
دیاره یه‌كێك له میكانیزمه بنه‌ره‌تیه‌كانی دیموكراسی هه‌ڵبژاردنه بۆ دیاریكردنی نوێنه‌ر له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، یان راپرسیه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی كێشه‌له‌سه‌ر دوور له لایه‌نگیری و ناحه‌قیدا. ئه‌وه‌ی چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كردبێت، كۆمه‌ڵێك تێبینی تایبه‌تی و گشتی لای دروست بووه له‌وانه، كێ له خوله‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و كێ دۆراندویه‌تی و بۆچی؟ حزبه‌كان چۆن خه‌ڵكیان بۆ ئه‌و شوێنانه داناوه؟ به پێی پێویستی و شاره‌زایی و توانای كاندید یان كامه‌یان ده‌نگی باش بۆ حزبه‌كه‌یان كۆده‌كه‌نه‌وه؟ كێ ده‌نگی زۆری هێناوه؟ ئایا شایسته‌ی ئه‌وه‌بووه و له‌هه‌مووان شاره‌زاتر و گونجاوتر بووه بۆ ئه‌و شوێنه له‌م كاته بێ دامودهزااییهدا ئه‌و پێویست بووه، یان به پێی میزاج و تێروانین و رۆشنبیری گشتی میله‌ت و گوشاوه‌ی بیری گشتی خه‌ڵكه‌كه هه‌ڵبژێردراوه؟ بۆچی خه‌ڵكی شایسته و لێزان و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوو خۆی هه‌ڵنه‌بژاردووه یان شكستی هێناوه له هه‌ڵبژاردنه‌كان و حزبه‌كان گرنگیان پێنه‌داون؟ له هه‌ڵبژاردن ودانانی كاندید و سه‌ركه‌وتن و ده‌نگهێنان چی له‌به‌رچاو گیراوه، توانای كادید یان مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت له ده‌نگ كۆكردنه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كه وله‌وانه‌ی له ریزی لیسته حزبیهكاندان؟ ئه‌مانه و چه‌ندین تێبینی تر، به‌ڵام لێره مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ته‌نها بزانین كێ له ههڵبژارندنا ده‌یباته‌وه و بۆچی؟ یان راپرسی بۆ چی ده‌ركرێت؟
نه‌ك له كوردستان ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و هه‌ر جێگه و وڵاتێكیش به پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی بووه و به پێی شۆفینیه‌ت و ره‌گه‌زپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی، زۆر جار هه‌ڵبژاردن بۆته نیقمهتێك و ته‌نها خه‌رجی زۆر و له سه‌ر حسابی خه‌ڵكه‌كه كه‌وتۆته‌وه و، زۆرینه‌ی سه‌ركه‌وتوه‌كان و شكستخواردوهكانیش شایانی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه نه‌بون كه به‌ده‌ستیان هێناوه و، هه‌ر شوێنێك به رێژه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ راده‌ی رۆشنبیری و هۆشیاری گشتی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتی و تایبه‌تی و حزبیه‌كان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ست كه‌وتووه.
جارێك راپرسی له‌سه‌ر مافێكی زه‌وتكراو تاوانه هه‌رچه‌ند پێشتریش زۆر باش بزانیت كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت و سه‌ركه‌وتو بیت تێیدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردستان ته‌نها له پێناو سیاسه‌ت و دوور خستنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر حزبه‌كان په‌نا بۆ راپرسی ده‌به‌ن، گوایه ئه‌وان به قسه‌ی میله‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كیانی بونیاتی ده‌وڵه‌ت دروستكرابوو و هیچ ئه‌گه‌رێكی شكستهێنانی نه‌بوو جگه له‌راگه‌یاندنی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه ره‌وایه چ پێویستی به راپرسی و له‌كۆڵ خۆ كردنه‌وه ده‌كات. ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن و راپرسی ئازاد بێت ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به پێی وه‌زعی هه‌مه‌چه‌شنی خه‌ڵكه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌ك به ویستی حزبه‌كان وه‌ك لای خۆمان. بۆ نمونه دوور له سیاسه‌ت، تۆ ته‌ماشای رابرسی له‌سه‌ر باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ده‌ی بیست بكه كه له‌و كه‌ڵه ئه‌كته‌رانه‌ی هۆڵیود و ئه‌وروپا ئه‌میتاب باباجان ده‌رچوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوانی هیند زۆرن و بیری شۆفینی زاڵه و ده‌نگدان به پێی موسته‌حه‌قی كاندید نابێت، ئه‌مه له هونه‌ر و له سه‌ر ئاستی جیهانیدا وابێت، ئه‌ی بۆ سیاسه‌ت و بواره‌كانی تر؟ واته گه‌ر ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان له كوردستان بكرێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت و ئه‌گه‌ر له ئاستی عیراقدا بكرێت بێگومان چاره‌نوسی شكسته، شه‌رعیه‌تدان به حه‌ق له رێگه‌ی راپرسیه‌وه له مافخواردنی پرسه‌كه زیاتر هیچی تر نیه‌و بۆ مه‌به‌ستی سیاسیه و هیچی تر.
ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ریخست، ئه‌وه‌یه كه ته‌نها ده‌موچاوه دیاره‌كان ده‌رچون نه‌ك شایسته‌كان، ئه‌گینا كه‌س هه‌یه نه‌زانێت بۆچی چی بێژه‌ری ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و كچی قه‌شه‌نگه هه‌مووی له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاگان گردبونه‌ته‌وه.
ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ش ئه‌گه‌ر جێده‌ستی حزبه‌كان بێت كه ته‌نها بیریان لهدهنگبهدهستهێنان كردبێته‌وه نه‌ك كار و پێویستیی ئه‌و ده‌زگایانه، ئه‌وه خه‌تا گه‌وره‌كه‌ش جگه له حزبه‌كان له ده‌نگده‌ره، كه به سۆز و عاتیفه و به‌رژه‌وه‌دی ته‌سك ده‌نگ ده‌دات نه‌ك شایسته‌یی كاندید، بۆیه تا ئه‌و كاته‌ی به‌م شێوه‌یه میكانیزمی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگدان به‌رێوه بچێت، ده‌بێت چاوه‌رێی ده‌ست و بریاری حزب بین نه‌ك كار و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی نوێنه‌ران له‌و ده‌زگایانه و، هه‌میشه له قه‌یراندا ده‌بین و په‌رله‌مان به كارتۆنی ده‌مێنێته‌وه و كه‌سه‌كان و ئه‌ڵقه ته‌سك و بنه‌ماڵه‌كان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌بن و، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش له‌م كواڵێتیه باشتر نابن. ئه‌مجاره جگه له‌وانه چه‌ند پیشه‌یه‌كی تریش زیاد ده‌بێت له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه كه ئێستا له‌و شوێنانه‌ن، ته‌نها سیاسیه بێلایه‌ن و خه‌ڵكه شاره‌زا و ته‌كنۆكرات و ئه‌كادیمیه‌كان و پسپۆره‌كانی سیاسه‌ت نه‌بن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
