوباره له (قلعه دمشق) زیندانی كرا. تاوه‌كو له‌ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ابن تیمیه له ژیانیدا حه‌جی ماڵی خوای نه‌كرد و ژنی نه‌هێنا.
شێخ سقاف له نوسینێكیدا له‌سه‌ر كتێبی (بینی و بین الشیخ بكر) داده‌ڵێت، شێخی عه‌لامه (علاالدین البخاری) باوه‌ری وایه، كه (ابن تیمیه) كافره و ابن سبكی حه‌قی خۆیه‌تی ابن تیمیه ی ته‌كفیر كردوه، چونكه ابن تیمیه هه‌موو ئومه‌تی ئیسلامی ته‌كفیر كردبوو. (له‌كتابی (فچل الژاكرین و الرد علی المنكرین) ی عبد الغنی حماده دا له لاپه‌ره 23 دا هاتووه) ) .
له فه‌تواكانی ابن تیمیه، 29 جار كافری هه‌ڵگه‌راوه، 917 كافر، 19 جار خوێنی حه‌ڵاڵه، 97 یان ته‌وبه بكات یان بكوژرێت، 849 جار یكوژرێت، 39 جار له ملی بدرێت دا، باس كراوه. له سه‌رجه‌م فه‌تواكانی له 37 به‌رگدا 600جار وشه‌ی جیهاد دوباره بۆته‌وه.
ئه‌و فه‌توا ناماقوڵهی ابن تیمیه كه ناره‌زایی زۆری لێ كه‌وته‌وه ئه‌وه‌یه ده‌ڵێت، ده‌بێت پشتگیری موالاتی باوه‌ردار (المۆمن) بیت ئه‌گه‌ر زوڵمیشت لێبكات و دهستدرێژیشت بكاته سه‌ر، به‌ڵام ده‌بێت دژی كافر بیت ئه‌گه‌ر چاكیش بوو له‌گه‌ڵتدا و پشتكیریشت بكات (كتاب مجموعه الفتاوی الجزا 28 ێفحه 118) ، به فه‌توا دژایه‌تی كرستیان و یه‌هود و سه‌رجه‌م ناموسڵمانانی كردووه، ئه‌مه بیركردنه‌وه و بۆچونی ابن تیمیه بووه، كه عه‌قڵ و لۆژیك قبوڵی ناكات. ابن تیمیه وا ده‌یبینێت كه كافر بۆی نیه مامه‌ڵه به پاره‌و پوڵ و ماڵ و موڵكی خۆیه‌وه بكات، به‌ڵام موسڵمانان بۆیان هه‌یه، چونكه ئه‌وان ماڵ و موڵكیان به‌شه‌رعی په‌یدا نه‌كردوه، به‌ڵام موسڵمان ئه‌گه‌ر به ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنیش بێت حه‌ڵاڵه بۆیان، چونكو ماڵی كافر به غه‌نیمه‌ت حیساب ده‌كرێت و حه‌ڵاڵه بۆیان بۆ كه‌سی تر حه‌ڵاڵ نیه (الجزا السابع ێفحه 34 هه‌مان سهۆچاوهی پێشوو) . ابن تیمیه ده‌ڵێت، رزق بۆ باوه‌رداران خه‌ڵق كراوه كه خواپه‌رستان پشتی پێ ببه‌ستن، هه‌ر كه‌س بێ گرێبه‌ستی ئه‌مان بێته شه‌ره‌وه، ئه‌وه، دزینی پاره‌و پوڵ و بێزاركردن و له‌ناوبردنیان به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت حه‌ڵاڵه، خۆیان و ماڵ‌و موڵكیان، ئه‌گه‌ر شه‌رڤان بن یان نا، وه‌ك غه‌نیمه بۆ موسڵمانان حه‌ڵاڵه بۆ كه‌سی تر نیه (جزا 29 ێفحه 124 هه‌مان سه‌رچاوه ی پێشوو) .
ابن تیمیه له‌باره‌ی شیعه‌وه، له لاپه‌ره 479 و به‌رگی28 ی كۆكراوه‌ی فه‌تواكانی، ده‌ڵێت، شیعه كان له زۆر رووه وه له یه‌هود ده‌چن به‌تایبه‌تی سامرهكانیان، له هه‌موو جۆره‌كانیان ده‌چن، له‌رووی ده‌عوای ئیمامه‌ته‌وه له‌وان ده‌چن، چ له كه‌سه‌كه‌وه یان له پشت و زگه‌وه هاتبێته خواره‌وه، له رووی به درۆخستنه‌وه‌ی هه‌رچیه‌ك بۆ غه‌یره ئه‌وان هاتبێت، به شوێنكه‌وتوانی له‌زه‌ت یان لادانی قسه له شوێنی خۆیدا له‌قه‌ڵه‌میان ده‌دات، یان له‌باره‌ی ده‌مكردنه‌وه‌ی رۆژو یان نوێژی مه‌غریب، یان له قوربانی و نه‌زر و خێر و شتی تردا (جزا 28 |لاپه‌ره 108 سه‌رچاوه‌ی پێشوو) . ئه‌مه‌یه هاندانی تایه‌فه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بی. هه‌روه‌ها ابن تیمیه ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی له گه‌نده‌ڵیدا (ئه‌وه‌ی به فه‌تواو و بۆچونه‌كانی ئه‌و باوه‌ری نه‌بێت گه‌نده‌ڵه) به كوشتن نه‌بێت رێگری ناكرێت، ده‌بێت گهندهڵكاربكوژرێت (جزا 2 \لاپه‌ره 98 سه‌رچاوه‌ی پێشوو) .
