
كه‌س نیه نكوڵی له‌وه بكات كه كوردستان له بارودۆخێكی سیاسی و ئابووری سه‌ختدا ده‌ژێت، به‌ڵام به كورتی و پوختیهكهی، هه‌موو كه‌سێك بیری لای ئه‌وه‌یه كه چی بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و له كوێوه ده‌ست پێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌فروتونا نه‌بین؟
له‌و باوه‌ره‌دام كه یه‌كه‌م كاری دڵسۆزانه ؛ ده‌رخستنی راستیه‌كانه بۆ میله‌ت و به راشكاوی باس كردنی كه‌موكورتی و گرێكوێرهكانه (ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی دوابخرێن كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نیه) ئه‌مه‌ش له پێناو تێگه‌یشتنی گه‌ل له وه‌ی تێكه‌وتوین و، ئه‌ویش به خۆشه‌ویستی و قوربانیدانی بۆ كوردستان ده‌توانێت بریاری خۆی بدات وپشتگیری بكات له هه‌وڵ و ریگای چاره‌سه‌ری راستیه‌قینه.
ئه‌و پێشهاتانه هه‌مووی ده‌رئه‌نجام و جێ ده‌ستی لایه‌نه ساسیهكانه و هه‌ر یه‌كه‌و به پێی قورسایی خۆی به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. ئه‌گه‌رپێشتر به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌مه‌جۆره‌كان نه‌یهێشتبێت بریاری راست و دروست وه‌ربگیرێت و خه‌ڵكه‌كه له قه‌یران قوتاربێت، ئه‌وا ئه‌مرۆ له نغرۆبوون نزیك ده‌بینه‌وه، بۆیه پاش گه‌یشتنمان به وێستگه‌ی كۆتایی ئه‌مرۆ دواهه‌له و چاوه‌رێی بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كرێت.
هه‌موو كوردێكی دڵسۆز هه‌میشه سه‌رمه‌شقی خۆبه‌ختكردن بووه به حاڵ و ماڵی خۆی له پێناو گه‌له‌كه‌یدا، بۆیه له‌م قۆناغه‌شدا، ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌ت و باوه‌ر به به‌هانه‌ی گه‌یشتن به‌م وه‌زعه بكات و هه‌ست به نیازی پاك و راستگۆیی بكات له چاره‌سه‌ركردنه‌كان، له پێش لایه‌نه‌كان پابه‌ندی رێنماییه سه‌خته‌كان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له سه‌ر حسابی ژیان و خۆشگوزه‌رانی خۆیشی بێت. خه‌ڵك پشتگیری لایه‌نه‌كان ده‌كات له هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری وه‌زعه سیاسی و ئابووریه‌كه، به مه‌رجێك متمانه بگێرێته‌وه بۆی، نه‌ك لایه‌نه‌كان له دۆڵێك بن و خه‌ڵك له دۆڵێكی تردا گوزه‌ران بكات، واته گێرانه‌وه‌ی متمانه و نزیكبونه‌وه‌ی میله‌ت و لایه‌نه‌كان له ئهولهویاتهكانه.
بۆیه قۆناغه‌كه ئه‌وه‌نده ناسكه، ده‌بێت به‌هه‌موو لایه‌ك ده‌ست بۆ چاره‌سه‌ری راسته‌قینه ببرێت و ئه‌ركی لایه‌نه دهسترۆیشتوهكانه یه‌كه‌م جار ئاشته‌واییه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستاندا بكه‌ن و متمانه‌یان بۆ بگێرنه‌وه و ئینجا داوایان لێ بكه‌ن یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ده‌ربازبون له‌م حاڵه‌ته. ئه‌مه‌ش نه قسه‌یه‌كی سۆزداریه و نه‌ش خه‌یاڵی، ئه‌وه‌ی زه‌مینه ساز یكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها رازیبونی خه‌ڵك و متمانه كردنێتی به ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی كوردستان، ئه‌گینا به‌م شێوه مامه‌ڵه كردن و فریودانه هیچ سه‌وز نابێت.
هه‌نگاوی كرده‌ییش به كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و وازهێنان له ملهوری و هاتنهخوارهوهیان له عه‌رشی عاجیی ده‌وێت و ناسكی قۆناغه‌كه و خیرایی گۆرانكاریه‌كان بوار به‌وه ناده‌ن لایه‌نه‌كان بازارگه‌رمی بكه‌ن و لهكاتهكه بكوژن، بۆیه هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك و ناجۆریه‌ك یان به دوولهتبونی كوردستانی باشوور كۆتایی دێت یان قۆناغه‌كانی پێشوو دووباره ده‌بێته‌وه و هه‌موو قورباینهكان به فیرۆ ده‌چن، سه‌ره‌رای باوه‌ربونی هه‌ندێك به جیاوازی قۆناغه‌كان و ده‌رهاویشته‌كانیان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
