
هه‌رێمی كوردستانیان توشی ئه‌م قه‌یرانه قووڵه كرد و، به خۆیشیان متیان كردووه و، هیچ شتێك ناڵێن كه به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌م شكسته ده‌رخه‌ن، وه‌ك ئه‌وه وایه كه میله‌ت به خۆی كوردی به‌م ده‌رده بردبێت. ئه‌گینا بۆ وه‌لامی كه‌س ناده‌نه‌وه، بۆ دان به شكستی خۆیان نانێن و بگه‌رێن و بجوڵێنه‌وه دۆشداماو نه‌وه‌ستن، بزانن كێ ئه‌ڵته‌رناتیڤی هه‌یه. ئه‌وه‌ی گرنگه كه متمانه‌ی خه‌ڵك به خۆی بگه‌رێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ئاشتبونهوهیهكی راسته‌قینه رووبدات، كه ئه‌مه‌ش هه‌روا به ئاسانی روونادات پێش ئه‌وه‌ی دان به هه‌ڵه‌كاندا نه‌نرێت و راستیه‌كان ده‌رنه‌خرێت و میله‌تی باوه‌ر به ده‌سه‌لات وحزبه‌كان نه‌كات، بۆیه هه‌ركه‌س له ئێمه ئه‌م پرسیارانه ده‌كات، به‌ڵام كه‌س وه‌ڵامی ناداته‌وه:
- به‌رپرسانی كورد خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه پاره‌ی كاشیان له بانقه‌كانی ده‌ره‌وه هه‌یه یان نا و، بۆچی وه‌ڵامی ئه‌و راپورتانه ناده‌نه‌وه كه باس له سه‌روه‌ت و سامانیان و ناردنی پاره‌ی هه‌رێم بۆ ده‌روه ده‌كات و، هیچ وه‌ڵامێكیان نیه؟
- بۆچی شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا و به‌نده نهێنیه‌كانی نێوانیان له دۆسێی نه‌وت و غاز و شێوه‌ی گۆرینه‌وه‌ی پاره و مه‌رجه‌كانی توركیا باس ناكه‌ن؟
- بۆچی وڵاتانی هاورێی ههرێَمی كوردستان یارمه‌تی دارایی هه‌رێم ناده‌ن له‌م ته‌نگژه داراییه‌دا، به‌تایبه‌تی له‌بری هه‌مووان شه‌ری داعش ده‌كات و به كرێگرته سه‌یری ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش هیچ قسه‌یه‌ك له‌وباره‌وه ناكات؟
- بۆچی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه ملكه‌چی توركیایه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هیچ منهتێكیان به‌سه‌ر گه‌لی كورده‌وه نیه (باسی حزبی ده‌سه‌ڵات ناكه‌م) به تایبه‌تی له كاتی ته‌نگانه‌دا نابه‌رپرسیارێتی خۆی سه‌لماند و هیچ هه‌ڵوێستێكی له نزیكبونه‌وه‌ی داعش له‌هه‌ولێر نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌م كاته‌دا كه له ته‌نگژی داراییداین، له‌دووره به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم پیده‌كه‌نێت، تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم خۆی به هاوپه‌یمانی ده‌زانێت؟
- رێكه‌وتنه په‌نجا ساڵیه‌كه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی توركیا چی به‌سه‌رهات و، مه‌رجه سه‌خته‌كانی تا ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئایا راسته كه به‌و پارانه ده‌بێت توركیا وبه‌رهێنان بكات بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ؟
- بۆچی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم بێكه‌سه، له كاتێكدا پێشتر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان توركیای به برا گه‌وره و فریادرهست دانا و سه‌ردانه مهكوكیهكانیان چیی بۆ كردن؟
- كێ به‌رپرسه له گه‌نده‌ڵی هه‌رێم و، بۆ هه‌نگاوی ریشه‌یی نانرێت و به رووكه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوسێیه ده‌كرێت و، كوا ئه‌ركی نیشتمانی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی حزبه‌كان له‌م كاته‌دا؟
- كێ به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌م قه‌یرانه‌دا و، بۆچی پێشبینی ئه‌م بارودۆخه نه‌كراوه و، بۆچی ده‌سه‌ڵات ناوێرێت دان به شكستی خۆی له‌حوكمرانی هه‌رێمدا بنێت و، بوێرانه له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان حه‌قیقه‌ت ده‌ربخات؟
- كام كه‌سایه‌تی، كام حزب، كام به‌رپرس، ده‌توانێت حه‌قیقه‌ت و هۆكاری بارودۆخه‌كه وه‌ك خۆی بۆ خه‌ڵك ده‌ربخات و كێ خه‌می ئاینده و بارودۆخی له‌مه خرابپتر ده‌خوات؟