هه‌روه‌ها ابن تیمیه فه‌توای كوشتنی عه‌له‌ویه‌كانی داوه و ته‌نانه‌ت فه‌توای ئه‌وه‌شی داوه كه سه‌رجه‌م درزیهكانیش ده‌بێت بكوژرێن، ته‌نانه‌ت پیاوبه چاكانیشیانهوه، نان و خۆراكیان ناخورێت و ئافره‌ته‌كانیان سه‌بی ده‌كرێن و پاره‌و پوڵیان ده‌برێت، ئه‌وانه زه‌ندیق و ههڵگهراوهن و ته‌وبه‌یان قبوڵ ناكرێت به‌ڵكو ده‌كوژرێن له هه‌ر كوێیه‌كدا بن و به له‌عنه‌ت ده‌كرێن و نابێت بۆ پاسه‌وانی ده‌رگاوانی و پارێزگاری له‌خۆكردن به‌كار بهێنرێن، ده‌بێت زانا و دانا و پیاوچاكانیان بكوژرێن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك چه‌واشه نه‌كه‌ن و حه‌رامه له‌یه‌ك ماڵدا له‌گه‌ڵیاندا بخه‌ون. (كۆی گشتی فتواكانی ابن تیمیه جزا 9 لاپه‌ره 222) .
ئێمه لێره‌دا زۆر له داعش و بوك‌و حه‌رام و قاعیده و سه‌له‌فیه‌كان و انێار بیت المقد‌س و انێار الشریعه و شباب المجاهدین و جبهه النێره سه‌رمان سورنامێنێت كه به پێی فه‌تواكانی ابن تیمیه ده‌چن به‌رێوه و ئه‌و به قدوه‌ی خۆیان ده‌زانن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت فه‌توایه‌ك زیندو بكه‌نه‌وه كه له‌كاتی خۆیدا نه‌فره‌ت لێكراو بووه و ته‌نانه‌ت خودی ابن تیمیه له سه‌ریان تكفیر كراوه و نه‌فره‌تی لێكراوه، نه‌ك ئه‌مرۆ به‌و هه‌موو گۆرانكاریانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه هه‌مان قه‌وان لێبده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، كه هیچ دانا و عالمێكی ئیسلامی دانی به ابن تیمیهدا نه‌ناوه له‌وانه، ابن خلدون له كتێبی (المقدمه) كه‌یدا ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئیسلامی هێناوه كه‌چی ناوی ابن تیمیهی نه‌هێناوه و پشت گوێی خستووه.
له زه‌مانی ابن تیمیه‌وه تاوه‌كو زه‌مانی محمد عبد الوهاب زانایان و خه‌ڵكیش ابن تیمیهی به بدعهكار و لاده‌ر وكافر له‌قه‌ڵه‌م داوه، ئه‌گه‌ر محمد عبدالوهاب نه‌بوایه ابن تیمیه ده‌چووه پشتپه‌رده‌ی له‌بیرچونه‌وه، كه‌چی له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی و فه‌رمانره‌وایه‌تی و حوكمداری به زوڵم و زۆری، كه‌له‌پوری ابن تیمیه یان زیندو كردۆته‌وه و، به‌و هۆیه‌وه مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لیان زیندوكردۆته‌وه و پشتی پێ ده‌به‌ستن. هه‌ر ابن تیمیه یه كه به فه‌توا و گفتوگۆ و قسه‌كانی بیری كوشتن و برین وخوێن رشتن، بڵاو كرده‌وه و، ئه‌وه‌ی ئه‌و سیفه‌ته درهندانهیهی له گیاندایه پشتی پێ ده‌به‌ستێت ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ریش بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌م فه‌توا و بیروبۆچونه درندانه و كوشت و برین و ده‌ستدرێژی و خوێنمژین و سه‌ربرین و سوتاندن و سه‌رجه‌م كاره نامرڤایهتیهكان له لایه‌ن كه‌سێكی عه‌قڵ نه‌خۆشی نه‌فسی ده‌ركرابێت و باوه‌ری پێ بێت و، له‌م كاته‌شدا كه قورسایی ژیان و كێشه و گرفت و باری ناله‌باری خه‌ڵك مێشكی زۆرێك له موسڵمانان داگیر كردووه، ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی نه‌فسی هه‌بێت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزه له ناو موسڵماناندا مه‌زه‌نده ده‌كرێت، بۆیه ئه‌م تاقمه درنده‌یه به ئاسانی ده‌توانن خه‌ڵك رازیبكه‌ن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن و شوێنكه‌وتوانی خۆیان زیاتر كه‌ن. بۆیه پێویسته، جگه له لایه‌نی عه‌سكه‌ریه‌وه، له‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌فسیه‌وه وه‌زعه‌كه بخوێنرێته‌وه و رێگه‌و شوێنی زانستیانه‌ی گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه، كه ئه‌و دانا و زانا و پزیشكانه كه ته‌شخیسی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ابن تیمیهیهان كردوه له دنای چاره‌سه‌ر بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانا به‌شدار بن و له بڵاو بونه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی رۆڵیان هه‌بێت و، ئه‌وانێك كه به شێوه‌یه‌كی زانستی نه‌خۆشیی نه‌فسیی ابن تیمیهیان دیاری كردبێت، ده‌كرێت به‌ئاسانی چاره‌سه‌ری شوێن كه‌وتوانیان پێ بكرێت، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت رێگه چاره‌ی گونجاوی پێش په‌یوه‌ندی كردنی خه‌ڵك به‌وانه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بخرێته نێو كۆمه‌ڵگه‌وه، بۆ زیاتر رێگریكردن له ته‌شه‌نه كردنیان.