- بۆچی كه‌سه دهسترۆیشتوهكان نوتقیان له خۆیان بریوه و، ناوه‌خنی وه‌زعه‌كه و هۆكاری هه‌ڵه‌كانیان و نه‌زانینی سیاسه‌ت و ساویلكانه هه‌نگاونانیان ناخه‌نه روو و، دان به هه‌ڵه‌ی خۆیاندا نانێن و داوای لێبوردن ناكه‌ن؟
- یه‌كێتی و پارتی مه‌به‌ستیان چیه له‌م رهفتارانهیاندا، كه بهخهمساردیهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی زیاتر له‌م كاته‌دا له‌به‌رچاوده‌گرن. بۆچی گۆران تا ئێستا چاوه‌روانی چاكسازیه و خۆی یه‌كلایی ناكاته‌وه و ئه‌ویش له‌به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌كه‌ی خۆی نه‌كه‌وتووه؟
- بۆچی ئه‌مریكا له‌م قه‌یرانه‌دا بۆچونی راست و دروستی نیه و وه‌ك كرێگرته‌ی شهر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كات؟
- بۆچی هه‌رێم له بواری یاری سیاسیی ناوچه‌كه‌دا ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی به جوانی به‌رێوه‌ببات، به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه روسیا به قورسی هاتۆته خه‌ته‌وه و بواری یاریكردن و ته‌كتیك به‌جۆرێك ره‌خساوه عه‌قڵی زانستیانه‌ی سیاسه‌ت به ئاسانی ده‌توانێت به‌رژوه‌ندیه‌كانی میله‌ت دابین بكات؟
- بۆچی له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ههڵپهرسێردراوهكانیان یه‌كلایی ناكه‌نه‌وه، كه ئه‌م دوورهپهرێزیهجگه له قازانجی توركیا بۆ هیچ كه‌س ناكه‌وێته‌وه و، بۆچی خۆیان ساغ ناكه‌نه‌وه؟
- بۆچی چاره‌نوسی رێككه‌وتنه‌كانیان بۆ خه‌ڵك باس ناكه‌ن و به‌رواردێك له نێوان مامه‌ڵه له گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ناكه‌ن و باشترینیان هه‌ڵنابژێرن؟
- بۆچی هێزه كوردستانیه‌كانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا پشتی یه‌كتر ناگرن و كۆنابنه‌وه و هێزی خۆیان به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م نه‌یاران و دوژمنان ده‌رناخه‌ن و هه‌نگاوی گرنگ نانێن، بۆ ئه‌وه‌ی باركه سوكتر كه‌ن له‌سه‌ر میله‌ت؟
- بۆچی هه‌ر پێنج حزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان حزبایه‌تی ته‌سكیان خستۆته پێش هه‌موو شتێكه‌وه و له سه‌روی باڵاترین به‌رژه‌وه‌ندیان داناوه و هه‌نگاوه‌كانیان جێگه‌ی گومانی هه‌مووانه؟
- بۆچی گۆران هه‌نگاوی ریشه‌یی نانێت و تا ئێستا چاوه‌رێی ده‌ستی پارتیه كه هه‌ڵه‌كانی راست بكاته‌وه؟ تۆ بڵێیت هه‌روه‌ك كاتی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌ت تا ئێستا پارتی نه‌ناسێت و چاوه‌رێی خێری لێبكات؟
- بۆچی په‌یوه‌ندی ره‌سمی هه‌رێم و ئێران پێشكه‌وتنی به‌خۆوه نه‌بینیوه، جگه له دابه‌شبون به‌سه‌ر دوو جهمسهریهكهی ناوچه‌كه‌دا نه‌بێت و، هه‌رێم له نێوان توركیا و ئێران نه‌یتوانیبێت ناكۆكیه‌كانیان بۆ خۆی وه‌به‌ر بهێنێت؟
- هه‌رێم و روسیا چی ده‌كه‌ن و پێویسته چی بكه‌ن و بۆچی هه‌رێم ئه‌و ناكۆكیه‌ی روسیا و توركیا له حساباتدا له‌به‌رچاونه‌گرتووه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به‌هه‌مان سیاسه‌تی توركیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ روسیادا ده‌كات؟!
- پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان چی به‌سه‌رهات و چون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و بۆچی موجامه‌له و مه‌رایی حزبی و بێ توانایی حزبه بچوكه پاشكۆكان به‌رده‌وامه و كۆبه‌نه‌وه‌ی یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانیان ناكه‌ن؟
پێویسته ئه‌م پرسیارانه و ده‌یان پرسیاری تر كه له ده‌روونی خه‌ڵكدا خولده‌خواته‌وه له لایه‌ن ده‌سترۆیشتوان وه‌ڵام بدرێنه‌وه و، هۆكاری گه‌یشتن به‌م وه‌زعه ئاشكرا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه، ئه‌گینا به نهێنی مانه‌وه‌ی، پرسه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌هێڵێته‌وه و ته‌نها خه‌ڵك زه‌ره‌ر ده‌كات.
